داكشانى به‌رچاوى نرخى ڕیالى ئێرانى له به‌رامبه‌ر دۆلارى ئه‌مریكى ڕۆژێك پاش كۆبوونه‌وه‌ى دیارى كردنى (عه‌بدولناسرى هیمه‌تى) به‌ڕێوه‌به‌رى نوێى بانكى ناوه‌ندى هه‌واڵێكى خوش نیه بۆ داڕێژه‌رانى سیاسه‌تى ئابوورى ئێران.
بانكى ناوه‌ندى له به‌یاننامه‌یه‌كى كورتدا (گۆڕانكاریه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى بازاڕى دراو ئاڵتون به‌گشتى بۆ پلانى دوژمنانى ووڵات به‌مه‌به‌ستى دروست كردنى هه‌ڵئاوسان له ئابوورى و نه‌هێشتنى ئاسایش و تێكدانى ده‌روونى هاوڵاتیان وه‌سف كرد) ئه‌م بڵاوكراوه‌یه كه وێب سایتى بانكى ناوه‌ندى ڕۆژێك دره‌نگتر به‌به‌راورد به سایته هه‌واڵیه‌كانى تر بڵاوى كرده‌وه نه‌بوونى گۆڕانكارى له تێڕوانینى داڕێژه‌رانى سیاسه‌تى نه‌ختینه‌ى له بازاڕى دراو ده‌خاته ڕوو.
تێڕوانینێك كه هۆكارى ئاریشه‌كان بۆ هه‌ڵسوكه‌وته‌كانى حكومه‌ت ناگێڕێته‌وه به‌ڵكو ئاشوفته‌یه‌كانى بازاڕ به هۆى هه‌ڵسوكه‌وتى نه‌یاران ده‌زانێت , له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م تێڕوانینه‌ى بانكى ناوه‌ندیدا هه‌ندێك بۆچوونى تازه هۆكاره‌كه بۆ بێ متمانه‌ى گشتى به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌كانى ده‌وڵه‌ت و بێ متمانه‌ى بازاڕ به‌رامبه‌ر گۆڕانكارى له كابینه‌ى حكومه‌ت ده‌گێڕنه‌وه , خاڵه‌كه لێره دایه كه له هه‌موو كابینه‌كانى حكومه‌ت له دواى جه‌نگه‌وه (جه‌نگى ئێران عێراق) لانى كه‌م یه‌كجار داڕمانى دراو ڕووى داوه و له‌م ڕوه‌وه ئه‌زمونێكى به‌رچاو له‌به‌رده‌ستى بانكى ناوه‌ندى و حكومه‌ته‌كه‌ى حه‌سه‌ن ڕۆحانیدا نیه.
ئه‌زموونى قه‌یرانى دراو له حكومه‌ته‌كه‌ى هاشمى ڕه‌فسه‌نجانیدا یه‌كه‌مین قه‌یرانى دراوه له دواى جه‌نگه‌وه ,له حكومه‌ته‌كه‌ى ئه‌و كاتى ڕه‌فسه‌نجانى دا كه یه‌كه‌مین حكومه‌ت بوو له دواى جه‌نگ( نێوان ئێران عێراق) له نێوان ساڵانى 1993 بۆ 1994 قه‌یرانى دراو هاته كایه‌وه له‌و هۆكارانه‌ى كه بوو به‌هۆى ڕێخوشكردن له هاتنه‌كایه‌ى ئه‌و قه‌یرانه زیادبوونى بێ وێنه‌ى كه‌ڵه‌كه‌بوونى نه‌ختینه‌ى و شێوازى به‌ڕێوه‌بردنى گرێبه‌سته دراویه‌كان.
،،
ئه‌زموونى قه‌یرانى دراو له حكومه‌ته‌كه‌ى هاشمى ڕه‌فسه‌نجانیدا یه‌كه‌مین قه‌یرانى دراوه له دواى جه‌نگه‌وه له حكومه‌ته‌كه‌ى ئه‌و كاتى ڕه‌فسه‌نجانیدا له نێوان ساڵانى 1993 بۆ 1994 قه‌یرانى دراو هاته كایه‌وه له‌و هۆكارانه‌ى كه بوو به‌هۆى ڕێخوشكردن له هاتنه‌كایه‌ى ئه‌و قه‌یرانه زیادبوونى بێ وێنه‌ى كه‌ڵه‌كه‌بوونى نه‌ختینه‌ى و شێوازى به‌ڕێوه‌بردنى گرێبه‌سته دراویه‌كان.
زیاتر له هه‌ر هۆكارێكى تر كاریگه‌رتر بوون ,له تیمى ئابوورى ئه‌وكاته‌ى حكومه‌تدا دوو پێشنیار بۆ دیارى كردنى نرخى فه‌رمى دراو هه‌بوو ده‌سته‌ى یه‌كه‌م كه خه‌مى هاورده‌یان هه‌بوو به‌نرخێكى هه‌رزان چ بۆ به‌كارهێنانى پیشه‌سازى چ بۆ كاڵاكانى به‌كارهێن له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه نرى 80 تمه‌نیان پێشنیارى كردبوو , له‌به‌رامبه‌ردا كه‌سانێك كه نیگه‌رانى ڕێخستنى بازاڕى دراو كاغه‌زه دراوییه‌كان بوون نرخى 100 تمه‌نیان پێشنیار كرد.
له‌م كاته‌دا نرخى دۆلار له ده‌وروبه‌رى 140تمه‌ندا بوو دیاری كردنى نرخى 100 تمه‌نى وه‌ك نرخى فه‌رمى كه نزیك بوو له نرخى بازاڕه‌وه بوو به‌هۆى لاوازبوونى كارى كاغه‌زه دراویه‌كانى تر له ئه‌نجامدا نرخى دراو دابه‌زینى به‌رچاوى تۆمار كرد به‌ڵام حكومه‌ت به‌و بۆچوونه‌ى كه پێى وابوو توانیویه‌تى بازاڕى دراو وه‌ك تابعێك بۆ سیاسه‌ته‌كانى خۆى لێ بكات له گۆڕانێكى 180 پله‌ى دا نرخى فه‌رمى دۆلارى بۆ 80 تمه‌ن و له دوایدا بۆ 60 تمه‌ن كه‌م كرده‌وه , به‌ڵام بازاڕ تابعى سیاسه‌ته‌كانى حكومه‌ت نه‌بوو وه‌ك هه‌میشه په‌یڕه‌وى له ڕێساكانى دارایى و میكانیزمى خواست و خستنه‌ڕوو ده‌كرد , له ئه‌نجام به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار بۆ 175 تمه‌ن و ئاڵۆزى بازاڕى به‌دواى خۆیدا هێنا .
محه‌مه‌دى خاته‌مى كاتێك وه‌ك دوه‌مین سه‌رۆك كۆمارى دواى جه‌نگ حكومه‌تى پێك هێنا هێشتا ئاسه‌واره‌كانى قه‌یرانى نه‌ختینه‌ى كه توشى حكومه‌تى پێشوتر هاتبوو له‌بوارى دارایى دا به‌رده‌وامى هه‌بوو , له‌ماوه‌یه‌كى كورتدا نرخى نه‌وتیش كه‌مبوونه‌وه‌ى به‌رچاوى تۆمار كرد و به‌كه‌م بوونه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌كانى داهاتى وڵات بازاڕى دراو له نێوان سالاِنى 1997 بۆ 1998 ڕووبه‌ڕووى گرفت بوویه‌وه ,
حكومه‌ت له‌سه‌ره‌تاى ده‌ست به‌كاربوونیه‌وه نرخى فه‌رمى دۆلارى له كاتێكدا به 300 تمه‌ن دیارى كرد كه نرخى ئازادى دۆلار له 500 تمه‌ن زیاتربوو جیاوازى نێوان نرخى فه‌رمى و نرخى ئازاد بووه هۆى ئه‌وه‌ى نرخى ئازاد به‌ره‌و 800 تمه‌ن هه‌ڵكشێ له‌م كاته‌شدا دووباره دوو بۆچوون هه‌بوو كه هاوشێوه‌ى حكومه‌تى پێشوو هه‌ندێك له ئه‌ندامانى حكومه‌ت نرخى 600 تمه‌نیان وه‌ك نرخى فه‌رمى پێشنیار كرد و له‌به‌رامبه‌ردا گروپێك به پاڵپشتى بانكى ناوه‌ندى نرخى 800 تمه‌نیان پێشنیار كرد ,
موحسنى نوربه‌خش سه‌رۆكى بانكى ناوه‌ندى ئه‌وكات پێداگرى ئه‌وه‌ى ده‌كرد كه نرخى فه‌رمى و نرخى بازاڕ نزیك بن له‌یه‌كه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كاركردن به دراوه دارایه‌كانى تر هه‌ڵبگیرێ . له ئه‌نجامدا حكومه‌تى ئه‌وكاته پێشنیاره‌كه‌ى بانكى ناوه‌ندى قبوڵ كرد و ئه‌نجامه‌كه به‌هه‌مان شێوه بوو كه بانكى ناوه‌ندى پێشنیارى كردبوو مامه‌ڵه‌ى كاغه‌زه داراییه‌كانى تر ڕاگیرا .
مه‌حمودى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد وه‌ك سێیه‌مین سه‌رۆك كۆمارى پاش جه‌نگ شاهێدى ڕووداوێكى مێژووى بوو له ماوه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارێتى خۆیدا ئه‌ویش بریتى بوو له به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت بۆ سه‌رووى 100 دۆلار ئه‌م هه‌ڵكشانه‌ش دراوى نه‌ختینه‌ى ده‌وڵه‌تى به‌رزكرده‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كاتێك كه سزاكانى سه‌ر ئه‌و ووڵاته له ئه‌نجامى به‌رنامه‌ى پیتاندنى یۆرانیۆمه‌وه به‌ره‌و زیاد بوون ده‌ڕۆشت ده‌وڵه‌ت نگه‌رانى له‌باره‌ى قه‌یرانى نه‌ختینه‌ى له بازاڕى دراودا نه‌بوو ,
له‌م ماوه‌یه‌دا قه‌باره‌ى نه‌ختینه به هۆى سیاسه‌تى فراوان بوونى دراوه‌وه زۆر زیادى كرد , به‌م هۆیه‌وه كاتێك فرۆشى نه‌وت و بانكى ناوه‌ندى خرانه ژێر سزادانه‌وه سه‌رچاوه‌ى دارایى زۆر بۆ كڕینى دۆلار و سكه‌ى ئاڵتون سه‌ره‌وژێر بویه‌وه‌و بازاڕى دراو ڕووبه‌ڕوى گێژاوى بێ وێنه بوویه‌وه ,
حكومه‌ته‌كه‌ى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد به پاڵپشتى سه‌رچاوه‌كانى دراو وه ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ى كه نرخى بازاڕ به‌دیارى كردنى نرخێكى فه‌رمى كۆنترۆڵ ده‌كرێت سیسته‌مى دراوى چه‌ند نرخى كه له حكومه‌ته‌كه‌ى خاته‌مى دا پێچرابوویه‌وه دوباره بوژانده‌وه , سه‌ره‌تا نرخى سه‌رچاوه‌ى 1224 تمه‌نى و له پاشان ئاڵوگۆڕى خسته نێو هاوكێشه دراویه‌كانى وڵاته‌وه به‌ڵام نرخى بازاڕ له 3 هه‌زار تمه‌نش به‌ره‌و سه‌رووتر ڕۆشت و ته‌نانه‌ت له هه‌ندێ كاتدا گه‌شته نزیكه‌ى 4 هه‌زارتمه‌ن
حه‌سه‌ن ڕۆحانى وه‌ك چواره‌مین سه‌رۆك كۆمارى دواى جه‌نگ حكومه‌تى یه‌كه‌مى خۆى له كاتێكدا دروست كرد كه هه‌ه‌ڵكشان و داكشانى دراو ڕ‌وى له بوارى ئابوورى كردبوو كۆتایهێنان به ململانێكان له‌گه‌ڵ وڵاتانى زلهێز و له‌كۆتایدا گه‌شتن به رێكه‌وتنى ئه‌تۆمى بوو به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئاسایشێكى ڕێژه‌ى باڵ به‌سه‌ر وڵات‌دا بگرێت.
،،
تائێستا حكومه‌ته‌كه‌ى ڕۆحانى سودى له ئه‌زموونى كابینه‌كانى پێشوتر نه‌بینیوه بۆ ڕێگیرى كردن له قه‌یرانى دراو نه سیسته‌مى چه‌ند نرخى هه‌ڵگیرا و نه سیسته‌مى زیاكردنى قه‌باره‌ى نه‌ختینه‌ى و كاریگه‌رى خستنه بازاڕیه‌وه كارى پێ كراوه , وه نه گۆڕانكارى پله‌به‌پله‌ى نرخى دراو قبوڵ كرا.
كاردانه‌وه‌ى گۆڕانكارى له سیاسه‌تى ده‌ره‌كى دا له بازاڕى دراودا بوو به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى مامه‌ڵه‌ى دراوه‌كاغه‌زیه‌كانى تر , به‌ڵام جارێكى تر له نێوان به‌شێك له بڕیارده‌رانى ئابوورى ئه‌و بۆچوونه هاته پێشه‌وه كه نرخه‌كان له بازاڕدا به پێى خواستى ناوه‌نده‌كانى ده‌وڵه‌ت گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا دێ له‌م ساڵانه‌دا به‌ر له گۆڕانكارى پله به پله‌ى نرخى دراو گیرا و هاوكات قه‌باره‌ى نه‌ختینه‌ى به‌رزبوویه‌وه سیاسه‌تى یه‌كسان كردنه‌وه‌ى نرخى دراویش هه‌رچه‌نده له به‌ڵێنه‌كانى حه‌سه‌ن ڕۆحانى بوو به‌ڵام جێ به‌جێ نه‌كرا له كۆتایدا به هۆى گۆڕانكارى له سیاسه‌ته‌كانى كۆشكى سپی دژى ئێران وه هه‌ڕه‌شه‌كردن له سه‌رچاوه دارایه‌كانى ئێران بازاڕى دراو ڕووبه‌ڕوى گرفتێك بوویه‌وه كه له هیچ كابینه‌یه‌كى پێشوتردا ڕووى نه‌دابوو ,
تائێستا حكومه‌ته‌كه‌ى ڕۆحانى سودى له ئه‌زموونى كابینه‌كانى پێشوتر نه‌بینیوه بۆ ڕێگیرى كردن له قه‌یرانى دراو نه سیسته‌مى چه‌ند نرخى هه‌ڵگیرا و نه سیسته‌مى زیاكردنى قه‌باره‌ى نه‌ختینه‌ى و كاریگه‌رى خستنه بازاڕیه‌وه كارى پێ كراوه , وه نه گۆڕانكارى پله‌به‌پله‌ى نرخى دراو قبوڵ كرا , ئێستا دبێت چاوه‌ڕوانبین بۆ ئه‌وه‌ى بزانین بۆ ڕووبه‌ڕو بوونه‌وه‌ى قه‌یرانى نزمى دراو كه ماوه‌یه‌كه به به‌رده‌وامى دووباره ده‌بێته‌وه سود له ئه‌زمونى كابینه‌كانى پێشوو وه‌رده‌گیرێت یان نه.
له ئێستادا ڕاگه‌یاندنى نرخى فه‌رمى 4200 تمه‌نى كه به‌م زوانه بۆ 4400 زیادى كردووه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى كه ڕێگه‌یه‌كى وه‌ك حكومه‌ته‌كانى هاشمى و ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد نه‌گیرێته‌به‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سیاسه‌تى نه‌ختینه‌یى حكومه‌ته‌كه‌ى خاته‌مى سیاسه‌تێكى جیاوازه له سه‌رجه‌م كابینه‌كانى پێشوى حكومه‌ت له‌دواى جه‌نگه‌وه ئه‌مه له‌كاتێك دایه كه زۆرێك له به‌رپرسه باڵاكانى حكومه‌تى ئێستا له‌وانه عه‌بدول ناسرى هیمه‌تى به‌ڕێوه‌به‌رى تازه‌ى بانكى ناوه‌ندى لانیكه‌م له دوو حكومه‌تى هاشمى و خاته‌مى دا شاهێدى بڕیاردانه دارایى و ئه‌نجامه‌كانى ئه‌و بڕیارانه بووه .
وه‌رگێڕانى : انور حسین كاكه