کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
شکستی چەپ و لێبڕال لەبەردەم ڕاستڕۆی ئەمەریکی
محمد خۆشناو
2024-11-09
هەڵبژاردنەکانی وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەسەرکەوتنی کۆماریەکان بەسەرۆکایەتی «دۆناڵد ترامپ»ی باڵی ڕاستڕۆی کۆماریەکان و ، شکستی «کامیلا هاریس»ی چەپ و لیبڕالیزمی دیموکراسەکان کە پاڵپشتی لە ئازادیەکان و بیری نوێی بونیاتنەر دەکەن کۆتایی هات ، پێش هەموو شتێک دەبێت ئەو ڕاستیە بزانین کە کۆمەڵگەی ئەمەریکی هەمیشە لەگەڵ سەرۆکێکی وا بەهێزدایە کە بتوانێت وڵاتەکەی بپارێزێت و دەستەبەری ئابووری بۆ خەڵک بکات ، کۆمەڵگەی ئەمەریکی لەگەڵ پڕنسیبەکەی «نیقۆلۆ میکاڤیلی»یە کە دەبێت سەرۆک لەهەمان کاتدا شێر بێت و ڕیوی بێت و ، هەروەها لە کۆمەڵگەی ئەمریکیدا وێنەیەکی زهنی سلبی بەرانبەر ژن هەیە کە تاچەند دەتوانێت حوکمی وڵاتێکی وا گەورە بکات کە تەجاوزی هەڵچوون و سۆز و عاتیفەکانی بکات ، هۆکارێکی تر کە یارمەتی سەرکەوتنی «ترمپ»یدا ئەوەبوو کە ئەو پیاوە توانی کردەوەکانی بەجوانی بە بازاڕ بکات ، بەبازاڕیکردن هونەرە و هەموو کەس لەو هونەرە نازانێت و ناتوانێت بە باشی بەکاریبهێنێت ، ترەمپ کاتێک تەقەیان لێکرد و گوێی بریندار بوو ، زۆر بەجوانی ئەو ڕووداوەی ئیستیسمار کرد و خۆی کردە قوربانی ، یان کاتێک «بایدن» بەزبڵ و خاشاک وسفیکرد ، ئەو چوو سەیارەیەکی زبڵفڕەدانی هێنا و دەستی بەکۆکردنەوەی زبڵ کرد و هەروەها کاری تری لەو جۆرە…بەقسەی نوخبەی ڕۆشنبیر و نیوەی براوەی خەڵاتی نۆبڵ کە ژمارەیان «23» ئابووریناس بوون ، لە نامەیەکیاندا وەسفی بەرنامەی « کامڵا هاریس »یان بەوە دەکرد کە «زۆر باڵاترە» لە بەرنامەی کێبڕکێکارەکەی ، بەڵام دەنگدەری ئەمەریکی ڕایەکی تری هەبوو ، هەموو چیرۆکەکە ئەوەبوو کە ترەمپ قسەی لەگەڵ دەنگدەری ئەمریکی بەوەدەکرد کە ئەوەی پەیوەندی بە ژیان و گوزەرانی خەڵکەوە هەیە و ئەوەی پەیوەندی بە ئەعسابیەوە هەیە لە ناوەوەی دەیخستەڕوو ، بەرنامەی هەڵبژاردنەکەی بەهێزتر و واقیعی تر بوو ، بەڵام نوخبەی ڕۆشنبیری لیبڕالی و چەپی ڕادیکالی دیموکراتەکان تەرکیزی کردبووە سەر قسەی ناشیرین و بریندارکەر و وەسفکردنی ترەمپ بە فاشی و سەرسامی بە هیتلەر و دژە ژن….تاد دەکرد ، بەڵام سەیرەکە لەوەدابوو ئافرەتانیش دەنگیان دا بەو کەسەی کە تێوەگلابوو لە قەزیەی کڕینی بێدەنگیی ژنە ئەکتەری سێکسی و ڕەتکردنەوەی لەباربردن و هاوڕەگەزخوازی ، ئاشکراشە وێڕای کرانەوەی بێسنوور ، تائێستا کۆمەڵگەی ئەمەریکی پابەندە بە هەندێک پڕنسیب و تائێستا خانەوادەیەکی زۆر لەباربردن و هاوڕەگەزخوازیی و گۆڕینی ڕەگەز ڕەتدەکەنەوە ، بۆیە ترەمپ لەکورتکردنەوەی ئەو هەڵوێستە سەرکەوت کاتێک قسەکانی ئاراستەی دەنگدەر دەکرد و دەیگووت ( ئەو« مەبەستی هاریس بوو» لەگەڵ ئەوانە…من لەگەڵ ئێوەم ).
