کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
ئابووری، وەك هۆکارێک بۆ توندوتیژی دژی ژنان
سەرکۆ یونس
2023-12-03
توندوتیژی ئابوری شێوەیەکە لەشێوەکانی توندوتیژی خێزانی، بەجۆرێک هاوسەر یان مێرد دەست بەسەر توانای هاوسەرەکەیدا دەگرێت بۆ گەشتن بە دەرامەتەئابورییەکان. ئەمەش وادەکات کە ژن توانای پاڵپشتی دارایی نەبێت، مێرد ژنەکەی بۆ خۆی ملکەچ دەکات کەبەردەوام پاشکۆ بێت بۆ بۆی وکاری ژن کورت دەبێتەوە لە تەنها کاروباری ماڵەوە ئەنجام بدات.
توندوتیژی ئابوری، خۆی دەبینێتەوە لەوەی کە ژن توانای بەدەستهێنان و دەستکەوتنی دارایی نەبێت لەئێستا وداهاتودا، لەڕێگەی ڕێگریكردنیان لە پرۆسەی فێربوون و کارکردندا.
شێوەیەكی تری توندوتیژی ئابوری، توندوتیژی دارایییە، کەبریتییە لەبەکارهێنانی موڵکوماڵ یان دارایی ژن پێچەوانەی ئارەزوو وخواستی ژنەكە بێت. بەشێوەیەک ژن یان هاوسەر ببێت بەپاشکۆی کەسێکی تر، لەئەنجامدا ژن دەبەسرێتەوە بە کەسێکی ترەوە سەرەڕای ئەوەی کە خۆی (ژن) سەرچاوەی دەستکەوتنی داراییەکەتی بەڵام ڕێگری لێدەکرێت لەبەکارهێنانیدا.
شێوەیەكی تری توندوتیژی ئابوری دژی ژنان، ئەوەیە كە هەوڵی زەوتکردنی ژن لەمامەڵەکردن بەدەرامەتەئابورییەکانی و یان بەشداری پێنەکردنیان لەدەرکردنی بڕیارەداراییەکاندا، کەگرنگن وکاریگەری هەبێت لەئێستاو داهاتوویان.
زۆربەی کات توندوتیژی ئابوری بەکاردەهێنرێت وەک شێوەیە لەشێوەکانی دەستبەسەرداگرتن و زەوتکردنی ژن بۆئەوەی نەتوانێت ئابورییەکی سەربەخۆی هەبێت. ئەمەش جۆرێکە لە شێوازێکی فراوانی توندوتیژی خێزانی، کەخۆی دەبینێتەوە لە توندوتیژی زارەکی و دەروونی و جەستەیی و سێکسی
توندوتیژی ئابوری هەندێ شێوەی هەیە،لەوانە:-
* قەدەغەکردنی ژن لەدەستکەوتنی دەرامەتەئابورییەکان، لەڕێگای قەدەغەكردینان لەکارکردن یان پاراستنی ئەو پیشەیەیی کەهەیەتی.
* قەدەغەکردن وڕێگەنەدانیان بەخوێندن یان تەواونەکردنی خوێندن.
* خەرجکردنی مووچە یان دارایی ژن بەبێ ڕەزامەندی خۆی.
* قۆستنەوەی ژنانی لادێنشین بە کارکردنیان لەخێزانەکاندا بەبێ بەرامبەر وکرێ.
* قۆستنەوەی ژنان بەکارکردنیان لەکاروباری ماڵەوە وچاودێریکردن و بەخێوکردنی مناڵان وخزمەتگوزاری تری پەیوەندیدار بەخێزانەوە بەبێ بەرامبەر.
* بەکارهێنانی توندوتیژی جەستەیی یان هەرەشەکردن بەناچاركردنیان بەپێدانی داراییەکانیان بەمێردەکانیان.
* کۆنترۆڵکردنی ئازادییەکانی ژن لەپەیوەندی و جووڵە وبازاڕکردن.
* هەرەشە لێکردنیان لەدەرکردنی ژن ومناڵەکان لەماڵەوە.
* قۆستنەوەی خراپی بارودۆخی ئابوری ژن، لەلایەن هاوسەر و بەداخەوە هەندێجار براو كەسوكارەوە.
* قۆرخكردنی توانای ژنان لە كاركردندا بەگشتی و كەرتی تایبەت بەتایبەتی، كارێكی زۆر و كرێیەكی كەم. هەندێجار بەكارهێنانیان بۆ مەرامی كەسی خاوەنكار.
* بەكارهێنانی ژنان لەلایەن هەندێ خاوەنكار و بزنسەكانەوە بەئامانجی ڕاكێشانی خواستی بەكاربەران و كڕیاران، بەتایبەت لە یانەكاندا.
* یەكێكی تر لە شێوازەكانی توندوتیژی ئابوری، بەداخەوە تائێستا ڕێگری دەكرێت لەوەی كە ژن خاوەن پێگەی ئابوری و خاوەن موڵكوماڵ بێت، بەتایبەتی لەكاتی دابەشكردنی میراتی باوكودایكدا، هەندێجار بەتەواوی بێ بەش دەكرێت، یان بەپێی شەریع ویاسا بەشیان نادرێن.
* بەداخەوە هەندێجار حكومەتی هەرێم و لایەنەپەیوەندارەكان هەر خۆیان سەرچاوەی دروستكردنی توندوتیژی ئابورین دژی ژنان، بەنمونە كاتێك حكومەت بڕیار لەسەر پێدانی قەرز دەدات بۆ پرۆژەی بچوك، بەهەموو ئەو مەرجە قورسانەوە ژن ناتوانێت جێ بەجێیان بكات، بۆیە تێبینی دەكەین زۆربەی ژنان بێ بەش دەبن لەو قەرزانە.
ئەمانەو چەندین شێوە و جۆری تری توندونیژی ئابوری دژی ژنان لەزۆربەی كۆمەڵگاكاندا پەیڕەو دەكرێن و بەردەوامن.
هەر بۆیە پێویستە لە هەڵمەتی بەڕەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، كە حكومەت و ڕێكخراوەكانی بواری ژنان دەستیان پێكردووە، ئەم جۆرەی توندو تیژی لەبەرچاو بگیرێت، چونکە پێمان وایە ئابوری ودارایی لە بارودۆخی ئەمڕۆی هەرێمدا سەرچاوەی زۆربەی توندوتیژییەکانە، لەلایەکی ترەوە لەم ڕێگایەوە هەوڵبدرێت چیتر ژنانی هەرێمی كوردستان لەم لایەنەوە نەچەوسێنرێنەوە.
* ئابووریناس
زیاتر بخوێنەرەوە
فەرمان حەسەن
رێگای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان
عادل باخەوان
شانزە تێبینی خێرا لەسەر دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
عەدنان عەلی
دوكەڵی خۆڵەمێشی گۆڕان
محمد خۆشناو
ئۆخەی خواستن بۆ مردن و کارەسات هاتن بەسەر کەسان !!
فەرمان حەسەن
بۆچی ئیسرائیل نەچوو بە هانای دروزەکانی سووریاوە؟
ئەبوبەکر کاروانی
سووریا لەبەردەم ئەگەری شەڕی ناوخۆو دووبارە کردنەوەی ئەزموونی عێراق؟
سەردار عەزیز
شەقیزم
محمد خۆشناو
جیهان ماڵئاوایی لە سومبولێکی دیاری لێبووردەیی و ئاشتی دەکات
محمد خۆشناو
دبلۆماسیەتی سەرۆکایەتی هێزی ناوازەی نەرم !
هاوژین ڕەشید
چۆن لەگەڵ منداڵە هەرزەکارەکەم ڕەفتار بکەم؟
ئەمانەش ببینە
نهێنیی پشت یاری باسکەکەی ئەحمەد شەرع چی بوو؟
راستەوخۆ.. عومەر گوڵپی باسی هەڵوەشاندنەوەی ئەم خولەی پەرلەمان دەکات
د.عەلی قەرداخی: سەلەفیەكان قسەی سەهیۆنی و زایۆنیەكان دوبارە دەكەنەوە و پەلاماری موجاهیدەكانی غەزە دەدەن
رێژەی باج و رسومات لەسەر هاوڵاتیانی كوردستان 5 هێندەی پارێزگاكانی دیكەی عێراقە
هۆكاری خۆڵبارینەكە ئاشكرابوو بەهۆی خۆڵبارینەوە لە هەرێم 100 كەس رەوانەی نەخۆشخانە كران
راستەوخۆ.. یادی شەهید سەردەشت عوسمان دەکرێتەوە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine