کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
گەنجترین سەرۆکی دنیا، ناتۆ و ئەوروپای بەگیرهێناوە
بڕوا ستار
2023-08-05
ئەوەی لە وێنەکەدا دەیبینن، ئیبراهیم تراوری تەمەن ٣٥ ساڵە، ڕێک ساڵێک پێش ئێستا یەکێک بوو لە ئەفسەرەکانی سوپای بورکینا فاسۆ، بەڵام ئێستا وەک گەنجترین سەرۆکی دنیا ڕابەرایەتی وڵاتەکەی دەکات.
تراوری بەهۆی لێهاتوویی، ئازایەتی و باشییەکەیەوە، گەلەکەی خۆشیدەوێت، بەوە ناسراوە کە بە تەواوی دژی سیاسەتی ئاپارتایت و داگیرکاری ڕۆژئاوایە لە ئەفریکا.
لە دوا لێدوانیدا لەبارەی کودەتا سەربازییەکەی وڵاتی نایجیری دراوسێی، بەڵێنی بە گەلەکەی و تەواوی ئەفریکا داوە، خەبات بکەن بۆ وەدەرنانی داگیرکاری فەڕەنسا و وڵاتانی تری ئەوروپا، لەوبارەیەوە وتویەتی «سەردەمی کۆیلایەتی ئەفریکا بۆ هێزەکانی ڕۆژئاوا بەسەرچوو، ئێستا شەڕی سەربەخۆیی تەواوەتی دەستیپێکردووە، یان نیشتمان یان مردن».
لە تازەترین بڕیاریشدا، هەناردەی یۆرانیۆم بۆ فەڕەنسا و ئەمریکای قەدەغەکرد، چونکە پێیوایە وڵاتانی ڕۆژئاوا لە دژی مرۆڤایەتی بەکاری دەهێنن.
دوای کاردانەوە و هەرەشەکانی فەڕەنساش، تراوری سەرجەم هێزەکانی فەڕەنسای لە وڵاتەکەی دەرکرد.
لەدوای نێڵسن ماندێلا و موعەمەر قەزافییەوە، تاکە سەرۆکی ئەفریکایە، توانیویەتی لەگەڵ چەند وڵاتێکی تری ئەفریکایی هاوپەیمانییەتی سەربازی واژۆ بکات، کە ئەویش هاوپەیمانییەتی (بورکینا فاسۆ، نایجیر، گینیا و مالی)ە بۆ پاراستنی ئەفریکا لە دەستی هێزەکانی ڕۆژئاوا.
ئیبراهیم تراوری بەوە ناسراوە، کە دژی سەرۆکە بە تەمەنەکانی ئەفریکایە، چونکە ئەو پێیوایە خراپی دۆخی ئەفریکا و ژیانی گەلەکەی، بەهۆی سیاسەتی ڕادەستبوونی ئەو سەرۆکانەوەیە کە بوونەتە بەکرێگیراوی وڵاتانی ڕۆژئاوا، لە لێدوانێکیدا وتویەتی «سەرکردە کۆنەکانی ئەفریکا لەپێناو بەرژەوەندی ڕۆژئاوا و خێزانەکانیان شەڕ لە دژی گەلەکەیان دەکەن».
تراوری لە ئێستادا بەهۆی فشارەکانی ئەوروپا و ئەمریکا، لە پۆتن نزیک بووەتەوە، وڵاتانی ڕۆژئاواش لە پروپاگەندە میدیاییەکانیادا بە دیکتاتۆر و دەستکەلای پۆتنی لە قەڵەم دەدەن.
زیاتر بخوێنەرەوە
هیوا ئهحمهد
ڕۆڵی دیپلۆماسییەتی نێچرڤان بارزانی لە پاراستنی كوردستان دا
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
کوردستان: ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو!
محمد خۆشناو
پێکهاتن و یەکلاکردنەوە بۆ چارەسەری جەنگ و ناکۆکیەکان !
بەهروز حاجی
حیساباتی ئەمریکا، لەشەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا؟
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئێرانی جاران، ئێرانی ئێستا و داهاتوو
عوسمان عەبدوڵا
بۆچی ئەمەریکاو ئیسرائیل نایانەوێت ئێران بڕووخێت؟
د. بەهرۆز عەلی
لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە گشتییەکانی حکومڕانی نیزامی ئێران.
یەحیا کامیل
گەرووی هورمز بۆ ئێران وەک کارتی فشار یاخود کارتێکی خۆکوژی
محمد خۆشناو
کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شەڕەی ناوخۆی دۆڕاوە !
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئوسوڵی دزان و فروعاتی پاسەوانان
ئەمانەش ببینە
گەورەترین كۆمپانیای خانوبەرە لە سلێمانی هەموانی شۆككرد #ڕیکلام
ئێوارەیەک لە چاڤی لاند
کۆمپانیای LG هەڵمەتی "گەشبینی ڕادیۆ" دەستپێدەکات بۆ بڵاوکردنەوەی دروشمی "ژیان جوانە" لە ڕێگەی مۆسیقاوە
راستەوخۆ.. ژیلیا لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکەیە لە تاسڵوجە و زانیاریی نوێتان پێدەڵێت
پەرلەمانی پشوو كوژ پەرلەمانی كوردستان پشوو دەدات
راستەوخۆ.. خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکان لە سلێمانی هاواریان لێهەستا
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine