لە ساڵی 2017وەو، دروست كەمتر لەهەفتەیەك پاش مەرگی كاك نەوشیروان مستەفا، یەكێتی پرسی یەكگرتنەوەی لەگەڵ گۆڕان وروژاند، دواتریش لهچهندین بۆنەی تردا، كە دواجاریش بەرێز بافڵ تاڵەبانی لە شەشەمین ساڵیادی كۆچی دوایی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا لە (19ی 5ی 2023)، دەستپێخەری "یەكگرتنەوە"ی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان راگەیاند.
ئێمەش لێرەوە ئەم وەڵامە بۆ بەرێزان لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەخەینە روو. جارێ هەر لەسەرەتاوە هەڵەیە لەزاری كارەكتەری سیاسی باڵاوە، چەمكی؛ "یەكگرتنەوەی گۆڕان و یەكێتی"، یاخود "گۆڕان لە یەكێتی جیابۆتەوە" بەكاربهێنرێت، هەركەسێك وا وێنای ئەو دوو هێزە بكات؛ بەخۆی بزانێت یاخود نا، كەوتۆتە ناو هەڵەیەكی سیاسی و مەنهەجیەوە.
یەكەم: بزوتنەوەی گۆڕان جیابوەوە یان "مونشەق"ی یەكێتی نیە، بەڵكو حیزبێكە خاوەنی ناو و گوتارو بەرنامەیەكی جیاوازو سەربەخۆی خۆیەتی و لەچوار هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و عێراق و ئەنجومەنی پارێزگاكان لە 2009 تاوەكو 2018، گۆڕان لەسەرتاسەری كوردستان دەنگەكانی لەپێش یەكێتیەوە بوو و هێزی دووەمی هەرێم و یەكەمی سلێمانی بوو و خەڵكی كوردستانیش هۆشیارەو لەسەر ئەو جیاوازیە دەنگی بەبزوتنەوەی گۆڕان دا.
دووەم: ئەگەر مەبەستان بوونی چەند كەسێكە لە رابەرایەتی و سەركردایەتی گۆڕاندا كەپێشتر یەكێتی بوون، ئەوە راستە؛ بەڵام ئەوان بەكراسی بەری خۆیانەوە وازیان لەیەكێتی هێناوە و بەشداربوون لە دروستكردنی هێزێكی نوێ بەناوی بزوتنەوەی گۆڕان. _ئەوان نەچوون ناوی یەكێتی هەڵبگرنەوە! _ئەوان نەچوون دەستبگرن بەسەر پارەو سامان و مەڵبەندو كۆمیتەو هێزی پێشمەرگەو دام و دەزگاكانی تری یەكێتی و ئینشیقاق و جیابونەوە روبدات وەك لە یەك دوو دەیەی رابردوو لەنێوان هەردوو حیزبی دیموكراتی ئێران و كۆمەڵە و حیزبی زەحمەتكێشان و بزوتنەوەی ئیسلامی رویدا، بهرپرسانی یهكێتی دهتوانن باسی جیابونهوهی بزوتنهوهی سۆسیالیست و ئاڵای شۆڕش یاخود هاوپهیمانیهكهی بهرههم ساڵح، به جیابونهوه ناوببهن، بهڵام ههڵهی لۆژیكیه گۆڕان به جیابوهوه له یهكێتی ناوببرێت.
له دهرهوهی مێژووی یهكێتیش لهناو ڕهوتی ئیسلامیدا دهكرێت جیابونهوهی كۆمهڵی ئیسلامی له بزوتنهوهی ئیسلامی به جیابونهوه ناوببرێت چونكه به فیعلی ئهوه جیابونهوه بووه. سێیەم: كاك نەوشیروان و هەموو ئەو بەرێزانەی كەپێشتر یەكێتی بوون، دوای دوو ساڵ و حەوت مانگ لەدەستبەرداربوون لەیەكێتی لەگەڵ كۆمەڵێك رۆشنبیرو دەستەبژێری سەربەخۆو، كۆمەڵێك كەسی بەتوانای پێشتر كە لەناو یەكگرتووی ئیسلامی و پارتی و پاسۆك و چەپ و رێكخراوی كۆمەڵگەی مەدەنی بوون، هاتن لیستی بزوتنەوەی گۆڕانیان دروستكرد.
به زمانێكی ڕوونتر، گۆڕان بهرهو بزوتنهوهیهك بووه نهك باڵی جیابوهوهی حزبێك، ڕاسته بهرپرسانی پێشووی یهكێتی له ناوهندی بڕیاری بزوتنهوهكهدا بوون، بهڵام ئهوانهی لهگهڵ ئهم بزوتنهوهیهدا بوون و ئێستاش ههن، چینی مامناوهندی كوردستان، كهسانی ئیسڵاحواز، خهڵكی بێلایهن، ئهو هاوڵاتیانهی خهونی گۆڕانكارییان ههبووه. یەكێتی لە روژاندنی ئەو پرسە چەند ئامانجێكی هەیە: یەكەم: تواندنەوەی بزوتنەوەی گۆڕان لەناو خۆیدا. دووەم: بە جەماوەرە زویربووەكەی بڵێ ئێمە هەڵدەستینەوە! لەكاتێكدا ئەوان بۆخۆیان وا باشە خەریكی ناوماڵی خۆیان بن و بچن دەنگدەرو ئەو بەشە گەورەیەی حیزبەكەیان بهێننەوە كە ماوەی ساڵێكە لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی رۆیشتوون و تەنها بەناو لەگەڵیان ماون، و ئەگەر لاهور شێخ جەنگی ئەم هەڵبژاردنە لیستی هەبێت بەدڵنیاییەوە دەنگەكانی یەكێتی هێندەی دیكە كەمدەكات و ئەگەری دابەزینی بۆ ریزبەندی هێزی سێیەمی دەبێت.
یهكێتی له دۆخێكدا باس لهم بابهتهدا دهكات ناو ماڵهكهی خۆی لهوپهڕی پهرتهوازهییدایه و جگه له ئاراستهی لاهور شێخ جهنگی دهیان و سهدان بهرپرس و كادیری له ماڵهوه دانیشتوون و دوورنیه لهناو ڕهوتی دیكهدا خۆیان تهیاربكهن. بزوتنەوەی گۆڕان لەزاری بەرپرسانی باڵایەوە بەردەوام جەختیان لەوەكردۆتەوە كە ئەوان خوازیاری بوونی پەیوەندی باشن لەگەڵ هەموو هێزە سیاسیەكان و بەتایەت یەكێتی نیشتمانی كوردستان دا، لەپێناوی ئارامی و خزمەتكردنی خەڵك دا. بەڵام ئەوەشیان نەشاردۆتەوە كە مێژوویەكی تاڵیان لەگەڵ بێبەڵێنی و خۆدزینەوەی یەكێتی داهەیە لە جێبەجێنەكردنی رێككەوتن و پەیمانەكانی كاری هاوبەش، كە رەنگە پێویست نەبێت ئەگەرنا لێرەدا بەداتاو مێژوو دەتوانین هەموو ئەو خاڵانە بژمێرین.
*سیروان رەشید یەكێك لەو (50) كەسەی وەك دەستەی دامەزرێنەر مۆڵەتی بزوتنەوەی گۆڕانی بەناوەوە وەرگیراوە