تەلەڤیزۆنەکانی OLED ئێڵ جیی ٢٠٢٣ وادەکات ئەزموونی بینین و بەکارهێنان بۆ بەکارهێنەر بباتە ئاستێکی بەرزتر

2023-02-11

نوێترین تەلەڤیزۆنی ئێل جی و سیستەمی بەگاڕخەری سەر ئینتەرنێت و تایبەتمەندیی گونجاندن بەپێی خواست، ڕوونمای نوێی OLED ی ئێل جی ئیڤۆ ئامادەیە بۆ سەرسامکردنی بەکارهێنەران

لاس ڤێگاس، ٢ ی کانونی دووهەمی ٢٠٢٣ - کۆمپانیای ئێل جی بۆ کەلوپەلی ئەلیکترۆنی نوێترین تەلەڤیزۆنەکانی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ نمایشکرد، کە نوێترین ڕوونمای OLED ی لەسەرە. نوێترین تەلەڤیزۆنی کۆمپانیای ئێل جی بەم ڕوونما نوێیەوە ئەزموونی بینینی بەکارهێنەران دەباتە ئاستێکی بەرزتر لەڕێی تایبەتمەندیی جۆرایەتیی وێنەی خود ڕووناککارەوە و تەکنۆلۆژیای بەهێزی پرۆسێسکردنی وێنە و سەکۆی سەر ئینتەرنێت و چەندان خزمەتگوزاری و تایبەتمەندیی ژیری تر.

دە ساڵ دوای ئەوەی ئێل جی یەکەم روونمای گەورەی OLED ی لە جیهاندا نمایش کرد، ئێل جی هێشتا بەردەوامە لە رابەرایەتیکردنی بازاری تەلەڤیزۆنی ئاست بەرز. ئەم روونما نوێ پێشکەوتووە بۆ ماوەی ١١ ساڵ لەسەر یەک لەلایەن خەڵاتی داهێنەرانەی پێشانگەی کەلوپەلی ئەلیکترۆنیەوە خەلات دەکرێت. ئەم روونمایە بەوە ناسراوە کە جۆرایەتیەکی وێنەی ئاست بەرز و ڕەنگێکی ڕوون و ڕەشییەکی تێری هەیە و وێنەکان بە دروستی و تەواوەتیی پیشان دەدات وەک ئەوەی بە راستیی لەبەردەمتا بن.

لەگەڵ باشترکردنی ئەزموونی بینینی زیاتردا، تەکنۆلۆژیای خود رووناککارەوەی ئێل جی وای کردووە کۆمپانیاکە شێوەی تاک و ناوازە و دڵرفێنی تەلەڤیزۆن دروست بکات، وەکو تاکە کۆمپانیا بۆ خستنە بازاڕی روونمای لوولکراوی LG SIGNATURE OLED R و روونمای نوشتاوەی LG OLED Flex. ئێل جی دوو جار خەلاتی رێزلێنانی لێنرا لە CES 2023. خەلاتی باشترین داهێنان لە پۆلێنی یاریکردندا بەخشرا بە LG OLED Flex. 

روونماکانی جۆری Z3 و G3 و C3 لە نوێترین روونماکانی OLED ی ئێل جین بۆ ٢٠٢٣. ئەم تەلەڤیزۆنە ئاست بەرزە نوێیانە رووناکیەکی زیاتریان هەیە و رەنگەکانیان ڕوونترن و وردەکاریی زیاتریان هەیە کە هەمووی بەهۆی α9 AI Processor Gen6 پرۆسێسەرە بەهێزەکەی تەلەڤیزۆنی OLED ی ئێل جییەوەن. نوێترین پرۆسێسەرەکانی Alpha ی ئێل جی ژیریی دەستکردیان تێدایە کە تەکنۆلۆژیای فێربوونی قوڵیان هەیە بۆ دڵنیابوون لەوەی جۆرایەتی وێنە و دەنگەکان ناوازە بن. AI Picture Pro روونێتیی زیاتر پێشکەش دەکات و سێبەری رەنگیی باشتری تێدایە کە یارمەتیدەرە لە دەرخستنی قوڵیی و وردەکاریی هەموو لەرەیەکی وێنەی سەر تەلەڤیزۆنەکە. AI Picture Pro تەکنۆلۆژیای پرۆسێسکردنی وێنەی بەهێزی تێدایە کە تەنە گرنگەکانی ناو وێنەکە دەردەخات وەکو دەموچاوی مرۆڤەکان کە جۆرایەتیەکی ناوازەتری شێوەی راستەقینەی HDR ی پێدەدات. لەگەڵ ئەمانەشدا، α9 AI Processor Gen6 ی ئێل جی AI Sound Pro بەکاردەخات کە تایبەتمەندیەکە یارمەتیدەری بینەر دەدات وابزانێت لەناو رووداوەکانی تەلەڤیزۆنەکەدایە بە بوونی دەنگی 9.1.2 لە سیستەمی بڵندگۆی تەلەڤیزۆنەکەوە.

باشترکردنێکی تر کە زیادکراوەتە سەر زنجیرە تەلەڤیزۆنەکانی OLED evo G3 ی ئەمساڵ، تەکنۆلۆژیای Brightness Booster Max ی ئێل جییە کە ئەندازیاریەکی نوێی کۆنترۆلکردنی رووناکی تێدایە لەگەڵ هاوکێشەی ئەلیکترۆنی بۆ بەهێزکردنی رووناکی بۆ زیادکردنی رووناکیی روونما تا ٪٧٠ 1. رووناکی کۆنترۆلکراوە بنەما لەسەر پیکسڵ بە پیکسڵ کە وێنەی روونتر و راستەقینەتر پیشان دەدات.

مۆدێلەکانی ڕوونمای G3 OLED evo ی ئێل جی بۆ سالی ٢٠٢٣ دیزاینێکی ڕێک و تەنکی لەرادەبەری هەیە بەناوی 2One Wall Design کە هیچ بۆشاییەک نامێنێتەوە لە نێوان تەلەڤیزۆنە هەڵواسراوەکە و دیوارەکەدا ، مۆدێلەکانی ئەمساڵ ستایل و کەشخەییەکی ناوازە و ئاسان دەدەن بە ژووری دانیشتن.

هەروەها ئێل جی بەردەوامە لە بەرەوپێشبردنی رابەرایەتی تەکنۆلۆژی نەک تەنها بۆ دروستکردنی بەرهەم و خزمەتگوزاری بۆ ژیانێکی باشتر، بەڵکو OLED TV ی ئێل جی بۆ ٢٠٢٣ وا دیزاینکراون کە ژینگە دۆستتر بن هەر لە بەرهەمهێنانەوە تا فڕێدان بە دروستکردنی خولێکی بەردەوامیپێدراو. OLED TV ی ئێل جی یەکەی رووناکیی پشتەکییان نیە، واتە تەلەڤیزۆنەکان کەلوپەلی کەمتریان پێویستە بۆ دروستکردن وەک لە تەلەڤیزۆنەکانی تر. چەندان پارچەی دووبارەسازیی تێدا بەکارهێنراوە و تەنانەت لە کارتۆنی ژینگە دۆستیشدا دەگوازرێنەوە و یەک رەنگیان لەسەرە. تەلەڤیزۆنەکانی ئێل جیی ٢٠٢٣ رووناکی شینی کەمترە و لەلایەن TÜV Rheinland بروانامەی پێدراوە و لەرینەوەی نیە و لەلایەن UL ەوە بروانامەی پێدراوە هەموو ئەمانە وادەکات چاوی بینەر سەلامەتتر بن.

ئێل جی ئەزموونی بینەران زیاتر دەگونجێنێت لە ٢٠٢٣ دا. بە پێشکەشکردنی نوێترین سەکۆی سەر ئینتەرنێت، مۆدێلەکانی ئەمساڵ هەموویان All New Home لەسەرە، کە رووکارێکی دیزاینکراوەیە بۆ بەکارهێنەر چەندان بژاردەی گونجاندنی تێدایە بەپێی خواستی بەکارهێنەر و بەکارهێنانی ئاسانتر. ‘Quick Cards ی نوێ پێڕاگەشتنی ئاسانتر دابین دەکات بۆ بەکارهێنەر تا بگاتە خزمەتگوزاری و بابەتەکان. هەموویان کۆکراونەتەوە لە پۆلێنی لۆژیکیدا وەکو Home Office, Gaming, Music, و Sports. ئەم سەکۆ پێشکەوتووترەی ئێل جی وادەکات بەکارهێنەر بە خواستی خۆی گونجاندنەکان بکات تا ئەوپەڕی چێژ ببینێت لە پۆلێنەکان و بەرنامەکان بەپێی خواستی بینەر بابەتەکان دەهێننە بەرچاو.

هەروەها تایبەتمەندیی گونجاندن بەپێی خواستی بەکارهێنەر لەم تەلەڤیزۆنانەدا AI Concierge کە بابەت و بژاردەی تایبەت بە هەر بەکارهێنەرێك دابین دەکات بەپێی بەکارهێنانی بەکارهێنەر و گەرانەکانی، بەم پێیە چەندان بژاردە دابین دەکات بۆ بەکارهێنەر تا لێوەیان هەڵبژێرێت.

ئەم تەلەڤیزۆنانە بۆ سینەمای ناوماڵ دیزاینکراون و بەردەوامن لە پشتیوانیکردنی توانستی باشترکردنی دەنگ و رەنگ لەڕێیDolby Vision و Dolby Atmos. هەروەها تەلەڤیزۆنەکانی ئێل جی دەتوانرێت هێلی دەنگیی ئێل جییان لێ ببەسترێت کە دەنگێکی ناوازەی IMAX دابین دەکات کە کار دەکات بە DTS:X. هەروەها WOW Orchestra3 دابین دەکات کە دەنگێکی روونتر و چواردەور دابین دەکات.

هەروەها تەلەڤیزۆنەکانی ئێل جی ٢٠٢٣ چەندان تایبەتمەندیی HDMI 2.1a دابین دەکات. هەروەها یەکەم تەلەڤیزۆنن کە بروانامەیان پێدراوە لەلایەن ڕێکخراوی HDMI چونکە لەم دواییانەداQuick Media Switching VRR (QMS-VRR) راگەیاندووە. QMS-VRR 'روونمای رەش' ی کاتیی ناهێلێت کە هەندێك جار دەردەکەون لەکاتی گۆرین لە نێوان بابەتەکاندا لە سەرچاوەی جیاوازەوە کە پەیوەستکراون بە دەرچەکانی HDMI 2.1a 4ی تەلەڤیزۆنەکەوە.

روونمای ئێل جی کە خود رووناککارەوەیە ناوازەترینە بۆ یاریی ئەلیکترۆنی و بەخێرایی ٠.١ میلی چرکە وەلام دەداتەوە، خاو بوونەوەی زۆر کەمە و چوار دەرچەی HDMI2.1a هەیە. هەروەها تەلەڤیزۆنەکان Game Optimizer تێدایە کە وادەکات بەکارهێنەر بە خێرایی تایبەتمەندیەکان بگۆڕێت وەکو جۆری یاری و رووکارەکان. G-SYNC® Compatible, FreeSync™ Premium دانراون و رێژەی نوێبوونەوەی لەرینەوەکان بە ئاسانی لە Game Optimizer دەستکاری دەکرێن

ئەم تەلەڤیزۆنە هەرە پێشکەوتووانەی ئێل جی ٢٠٢٣ لە پێشانگەی ئەلیکترۆنیی ٢٠٢٣ لە ٥-٨ ی کانونی دووهەمدا نمایش دەکرێن لە پێشانگەی ژمارە 15501 لە سێنرال هۆڵ لە سەنتەری پێشانگەی لاس ڤێگاس. لە هاشتاگی #LGCES2023 ئاگاداری تەواوی هەوال و بلاوکراوەکان ببە.

---کۆتایی---

1 بۆ مۆدێلەکانی 55/65/77-ئینچی G3.
2 تەنها بۆ مۆدێلەکانی G
3 لەڕێی ئەپدەیتی سۆفتوێرەوە بەردەست دەبێت  
4بەردەستە تەنها لەکاتی بەکارهێنانی سەرچاوەی HDMI 2.1 QMS VRR


کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری دەنگ و ڕەنگی ناوماڵHE
کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری دەنگ و ڕەنگی ناوماڵ HE پێشڕەوێکی گەورەی پیشەسازیی تەلەڤیزۆن و سیستەمی دەنگ و ڕەنگە، داهێنەرێکی جیهانیی بەناوبانگە بۆ تەلەڤیزۆنەکانی بە ڕوونمای OLED ەوە کە بۆتە پێشخستنی ئامێرەکانی تەلەڤیزۆنی ئاست بەرز. ئێل جی پابەندە بە باشترکردنی ژیانی بەکارهێنەرەکانی بە ئامێری دەنگ و ڕەنگی داهێنەرانە وەکو تەلەڤیزۆنی OLED و QNED Mini LED کە خەڵاتیان وەرگرتووە و تەکنۆلۆژیای Quantum Dot NanoCell ی تێدایە، لەگەڵ ئامێری دەگنیی بە دیزاینێکی ناوازەوە. بۆ زانیاری و هەواڵی زیاتر لەسەر ئێل جی سەردانی www.LGnewsroom.com بکە.