‎کۆمپانیای ئێل جی ڕاهێنانی ئامێری هەواگۆڕ لە عێراقدا باشتر دەکات

کۆمپانیای ئێل جی ڕاهێنانی ئامێری هەواگۆڕ لە عێراقدا باشتر دەکات بۆ بەهێزکردن لەڕێی زنجیرەیەک سیمیناری داهێنەرانە و پلان بۆ پشتیوانیی هاوبەشانی دانەرانی ئامێری هەواگۆڕی ئێل جی
2023-02-21

بەغداد، عێراق- ١ ی شوباتی ٢٠٢٣: کۆمپانیای ئێل جی بۆ کەلوپەلی کارەبایی کە رابەرێکی تەکنۆلۆژیی جیهانیە و کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵ بەرهەمدێنێت، زنجیرەیەک سیمیناری بەگەڕ خست بە ئامانجی باشترکردنی کارامەیی تەکنیکی بۆ فرۆشیارانی کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵ و دانەرانی ئامێری هەواگۆڕ (سپلێت) لە عێراقدا. ئەم دەستپێشخەرییە کە گەورەترینە لەم جۆرە لە وڵاتەکەدا، ئامانج لێی باشترکردنی رەزامەندیی بەکارهێنەر و زیادکردنی جۆرایەتیی دانانی بەرهەمەکانی ئێل جی و دروستکردنی کاری بەردەوامیپێدراو و گونجاوە بۆ لاوان.
 
ئامانجی سیمینارەکان لەم وەشانەدا راکێشانی نزیکەی ١٥٠٠ بەشداربووە کە راهێنانی چڕوپڕ دابین دەکات لەلایەن ئەندامانی تیمی ئێل جی و راهێنەرانەوە کە لە بارەگای ئێل جی لە شاری سیئۆلی کۆریاوە گەشتیان کردووە. یەکەم دانیشتن لە زنجیرە راهێنانەکەدا لە بەغداد بوو لە ٣٠ و ٣١ ی کانونی دووهەمدا و لە کەربەلا و بەسڕە و هەولێر و موسڵیش لە دوو هەفتەی داهاتوودا بەردەوام دەبێت. پاش هەر سیمینارێکیش ئەو دانەرانی ئامێری هەواگۆڕانەی ئێل جی کە ئامادەبوون لە سیمینارەکەدا دەتوانن خۆیان تۆمار بکەن بۆ پلانی ئێل جی بۆ پشتیوانیکردنیان لەڕووی داراییەوە.
 
عومەر ئیبراهیم کە یەکێك بوو لە دانەرانی ئامادەبووی یەکەم سیمینار، وتی "من سوپاسگوزاری ئەم دەرفەتەم بۆ باشترکردنی کارامەییەکانم و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکی باشتر بۆ کڕیاران. ئێل جی جارێکی تر سەلماندی کە یەکەمین براندە لە عێراقدا کە بەڕاستی و راستگۆیانە گرنگی دەدات بە ئێمە تاک بە تاک زیاد لەوەی گرنگی دەدات بە فرۆش و قازانجی دارایی. من هانی هەموو هاوپەشەکانم دەدەم لە دانەرانی هەواگۆڕ کە بەشداری بکەن لە سیمینارەکانی داهاتوودا و سوود ببینن لەم دەستپێشخەرییە سەرتاسەریە".
 
ئاندی ییۆنگ، بەڕێوەبەری بەرهەمەکانی هەواگۆڕی ئێل جی لە شام، وتی "کۆمپانیای ئێل جی پابەندە بە دابینکردنی باشترین بەرهەم و خزمەتگوزاریی بۆ کڕیارەکانی. لەڕێی دابینکردنی ڕاهێنانی پێویستەوە بۆ فرۆشیاران و دانەرانمان ئێمە دەتوانین ڕەزامەندیی کڕیار زیاتر بکەین و جۆرایەتی بەرهەمەکانمان باشتر بکەین. ئێمە پابەندیشین بە وەبەرهێنان لە داهاتووی عێراقدا لەڕێی دروستکردنی کاری گونجاو و باشترکردنی جۆرایەتی ژیانی هاوڵاتیانی عێراق لەڕێی بەرهەم و خزمەتگوزاریە باشترکراوەکانمانەوە."
 
دەستپێشخەریە نوێیەکەی کۆمپانیای ئێل جی تەنها سەرەتایەکە لە هەوڵەکانی بۆ باشترکردنی ژیانی هاوڵاتیانی عێراق. کۆمپانیای ئێل جی بۆ خستنەڕووی ئاستەنگیەکانی کارەبای ناسەقامگیر و کارەبا بڕانی بەردەوام، تەکنۆلۆژیای هەرەپێشکەوتووی Auto ICA Plus پێشکەش دەکات کە بە شێوەیەکی خودکارانە کارەبا دەگۆڕێت لە کارەبای نیشتیمانییەوە بۆ کارەبای کەرتی تایبەت (موەلیدە) و مەودایەکی فراوان لە کۆنترۆڵکردنی ئاستی ئەمپێری پێدەکرێت. هەروەها بەرنامەی ThinQ ی ئێل جی بۆ مۆبایل تەکنۆلۆژیا و ئاسودەیی بۆ هاوڵاتیانی عێراق بەردەست و ئاسانتر دەکات. کۆمپانیای ئێل جی پلانی هەیە بەردەوام بێت بۆ دروستکردنی دەستپێشخەری و پڕۆژەی لەم جۆرە بۆ یارمەتیدان لە کەمکردنەوەی بێکاری و زیادکردنی کارامەییەکانی هێزی کاری ناوخۆ کە ئامانجی سەرەکی لەم کارانە باشترکردنی جۆرایەتی ژیانی هەموو هاوڵاتیانی عێراقە.
 
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکە بە ئێل جی LG Iraq لە نزیکترین فرۆشیار لێتەوە یان سەردانی ماڵپەرەکەمان بکە تا بزانیت نزیکترین فرۆشیار لێتەوە لەکوێیە، هەروەها بۆ زانیاریی پەیوەندیکردن.
 
 
--- کۆتایی ---
دەربارەی کۆمپانیای ئێل جی

 
کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری هەواگۆڕ
کۆمپانیای ئێل جی بۆ  ئامێری هەواگۆڕپێشڕەوێکی جیهانییە لە ئامێرە هەواگۆڕەکان و ئامێرە ناوازەکان بە تەکنۆلۆژیای ژیریی دەستکردی LG ThinQ وەوە. ئەم کۆمپانیایە چەندان ئامێری هەیە کە تەکنۆلۆژیا پێشکەوتووەکانی تێدایە وادەکات ژیان و کار ئاسانتر و تەندروستتر بن بۆ بەکارهێنەران لەڕێی دیزاینکردنی کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵ و کەلوپەلی ژیانکردن (HVAC) و ئامێری پاکژکردنەوەی هەواوە. پێکەوە ئەم کەلوپەلانە ئاسانکاری و بەرزترین ئەدا و کەمترین وزە و تەندروستیی پێشکەش دەکەن. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئێل جی سەردانی www.LGnewsroom.com بکە.