کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
جیهان ماڵئاوایی لە سومبولێکی دیاری لێبووردەیی و ئاشتی دەکات
محمد خۆشناو
2025-04-26
ئەوڕۆ 26/4/2025 بەئامادەبونی دەیان سەرۆک و پادشا و سەرکردە و کەسایەتی گەورە و هەزاران کەس لە ماتەمگێڕان و ، لە قەداسێکی ماتەمگێڕیدا لە گۆڕەپانی « قەدیس پتروس » لە فاتیگان دوا ماڵئاوایی لە « پاپا فەڕەنسیس » پاپای کەنیسەی کاسۆلیکی کرا کە چەند ڕۆژ لەمەوبەر کۆچی دوایی کرد .
بەشداریکردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەو ڕێوڕەسمەدا نموونەیەکی کردەیی جوانە بۆ وێنەی کوردستان لە پێکەوەژیانی ئاشتیانە و فرەیی و قبوڵکردنی ئەوەی تری جیاواز ، ئەم بەشداریەی بەڕێزیان ڕێزگرتنە لە سومبولێکی دیاری لێبووردەیی و ویژدانێکی زیندووی مرۆیی کە ئەویش پاپا فڕەنسیس ، لەهەمان کاتیشدا ناردنی پەیامێکی بەهێزە لەسەر پێکەوەژیان و کرانەوە و لێبووردەیی لە هەرێمی کوردستان بۆ سەرۆک و سەرکردەکانی جیهان .
پاپا فەڕەنسیس لە هەموو نێوەندەکاندا بەرگری لە بەهای دادپەروەری و یەکسانی کردووە و ڕستەیەکی کاریگەری هەیە کە دەڵێت :( مێژوو لەو کەسانە خۆش نابێت کە بانگەشەی دادپەروەری دەکەن و دواتر پیادەی نادادپەروەری دەکەن ، هەروەها لەو کەسانەش خۆش نابێت کە باس لە دادپەروەری دەکەن و دواتر ئەوانەی جیاوازن لەگەڵیاندا دووریان دەخەنەوە ) ، بایەخی یەکەمی ئەو پاپایە ئەوەبوو کە خەڵک بەئارامی و ئاسایش و دوور لە کوشتن و ماڵوێرانی و ئاوارەبوونەوە بژیت ، ڕۆژێک بەر لە مردنی لە سەکۆی (X) بەبۆنەی جەژنی هەڵسانەوە گووتی ؛ « مەسیح هەڵسایەوە ؛ ئەم وشانە مانای تەوای بوونمان بەرجەستە دەکات ، چونکە ئێمە بۆ مردن خەڵق نەبوین ، بەڵکە بۆ ژیان » ، چەند ساڵێک لەمەوبەر فیلمی « دووپاپاکە »م بینی کە حیوار بوو لەنێوان دوو پاپادا ، کە یەکیان : کاردینال «خۆخێ بیرجوجیلۆ» کە دواتر بووە پاپا فەڕەنسیس ، کە بڕوای بە بونیاتنانی پرد یان کرانەوە و حیوار و ليکتێگەیشتن و پەیوەندیکردن هەبوو ، بەڵام ئەوەی دووەم « بندێکتی شەشەم » بوو کە بڕوای بە ڕێبازی بونیاتنانی دیوار یان گۆشەگیری و لووتبەرزی و دابڕان و دەرکردنی ئەحکام هەبوو….بەشداریکردنی « دۆناڵد تڕامپ »ی سەرۆکی ئەمەریکا لەو ڕێوڕەسمەدا کە زۆر بەتووندی لەگەڵ پاپا فڕانسیس جیاواز بوو بەتایبەتی لەسەر پەنابەران ، دەگەڕێتەوە بۆ مەزنی ئەو پیاوە ئایینیە کە ئاڵای ئاشتی و لێبووردەیی لەسەر شانەکانی هەڵگرتبوو و ناوەکەشی پەیوەست بوو بە یەکێک لە گرنگترین پڕۆژەی لێکنزیکردنەوەی مرۆیی لە دەیەکانی ڕابردوودا ، ئەو پاپایە کەسێک بوو وازی لە پارە و کۆشک و تەلار هێنابوو و لەگەڵ هەژاران دەژیا و بۆیە ناوایان نابوو « پاپای هەژاران » ، ئەو پیاوە زۆر لە خەمی هەموو کریستانەکان بەتایبەتی ئەوانەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دابوو ، هەربۆیەش سەردانی میسر و ئیماڕات و عێراق و شوێنی تری کرد کە هاتە هەرێمی کوردستان شاگەشکە بوو بە بینینی فرەیی و چەسپاندنی پێکەوەژیان لەو نیشتیمانە و لەباوشکردن و حەوانەوەی ئەو هەموو ئاوارەی مەسیحی دەستی داعش بۆیە قەداسێکی گەورەی لە هەولێر کرد و نزای بۆ هەمووان بێجیاوازی کرد و ، هەر ئەویش بوو وایکرد کە کەنیسەی فاتیگان ببێتە ناوەندێکی جیهانی کە هەموو ڕەنگەکانی تێدا بێت و نەک ببێتە ناوەندێکی ئەوروپی وەک ئەوەی پێشتر وابوو .
خوای گەورە لە پاپای فاتیگان خۆشبێت کە نموونەی پیاوێکی ئایینی پێشکەشکرد کە لایەنگری هەژاران و چەوساوە و لاواز و پەڕاوێزخراواوان بوو ، پاپا فڕەنسیس هەر بەزیندوێتی لە یادەوەریدا دەمێنێتەوە .
زیاتر بخوێنەرەوە
هەردی شەفیق
ئەو ڕۆژە خەڵەتێنراین
توانا عوسمان
داوا لە سەرکردایەتی سیاسی دەکەم بێ قەیدوشەرت بەهەموو مەرجێکی بەغدا ڕازیبن بەڵام دوو دەرس وەربگرن
شاهۆ سەعید
ئایا کاتی پێکدادانی نێوان حیزب و خێڵە؟
محمد خۆشناو
مولحیدی ئایینی ، مولحیدی نیشتیمانی !!
پێشڕەو محەمەد
شاگەشکەبوون بە خێڵ پاڵنەرە خێڵگەرییەکانی شادیی خەڵک بۆ جەنگی خێڵ
رێبوار حەمەلاو ئەحمەد
قوربانیانی بەپاڵەوانکردنی مەسرور بارزانی!
هیوا ئهحمهد
ڕۆڵی دیپلۆماسییەتی نێچرڤان بارزانی لە پاراستنی كوردستان دا
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
کوردستان: ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو!
محمد خۆشناو
پێکهاتن و یەکلاکردنەوە بۆ چارەسەری جەنگ و ناکۆکیەکان !
بەهروز حاجی
حیساباتی ئەمریکا، لەشەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا؟
ئەمانەش ببینە
هەڕەشەی کوشتن لە د.شێرکۆ جەودەت دەکرێت
چیرۆکی ئەو پیاوەی داوای رووناکی دەکرد و ناردیان بۆ گۆڕستان
شەوی سووری بەرپرسانی كورد لە قومارخانە گەورەكەی لوبنان
٤٨ كاتژمێری یەكلاكەرەوە... چارەنوسی موچە چی دەبێت؟ زانیاری ورد و گرنگ
ئەم خوێندکارە خاوەن پێداویستی تایبەتە و دەڵێت: لەبەر لاوازی دەستەکانم دەبێت واز لە خولیاکانم بێنم
راستەوخۆ….. ئەمڕۆ لە بانكەكانی سلێمانی،هێزە ئەمنیەكان هەژماری من پڕ دەكەنەوە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine