کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
تەسەوف و تەکفیر
عومەر عەلی غەفور
2023-08-24
بەش بەحاڵی خۆم پێم وایە دین، بەتایبەت دینە تەبشیرییە جیهانییەکان، شتێکی بان نەتەوەن، واتە دین بۆتەیەکە هەموو نەتەوە هاوئاینەکان لە چوارچێوەی کۆمەڵێ بیروباوەڕ و قەناعەت و بیرکردنەوەی هاوبەشدا کۆ دەکاتەوە. جیاوازییە تایبەتەکانی هەر نەتەوە و نەژادێ زۆر تاکەم کاریگەری لەسەر جۆری دیندارییەکەی دەبێ، بەڵام ناتوانێ جەوهەری ئاینەکە بگۆڕێ، کە جەوهەرێکی بان نەتەوەییە، لەبەرئەوە شتێک نیە بەناوی ئیسلامی عەرەبی و ئیسلامی تورکی و ئیسلامی فارسی و ئیسلامی کوردی و...هتد، لە مەودایەکی زۆر سنوورداردا نەبێ..
ئەم بان نەتەوەییبوونەیە وادەکات بکرێ لەناو هەر تەوژمێکی ئیسلامیدا، لەناو هەر تەریقەتێکی سۆفیدا، خەڵکی نەتەوە و زمان جیاواز هەبن و دڵسۆزانە و بێ هەستکردن بەهیچ نامۆیی و جیاکارییەکی نەتەوەیی شوێن رێباز و رێبەرەکەیان بکەون..
ئاخر ئەگەر وانەبێ و رێبەری رەوتێکی دینی کوردایەتی یان عەرەبایەتی بکا، چۆن ئەندامە نەتەوە جیاوازەکان متمانەی پێدەکەن و گوێڕایەڵی دەبن!
مەبەست ئەوەیە، ئەوەی زۆرجار بەرگوێمان دەکەوێ دەوترێ تەسەوفی کوردی، ئیسلامی رەسەنی کوردە جیا لە رەوتە سەلەفی و سیاسییەکان، ناوردی و زیادەڕەویەکی زۆری تێدایە، کە بەحساب زادەی رۆحی کوردە کە رۆحێکی لێبوردە و ناتوندوتیژە و جیاوازییەکانی قبووڵە و دوورە لە پەتای پەڕگیری و تەکفیر، کە زیاتر سەلەفییەکانی پێ تۆمەتبار دەکرێ..
ئەم قسانە تانەدان نییە لەلایەنە گەش و خۆماڵییەکانی سۆفیگەری، تەنها هێندە دەڵێم کە تەسەوف رەوتێکی دینییە نەک نەتەوەیی، ئەوە کە هەندێ سەرکردەی کورد بن نایکاتە رەوتێکی کوردی و کۆپیی کوردییانەی ئیسلام.. ئەم دینیبوونەیش وای لێدەکا زور تا کەم هەڵگری تایبەتمەندییەکانی فیکری نەریتی و باڵادەستی دینی بێ، کە یەکێ لەوانە بەداخەوە خۆ بە فیرقەی ناجیە و نوێنەری خوا و میراتگری پەیامی پێغەمبەر (د.خ) زانین و تەکفیرکردنی کەس و فیرقە و گرووپەکانی دەرەوەیانە..
رەنگە نوێترین بەڵگە ئەو ڤیدیۆیەی بەڕێز شێخ نەهرۆ، رێبەری تەریقەتی کەسنەزانی بێ لەبەردەم هەوادارانیدا، کە راشکاوانە و هاوشێوەی سەلەفییە تەکفیرییەکان دەڵێ (هەرکەس لە ئەمری شێخ دەرچێت لە دین دەردەچێ، چونکە شێخ هیچ ئەمرێکی پێ ناکا کە ئەمری پێغەمبەری باپیری نەبێ!!)..
ئەم قسەیە زۆر خەتەرە! خەلیفەی یەکەم ئەبوبەکری سدیق لە خوتبەی دەستبەکاربوونیدا وتی (گوێڕایەڵم بن تا من گوێڕایەڵی خوا بووم، ئەگەر من بێ فەرمانیی خوام کرد ئیتر گوێڕایەڵیم مەکەن).. واتە عیسمەتی بۆ دەق گێڕایەوە نەک بۆ شەخسی خۆی، نەیگوت من مەعسومم و هەر فەرمانێکم پێ کردن دەبێ جێبەجێی بکەن، چونکە من شتێ ناڵێم بێ فەرمانیی خوا بێ، بەڵکو وتی مادام من مرۆڤم دەکرێ هەڵە بکەم.
بەڵام جەنابی شێخ خۆی بەمەعسوم دانا وەک ئەوەی رێک وەک پێغەمبەر بە تەوجیهی وەحی هەموو شت بکا و بڵێ (وما ينطق عن الهوی، ان هو الا وحي يوحی)، لەبەرئەوە هەر فەرمانێکی کرد بێ دوودڵی فەرمانی رەسولوڵای جەدییەتی!، بێئاگا لەوەی جەددی -ئەگەر راست بێ جەددیەتی کە ساغکردنەوەی دژوارە- دەفەرموێ (هەموو بنیادەمێ هەڵە دەکا)، واتە چەندە لەخواترس و پابەندیش بێ دەکرێ هەڵە بکەیت، بەڵام لێدوانەکەی شێخ ئەو ئەگەرە لە خۆی دوور دەخاتەوە..
ئەمە جگە لەوەی مرۆڤ هەموو جار بە دەرچوون لە فەرمانی خوا و پێغەمبەریش لە دین دەرناچێ، مەگەر کوفر بکا، ئەوەتا خوا فەرمان دەکا درۆ مەکە، موسڵمان درۆ دەکا، دەڵێ غەیبەت مەکە، دەیکا، بەبێ ئەوەی کەس بڵێ بەو سەرپێچییەی فەرمانی خوا لە دین دەرچووە. ئەی ئیتر چۆن بە دەرچوون لە فەرمانی شێخ مورید لە دێن دەردەچێ؟!
بەداخەوە، لاوازکردنی ئەو دەمارە تەکفیرییە ریشەدارە ئاسان نییە و خۆشباوەڕییە پێمان وابێ رەوتێکی دیاریکراو تەواو لەو دەردە ترسناکە خاوێن بوەتەوە و دەکرێ بەبێ رەخنە چارەنووسی خۆمانی تەسلیم بکەین..
زیاتر بخوێنەرەوە
بەکر حەمەسدیق
ئاگرەکەی ئەمریکا ناو بنێیت تۆڵەی خوا، قسەیەکی هەڵەو خەتەرناکە
محمد خۆشناو
بۆنی گۆڕانێکی گەورە دەکەم !
خالید رەزا
ئۆلیگارەکانی کوردستان و ڕوسیا دوو ڕوی دراوێکن !
د. سەلام عەبدولکەریم
نەفەسی لوتبەرزی و کیبریائی وەزیرەکەی فەرەنسا
عەتا شەمێرانی
نامەیەك بۆ سەرۆك ئیمانۆئێل ماكرۆن
پێشڕەو محەمەد
ئایا ئیسرائیل و تورکیا پێکدادەدەن؟
بارام سوبحی
تەوقەکەى شەرع و چەمانەوەکەى عێراقچى!
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
لەبارەی باش و جاشەوە لەنێوان قازی محەمەد و حەسەن خەیریدا
سەردەشت عەلی
هێشتا عومەری سەید عەلی ڕێکخەرە
محمد خۆشناو
ئیسلامی سیاسی خۆی نوێ دەکاتەوە !!
ئەمانەش ببینە
كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە پەرلەمانیش تەمەنی درێژكرایەوە
راستەوخۆ.. زانیاریی نوێ لەبارەی ئەو ژنەی بە نەشتەرگەریی جوانکاری گیانی لەدەستدا
نرخی زێڕ گۆڕانكاری بەسەردا هات
شاخەوان عەبدوڵا: ئیتر لە بەغدای قبوڵ ناكەین
لە کۆبونەوە نهێنییەکانی یەکێتی و پارتی چی باس کراوە؟ یەکێتی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان ڕەت دەکاتەوە و نایەوێ
گەڕانەوە مێژوویەکەی ترەمپ، هەموانی خستۆتە سەر ئاگر...
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine