کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
چۆن لەگەڵ منداڵە هەرزەکارەکەم ڕەفتار بکەم؟
هاوژین ڕەشید
2025-04-19
هیچ کاتێ بیرت لەوە کردۆتەوە چەندە سەخت و پڕ لە ئاڵەنگاریە دە ساڵبی یان یانزە یان دوازدە ساڵبی؟ هەرگیز ویستوتە لەو گۆڕانکاریانە تێبگەی کە بەسەر خەیاڵ و تەنی منداڵدا دێ لەو تەمەنەدا؟ چۆن بەرگەی ئەو لافاوی گۆڕانی هۆڕمۆن و پەیدابوونی هەستی مێینەیی و نێرینەیی و موو هاتنە دەری بن باڵ و بۆنی لەش و گەورەبوونی مەمک لە مێینیەدا و کەوتنە سوڕی مانگانەوە و کۆمەڵێک گۆڕانکاریتری دەروونی کە هەر بە وتن ئاسانن و ژیان لەناویاندا، دەکرێ تاقەتپڕوکێن بن، دەشکرێ خۆش و چێژبەخش بن.
زۆرجار لێرە و لەوێ دەبیستین کە کچەکەی فڵان کەس وای کرد یان کوڕی فیسار کەس وا ڕۆیشت، لەکاتێکدا ئەوانە تەنها تاوانیان ئەوەیە هەرزەکارن و بەپێی تەمەن و گۆڕانکاری ناو کەسایەتی و تەنی خۆیان و پەروەردەیان ڕەفتار دەکەن.
بێنە پێش چاوت، کچەکەت ١٢ ساڵە و یەکەمجارە هەندێ شت هەستپێدەکات. تۆش دەبینی کە ڕەفتاری گۆڕاوە و خەریکە چیدی لەگەڵ تۆدا قسەناکات. زیاتر گرنگی بەخۆی دەدات. دەکەوێتە سوڕی مانگانەوە و ترسی پێوەدیارە. یان کوڕەکەت کەمێک مووی ڕیشی سەریان دەرکردوە. بۆنی لێ دێ. لەپڕێکدا هەڵدەچێ و هاواردەکات. زیاتر حەزی بەناو هاوڕێکانی و چونە دەرەوەیە لەگەڵ ئەواندا. گرنگی بە ڕوخساری خۆی دەدات.
تۆ لەخۆتەوە هەست بە ترسێک دەکەی و نازانی چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەوەبکەی بەتایبەت ئەگەر زۆر هۆشیاری پەروەردەییت نەبێت. ئەوانەی خوێنەوارن ڕەنگە دەستدەنە پەرتوکێک و بڵێن با زانیاری وەرگرین، یان گوێ لە تیڤی و یوتیوب گرن لەبارەی هەرزەکارانەوە. هەشە ئەو شتانە نازانێ و زۆر ڕەقتر لە هەرزەکارەکە ڕەفتاردەکات، کە ئەوە دۆخێکی خراپ و ئاڵۆز و تەقینەوەی ئەو هەرزەکارەی بەدوادادێ و پێی وایە تۆ سنوری ئەوت بەزاندووە و ناتەوێ تێبگەی کە ئەویش کەسایەتی خۆی هەیە.
جا هەندێ ڕێگا هەن کە دەتوانی بەکاریانبێنی بۆئەوەی لە هەندێ لادان و کێشە دووربن:
١- گفتوگۆی کراوە:
جار و بارە دانیشە لەگەڵ هەرزەکارەکەت و قسەی لەگەڵبکە. با واهەستکات گوێی لێ دەگری. با هەستەکانیت بۆ باسکات و تۆش لەگەڵی بکەوە گفتوگۆ. بزانە بیر لە چی دەکاتەوە؟ چی هانی دەدا؟ پلانەکانی چین؟ هەرگیز لە دوورەوە بڕیاری لەسەر مەدە تا لێی تێنەگەی.ئەمە یارمەتیتدەدات بزانی چ بکەی لە داهاتودا.
٢- ڕەفتاری خۆت نمونەیە بۆ ئەو
هەرشتێک دەتەوێ کوڕەکەت یان کچەکەت لەو تەمەنەدا بیکات، خۆشت دەبێ هەمان شت بکەی. ناکرێ بە کوڕەکەت بڵێی جگەرە مەکێشە، کەچی خۆت بیکێشی! ناتوانی ڕێ لە کچەکەت بگری لەگەڵ هاوڕێکانی بڕواتە دەر کە تۆ خۆت بەردەوام لێرە و لەوێ بی لەگەڵ دۆست و برادەردا. واتا هەر شتێک دەتەوێ لەودا بیبینی، خۆت بەرجەستەی بکە لە ڕەوشت و هەڵسوکەوتتدا چونکە دەمێکە پێشینانمان گوتویانە: “گەورە ئاوێ دەڕێژێ و گچکە پێی لێدەنێ.”
٣- با ئامانجی ڕوون و ئاشکرات هەبن
منداڵەکەت یاخود هەرزەکارەکەی ناو خێزانەکەت دەبێ بزانێ تۆی دایک یان باوک چیت لێدەوێ. دەتوانی چەند یاسایەک دانێی و تێیگەیەنی کە ئەگەر پێشێلیانکات، سزاکەت چی دەبێ. پێویستە بۆشی ڕونکەیەوە بۆچی ئاوات دەوێ و ئەو سزایەت داناوە. پاداشتەکانت چین ئەگەر بەپێی ئەو یاسایەنە هەڵسوکەوتیکرد.
٤- لێی گەڕێی ئەزمونی دەرەنجامە سروشتیەکان بکات
ڕەنگە تۆ ڕۆژ هەتا ئێوارە بڵێی کوڕم بازمەدە لەسەر ئەو دیوارەوە، ئەو بەگوێتنەکات. بۆیە دەبێ جارێک بەربێتەوە ئەزیەتی ببێ، جا خۆی تێدەگات قسەکەی تۆ بۆ بەرژەوەندی ئەو بووە. واتا ئەزمونەکان باشترین قوتابخانەی فێربوونن.
٥- سووربە لەسەر داواکاری و یاساو ڕێساکانت
ناکرێ تۆ ئەمڕۆ بڵێی نابێ جگەرە بکێشی یان نێرگەلە بکێشی، بەیانی ڕێگای پێ بدەی! واتا دەبێ یاساکانت بەردەوامییان هەبێ و ئەو هەرزەکارە لەسەریان ڕابێت.
٦- هیچ شتێکی بەزۆر پێمەکە!
ئاگادارین زۆرجار داک وبابەکان بە ڕەقی و بەزۆر دەیانەوێ کارێک بە هەرزەکارەکەیان بکەن. ئەمە هەڵەیە. تەنانەت گەر بۆ ئەویشتبێت، نابێ وابکەی. تۆ باسی سود و زیانەکانی هەر کارێکی بۆ بکە و لێگەڕێ خۆی بڕیاردات بیکات یان نەیکات. مادام تۆ پاداشت و سزای خۆت هەیە، ئەو خۆی بیردەکاتەوە و لە بەرژەوەندی خۆی بڕیاردەدات.
٧- متمانەی پێ بکە.
مەڵێ تۆ منداڵی جارێ! پێی مەڵێ بۆنی شیری خاوت لە زاری دێ. ئەو لە تەمەنێکدایە کە هەرگیز ئەو قسانەی بە مێشکیدا ناچی، چونکە هەستدەکات گەورەیە و خۆی دەتوانێ بڕیاردا چی بکا و چی نەکات.
٨- لەکاتی بوونی کێشەیەکدا لەگەڵی بە
سەرکۆنەی مەکە! کچەکەت دەبینی نامەی گۆڕیوەتەوە لەگەڵ کوڕێکدا، مەقیژێنە بەسەریدا. با بتوانێ بە ئاسانی قسەی دڵیت بۆ بکات. کوڕەکەت دەبینی سەیارەی تۆی بردۆتەدەر بێ پرسی تۆ لێیخوڕیوە، وامەکە دنیای بەسەردا کاولبێت. بەهێواشی تێیگەیەنە کە ئەمە هەڵەیە و جارێ زوویە بۆ ئەو شتانە. کە بوو بە ١٧ساڵ بۆ سەرەوە ڕێگای دەدەی خۆی چۆن حەزدەکات وابژی. بەس ئێستا زوویە. وانەکەی منداڵەکەت لەدەستدەدەی. توشی کێشە و هەڵەی زیاتر دەبێ.
۹- با هاوڕێکانی هاوتەمەنی بن
ناکرێ منداڵێکی ١٢ساڵ، هاوڕێکەی تەمەنی ٢٥ساڵ بێت! زۆر بەسادەیی چونکە شتگەلێک فێردەبێت لێیەوە کە هێشتا زوویە بۆ تەمەنی ئەو.
۱۰- کاتێ هەڵەیەکی گەورەی کرد،
تۆ پێتوایە ئابڕوی بردووی یان لە کەسایەتی داوی، نابێ هەڵەشەبی. لەسەرخۆ دەتوانی کێشەکە چارەسەرکەی. بزانێت لەکە و نەنگیە بۆتۆ لەوانەیە پەنا بۆ هەڵەیتر بەرێت. زۆرجار دەبێتە هۆی خۆکوشتن چونکە هەست بە نەویستراوی و نەنگی دەکات لەناو خێزانەکەیدا. یان دەڕوا و لەگەڵ کەسانی خراپ تێکەڵدەبێ کە کێشەکە گەورەتر دەکات دەبێ بزابی کە لەو کاتەدا خۆی قوربانیە و پێویستە پاڵپشتی بی نەک سەرزەنشتکار و ڕوخێنەر.
۱۱- کە زانیت چیتر ناتوانی و بەرگەی ڕەفتار و کارەکانی ناگری،
پرس و ڕاوێژ بە کەسانی پسپۆڕ بکە یانیش بخوێنەوە و گوێ بگرە لە کەسانی شارەزای ئەو بوارە.
زیاتر بخوێنەرەوە
محمد خۆشناو
دبلۆماسیەتی سەرۆکایەتی هێزی ناوازەی نەرم !
بەشیر محەمەد
دەکرێت پەرلەمان هەڵبوەشێنرێتەوە؟
عەدنان عەلی
چی لە ئەنفال دەزانی؟!
سەردار عەزیز
ئێران و ئەمریکا: جارێکی تر
د. هادی عەلی
سەلاحەدینی ئەیوبی، سێ پرۆسەو سێ ڕەهەند
د. سەلام عەبدولکەریم
لێکدانەوەی ئێمەو واقیعی حاڵی ئەوان و پلانی بەرامبەر
سەردار عەزیز
خوری-شۆڕکردنی داوەتی يوسف زيدان
ڕەنج نەوزاد
سياسەتی تڕەمپ و سەپاندنی باجی گومرکی
محمد خۆشناو
ماڵیکردنی نامەرد !!
محمد خۆشناو
ڕێککەوتنی نێوان ئەمەریکا و ئیسراێیل بۆ دابەشکردنی ناوچەکە !
ئەمانەش ببینە
مام فارس باسی گۆڕان دەکات و دەڵێت: مۆمەکە لە جاران گەشاوەترە
شیعرێک دەڵێت و دەستدەکات بەگریان ... گوێ لەم هەڵسوڕاوەی گۆڕان بگرن بزانە بۆچی دەڵێت پرسیاری نەوشیروان مستەفام لێمەکە
راستەوخۆ….وتەبێژی کۆنفرانس قسەدەکات
راستەوخۆ…..کۆنفراس تەواو بو نیسابی یاسای تەواو نەبوو
راستەوخۆ.. ژیلیا دواین زانیاریتان لەبارەی کۆنفرانسی گۆڕان پێدەڵێت
راستەوخۆ.. گۆڕانی گردەکە باسی بەستنی کۆنفرانس دەکات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine