کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
دەربارەی ڕووداوەكەی گرێزە
عەلی زەڵمی
2025-03-22
گرنگ نیە ئەو کەسەی کۆمەڵکوژیەکەی ئەنجامداوە کێیە،گرنگ ئەوەیە ئەو باردۆخەی هەیە چەندە لەبارە بۆ کوشتن؟
دیارە هەروەک باوە لە هەرێمی کوردستان و کۆمەڵگەی باشور هەر رووداوگەلێک روودەدات خێرا دووبەرە دەکەونە یەکتر تۆمەتبار کردن بەرەی حوکومەت و بەحساب عەلمانیەکان وبەرەی موعارەزو ئیسلامەیەکان.
دواجار ئەم چەلەحانێیە نەک هەر کێشەکە چارەسەر ناکات بگرە هەتا بێت برینی دووبەرەکی و بەش بەش بوونی کۆمەڵگە بەسوێ تر دەبێتەوە. ناکرێ هۆکارەکانی کوشتنی کەسوکاری خۆت یاخود هەر جۆرە کوشتێکی دیکە بگێردرێنێتەوە تەنها بۆ هۆکارێک ، وەک ئەوەی گرێزە و هەروەها ئەوەی هەولێر و چەندینی دیکە. بەڵکو هۆکارەکان زۆن و فرە رەهەند و ئاڵۆزن ، دەکرێ توندڕەوی ئاینی هۆکار بێ، دەکرێ نەخۆشی دەروونی هۆکار بێ، دەکرێ بەرەڵایی و بێ دەربەسی هۆکار بێ ، دەکرێ تەماع و چاوچنۆکی و چەندینی تر. کەواتە ئەگەر ئێمە بگەڕێین بەشوێن هۆکارەکەدا ناگەینە ئەنجام چونکە مرۆڤ دواجار هەر هۆکارێک دەدۆزێتەوە. ئەی چارە چیە؟ لەڕاستیدا گرنگترین پرسیار هەقە بوروژێنرێ لەم کاتەدا ئەوەیە ئایا بارودۆخی کوشتن هەلومەرجی کوشتن لەبارە لە هەرێمی کوردستاندا ؟ بە کورترین وەڵام بەڵێ. ئەمانەی خوارەوە ئەو بارودۆخ و هەلومەرجانەن (دەکرێ هی دیکەش هەبن) کە وا دەکەن دەستبردن بۆ کوشتن بژاردەیەکی ئاسان بێ:
یەک: دیاردەی هەبوونی چەک و میلیشیا لە کوردستاندا، چەکێکی زۆر و بێشومار لای هاوڵاتیان هەیە بە بیانوی جۆراوجۆر. عەشرەتەکان و مەرایی کردنی حزب بۆیان، دوژمنداری ، پێشمەرگە و چەکداری سێبەر، ئەوانەی لە واجب دەگەرێنەوە ..هتد.
دوو: تەنگژەی سیاسی و زۆنگەرایی گوازراوەتەوە بۆ تەنگژە و دابەشکردنی کۆمەڵگە و بڵاوبونەوەی رق بەرامبەر یەکتر ، لەریگەی سۆشیال میدیا و میدیاوە .
سێ: بێ دەسەڵاتی یاسا و نەبوونی سەروەری دادگایی، دەیان کەیسی کوشتن هەیە لەو هەرێمە بەهۆی واستە و رەشوەوە سزاکە یا کەم کراوە یا هەر لابراوە.
چوار : نەبوونی ستراتیژی نەتەوەیی و ئاسایشی نەتەوەیی و بەرژەوەندی نەتەوەیی بەڵکو ئەوەی هەیە ستراتیژ و بەرژەوەندی و ئاسایشی حزبییە. بەمەش گوتارێکی یەکگرتوو نیە لەسەر بەها باڵاکان ، هەرکەسەو بۆخۆی بەها دا دەتاشێ.
زیاتر بخوێنەرەوە
سەردار عەزیز
وەنەوشەی سفر
ڕەوا موسا
گرێبەستە خەیاڵییەکەی حکومەتی هەرێم لە ئەمریکا ... گاریگەری و گرفت و ڕەهەندە جیاوازەکانی
محمد خۆشناو
لەبەرچی هەرێمی کوردستان دواکەوتووە ؟!
د. جەبار قادر
لێکدانەوەیەک بۆ بڕیارەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان
د. قارەمان محەمەد
ڕێککەوتنەکەی گازی سروشتی هەرێم
هێمن باقر
تەحلیلی رێكەوتنەكەی هەرێم و كۆمپانیا ئەمریكییەكان بەزمانی چایخانەكانی سلێمانی
عیماد ئهحمهد
یادەوەرییەکی زێرین، کاک کۆسرەت چی بە سەفیری تورکیا وت؟!
سەردار قادر
پیشنیاریک لە یادی کۆچی کاک نەوشیروان
محمد خۆشناو
دەستی سەوز بۆ ئاشتی لە شانۆگەریەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا !!
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
بۆچی نابێت گوێ بۆ ئاپۆ بگرین؟
ئەمانەش ببینە
ئاری هەرسین: چەک هەڵدەگرم و خۆم لەسەر ئەم خاکە دەدەم بەکوشت تەیف سامی با بۆخۆی بڵێت
شەڕی غەززە، بودجەی ئیسرائیل تووشی نەزیف دەکات
بەپەلە.. ماڵەکانی نزیک گەراجی بەغدا بە شۆفڵ دەڕوخێنن
سۆران عومەر: دەبێت هەر ئێستا وەزیرە كوردەكان بەغدا جێبهێڵن
بەغدا بە تەحەدایەكی گەورە وەڵامی هەڕەشەكانی بارزانی دایەوە
سەعید كابان ئەستێرەیەك بە ئاسمانی پەروەردەو زمانی كوردییەوە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine