کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
کوردستان و میونشن بۆ ئاسایشی 2025
محمد خۆشناو
2025-02-15
بەر لە 62 ساڵ ڕێک ساڵی 1963ی سەدەی ڕابردوو کۆنگرەی میونشن بۆ ئاسایش دەستی بە چالاکیەکانی کرد ، پێشتر تەنها وەزاراتە بەرگریەکانی وڵاتانی «ناتۆ» دیداریان لەوێ هەبوو ، بەڵام دوای هەڵوەشانەوەی یەکێتی سۆڤیەت دیدارەکان ڕوسیا و وڵاتانی بەڵتیک و ئەوروپای ڕۆژئاوا و ئاسیا و خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی گرتەوە کە لەنێوانیاندا هەرێمی کوردستانیش ، ئەو مەکۆیە لەچواچێوەی جەنگی سارد لەنێوان سەربازگەی خۆرئاوای سەرمایەداری و سەربازگەی خۆرهەڵاتی سۆشیالیزمی لەدایک بوو کە لە ئەدەبیاتی پەیوەندی نێودەوڵەتی پێیدەڵێن « دووانەی جەمسەری » ، ڕاپۆرتی ئەمساڵی کۆنگرەی میونشن «151» ڵاپەڕە لەخۆدەگرێت بۆ دانان ستراتیژیەتی پێویست بۆ ئاییندەی ئاسایشی ڕۆژئاوایی لەهەموو بوارەکاندا ، هەروەها دیدگای مەکۆکە سەبارەت بە سیستەمی هەنووکەیی جیهان دەخاتەڕوو ، جیهانێک کە وا لە فرەجەمسەریدا دەژیت ، مەکۆی میونشن فرەجەمسەری بە سیفەتێکی ئیجابی دادەنێت چونکە سنوورێک بۆ مۆنۆپۆلکردنی یەک جەمسەر دادەنێت و ، بواریش بۆ کێبڕکێی جەمسەرەکان دەکاتەوە ، لە ڕاپۆرتی ئەمجارەی مینشن باس لەوەدەکات کە تاچەند دەتوانرێت سوود لە فرەجەمسەری وەرگیرێت لەپێناو جیهانێک کە هەموو بەشداربن کە تێیدا دادپەروەری و ئاشتی بەرقرار بێت ، گرنگی ڕاپۆرتەکە لە وەسفە ووردەکانیدایە بۆ ئەو داینەمێکیانەی کە سیستەمی نێودەوڵەتی پێداتێپەڕ دەبیت و هۆشداری پێشوەختەش بۆ گۆڕانکاریەکان دەخاتەڕوو ، جگە لەمە لەو کۆنگرەیە دیدار لەنێوان سەرکردە و دبلۆماتکار و وەزیر و کەسە کاریگەرەکان لەسەر ئاستی جیهان ئەنجامدەدرێت کە بوار و هەلێکە بۆ کاری دبلۆماسی و دەبێتە مایەی هاوبەشی و هاریکاری کە بۆ هەرێمی کوردستانی بێ پشت و پەنا زۆر گرنگ و کاریگەرە ، بۆیە بەشداری ساڵانەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وەک چالاکیەکی کاریگەری دبلۆماسیی لەو کۆنگرەیەدا بەتایبەتی لەو زڕوفە ناخۆش و نالەبارەی جیهان و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست کە وەک دەریایەکی هاروهاجدا شەپۆڵ دەدات پڕبایەخە و ڕێگایەکە بۆ ڕوودانی کاریگەر لەسەر بڕیار و ڕەفتاری حکومەتەکان و گەلان ، کە بەشداری هەرێمی کوردستانیش وەک ئەستێرەیەک و سروودێک مێژوو تۆماری دەکات ، نکوڵی لەوە ناکرێت کە ئەوڕۆ دبلۆماسیەت بۆتە ئامرازێکی بنچینەیی وڵاتان بۆ پتەوکردنی پێگە و وێنەی خۆی لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا و پردێکی زۆر کاریگەرە بۆ پەیوەندی ، ناتوانرێت ئینکاری ئەوە بکرێت کە وەبەرهێنان لە هێزی نەرم بۆتە زەڕورەتێکی ستراتتژی کە سەرۆکی هەرێم پیادەی دەکات ، لەکن ئەو پیاوە دبلۆماسیەت هەر تەنها هەڵمەتی کاتیی دیدار و پەیوەندی گشتیی نیە ، بەڵکو پڕۆسەیەکی پەیوەندی ستراتیژی بەردەوامە کە پێویستی بە پلاندانانی درێژخایەن و وەبەرهێنانی بەردەوام هەیە بەتایبەتی لەو دۆخە نالەبارەی ئێشتای جیهان و ئەو تەحدیانەی کە بەروڕوومان بۆتەوە ، گرتنەبەری ئەم ڕێبازی دبلۆماسیەت زەڕوڕەتێکی بە پەلەیە بۆ بونیاتنانی وێنەیەک کە ڕەنگدانەوەی بەهاکانمان و کێشە ڕواکانمان بەرانبەر ئامادەبووان لەو کۆنگرەیە بێت ، جیهانی ئەوڕۆ چاوەڕێی ئەوانە ناکات کە دەستەوەستان ڕاوەستاون ، ئەگەر ئێمە ئەو بۆشاییە پڕ نەکەینەوە ئەوە خەڵکی تر پڕیدەکەنەوە کە ئەمەش خزمەت بە بەرژەوەندیەکانمان ناکات ، وەبەرهێنان لە دبلۆمەسیەتی گشتی بریتیە لە وەبەرهێنان بۆ ئاییندە بۆ بونیاتنانی پەیوەندی و لێکتێگەیشتن لەگەڵ گەل و وڵاتان .
دبلۆماسیەتی کوردستان لەسەردەستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان چالاکیەکی گەرم و چڕی بەخۆوە بینیووە کە بۆتە پردێکی کاریگەر بۆ پەیوەندیکردن و پێشخستن و زامنکردنی بونیاتنانی متمانە و کاری هاوبەش کە لەو دیدارانەی کۆنگرەی ئاسایشی میونشن-دا خۆی دەبینێتەوە کە ئەمەش تەئکید لەسەرسەرکەوتنی ڕێبازی دبلۆماسیەتی کوردستان دەکاتەوە .
زیاتر بخوێنەرەوە
سەردار عەزیز
وەنەوشەی سفر
ڕەوا موسا
گرێبەستە خەیاڵییەکەی حکومەتی هەرێم لە ئەمریکا ... گاریگەری و گرفت و ڕەهەندە جیاوازەکانی
محمد خۆشناو
لەبەرچی هەرێمی کوردستان دواکەوتووە ؟!
د. جەبار قادر
لێکدانەوەیەک بۆ بڕیارەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان
د. قارەمان محەمەد
ڕێککەوتنەکەی گازی سروشتی هەرێم
هێمن باقر
تەحلیلی رێكەوتنەكەی هەرێم و كۆمپانیا ئەمریكییەكان بەزمانی چایخانەكانی سلێمانی
عیماد ئهحمهد
یادەوەرییەکی زێرین، کاک کۆسرەت چی بە سەفیری تورکیا وت؟!
سەردار قادر
پیشنیاریک لە یادی کۆچی کاک نەوشیروان
محمد خۆشناو
دەستی سەوز بۆ ئاشتی لە شانۆگەریەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا !!
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
بۆچی نابێت گوێ بۆ ئاپۆ بگرین؟
ئەمانەش ببینە
ئاری هەرسین: چەک هەڵدەگرم و خۆم لەسەر ئەم خاکە دەدەم بەکوشت تەیف سامی با بۆخۆی بڵێت
شەڕی غەززە، بودجەی ئیسرائیل تووشی نەزیف دەکات
بەپەلە.. ماڵەکانی نزیک گەراجی بەغدا بە شۆفڵ دەڕوخێنن
سۆران عومەر: دەبێت هەر ئێستا وەزیرە كوردەكان بەغدا جێبهێڵن
بەغدا بە تەحەدایەكی گەورە وەڵامی هەڕەشەكانی بارزانی دایەوە
سەعید كابان ئەستێرەیەك بە ئاسمانی پەروەردەو زمانی كوردییەوە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine