کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
فرەیی ڕوخساری ئەخلاق و بەهاکانی ئێمە !
محمد خۆشناو
2024-05-25
ئەگەر ڕاپرسیەک لە کوردستان بکرێت و یەکێک لەو موفرەداتانە بخرێتەڕوو کە کامەیان لە هەموویان زیاتر بەنسبەت ئەوان «بایەخدارن» وەکو ؛ خێزان ، ئایین ، تەندروستی ، ڕەوشت ، دەوڵەمەندی … تاد ، ئەگەر هەندێکی لێدەرکەین کە ئایین و دەوڵەمەندی هەڵدەبژێرێت ، بەڵام لەڕاستیدا تەندروستی و دوای ئەویش خێزان دێت لە ڕیزبەندی پێشەوە ، بەڵام ئایا لە واقیعدا وایە ؟ یان کەلێنێک هەیە لەنێوان « قسە » و « کردار » ئەگەر تەندروستی گرنگترین بەها بێت و لە چالاکی وەرزشیان بپرسین کە تا چەند وەرزش دەکەن و بۆ دەبنە قوربانی ململانێی ناڕاگەیەنراوی نێوان جەستە و عەقل !! کەواتە نەک لە کوردستان بەلکە لە هەموو جیهان بەهاکان چەندین ڕوخساریان هەیە ، ئەوەی کەسەکە دیڵێت جیاوازە لەگەڵ ئەوەی کە بڕوای پێی هەیە ، بەڵام ئەمە لە کلتوورێک بۆ کلتوورێکی تر جیایە ، هەرچەند گووشارەکانی کۆمەڵایەتی و سیاسی تووندتربن ناتەبایی لەنێوان کردار و قسە زیاتر دەبێت و ، دووفاقی و دووڕوویی لەسەر حسابی متمانەی یەکتری و کاری بەرهەمهێنی بەکۆمەڵ بڵاودەبێتەوە ، دووڕویی ترسناکترە لە داعش و کۆڕۆنا ، دەرگایان بەرفراوانە ستایش هەیە لەوێنەی سەرزەنشت و پێچەوانەش کە لە هەرێمی کوردستان لەناو هەموو کون و قوژبنێکن بەتایبەتی لەناو حزبەکان و دەسەڵات .
ژیانی ئێمە بێ ئەخلاق ڕاستەڕێ نابێت ، ڕەوشتیش لەسەر ڕاست و هەڵە و قسە و کردار وەستاوە ، ئەگەر ڕاست و هەڵە تێکەڵ بکرێن سنووری نێوان ڕاستی و ناڕاستی کاڵ دبنەوە ، هەر هەڵەیەک یان کارێکی دوور لە بەها و ڕەوشت بکرێت ، پاشان تۆ ئەمە بە کارێکی « ئاسایی » دایبنێیت مانای وایە کە ئەمە نیشانەی خووگرتنە بە هەڵە ، کە دەبینی ئۆتۆمبێلێک لە شەقام پێچەوانەی ئاراستە دەڕوات ، یەکێک دەڵێت « ئاسایی» یە ، یان تۆ لە سڕەی مووچە وەستاوی یەکێک لە پشتە تۆیە یەک مەتر ملی درێژکردووە بەس بۆ ئەوەی بزانی مووچەکەت چەندە !! بەکارهێنانی ووشەی ئاسایی و تەبیعی بۆ وەسفی تەجاوزی ئەخلاقی بڕوابوونە بەوەی کە تۆ ناتوانیت بەرەو پێشەوە بڕۆیت و ڕاستەڕێ بیت ، ئەمە پەیوەندی بەوەوە هەیە کە ئێمە « هەر لەپیاوی سەرشەقام تا دەگاتە پیاوی سیاسی و ئەوانەی لە لووتکەن » ڕێکناکەوین و ، هەموومان خوومان بە مەمڵەکردن لەگەڵ ڕاست و هەڵە و قسە و کرداردا گرتووە ، بەها و ئەخلاق کۆلەکەی بونیاتنان و گەشەسەن و پێشکەوتنی هەر گەلێکە ، هەموو میلەتێک بەڕەوشتی گەلەکەی دەپێورێت ، مرۆڤ لە جەوهەردا مەنزومەیەکە لە بەها و ڕەوشت ، بەها و ڕەوشت زۆر بایەخترە لە بینایە و پڕۆژەکان ، ئەمە ڕەوشتە پاریزگاری لە بەهای نیزام و خاوێنی و ڕێزگرتنی ئەوانی تر و ، پابەندبوون بە قانون و پاراستنی دارایی و موڵکی گشتی و چێژوەرگرتن لە جوانی و پاراستنی دامەزراوەکان دەکات ، هەست ئەسڵی ئەخلاقە کە هەست نەما ئەخلاق نامینێت ، وەبەرهێنان لە مرۆڤدا بە چاندنی بەها و ئەخلاقی بەرز زۆر گەورەتر و بەرزترە لە وەبەرهێنان لە بەرد ، چونکە بیناکردنی بەرد بێ مرۆڤ هیچ شتێک ناهێنێت ! .
هەریەکێک لە ئێمە مرۆڤی وابینیووە کە هاودژیەک لەنێوان ڕوالەتی لەگەڵ ڕەفتارەکەیدا هەیە ، بانگەشەی چاکە دەکات و دووڕوە ، دەیبینی زۆر کەسێکی شیرین و دیندارە کەچی دڕندیە !! دوفاقی لە بیر و قسە و کار بزاڤی کۆمەڵگا پەک دەخات و ڕێ لە پێشکەوتن دەگرێت ، قسە بە ئەمەریکا و خورئاوا دەڵێت کەچی کوڕەکەی ناردووە لەوێ دەخوێنێت و چێژ لە بەرهەمە داهێنانەکانیان دەکەن ، لەهەمان کاتیش ڕەفزی پڕنسیپەکانیان و شانازی بە پێچەوانەکەی دەکەن ، ڕاهاتن لەسەر دووفاقی بەهاکان و ڕەفتاری هاودژ وا لە نیشتیمان دەکات بەرەو دواکەوتوویی بچێت ، دەبێت ئێمە دان بە بوونی ئەو تەنگوچەلەمەیە بێنین . حیکمەتێک هەیە دەڵێت ( ڕێگاکە خۆی ئامانجە )
زیاتر بخوێنەرەوە
هادی حەمە ڕەشید
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوو بە کوێ؟
حاکم شێخ لەتیف
ئێستا کورد لە باکور چی بکات؟
ئەرسەلان رەحمان
چۆنێتی ڕووماڵ چارەسەرە، نەک ڕاگرتنی ڕووماڵ
محمد خۆشناو
نەخۆشیەکان و مەهزەلەی ڕاگەیاندنی کوردی !
عەلی زەڵمی
دەربارەی ڕووداوەكەی گرێزە
بڵند دلێر شاوەیس
هەڵە کوشندەکەی "ئەردۆغان"، "ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو" دەکاتە سەرۆک کۆماری تورکیا؟
هەردی شەفیق
كوردستان چۆن لەنێو خۆیدا هەرەسی هێناوە؟
ڕەوا موسا
کورد بەرپەرچی بەرزترین ئاستی تەکنەلۆژی تورکیای دایەوە!
محمد خۆشناو
دەستوری سوریا بۆ بەئیسلامیکردنی وڵات !!
سالار مەحمود
جیهان لە چاوەڕوانی ترامپ و خامنەیدا
ئەمانەش ببینە
دکتۆر گەشین باسی ئاوی زم زم و نهێنییە سەیرەکەی دەکات؛ گوێی لێبگرن بزانە دەڵێت چی؟
راستەوخۆ.. خانەنشینان چاوەڕوانی گەیشتنی پارەن
کۆمپانیای ئێڵ جی ئامێری فێنککاری نوێی ARTCOOL AI AIR نمایش کرد: ستایلێکی ڕێک، ئاسودەیی و کارایەتی پاڵپشتکراو بە زیرەکی دەستکرد
راستەوخۆ.. خانەنشینان چاوەڕوانی گەیشتنی پارەن
کۆمپانیای ئێڵ جی خەڵاتی پێبەخشرا لە بۆنەی iF DESIGN AWARD 2025 بۆ نایابێتی لە دیزاینکردندا
راستەوخۆ.. هونەرمەند کاوە جوتیار سپاردەی خاک دەکرێت
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine