به پارێزگابوون شێوازێكى كۆنى حكومڕانیه كه وڵات ناكرێت له‌یه‌ك سه‌نته‌ره‌وه به‌رێوه ببرێت، یاخود له پایته‌خته‌وه، به‌ڵكو هه‌موو وڵاتێك به‌سیسته‌مێك له سیسته‌مه‌كانى ئیدارى دابه‌ش ده‌كرێت بۆ چه‌ند ئاستێك كه به‌پێى وڵاتان ده‌گۆرێت، له‌عێراقدا له‌ساڵى (1969) وە سیسته‌مى ویلایه‌ت گۆڕدرا بۆ سیسته‌مى پارێزگا، له‌وكاته‌وه كهسیستهمى پارێزگاكان په‌یره‌وده‌كرێت ئیداره له‌عێراقدا (بریتیه له پایته‌خت دواى ئه‌وه پارێزگاكان و قه‌زا و ناحیه‌كان و گوند).
به‌ڵێنی به پاریزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه شتیكی تازه نییه له گه‌رمه‌ی شه‌ڕی ناوخۆی نێوان هیزه كوردیه‌كان بوو به‌ڵێنى به‌پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه له‌ساڵى (1999) له په‌رله‌مانى كوردستان دراوه له لایه‌ن پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه‌وه به‌بریارى ژماره(11) له (22-9-1999).
له‌سه‌رئاستى ناوخۆ ئه‌م بریاره له لایه‌ن هێزێكى سیاسیه‌وه ده‌ركراوه هێزه سیاسیه‌كانى تر به موزایه‌ده‌ى سیاسى داده‌نێن له لایه‌كى تروه له‌گه‌ڵ ئه‌م بریاره‌دا بریارى به‌پارێزگابوونى (3) قه‌زاى دیكه دراوه، هه‌روه‌ها له‌سه‌رئاستى عێراق ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌بجه بكات به پارێزگا ئه‌وا شیعه چه‌ندین ناوچه‌ى خۆى هه‌یه ده‌یه‌وێت بیكاته پارێزگا وه‌ك كارتێكى فشار وایه له‌به‌رامبه‌ر به‌كورد بۆ نمونه ده‌ركردنى پرۆژه‌ى یاساى به‌پارێزگابوونى دوزخورماتوو.
كه‌مبوونه‌وه‌ى ڕووبه‌رى هه‌ڵه‌بجه
به‌هۆى دابرانى شارۆچکەکانی (ده‌ربه‌ندیخان و پێنجوێن) له قه‌زاكه كاریگه‌رى زۆریان هه‌بووه له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى سنوورى ئیدارى هه‌ڵه‌بجه له‌ساڵى (2002)دا ڕووبه‌ره‌كه‌ى گه‌یشتۆته (796)كم2 له‌كاتێكدا ڕووبه‌رى پارێزگاى سلێمانى (10771)كم2 بووه، واته هه‌ڵه‌بجه ڕێژه‌ى (7. 3%)ى ڕووبه‌رى پارێزگاى سلێمانى پێكهێناوه، و قه‌زاى هه‌ڵه‌بجه‌ى تازه‌ش (315)كم ڕێژه‌ى (2.9%)ى پارێزگاى سلێمانى پێكهێناوه، قه‌زاى پێنجوێنیش ڕووبه‌ره‌كه‌ى له‌ساڵى (2002)د ا( 1131)كم ڕێژه‌ى (9.8%)ى پارێزگاى سلێمانى پێكهێناوه.
له ڕووى كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه
هه‌ڵه‌بجه له‌ڕووى كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه له‌چه‌ندین تیره و هۆز و عه‌شیره‌ت پێكهاتووه، هه‌ردوو دیالێكتى سۆرانى و هه‌ورامى و بوونى په‌یوه‌ندیه‌كى به‌هێز له‌نێوان هه‌ورامیه‌كان و سۆرانیهكاندا هه‌یه و ژن و ژن خوازیهكى زۆریش له نێوانیاندا ئه‌نجام دراوه.
پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه له‌ڕووى كشتوكاڵیه‌وه
دروست بوونى ئه‌م پارێزگا نوێیه به‌شێكى زۆرى ده‌كه‌وێته سه‌ر ده‌شتێكى فراوان و به‌پیتى وه‌ك شاره‌زور كه هه‌ریه‌ك له‌قه‌زاكانى (سید سادق، هه‌ڵه‌بجه، هه‌ڵه‌بجه‌ى تازه) ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام قه‌زاى پێنجوێن كه ده‌كه‌وێته سه‌ر بانێك كه به بانى پێنجوێن به‌ناو بانگه، ده‌شتى شاره‌زور درێژى (45)كم وه پانى (15-25)كم تێكڕاى به‌رزیه‌كه‌ى له‌نێوان (450-600)م.
ئه‌م ده‌شته یه‌كێكه له ده‌شته به‌پیت و بهرهكهتهكانى هه‌رێمى كوردستان، چه‌ندین چۆر كشتوكاڵیان تێدا ده‌كرێت وه‌ك (گه‌نم و جۆ و مه رهزهو توتن په‌مو كونجى په‌تاته گوڵ به‌ڕۆژه چه‌وه‌نده‌ر بامێ ترۆزى شوتى و كاڵه‌ك) هه‌موو جۆره سه‌وزه مهنیهك تیدا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، كه له‌سه‌ر ئه‌م به‌رهه‌مانه له دواڕۆژدا ده‌توانرێت چه‌ندین جۆر كارگه‌و كارخانهى پڕبهرههمى تێدادروست بكرێت، ده‌توانرێت به‌رهه‌مى ناوخۆى ئه‌م پارێزگایه و پارێزگاى سلێمانى دابین بكات.
لایه‌نى پیشه‌سازى له‌پارێزگا نوێكه‌دا
پیشه‌سازى له‌سنورى ئه‌م پارێزگایه‌دا جگه‌له چه‌ند پیشهسازیهكى ده‌ستى و ساكار و بچوك به‌ناوچه‌یه‌كى دواكه‌وتوو داده‌نرێت له‌ڕووى پیشه‌سازیه‌وه.
لایه‌نى گه‌شتوگوزار
له ڕووى گه‌شتیاریه‌وه گه‌شه‌ى واى به‌خۆوه نه‌بینیوه ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه‌چه‌ندین ناوچه‌ى گرنگى گهشتووگوزارى له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یه به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه (شوێنه‌وارى كۆن، ئاینى، سروشتى) كه‌ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بێ پلانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌باره‌ت به‌م كه‌رته.
ئه‌گه‌ر سه‌یرى ناوچه گهشتوگوزاریهكان بكه‌ین له ڕووى خزمه‌تگوزاریه‌وه زۆربێت خزمه‌تن، پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه زۆرترین بنه‌ماى سروشتى و مرۆیى گه‌شتیارى تێدایه كه ده‌توانرێت په‌ره‌ى پێبدرێت تاوه‌كو وه‌كو ناوچه‌یه‌كى گه‌شتیارى له‌ناوچه‌كه‌دا، بنه‌ما سروشتیه‌كان(به‌رزونزمى- ئاوهه‌وا- رووه‌كى سروشتى- ئاژه‌ڵى كێوى- ده‌رامه‌تى ئاو)، بنه‌ما مرۆییه‌كان(دانیشتوان- شوێنه‌واره‌كان- مه‌رقه‌ده‌كان- پیشه‌سازى ده‌ستى).
له ڕووى بازرگانییه‌وه
بوونى ده‌روازه‌یى سنورى له‌گه‌ڵ وڵاتى ئێران‌دا وه‌ك شۆشمێ و سه‌رسیپه- ده‌ره‌ى مه‌ڕ و مڵه‌خورد و سازان و هاوار و پشته، ده‌توانرێت سودیان لێوه‌ربگیرێت بۆ به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندى ئه‌م پارێزگا نوێیه له‌گه‌ڵ وڵاتى ئێران به‌تایبه‌تى شۆشمێ – ته‌وێڵه كه به نێوده‌وڵه‌تى ده‌كرێت و ڕۆڵى گرنگى هه‌یه له بوژاندنه‌وه‌ى كه‌رتى بازرگانى و پیشه‌سازى و گه‌شتوگوزاریدا.
له كۆتایدا پیرۆزبایی له هاوڵاتیانى ئه‌م پارێزگایه ده‌كه‌ین و ده‌خوازین په‌له‌بكرێت له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى به تایبه‌تى له‌ڕووى ڕێگاوبان كه شاده‌مارى ئاوه‌دانییه و كار بۆ بوژاندنه‌وه‌ى خاڵه سنورییه‌كان و كه‌رتى گه‌شتیارى و كشتو‌كاڵى و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى گونده‌كان و دروستكردنى گوندى هاوچه‌رخ و نوێ كه سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزارییه‌كان بگرێته‌خۆى بكرێت.