کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
سەبارەت بە پەيامەکەی ئۆجەلان
ڕەنج نەوزاد
2025-02-28
١. دانانی چەک و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە ديارترين خاڵی بەياننامەکە بوو. ئەگەر پەکەکە پابەند بێت بەو داواکارييە، کارێکی بەسوود و گرنگ دەکات. وەک ئۆجەلان ئاماژەی پێکرد، پەکەکە بەسەرچووە. هەبوونی چەکی پەکەکە و چالاکی پارتيزانی لەم قۆناغەدا، ئەوەندەی زیانی بۆ کورد هەبووە، سوودی نەبووە. بووەتە پاساوێک بۆ هێرشە بەردەوامەکانی تورکيا بۆ سەر باشوور و ڕۆژئاوا، جگە لە گرتن و ئازاردانی کوردەکانی باکوور بە تۆمەتی پەکەکە. پاش نزيکەی نيو سەدە لە چالاکی و سياسەت، کوردی باکور پێويستی بە گۆڕانکارييەکی ڕيشەیی هەیە. چەکدانانی پەکەکە و هەڵوەشاندنەوەی، هەنگاوی یەکەمی ئەو گۆڕانکارييەیە.
هەبوونی هێزی چەکداری بۆ هەسەدە گرنگ و مانادارە، بەڵام بۆ پەکەکە زیانی زیاترە. بەکارهێنانی هێز و چەک بە پێی کات و بارودۆخ و ژينگەی سياسی مانا وەردەگرێت. پێموایە، بەدەر لە تورکيا، بێ ئەوەی چاوەڕێ بکرێت تورکيا چی دەدات بە کورد و پەکەکە، چەکدانانی پەکەکە (لایەنی کەم بۆ ماوەیەکی دياريکراو) کارێکی بەسوودە بۆ خۆی و بۆ دۆزی کورد.
٢. پرسی پەکەکە و تورکيا و پرسی ئاشتی لە تورکيا هەميشە پەيوەست بووە بە چەندين هۆکار و فاکتەری ناوخۆ و دەرەکی، نەک خودی پرسی کورد و ئاشتی لە تورکيا. ئەوەی ئێستا پێی دەڵێن پڕۆسەی ئاشتی، پەيوەندييەکی ڕاستەوخۆی بە هاوکێشەی ناوچەکەوە هەیە لە دوای جەنگەکەی حەوتی ئۆکتۆبەر و ئەو گۆڕانکارييانەی بە هۆی ئيسرائيلەوە ڕوويداوە. بە کورتی تورکيا ترسێکی زۆری هەیە لەوەی بە هۆی ئەو گۆڕانکارييانەوە پرسی کورد هەنگاوی گەورە بچێتە پێشەوە. ئەو شەپۆلەی ئيسرائيل درووستی کردووە، تورکيا ڕاستەوخۆ ناتوانێت بەری لێ بگرێت. لەبەر ئەوە دەيەوێت پێش ئەوەی دەرەفەتەکان بگاتە کورد، خۆی کورد لەبەردەم ئەو دەرەفەتانە لاببات. هەر بۆیە گومان و ناڕوونييەکی زۆر هەیە سەبارەت بە پەيامەکە ئۆجەلان و لێکەوتەکانی، چونکە مەبەستی سەرەکی کۆی پڕۆسەکە خودی کورد و وەڵامدانەوەیەکی ئاشتييانە نييە بۆ دۆزی کورد. لە ڕاستيدا تورکيا ناچار بوو ئەم پڕۆسەیە دەست پێبکات، لەوانەیە ئۆجەلانيش بيەوێت سوودێک لەو ناچاربوونەی تورکيا ببينێت. ئەگەر گۆڕانکارييەکانی ناوچەکە نەبوایە، ئەستەم بوو تورکيا بەو شێوەیە بگەڕایەتەوە بۆ لای ئۆجەلان.
پڕۆسەی ئاشتی کورد و تورک پڕۆسەیەکی ئاڵۆزە و پێويستی بە چەندين مەرج و فاکتەری ناوخۆیی هەیە بۆ ئەوەی لێکەوتەکانی بە ڕوونی دەربکەوێت و ماوەیەکی درێژ بخایەنێت. نەک ناچاربوون و قۆستنەوەی ناچاربوونی لایەنێک بە هۆی فاکتەرێکی دەرەکييەوە.
٣. جگە لەوەی پاڵنەر و مەبەستی سەرەکی پڕۆسەکە ئاشتی و پرسی کورد نييە، چەند گۆڕانکارييەک لە پێش بڵاوکردنەوەی پەيامەکەی ئۆجەلان ڕوويدا کە گومان زیاتر دەکەن. سەرەتا وا چاوەڕوان دەکرا پەيامەکە بە ڤيديۆ بێت، بەڵام کرا بە پەيامێکی نووسراو. دەوڵەت باخچەلی کە ڕابەرایەتی بانگەشەی پرۆسەی ئاشتی دەکرد، چەند رۆژێکە ونە و دەنگۆی ئەوە هەیە باری تەندروستی تێکچووە و لە نەخۆشخانەیە.
٤. هەر وەک چۆن پەيامەکەی ئۆجەلان بە دڵی بەشێکی زۆری کورد نەبوو، لەوانەیە بە دڵی بەشێک لە تورکەکانيش نەبێت. پەيامەکەی ئۆجەلان ئاڕاستەی پەکەکە بوو، نەک هەسەدە. لە کاتێکدا پرسی رۆژئاوای کوردستان و هەسەدە و کەوتنی ئەسەد و هەژموونی ئيسرائيل لە سووريا... فاکتەرێکی سەرەکييە بۆ باسکردنی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکيا. ئەگەر لە ڕێگەی ئۆجەلانەوە هەسەدە لاواز نەکرێت، یاخود کێشەی بۆ درووست نەکرێت، یان هەڵنەوەشێتەوە... ئەوا پەيامەکەی ئۆجەلان لەوانەیە تەنيا سوودێکی سنوورداری هەبێت بۆ تورکيا. چاوەڕوان دەکرێت ئۆجەلان پەيامی تری هەبێت، لەوانەیە ئاماژە بە هەسەدە بکرێت.
٥. بۆ ئەوەی پڕۆسەی ئاشتی لە دۆخێکی وادا سەرکەوتوو بێت، پیويستی بە سێ لایەن دەبێت. پەکەکە و تورکيا وەک دەوڵەت و لایەنیکی ناوەندگير. تا ئێستا بە پێی پەيامەکە، تەنيا یەک لایەن (پەکەکە) بەشدارە. ئەويش تەنيا ئۆجەلان، جارێ ڕوون نييە کاردانەوەی پەکەکە چی دەبێت. لە پەيامەکەدا ديار نييە ئایا تورکيا چی بە کورد دەدات؟ پڕۆسەکە لەسەر چ بنەمایەکە و چۆن جێبەجێ دەکرێت؟ چی لە تورکيا دەگۆڕێت؟
٦. ئایا پەکەکە پابەند دەبێت؟ لەوە ناچێت پەکەکە ڕاستەوخۆ و لەماوەیەکی کورت پابەندی داواکارييەکەی ئۆجەلان بێت. دەکرێت بە زارەکی قبوڵی بکات و ڕێزی بگرێت. بەڵام لەوانەیە مەرج و کات و هەنگاوی تر داوا بکات. وەک دەرکەوتنی ئۆجەلان بە ڤيديۆ یان ئازادکردنی، یاخود بينينی هەنگاوەکانی تورکيا سەبارەت بە پڕۆسەی ئاشتی. پەکەکە وەک هەر ئەکتەرێکی نا دەوڵەتی، سەربەخۆییەکی تەواوی نييە لە بڕيار و هەنگاونان. رۆڵی ئێران کاريگەرە، لەوە دەچێت ئيسرائيل و ئەمريکاش ڕۆڵ ببينن لە کاردانەوەی پەکەکە بەرانبەر بەو پڕۆسەیە.
٧. ئەگەر تورکيا بيەوێت درێژە بە پڕۆسەکە بدات، ئەوا بە دڵنياییەوە پێويستە پەيامی تر و هەنگاوی زیاتر هەبێت. چونکە ئەم پەيامە بە تەنيا هيچ ڕوونکردنەوەیەکی تيا نييە سەبارەت بە پڕۆسەی ئاشتی، مەرج و ئامراز و ئامانجەکانی. چەکدانانی پەکەکە و هەڵوەشاندنەوەی دەکرێت تەنيا وەک هەنگاوی یەکەمی پڕۆسەکە بێت، بەڵام دەيان هەنگاوی تر بە نادياری ماوەتەوە. تورکياش ئامانجی لەم پڕۆسەیە تەنيا هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە نييە، بەڵکو چەندين ئامانجی تری هەیە کە دەکەوێتە دەرەوەی سنوورەکانی باکوری کوردستان و تورکيا و پرسی کورد لە باکور و تورکيا. پێويستە چاوەڕوان بين بۆ ئەوەی وێنەکە زیاتر ڕوون ببێتەوە.
٨. خاڵێکی گرنگ پێويستە لەبەرچاو بگيرێت، کە لەم پەيامەدا بەدی کرا، ئەويش ئەوەیە ئۆجەلان پەيام و داواکارييەکانی، بە تايبەت بۆ پرسی چەک و پەيوەندی لەگەڵ تورکيا و تێڕوانين بۆ هاوکێشەکانی ناوچەکە، تەنيا ئاڕاستەی پەکەکە بکرێت یاخود ئەوپەڕی تەنيا ئاڕاستەی باکوری کوردستان بکرێت. نەک کۆی کوردستان و دۆزی کورد. چونکە لەم پەيامەی ئەمرۆ ئاشکرا ديارە، ئۆجەلان بۆچوون و داواکاری و تێڕوانينی دەکرێت تەنيا سوودێکی بۆ دۆزی کورد لە باکور هەبێت، بەڵام بۆ پارچەکانی تر دەکرێت زیاتر خزمەت بە داگيرکەرانی کوردستان بکات نەک کورد. خاڵێکی پۆزەتيڤی پەيامەکەی ئەمڕۆ ئەوە بوو کە ئۆجەلان زیاتر وەک نوێنەری پەکەکە دەردەکەوت، نەک نوێنەری دۆزی کورد. تورکيا هەوڵدەدات لە ڕێگەی ئۆجەلان و چەکدانانی پەکەکەوە، کۆی دۆزی کورد کۆنترۆڵ بکات و ئاڕاستەی بکات.
زیاتر بخوێنەرەوە
هیوا ئهحمهد
ڕۆڵی دیپلۆماسییەتی نێچرڤان بارزانی لە پاراستنی كوردستان دا
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
کوردستان: ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو!
محمد خۆشناو
پێکهاتن و یەکلاکردنەوە بۆ چارەسەری جەنگ و ناکۆکیەکان !
بەهروز حاجی
حیساباتی ئەمریکا، لەشەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا؟
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئێرانی جاران، ئێرانی ئێستا و داهاتوو
عوسمان عەبدوڵا
بۆچی ئەمەریکاو ئیسرائیل نایانەوێت ئێران بڕووخێت؟
د. بەهرۆز عەلی
لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە گشتییەکانی حکومڕانی نیزامی ئێران.
یەحیا کامیل
گەرووی هورمز بۆ ئێران وەک کارتی فشار یاخود کارتێکی خۆکوژی
محمد خۆشناو
کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شەڕەی ناوخۆی دۆڕاوە !
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئوسوڵی دزان و فروعاتی پاسەوانان
ئەمانەش ببینە
گەورەترین كۆمپانیای خانوبەرە لە سلێمانی هەموانی شۆككرد #ڕیکلام
ئێوارەیەک لە چاڤی لاند
کۆمپانیای LG هەڵمەتی "گەشبینی ڕادیۆ" دەستپێدەکات بۆ بڵاوکردنەوەی دروشمی "ژیان جوانە" لە ڕێگەی مۆسیقاوە
راستەوخۆ.. ژیلیا لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکەیە لە تاسڵوجە و زانیاریی نوێتان پێدەڵێت
پەرلەمانی پشوو كوژ پەرلەمانی كوردستان پشوو دەدات
راستەوخۆ.. خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکان لە سلێمانی هاواریان لێهەستا
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine