قوفڵی نه‌وتی كه‌ركوك به‌ ده‌ست كورده‌وه‌

2018-08-20

و: بەهمەن کەریم

به‌رپرسانى كورد: به‌بێ رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان عێراق و توركیا ناتوانن نه‌وتى كه‌ركوك هه‌نارده‌ بكه‌، به‌پێى لێدوانى به‌رپرسانى كورد، عێراق و توركیا پێویسته‌ سه‌ره‌تا بگه‌نه‌ رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن نه‌وتى كێڵگه‌كانى پارێزگاى كه‌ركوك هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه‌ بكه‌ن.


له‌دواى كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانى پارێزگاى كه‌ركوك له‌ مانگى ئۆكتۆبه‌رى ساڵی ٢٠١٧ له‌ لایه‌ن حكومه‌تى فیدراڵى عێراقه‌وه‌ ئه‌و 300 هه‌زار به‌رمیله‌ له‌ نه‌وتى رۆژانه‌ كه‌ له‌لایه‌ن هه‌رێمی کوردستانەوە هه‌نارده‌ى به‌نده‌رى جەیهان له‌ توركیا ده‌كرا راگیراوه‌

.
پێش ئه‌وه‌ى له‌ لایه‌ن به‌غدادەوه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانى كه‌ركوكدا بگیرێت، حكومه‌تى هه‌رێم له‌ رێگه‌ى بۆریه‌ نه‌وتییه‌كانى خۆیه‌وه‌ نه‌وتى خامى ئه‌و پارێزگایه‌ى ره‌وانه‌ى به‌نده‌رى جەیهان له‌ توركیا ده‌كرد.

،،

عه‌بادى و ئه‌ردۆگان گه‌یشتونه‌ته‌ رێكه‌وتنێكى سه‌ره‌تایى له‌سه‌ر فرۆشتنى نه‌وتى كه‌ركوك له‌ رێگه‌ى دامه‌زراندنى هێڵێكى بۆرى نه‌وتى تازه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نزیك سنورى سوریا و ناوچه‌یه‌كى كه‌مى ده‌كه‌وێته‌ ژێر كۆنترۆڵى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.


له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سه‌ردانى ئه‌نكه‌ره‌ى كرد و گفتوگۆى له‌سه‌ر چه‌ندین بابه‌ت له‌ نێویشیاندا هه‌نارده‌ى نه‌وتى عێراق له‌ ڕێگه‌ى توركیاوه‌.

 

dfd
کێڵگەیەکی نەوتی کەرکوک لە لایەن  سوپای عێراقەوە پاسەوانی دەکرێت ـ ٢٠١٧

 

عه‌بادى و ئه‌ردۆگان گه‌یشتونه‌ته‌ رێكه‌وتنێكى سه‌ره‌تایى له‌سه‌ر فرۆشتنى نه‌وتى كه‌ركوك له‌ رێگه‌ى دامه‌زراندنى هێڵێكى بۆرى نه‌وتى تازه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نزیك سنورى سوریا و ناوچه‌یه‌كى كه‌مى ده‌كه‌وێته‌ ژێر كۆنترۆڵى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌رپرسانى هه‌رێمی کوردستانیش ده‌ڵێن توركیا و عێراق پێویستیان به‌ڕێكه‌وتن هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێم پێش ئه‌وه‌ى ده‌ستبكه‌نه‌وه‌ به‌ هه‌نارده‌ى نه‌وتى كه‌ركوك .


رێبوار تاڵەبانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك ده‌ڵێت "له‌ به‌رژه‌وه‌ندى حكومه‌تى عێراقه‌ نه‌وتى كه‌ركوك له‌ رێگه‌ى بۆرى نه‌وتى هه‌رێمه‌وه‌ هه‌نارده‌ بكات ".

به‌پێى لێدوانى به‌رپرسانى كورد له‌ رووى واقعیه‌وه‌ هه‌نارده‌ى نه‌وتى كه‌ركوك له‌ پارێزگاى نه‌ینه‌واوه‌ نه‌گونجاوه‌، له‌به‌ر مه‌ترسى بارى ئاسایش و سه‌لامه‌تى ئه‌و ناوچه‌یه‌.

د.بێوار خنسى راوێژكاری کاروباریی وزە له‌ ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان  ده‌ڵێت:" توركیا و عێراق ناتوانن هیچ هه‌نگاوێك بنێن له‌ باره‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى كه‌ركوك به‌بێ رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێمي كوردستان".

،،

ئه‌و كێڵگانه‌ى كه‌ له‌ ئێستادا له‌ ژێر كۆنترۆڵى ته‌واوه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندان تواناى هه‌نارده‌كردنى 350هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌یان هه‌یه‌ بۆ به‌نده‌رى جەیهان له‌ توركیا .

 

fgcv
نەخشەکە بۆری گواستنەوەی نەوتی کەرکوک بۆ بەندەری جەیهان پیشان دەدات 

 

هه‌روه‌ها مه‌سرور بارزانى راوێژكارى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمی کوردستانیش وتویەتی كه‌ هێڵى گواستنه‌وه‌ى نه‌وت به‌ ته‌واوه‌تى له‌ژێر كۆنترۆڵ و چاودێرى هه‌رێمى كوردستاندایه‌.


نێچیرقان بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمی کوردستانیش هه‌فته‌ى پێشوو رایگه‌یاند "هه‌نارده‌ى نه‌وتى كه‌ركوك له‌ رێگه‌ى توركیاوه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ى ئه‌جێنداكانى گفتوگۆى نێوان به‌غداو هه‌ولێره‌".


به‌ پێى سه‌رچاوه‌كاني رۆژنامه‌ى S&P Global Platts ئه‌و كێڵگانه‌ى كه‌ له‌ ئێستادا له‌ ژێر كۆنترۆڵى ته‌واوه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندان تواناى هه‌نارده‌كردنى 350هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌یان هه‌یه‌ بۆ به‌نده‌رى جەیهان له‌ توركیا .


نوسینی تسقینتان پاراساكوڤ ـ TSVETANA PARASKOVA 

ماڵپەری (oilprice.com) تایبەت بە نەوت و ووزە