بەرەو هەلومەرجێکی نادیار

فارس نەورۆڵی

2023-05-29

ئەم هەلومەرجە سیاسی و ئابورییەی کوردستان لە جیهاندا حاڵەتێکی دەگمەنە، بەو مانایەی ددانپێدانانێکی نێودەوڵەتی نیە وەک دەوڵەتی سەربەخۆ  ئەمەش جەنگی لە مێژینەی کورد بووە لە پێناو ددانپێداناندا جەنگاوە، بەڵام لەدوای ١٩٩١ کەوە ئەگەر ددانپێدانانیش نەبوبێت ئەوا مامەڵەیەکی نێودەوڵەتی و ئیقلیمی لە تەک کورددا کراوە کەچوارچێێوەی قەوارەیەکی سیاسی و ئیداریدا، ئەم مامەڵەیەش تاڕادەیەکی زۆر هێزی بە کورد بەخشیووە  بۆ ئەوەی بتوانێ ڕاهێنانێک بکات بۆ دەوڵەتداری، بەڵام بە هۆی هەڵەکانی خۆمانەوە نەمانتوانی مامەڵەیەکی دروست لەتەک ئەو مامەڵەیەی ئەواندا بکەین و بتوانین لە مامەڵەوە بیگۆڕین بۆ  دانپێدانان. 

لە کاتێکدا ئەومامەڵەیەی ئەوان وایکرد بوو هێزی کوردی، هێز بە جوڵە و گۆڕانکارییەکانی ناو بەغداد ببەخشێ، کەچی ئێستا هەموو خەونی ئێمە بووە بە مووچە، ئەمەش لە نادادپەروەریی وناتەباتی ناوخۆوە سەرچاوەی گرتووە. 

بۆیە ئێستا لە دۆخێکی واداین بەرامبەر یەکتر ئەوەندە ڕقمان لەیەکە (ئەوەندە نەگریسین ئامادەین بەدیار مەرگی یەکترەوە چەپڵە لێبدەین!). هیچ پرسیارێکیش مان نیە و تەنها بە دوای ئامرازەکانی فێڵبازیدا دەگەڕێین، چۆن فێڵ لە یەک بکەین. 

بۆیە ئەگەر جاران بەغدامان هێنابێتە چیاکانی کوردستان و پێمان وتبێتن مافەکانی کورد جێبەجێ بکەن، بەڵام ئێستا دەچینە بەغداو دەڵێین ئێمە شایەنی ئەم مافانە نین و وەرن لێمان وەرگرن! ئەمە وایکردوە ناوەو دەرەوەی ماڵی کورد لە دۆخێکی نا ئامادەیدان و ئەگەر چارەسەرێکی ئەم هەلومەرجە نەکرێت بەرەو نادیارێکی ترسناک دەڕۆین ئەمەش تاوانی کەس نیە جگە لە حیزبەکان. 

بۆیە پێویستە هەموو لایەک بگەڕێنەوە بۆ ئەقڵ تا کار لەکار نەترازاوە ، سازش بۆیەکتر بکەن باشترە نەک ببنە گاڵتە جاڕی دوژمنان .