سعودییە لە ٦٠٠ شوێن قەدەغە لەسەر مەشروباتی كحولی هەڵدەگرێت
سعودییە بڕیاریدا ٦٠٠ شوێن بۆ خواردنەوەی مەشروباتی کحولی بکاتەوە.
دەسەڵاتدارانی سعودییە لە نوێترین بڕیاردا، ٦٠٠ شوێنیان کردەوە بۆ ئەو کەسانەی مەشروباتی کحولی دەخۆنەوە.
وڵاتی سعودییە کە مەنزڵگەی مسوڵمانانە و پێغەمبەری ئیسلام، لەوێ ژیاوە و ساڵانە تەنها بۆ فەریزەی حەج نزیکەی سێ ملیۆن کەس روی تێدەکەن، بڕیارێکی سەرسامکەری دەرکرد.
دەسەڵاتداران لە پێناو راکێشانی گەشتیاراندا بڕیاریانداوە بە هەڵگرتنی بڕیاری قەدەغەی مەشروب خواردن لە ٦٠٠ شوێن، واتە لەو شوێنانە خواردنەوەی مەی رێگا پێدراوە.
ئەم ٦٠٠ شوێنە زیاتر هۆتێلە پێنج ئەستێرەکان و شوێنە گەشتیارییەکانە.
ئەم بڕیارەی سعودییە ئامادەکارییە بۆ جامی جیهانی تۆپی پێ کە ساڵی ٢٠٣٤ لەو وڵاتە دەبێت، ئەوە جگە لەوەی گەورەترین  پێشەنگای نێودەوڵەتی ساڵی ٢٠٢٣ هەر لەو وڵاتە دەبێت.
ئەمە یەکەم بڕیاری شازادەی ئەو وڵاتە نیە، پێشتریش چەندین بڕیاری هاوشێوەی داوە کە مسوڵمانانی لە سعودییە و سەرتاسەری جیهان نیگەران کردوە.
2025-05-25