کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
مرۆڤە دەمامک چیەکان
فارس نەورۆڵی
2025-01-30
مرۆڤ ئاڵۆزترین مەخلوقی خودایە، لە هەمانکاتدا ئاقڵترینە. دواجار بوونەوەرێکی کۆمەڵایەتیە و ناتوانێ بەتەنها بژی، بۆیە پێویستی بە دەوروبەرەکەیەتی، لێرەوە لە چالاکیەکانی ڕۆژانەیدا پەیوەندییەکانی فراوان دەبێت و پێناسەی خۆی لە کۆمەڵگەدا دەکات، هەندێجار مرۆڤەکان هەڵگری پێناسەی جیاجیان، واتە حەقیقەتێکی دیاریان نیە دەکرێ بەو مرۆڤانە بڵێی دەمامک دارەکان، ئەوانەی ڕوبەڕو وەک فریشتە نمایش دەکەن دەمامکیان بەستووە، بەڵام لە پشتی دەمامکەکەیانەوە قوڵاییەکی دیکە هەیە پڕە لە فێڵی شەیتانانەو بیرکردنەوەی قێزەون، لە دیدی نیچە دەمامک نوێنەرایەتی ژیانی ئاڵۆزی مرۆڤ دەکات، واتە نوێنەرایەتی ساختە ئەو دەمامک وساختانە قوڵاییەکی لەپشتە ئەگەر بۆ ڕەچەڵەکی دەمامک بگەڕێینەوە لە پێداویستی مرۆڤی ساختەوە هاتووە دەتوانێ بۆ ماوەیەکی زۆر بەهۆی دەمامکەوە ببێتە خاوەنی ڕاستییەکی ساختە، بۆیە دەبێ بزانین لەناو ڕاستییەکانی ئەم ڕۆژگارەدا لەهەموو کایەکاندا ساختەو دەمامک ئامادەیی هەیە، کەواتە قووڵایی پشت دەمامک بەردەوام ڕاستیەکان تێکدەدەن، ئەمڕۆ بابەتە گەورەکان بەدەمامکەوە خۆیان نمایشدەکەن، بۆیە سەختە لە حەقیقەتی مرۆڤە دەمامک دارەکان بگەین، ئەمڕۆ سیاسی دەمامک چیمان هەیە پیاوی ئاینی دەمامک چیمان هەیە بازرگانی گەورەی دەمامک دارمان هەیە دکتۆری دەمامک دارمان هەیە زانکۆی دەمامک دارمان هەیە حیزبی دەمامک دارمان هەیە ناسراوی دەمامک چی زۆرمان هەیە (گوایە هاوڕێیە) لێرەدا ڕۆشنبیرەکان بەرپرسیاری یەکەمن لەم دۆخی دەمامکەدا، چونکە ڕۆشنبیرەکان بۆ خۆیان زۆربەیان هەڵگری دەمامکن هەموو کردارەکانیان پێچەوانەی گوفتارەکانیانە. بۆیە خۆشیان و خەڵکیشیان گرفتار کردووە ئیتر لەم سەردەمەدا مرۆڤی دەمامک چی و ساختەچی لە مرۆڤی ڕاستگۆ و بێ دەمامک زۆر زۆرترن، هەر بۆیە کە مرۆڤی دەمامک دار زۆربوون کاڵاو بەرهەمی ساختەو دەمامکدار زۆر دەبن، لێرەوە نەخۆشی ترسناک سەرهەڵدەدات. ئەوەتا بەگەمەی مرۆڤە دەمامک دارەکان کۆمەڵگەکەوتوەتەبەردەم هەڕەشەی جدییەووە لەهەموو کایە کانی ژیاندا .
زیاتر بخوێنەرەوە
سەردار عەزیز
وەنەوشەی سفر
ڕەوا موسا
گرێبەستە خەیاڵییەکەی حکومەتی هەرێم لە ئەمریکا ... گاریگەری و گرفت و ڕەهەندە جیاوازەکانی
محمد خۆشناو
لەبەرچی هەرێمی کوردستان دواکەوتووە ؟!
د. جەبار قادر
لێکدانەوەیەک بۆ بڕیارەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان
د. قارەمان محەمەد
ڕێککەوتنەکەی گازی سروشتی هەرێم
هێمن باقر
تەحلیلی رێكەوتنەكەی هەرێم و كۆمپانیا ئەمریكییەكان بەزمانی چایخانەكانی سلێمانی
عیماد ئهحمهد
یادەوەرییەکی زێرین، کاک کۆسرەت چی بە سەفیری تورکیا وت؟!
سەردار قادر
پیشنیاریک لە یادی کۆچی کاک نەوشیروان
محمد خۆشناو
دەستی سەوز بۆ ئاشتی لە شانۆگەریەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا !!
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
بۆچی نابێت گوێ بۆ ئاپۆ بگرین؟
ئەمانەش ببینە
ئاری هەرسین: چەک هەڵدەگرم و خۆم لەسەر ئەم خاکە دەدەم بەکوشت تەیف سامی با بۆخۆی بڵێت
شەڕی غەززە، بودجەی ئیسرائیل تووشی نەزیف دەکات
بەپەلە.. ماڵەکانی نزیک گەراجی بەغدا بە شۆفڵ دەڕوخێنن
سۆران عومەر: دەبێت هەر ئێستا وەزیرە كوردەكان بەغدا جێبهێڵن
بەغدا بە تەحەدایەكی گەورە وەڵامی هەڕەشەكانی بارزانی دایەوە
سەعید كابان ئەستێرەیەك بە ئاسمانی پەروەردەو زمانی كوردییەوە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine