کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
(ئاشتی و دیالۆک ) دیاری کردنی پێگە و وەزیفەیەک بۆ هەرێمی کوردستان لە جیهاندا .
عەبدوڵا ڕێشاوی
2023-11-26
دیداری (MEPS) وەک نمونە
زۆر کات دەپرسین دەبێ ڕۆڵی ئەم کۆڕبەندو گفتوگۆ و دیدارە نێودەوڵەتی و هەرێمایەتیانە چی بێت کە لە هەرێمی کوردستان دەبەسرێت؟
بێگومان ئەم پرسیارە زەرورە و هەر شتێکیش بەپرسیار دەستپێنەکات و وەڵامێک لەپاش ئەو پرسیارەوە نەبێت ئەو شتە دەکەوێتە ناو بازنەی بێ ماناییەوە.
بۆیە نەک هەر ئاساییە بەڵکو زۆر گرنگە کاتێک لەخۆمان دەپرسین ئەم کۆڕو کۆڕبەندانە بۆچی دەبەسترێت؟
ئایا کۆڕبەندو دیدارێک لە بەغدا یان لە دەوحە ببەسترێ گرنگە؟ ئەی لە هەرێمی کوردستان ببەسترێ گرنگ نیە؟
دیارە بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە زیاد لە وەڵامێک هەیە لەم نوسینە کورتەدا هەوڵدەدەم بەکوردتی تیشکی بخەمە سەر .
ئەگەر تەماشای وڵاتانی جیهان بکەین دەبینین هەر وڵاتێک لەڕێگەی بینینی رۆڵێکەوە بونی خۆی لە جیهانی نوێدا سەلماندوە.
واتە لە دنیای نوێدا کاریگەری دەوڵەتان تەنها لەیەک ڕێگاوە نیە ، یاخود تەنها لە ڕێگا تەقلیدیەکانی وەک جەنگ و هەیمەنەی کۆڵۆنیالیزمیەوە نیە ، هەروەها بەوەش نیە ئایا ئەو وڵاتە گەورەیە یا بچوک ، پێشکەوتوە یا نا ، بەڵکو هەر وڵاتێک رێڕەوێکی بۆخۆی دیاری کردوەو لەو رێگەیەوە رۆڵی هەرێمایەتی و نێو دەوڵەتی خۆی دەبینێت.
قەتەر کە بەقەبارە هێندەی سلێمانی دەبێت کاتێک تۆڕی میدیایی ئەلجەزیرەی کردەوە بۆ ئەوەبو لەڕێی میدیاوە هێزو هەژمونی خۆی بسەلمێنێت کە ئێستە بەروبومی ئەو هەنگاوە بەچەندین شێوەی دبلۆماسی دەرکەوتوە, کاریگەریی قەتەر لە دۆخێکی وەک غەزەدا لە چەندین وڵات گەورەترە.
ئیمارات رۆڵی ناوەندێکی بازرگانی بۆ خۆی هەڵبژاردوەو خۆی کردۆتەوە پردێکی بازرگانی و دارایی بێ رکابەر لە جیهاندا و هەر لەم رێیەشەوە رۆڵی سیاسی دەبینێت.
سعودیە بە رێکخستنی ساڵانەی مەراسیمی حەج رۆڵی خۆی دەبینێت و پێشتریش و لەمێژودا ئەم رۆڵە پێگەی ئەم وڵاتەی دیاری دەکرد .
ئێران رۆڵی لەناوچەکەدا دیارە و لەڕێگەی سیاسەت و جەنگو دەستێوەردانەوە پێگەیەکی حساب بۆ کراوی بۆخۆی پچڕیوە.
ئەو وڵاتانەی دیکەش کە رۆڵی جیهانیان نیە دەبینی لە جێی نەبوانن
بەهەر حاڵ دۆزینەوەی ڕێگاو رۆڵبینین و کاریگەریی لە دنیای نوێدا گرنگە بۆ هەمو کارەکتەرە دەوڵەتی و نا دەوڵەتیەکان.
لێرەوە دەبێ ئەو پرسیارە لە خۆمان بکەین ئایا هەرێمی کوردستان دەتوانێ چ رۆڵ و وەزیفەیەک لەم دنیایەدا بۆ خۆی دیاری بکات؟
من پێم وایە چۆن لەسەر ئاستی ناوخۆیی چاکسازی وەزیفەیەکی ژیانیە ئاواش دەکرێ لەسەر ئاستی دەرەوە رێکخستنی کۆڕو کۆبونەوەو دیدارە ساڵانەییە نێودەوڵەتیەکان لەسەر ئاستی جیهان رۆڵێکی گرنگ و گونجاو بە هەرێمی کوردستان ببەخشن بە تایبەت کە عێراق لە بینینی ئەم رۆڵەدا پاشەکشەی گەورەی هەیە.
ئالێرەوە بەستنی کۆڕو دیدارە نێودەوڵەتیەکان لە هەرێمی کوردستان جگە لەوەی دەچێتە چوارچێوەی دروستکردنی دۆست و لۆبی لە جیهاندا لە هەمانکاتدا دۆزینەوەی رۆڵو کاریگەریی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتیە بۆ هەرێمی کوردستان ، ئەویش لە ناوچەیەکدا کە زۆر پێویستی بە دیالۆک و گفتوگۆو ڕاگۆڕینەوە لە هەمو رەهەندەکانی ئاشتی ، شێوازی حوکمڕانی، ژینگە، بونیادنان و زۆر پرسی تر، هەیە.
جگە لەوەی وەرگرتنی رۆڵی میانجیگەری و ئاشتەوایی و لێکنزیککردنەوەی دیدگا جیاوازەکان مانیفێست کردنی ئەو دیدگا ئاشتی خوازانەیە کە ئێمە وەک خەڵکی کوردستان هەر لە بنەڕەتەوە هەمان بوە بۆ جیهان.
واتە ئێمە لەهەرێم دەتوانین ببینە ناوەندی بەیەکگەیاندنی هەمو ئەوانی تر لە ڕێگەی جەختکردنەوە لە پرنسیپەکانی پێکەوە ژیان و ئاشتیخوازیی و دیالۆک .
ئەم رۆڵە یان ئەم وەزیفەیەی هەرێم دەچێتە چوارچێوەی رۆڵێکی مرۆڤدۆستانەش وپێشینەی دیکەشی هەیە لە وەرگرتنی هەزاران ئاوارەی جەنگەکانی عێراق و سوریا لە کوردستان و پاراستنیان.
بە پوختی دەکرێ هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ئەم دیدارانەی وەک (meps) وە ببێتە ناوەندێکی دیپلۆماسی ئاشتی خواز و کۆکەرەوەی سیاسەتمەدارو عاقڵمەندانی جیهان و دیدگا جیاوازەکان ، بەمەش وەزیفەیەکی گرنگ و جیاوازی دیپلۆماسی لە ریزی وڵاتانی دیکەی جیهان و ناوچەکەدا بۆخۆی دیاری دەکات.
ئالەمەشدا تەنانەت سروشتی خوا کردی جوان و لەباری کوردستانیش پشتیوانمانە و با ساڵانە دەرگاکانمان بۆ میوانان بکەینەوەو بڵێین؛ فەرمون وەرن لە کوردستان گفتوگۆ بکەن.
زیاتر بخوێنەرەوە
فەرمان حەسەن
رێگای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان
عادل باخەوان
شانزە تێبینی خێرا لەسەر دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
عەدنان عەلی
دوكەڵی خۆڵەمێشی گۆڕان
محمد خۆشناو
ئۆخەی خواستن بۆ مردن و کارەسات هاتن بەسەر کەسان !!
فەرمان حەسەن
بۆچی ئیسرائیل نەچوو بە هانای دروزەکانی سووریاوە؟
ئەبوبەکر کاروانی
سووریا لەبەردەم ئەگەری شەڕی ناوخۆو دووبارە کردنەوەی ئەزموونی عێراق؟
سەردار عەزیز
شەقیزم
محمد خۆشناو
جیهان ماڵئاوایی لە سومبولێکی دیاری لێبووردەیی و ئاشتی دەکات
محمد خۆشناو
دبلۆماسیەتی سەرۆکایەتی هێزی ناوازەی نەرم !
هاوژین ڕەشید
چۆن لەگەڵ منداڵە هەرزەکارەکەم ڕەفتار بکەم؟
ئەمانەش ببینە
نهێنیی پشت یاری باسکەکەی ئەحمەد شەرع چی بوو؟
راستەوخۆ.. عومەر گوڵپی باسی هەڵوەشاندنەوەی ئەم خولەی پەرلەمان دەکات
د.عەلی قەرداخی: سەلەفیەكان قسەی سەهیۆنی و زایۆنیەكان دوبارە دەكەنەوە و پەلاماری موجاهیدەكانی غەزە دەدەن
رێژەی باج و رسومات لەسەر هاوڵاتیانی كوردستان 5 هێندەی پارێزگاكانی دیكەی عێراقە
هۆكاری خۆڵبارینەكە ئاشكرابوو بەهۆی خۆڵبارینەوە لە هەرێم 100 كەس رەوانەی نەخۆشخانە كران
راستەوخۆ.. یادی شەهید سەردەشت عوسمان دەکرێتەوە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine