کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
شەڕی حەشدی شەعبی و ئەمریکا ڕوو دەدات؟
ئومێد مەحمود
2023-08-20
حەشدی شەعبی و تاڵیبان تەنیا لە دژایەتی ئەمریکا ھاوبەش نین، بەڵکو لە پێکھاتەو کارکردنیشیان جۆرێک لەیەکچوون ھەیە، ئەگەر سەیری پێکھاتەی تاڵیبان بکەین پێش گەیشتن بە دەسەڵات ئەندامەکانی بەسەر سێ گروپی سەرەکی دابەش بوو بوون: حزبی ئیسلامی بە سەرۆکایەتی مەولوی خالس، بزوتنەوەی شۆڕشی ئیسلامی بە سەرۆکایەتی مەولوی محمدی ، بزوتنەوەی شۆڕشی ئیسلامی بە سەرۆکایەتی مەولوی نصرالله ، بەڵام دوای ساڵی (٢٠٠١) بەسەر سێ گروپی سەرەکی دابەش دەبێت لەوانە: گروپی جيش المسلمين ، گروپی خدام الفرقان ، گروپی تاڵیبانی کلاسیک، دوو گرپەکەی یەکەمیان تاڕادەیەک یان بێ کاریگەر کرابوون یان لەگەڵ دیالۆگ و گفتوگۆ بوون لەگەڵ حکومەتی ئەفغانستان و ئەمریکا.
ھەر چی پێکھاتەی ئەو گروپانەیە کە لە ئێستادا حەشدی شەعبی پێک دەھێنن پێش ساڵی (٢٠١٤) بەم شێوەیە بوو: ( عصائب اهل الحق ، كتائب حزب الله ، حركة النجباء ، سرايا السلام ، سرايا الخراساني…
دەکرێت بگوترێ لەم گروپە چەکدارانە تەنیا گروپەکەی موقتەدا سەدر لە دوای ساڵی (٢٠٠٨) ەوە لە ئەمریکاوە نزیکن و دژایەتی ناکەن.
دوای ساڵی (٢٠١٤) حەشدی شەعبی دروست دەبێت کە پێکھاتووە لە (١٦٤) گروپی جیاواز ، لە کۆی ئەم گروپانە (٦٧) شعین و (٤٣) گروپیان سونی و (٩) گروپیان لە پێکھاتەکانی ترن.
لەو (٦٧) گروپە شیعەیەی ناو حەشدی شەعبی (٤٤) گروپیان سەر بە بەرەی مقاوەمەن و لە ئێران نزیکن، (١٧) گروپی تریان سەر بە سیستانین ، (٦) گروپی تریان سەر بە مەرجەعیاتی ترن.
ئەوەی لەم گروپانە بە ڕوونی دژایەتی ئەمریکا دەکات گروپەکانی سەر بەبەرەی مقاومەن، ھەرچی دوو گرپەکەی ترە بێدەنگن ، ھاوشێوەی بزوتنەوەی تاڵیبان کە تەنیا گروپی سێیەم بە ڕوونی دژایەتی ئەمریکای دەکرد ، گروپەکانی یەکەم و دووەم یان بێکاریگەر کرا بوون یان کەمتر لەو دژایەتیە بەشدار بوون.
لەناو ئەو گروپانەی حەشدی شەعبی کە لە بەرەی مقامەوەن سێ گروپیان لە ئێستادا لە ڕووی قەبارە و ئەو ھێرشانەی بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا ئەنجامی دەدەن لەوانی تر لە پێشترن: كتائب سيد الشهداء ، كتائب حزب الله ، النجباء.
لەو ھێرشانەی لە ڕابردوودا دەکرانە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە سوریا و عیراق و ھەرێمی کوردستان زیاتر پەنجەی تۆمەت ئاراستەی كتائب سيد الشهداء دەکرێت، ئەو گروپەی ساڵی (٢٠١٣) لە كتائب حزب الله جیا دەبێتەوە، لە ساڵی (٢٠١٤) ھەڕەشەی لە سعودیە و لە ساڵی (٢٠١٨) ھەڕەشەی لە سوپای یەمەن کرد، لە سوریا لە ناوچەکانی ريف ديمشق ، بوكمال ، نزیکی تنف نیشتەجێن، لە عیراقیش لە دەشتی نەینەوا و قائم لە پارێزگای ئەنبار و بەغداد نیشتەجێن و وەک باس دەکرێت ژمارەیان نزیکەی چوار ھەزار چەکدارە.
ھۆکاری جموجۆڵەکانی ئێستای ئەمریکا لەناو عێراق و سنوری نێوان ھەر دوو وڵاتی سوریا و عیراق، بۆ دوو ھۆکاری سەرەکی دەگەڕێتەوە:
ھۆکاری یەکەم پەیوەندی ھەیە بە تۆکمەکردنی سنورەکانی نێوان سوریا و عیراق بە مەبەستی ڕێگەگرتن لە گواستنەوەی نەوت بە شێوەی قاچاغ لە سوریاوە بۆ عیراق، چونکە گومان دەکرێت بەشێک لەو نەوتە لەڕێگەی عیراقەوە ساغ بکرێتەوە و دواجار بەشێوەی ناڕاستەوخۆ ئێران لێی سودمەند بێت.
ھۆکاری دووەم: لە پێش ھەلبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە ساڵی (٢٠٢١) جۆرە ڕێککەوتنێکی ڕانەگەیەنراو لەنێوان ئەمریکا و ئێران پەیوەست بە ناوخۆی عیراق ھەیە، لە چوارچێوەی ئەم ڕێککەوتنەدا ئەمریکا فشارەکانی لەسەر ئێران کەمتر دەکات، بەتایبەت لە بوارەکانی فرۆشتنی نەوت و مامەڵە بە دراوی بیانی، لە بەرامبەر ئەوەدا ئێران پابەند دەبێت بەوەی سنوری چالاکییەکانی گروپە وابەستەکانی خۆی لەناو حەشدی شەعبیدا لەناو عیراق دژی ئەمریکا کەم بکاتەوە، یارمەتیەکانی خۆی بۆ ئەم گروپانە ببڕێت، ھەر ئەمە ھۆکار بوو لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق گروپە وابەستەکانی ئێران شکستیان ھێنا و ژمارەی کورسیەکانیان بەتەواوی کەمی کرد.
جموجۆڵی سەربازی ئەمریکا لە ئێستادا بۆ دروستکردنی فشارە لەسەر ئێران بۆئەوەی ئەم ڕێککەوتنە لە سنوری ناوخۆیی عیراق زیاتر درێژ بکاتەوە، بیگەیەنێت بە سنورەکانی کەنداو و گەروی ھۆرمز و بەھۆی ئەم ڕێککەوتنەوە چالاکییەکانی ئێران لەم ناوچانەش سنوردار بکات.
جگە لەم دوو ھۆکارە، ھیچ ھۆکارێکی تر لەپشتی جوڵەی ھێزەکانی ئەمریکاوە نیە و ئەگەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی نێوان ئەمریکا و حەشدی شەعبی لە ئێستادا ئەگەرێگی دوورە.
زیاتر بخوێنەرەوە
سەرکۆ یونس
ئابووری، وەك هۆکارێک بۆ توندوتیژی دژی ژنان
محمد خۆشناو
پێکەوەژیانێکی کلتووری لەگەڵ گەندەڵی !!
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
کاریگەری پولی دۆمینە
فارس نەورۆڵی
هەولێرو بەغدا بۆڕێک ناکەون
عەبدوڵا ڕێشاوی
(ئاشتی و دیالۆک ) دیاری کردنی پێگە و وەزیفەیەک بۆ هەرێمی کوردستان لە جیهاندا .
محمد خۆشناو
بەخۆوەگرتن لە هەرێمی کوردستان !
فارس نەورۆڵی
گوتارە ناکاریگەرەکان
ئومێد مەحمود
ئایا دادگای فیدراڵی دەتوانێت ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دوور بخاتەوە؟
محمد خۆشناو
ڕێکخستنەوەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست !!
فارس نەورۆڵی
هێندەی پەڕی تاوسێ کوردایەتیت لێ جوانە
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیای ئێل جی ڕایگەیاند خەریکی پەیکەربەندسازیی ڕێکخراوەیین بە مەبەستی گەشەی داهاتوو
کڕین و مامەڵەی ئەندامانی یەکێتی و پارتی گەیـشـتــە سەد هەزار دۆلار
قەیرانی كارەبا لە 32 ساڵەی حوكمڕانی كوردیدا ... میراتێكی خراپ لە كابینەی حەوت و هەشتەوە بۆ كابینەی نۆیەم
گەنجێک لە کاژی مار زەیت دروست دەکات ... بزانە چۆن ئەم کارە دەکات ؟
ئاگادارن دۆلار چی بەسەر دێت؟ عێراق و تورکیا و چین ڕێکەوتن دۆلار بشکێنن
ماتۆڕ ژیانی خەڵكی هەراسانكردووە لەسەر بڕیارى دەستبەسەرداگرتنى ماتۆڕ چى دەڵێن؟
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2023 Diplomatic Magazine