له‌سه‌ر جه‌نگی غه‌زه‌و حهماسو ئیسرائیل، دوو جار رای خۆم، له گوتاری كردنه‌وه‌ی فێستیڤاڵی گهلاوێژو چاوپێكه‌وتنی په‌راوێزی فێستیڤاڵه‌كه، له ته‌له‌فزیۆنی "روداو"دا، ده‌ربڕیووه؛ وه‌كو تر، زۆربه‌ی كاتم به‌دیار ئه‌م جه‌نگه نه‌گریسه‌وه، كه پێموایه، دوا جه‌نگی وێرانكاری نێوان فهلهستینو ئیسرائیل ده‌بێ، ته‌رخان كردووه. كه‌م چاوپێكه‌وتن‌و لێكدانه‌وه هه‌ن، به‌دیاریانه‌وه دانه‌نیشم.
مرۆڤ لای من هه‌ر مرۆڤه. له غه‌زه، دانیشتویهكی به‌ده‌ستی ئیسرائیل بكوژرێ، یان له ته‌لئه‌بیب، هاوڵاتیه‌كی ئیسرائیلی به موشه‌كی دوورهاوێژی حه‌ماس بكوژرێ، لای من هه‌موان قوربانی مرۆڤایه‌تین‌و له‌ژێر هیچ په‌رده‌و پاساوێكی دینی، مه‌زهه‌بی، فهلسهفیو نه‌ته‌وایه‌تیدا، مرۆڤكوژیی بێ‌تاوان قابیلی پاساو نییه. بێگومان شه‌ڕ شه‌ڕه. كوشتن‌و به‌كوشتدانی تیایه. به‌ڵام جه‌نگیش یاسا و رێسای هه‌یه. دیاره هه‌تا ئه‌م جه‌نگه‌ش زوو رابگیرێ، له‌قازانجی فه‌له‌ستینیه‌كانه. نه‌ك به گوتاری دینی-مه‌زهه‌بی درێژه به جه‌نگه‌كه بدرێ!!
به‌داخه‌وه، سه‌لماندنی مافی چاره‌ی خۆنوسینی فه‌له‌ستین، به‌هۆی سیاسه‌تی پێنه‌دانی مافی دیموكراسی فه‌له‌ستین له‌سه‌ر بنه‌مای دوو ده‌وڵه‌ت، كه ساڵی 1967 نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان قبوڵی كردووه‌و 22%ی خاكی فه‌له‌ستین ده‌كه‌وێته ناو ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی فهلهستینو 78%یش ده‌بێته خاكی شه‌رعی ئیسرائیل، ئه‌م چاره‌سه‌ره هێشتا ئیسرائیل قبوڵی نه‌كردووه. سه‌ره‌نجام فه‌له‌ستین، به رێبازی جیاوازیانه‌وه، خۆڕاگرنو ده‌ستبه‌رداری خه‌باتیان نه‌بوون. ئیسرائیلیش وازی له سیاسه‌تی داگیركاری نه‌هێناوه‌و ناوبه‌ناو له غه‌زه و رامه‌ڵڵا و كه‌ناری رۆژئاوا، ئه‌م خوێنڕێژییه به‌رده‌وامه.
گه‌لی فه‌له‌ستین، پشتیوانیه‌كی بێڕاده‌ی عهرهبیو ئیسلامی‌و نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه. ئیسرایلیش هه‌روا. درێژه‌كێشانی چاره‌سه‌رنه‌كردنی ئه‌م كێشه‌یه، ئه‌م جه‌نگه كاولكاریهشی لێكهوتهوه. كه به‌داخه‌وه پێش هێرشی زه‌مینی ئیسرائیل بۆ غه‌زه، به هێرشی ئاسمانی مه‌رگ چێنو موشه‌كی دوورهاوێژه‌وه، نیوه‌ی پتری غه‌زه وێران كراوه. ده‌یان هه‌زار كه‌س قوربانی‌و پێكراوه (یه‌ك ملیۆن‌و نیو)یش هه‌ر له‌ناو غه‌زه‌دا ئاواره‌ن، ئه‌مه چ جه‌نگێكه، مێژوو له‌ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه، بۆ هه‌زاره‌ی سێهه‌می سه‌رده‌می جیهانگیری هه‌ڵی گرتبوو؟!
سه‌یره، هه‌موو سه‌رده‌مێك مرۆڤایه‌تی غافڵگیر ده‌كرێ‌و جه‌نگێكی ئاوای وێرانكه‌ر رووده‌دات. دوای جه‌نگی یه‌كه‌م، واده‌زانرا چیكه جه‌نگی جیهانی رونادا، كه‌چی جه‌نگی دووه‌م خراپتر رویدا. دوای ئه‌وه جه‌نگه‌كانی باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا دژی ئهمریكاو فه‌ره‌نسا.. پاشان چین! جه‌نگی وێرانكاری عێراق دژی ئێران‌و پاشان كوه‌یتیش!!
جه‌نگه‌كانی عه‌ره‌ب-فه‌له‌ستین-ئیسرائیل، له چله‌كانه‌وه كه جوله‌كه تازه كهوتبووهخۆی، ناوبه‌ناو به‌رپا ده‌كرێ. جه‌نگه‌كانی 1967 و 1973 هه‌ره جه‌نگه زیانبه‌خشه‌كان بوون. له‌یه‌كه‌میاندا ئیسرائیل سه‌ركه‌وتو له دووه‌میشدا میسر‌و عه‌ره‌ب. كه‌چی نه عهرهبو نه ئیسرائیل.. له‌به‌رامبه‌ریشیاندا، نه زلهێزه‌كان ده‌رس له‌و جه‌نگانه بۆ كۆتاییهێنانی تراژیدیای جه‌نگ، وه‌رناگرن. بۆ؟ چونكه جه‌نگه‌كانیش له‌ناو هاوكێشه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا، سه‌رچاوه‌ی داهاتو قازانج‌و ههژمونگهرین. مرۆڤایهتیو ماف‌و دیموكراسی، دوائامانجن حسابیان بۆ بكرێ!!
له‌م جه‌نگه‌دا پێموایه، ئه‌گه‌ر حهماسو جیهاد سهربكهوون، ههژمهنگهری ئێران‌و حیزبوڵڵا‌و هاوسهنگهرهكانیان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، ساڵه‌ها ده‌سه‌پێ. ئه‌گه‌ر ئیسرائیلیش سه‌ربكه‌وێ، ئهمریكاو ئیسرائیل بۆ ده‌یان ساڵ له رۆژهه‌ڵاتدا هه‌ژمونیان ده‌سه‌پێنن.
ئه‌م به‌یانییه كه له‌خه‌و بێ‌دار بووم، هه‌واڵێكی خه‌مبارو دڵته‌زێنم بیست. كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌یه:
دانیشتوانی غه‌زه، له‌سه‌ر قاچ‌و دهستو رانیان، ناوی خۆیان‌و باوكیان‌و فامیلییان ده‌نوسن، چونكه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن له بۆردومانه‌كاندا شه‌هید بكرێن. له نه‌خۆشخانه‌كانی غه‌زه‌دا، نمونه‌ی ئه‌و ناونوسینانه له‌سه‌ر جه‌سته‌ی شه‌هیده‌كاندا، زه‌ق زه‌ق ویژدانی مرۆڤایه‌تی ئازار ده‌ده‌ن.
واو.. واو.. چه‌ند دیمه‌نی جه‌رگبڕه.. له‌ناو گه‌لێكی خۆڕاگردا، مرۆڤ به هه‌موو هیوا جوانه‌كانیه‌وه، چاری نه‌مێنێ، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ، دوا هه‌وڵی ده‌دا دوای كوشتنی بناسرێته‌وه. هه‌ستم ده‌كرد پیت به پیتی ئه‌و نوسینانه له‌سه‌ر دهستو قاچی قوربانیه‌كان، نهشتهرئاسا جه‌رگ ده‌بڕن. ئه‌مه چی به‌سه‌ر مرۆڤ و مرۆڤایه‌تیدا هێنراوه؟ ده‌سه‌ڵات، عه‌قیده، چه‌ك، رقه‌به‌رایه‌تی، ململانێی سیاسی‌و نه‌ته‌وه‌یی، چ خوویه‌ك له‌ناو لایه‌نه‌كاندا بۆ كۆمه‌ڵكوژی دروستده‌كه‌ن؟ بۆچی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م خووه‌دا، دیموكراسی‌و مرۆڤایهتیو دادپه‌روه‌ری ده‌به‌زێ؟!
به‌داخه‌وه، هێشتا، كوشتارگه‌ی هاوڵاتی غه‌زه، ماویه‌تی به خوێنی ده‌یان هه‌زار قوربانی تر سورههڵبگهڕێ، چونكه ئیسرائیل پێی وایه، له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه غه‌دری لێكراوه. به‌ڵكو سه‌رۆكی ئیسرائیل ده‌ڵێ: جه‌نگی له‌ناوبردنی حه‌ماس په‌یوه‌ستی مان‌و نه‌مانی ئیسرائیله. كه‌چی هه‌ر ئیسرائیل له كاردانه‌وه‌ی عه‌سكه‌ری-ته‌كنه‌لۆژی جه‌نگدا، غه‌دری گه‌وره‌تر ده‌كات. به‌ناوی به‌رگری له جوله‌كه، خه‌ریكه گه‌لێك جینۆساید ده‌كات. جینۆساد هه‌ر جینۆسایده.. حكومه‌تی هه‌ر گه‌لێك به‌رامبه‌ر حكومهتو گه‌لی دیكه ئه‌نجامی بدات. جینۆساید پاساوی نییه!!
سالار
سالار مەحموود
چاوه‌ڕوانیه‌كی پڕ له خوێناوی، له هێرشی سه‌رزه‌مینی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌زه، مرۆڤایه‌تی خستۆته هه‌ستێكی قوڵی خه‌مباری. له‌وه ناچێ ئیسرائیل ئه‌و هێرشه پڕ له قینی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه رابگرێ. به‌ڵام له‌وه‌ش ناچێ ئیسرائیل له سه‌ركه‌وتنی ته‌واو به‌سه‌ر حهماسو جیهادی ئیسلامی دڵنیا بێ. دیاره، له دوائه‌نجامدا، هه‌ر قوربانیه‌كان زیاد و زیاد ده‌بن. رێكه‌وتنێكی تریش به‌ڕێوه‌یه!