شکستی دیموکراتەکان لێدانێکی تووند بوو لە لیبڕالیەتی عەبەسی و هاروهاج بە کێشەکانی ناکۆکی کە هیچ پەیوەندیەکی بە واقعی هاوڵاتی ساکاری ئەمەریکی نەبوو ، ترەمپ بردیەوە چونکە ڕاستەوخۆ موخاتەبەی خەڵکی بە زمانی دۆلار و پاروەنان و ، بەزمانی ئاسایش و پاراستنی سەقامگیری وڵات و فەوزای کۆچبەری دەکرد ، لەکن ترەمپ بینینی دۆلار واتە بینینی ووڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا ، بێگومان ئەو ڕاستیەش هەیە کە هەرچەند سەرۆکەکانی ئەمەریکا بگۆڕێن ، دیموکراتەکان بن یان کۆماریەکان ، سیاسەتی ئەمەریکا لەناوەڕۆکدا بەرانبەر جیهان و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست جێگیرە کە گوزارشت لە بەرژەوەندیەکانی دەکات ، ناگۆڕێت بەگۆڕانی ناوەکان یان بەڵێنەکان ، میزاجی کەسێتی سەرۆک کاریگەری لەسەر دامەزراوەکان و ستراتیژیەتی ئەمەریکا نابێت ، ئەگەر لە دەنگدەری ئەمەریکی بپرسیت کوردستان لە کوێیە !! لەوانە هەیە بڵێت ئەوە یەکەم جارە ئەو ناوە دەبیستم ، جارێکیان لە دەنگدەرانی ئەمریکیان پرسیبوو کە « کۆفی عنان » کێیە ؟ کە ئەوکات ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرووەکان بوو ، هەندێکیان گوتبوویان جۆرە خواردنەوەیەکە لە بازاڕەکان هەیە ! ئێمەی کورد هیچمان لەبەردەمدا نیە تەنها ئەوە نەبێت کە کێشەکانی خۆمان بەخودی خۆمان بەدەستبگرین و ، چارەنووسی خۆمان بەدەستیخۆمان دروستبکەین و ئایندەمان بە کردەوەکانمان نەخش بکەین .
زیاتر بخوێنەرەوە
هیوا ئهحمهد
ڕۆڵی دیپلۆماسییەتی نێچرڤان بارزانی لە پاراستنی كوردستان دا
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
کوردستان: ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو!
محمد خۆشناو
پێکهاتن و یەکلاکردنەوە بۆ چارەسەری جەنگ و ناکۆکیەکان !
بەهروز حاجی
حیساباتی ئەمریکا، لەشەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا؟
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئێرانی جاران، ئێرانی ئێستا و داهاتوو
عوسمان عەبدوڵا
بۆچی ئەمەریکاو ئیسرائیل نایانەوێت ئێران بڕووخێت؟
د. بەهرۆز عەلی
لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە گشتییەکانی حکومڕانی نیزامی ئێران.
یەحیا کامیل
گەرووی هورمز بۆ ئێران وەک کارتی فشار یاخود کارتێکی خۆکوژی
محمد خۆشناو
کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شەڕەی ناوخۆی دۆڕاوە !
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئوسوڵی دزان و فروعاتی پاسەوانان
ئەمانەش ببینە
گەورەترین كۆمپانیای خانوبەرە لە سلێمانی هەموانی شۆككرد #ڕیکلام
ئێوارەیەک لە چاڤی لاند
کۆمپانیای LG هەڵمەتی "گەشبینی ڕادیۆ" دەستپێدەکات بۆ بڵاوکردنەوەی دروشمی "ژیان جوانە" لە ڕێگەی مۆسیقاوە
راستەوخۆ.. ژیلیا لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکەیە لە تاسڵوجە و زانیاریی نوێتان پێدەڵێت
پەرلەمانی پشوو كوژ پەرلەمانی كوردستان پشوو دەدات
راستەوخۆ.. خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکان لە سلێمانی هاواریان لێهەستا
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine