کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
حزب الله لە ژووری بوژانەوەی دڵە !!
محمد خۆشناو
2024-09-28
دوای تەقینەوە شۆکهێنەرەکانی ئامێرەکانی « پەیجەر » و لاسلکی ئەندامانی حزب اللەی لوبنانی ، ئیسرائیل توانی تۆڕی پەیوەندی و گەیاندنی ئەو حزبە هەڵتەکێنێت و ، بە شەو و ڕۆژ بکەوێتە ناو بارەگا و گیانی سەرکردە دیارەکانی ئەو حزبە ، هەموو ئەوانە بەهۆی ئەو دزەکردنە قوڵەی ئیسرائیل بوو بۆ ناو سیستەمی ناوخۆ و تۆڕی پەیوەندی تایبەت و گشتی حزبەکە ، ئێستا سیخوڕەکانی ئیسرائیل بەکەیفی خۆیان بەناو ملیشیاکانی حزب اللە دێن و دەچن و ئەوە چەندین ساڵە ئیسرائیل گوێ و چاوی ئەلکترۆنی لە دوروبەر و دەرەوەی خۆی داناوە ، حزب اللە ڕۆژانە لە لایەن ئیسرائیلەوە لێدان لەسەر لێدان لێیدەدرێت کە ئەمەش بۆتە شکاندنی شکۆی ئەو حزبە ، ئەوە جگە لەوەی یەک یەک سەرکردەکانیان کە دواهەمینیان ئەمینداری گشتی ئەو حزبە بوو ڕاودەکرێن کە بەدرێژایی ساڵانی ڕابردوو ئەوەی پێنەدەکرا ، بەتەئکید گۆڕانێکی گەورە لە هاوسەنگی هێز لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست هەیە ، گۆڕان لە سیاسەتی ئەوانەش هەیە کە پشتگیری ملیشیاکانیان دەکرد و ، ئێستا خودی حزب اللە هەست بەو تەحەفوزی پشتگیریە دەکات کە لەبەرەی ناوخۆ و دەرەوەی لوبنان لێیاندەکرد ، ئەمە پاشەکشەیە لە هیبەت و توانای حزبەکە !! دەرچوو بژاردەکانی حزب اللە بۆ ڕوبەڕووبونەوەی ئیسرائیل سنووردار بوون ، ئەمەش لەو نایەکسانیە گەورەیەی کە لە هەردوو بواری سەربازی و تەکنیکی زانستی نوێ بەدەرکەوت کە ئیسرائیل هەیەتی ، هەروەها دەبێت ئەو ڕاستیەش بزانرێت کە ئایدۆلۆژیا و جیهاد ناتوانيت شکست بە تەکنۆلۆژیا بهێنێت و ناشتوانێت جەنگ یەکلا بکاتەوە ، بەداخەوە خەریکە باشوری لوبنان دەبێتە غەززە ، لوبنان ئەو وڵاتە گەشتیاریەی کە گەشتیاران کۆچیانکرد و وا ئێستا لە بۆشایەکی سەرۆکایەتی و دەستوری و قەیرانی سیاسی و ئابووری خەراپدا دەژیت و ، بەتاقی تەنیا لەناو ئەو جەنگە ماوەتەوە و خەلکەکەی لەنێو فەوزایەکن ئاسۆیەک شک نابەن و واش بڕوات دەوڵەتەکە بەرەو دوا تۆنێلی ئەو بۆشاییە دەچێت کە ئەمەش بەرەو ناسەقامگیری زیاتری دەبات ، لێکۆلەروان وای دەبینن کە چارەنووسی حزب اللە وەک چارەنووسی حەماس دەبێت و چیتر شوينی دەوڵەتی ملیشیایی لە ناوچەکە نابێتەوە کە جێگای مەترسین ، حزب اللە لە ژووری بوژانەوەی دڵە نەمردووە ، بەڵام هەست بە ئازاری مردن دەکات ، هەناسە هەڵدەکێشێت بەڵام ناتوانێت بجوولێت و تۆڵە بکاتەوە ، لەدۆخێکدایە کەس ئیریی پێنابات ، ئەم دۆخەی لوبنان پێدا تێدەپەڕێت دۆخی کۆتایی هێنانی پڕۆژەیەکی نامۆی خۆسەپێنە کە بۆتە مایەی تێکدانی چەندان وڵات و دەردەسەری بۆ گەلانیان
زیاتر بخوێنەرەوە
هادی حەمە ڕەشید
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوو بە کوێ؟
حاکم شێخ لەتیف
ئێستا کورد لە باکور چی بکات؟
ئەرسەلان رەحمان
چۆنێتی ڕووماڵ چارەسەرە، نەک ڕاگرتنی ڕووماڵ
محمد خۆشناو
نەخۆشیەکان و مەهزەلەی ڕاگەیاندنی کوردی !
عەلی زەڵمی
دەربارەی ڕووداوەكەی گرێزە
بڵند دلێر شاوەیس
هەڵە کوشندەکەی "ئەردۆغان"، "ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو" دەکاتە سەرۆک کۆماری تورکیا؟
هەردی شەفیق
كوردستان چۆن لەنێو خۆیدا هەرەسی هێناوە؟
ڕەوا موسا
کورد بەرپەرچی بەرزترین ئاستی تەکنەلۆژی تورکیای دایەوە!
محمد خۆشناو
دەستوری سوریا بۆ بەئیسلامیکردنی وڵات !!
سالار مەحمود
جیهان لە چاوەڕوانی ترامپ و خامنەیدا
ئەمانەش ببینە
دکتۆر گەشین باسی ئاوی زم زم و نهێنییە سەیرەکەی دەکات؛ گوێی لێبگرن بزانە دەڵێت چی؟
راستەوخۆ.. خانەنشینان چاوەڕوانی گەیشتنی پارەن
کۆمپانیای ئێڵ جی ئامێری فێنککاری نوێی ARTCOOL AI AIR نمایش کرد: ستایلێکی ڕێک، ئاسودەیی و کارایەتی پاڵپشتکراو بە زیرەکی دەستکرد
راستەوخۆ.. خانەنشینان چاوەڕوانی گەیشتنی پارەن
کۆمپانیای ئێڵ جی خەڵاتی پێبەخشرا لە بۆنەی iF DESIGN AWARD 2025 بۆ نایابێتی لە دیزاینکردندا
راستەوخۆ.. هونەرمەند کاوە جوتیار سپاردەی خاک دەکرێت
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine