گۆڕانکاری و بەرەوپێشبردنی پەروەردە لە بەغداد: کۆمپانیای ئێڵ جی و Eduba هەماهەنگی دەکەن بۆ هێنانی زیرەکی دەستکرد بۆ ناو قوتابخانەکان

2023-03-29

 

 
بەغداد، عێراق- ١٥ ی ئازاری ٢٠٢٣: ئێڵ جی کە کۆمپانیایەکی پێشەنگی تەکنۆلۆژیە هاوبەشێتی کردووە لەگەڵ Eduba ئێدوبا کە بەرنامەیەکی نایابە لە تەکنەلۆجیای پەروەردە بۆ دەستکاریکردن لەلایەن پەرەپێدەرانەوە و کاری تەکنۆلۆژیایە لە پەروەردەدا بۆ ئەوەی پێکەوە تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو لە قوتابخانەکانی بەغداددا دابنێن بۆ باشترکردنی کەرتی پەروەردە لە عێراقدا. ڕۆڵی تەکنۆلۆژیا لە پەروەردەدا زۆر گرنگ بووە، چەندان لێکۆڵینەوە و ئامار لە جیهاندا ئەوە پیشان دەدەن کە تەکنۆلۆژیا یارمەتیدەرە لە باشترکردنی جۆرایەتی پەروەردە و خوێندن و زیادکردنی بەشداریپێکردنی خوێندکاران. لێکۆڵینەوەکان لە جیهاندا ئەوە پیشان دەدەن کە بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیا لە پەروەردەدا کاریگەری ئەرێنی هەیە لەسەر دەرەنجامی خوێندکاران. بۆ نمونە لێکۆڵینەوەیەك کرا لەلایەن ڕێکخراوی ئابوری و هاوکاری  و پەرەپێدان (OECD) ئەوەی پیشاندا کە بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیا لەناو پۆلدا بۆتە هۆی نمرەی بەرزتری تاقیکردنەوە و بەشداربوونی باشتری خوێندکاران لە فێربووندا. هەروەها راپۆرتێکی سەنتەری نیشتیمانی بۆ ئاماری پەروەردە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەوەی پیشاندا کە ئەو مامۆستایانەی تەکنۆلۆژیا بەکاردێنن لە پۆلەکانیاندا ئەنجامی باشتر و کارامەیی بیرکردنەوەی باشتری خوێندکارەکانیان بەدەستهێناوە. ئەم ئەنجامانە گرنگیی یەکخستنی تەکنۆلۆژیا لە خوێندندا بەرچاو دەخەن، هەماهەنگیەکەی ئێڵ جی و Eduba هەنگاوێکە بەرەو بەدەستهێنانی ئەو ئامانجە لە بەغداددا.

هاوبەشێتیەکەی ئێڵ جی و Eduba بەئامانجی دابینکردنی تەکنۆلۆژیای زیرەکە بۆ قوتابخانەکانی بەغداد، وەکو سیستەمەکانی بەڕێوەبردنی فێرکردن و بابەتی کارلێککراوی پەروەردەیی، ئەمانە جۆرایەتی پەروەردە باشتر دەکەن و یارمەتیدەری خوێندکار دەبن لە سەرکەوتندا. هەروەها تەکنۆلۆژیا پێشکەوتووەکەی ئێل جی یارمەتیدەریش دەبێت لە زاڵبوون بەسەر ئاستەنگیە دیاریکراوەکان کە لە راپۆرتی هاوپەیمانێتی پەروەردەیی لە عێراقدا باسکراوە، وەکو نەبوونی راهێنانی تەواوەتی بۆ مامۆستایان و ژێرخانی نەگونجاوی قوتابخانەکان.

ئازاد حازم، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری Eduba پەرۆشبوون و جۆشی خۆی لەسەر هاوبەشێتیەکە دەربڕی و وتی "ئێمە خۆشحاڵین کار لەگەڵ ئێڵ جی بکەین بۆ دابینکردنی تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو بۆ کەرتی پەروەردە لە بەغداددا. بە تێکەڵکردنی بەرنامەکەمان لەگەڵ تەکنۆلۆژیای پێشکەوتووی ئێڵ جیدا ئێمە دەتوانین شێوازی خوێندن بگۆڕین لە عێراقدا و ئامرازە پێویستەکانی سەرکەوتنی خوێندکار دابین بکەین."


ئێڵ جی وەکو کۆمپانیایەکی بەرپرس و پابەند بە لایەنە کۆمەڵایەتیەکەوە، خۆی پابەند کردووە بە باشترکردنی پەروەردە و خوێندن لە عێراقدا و خۆی کردۆتە پێشەنگی بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیا لە باشترکردنی پەروەردەدا. ئەم هاوبەشێتیە لەگەڵ Eduba دا هەنگاوێکی گەورەیە بەرەو بەدەستهێنانی ئەو ئامانجە و هەبوونی کاریگەرێتی ئەرێنی لەسەر کەرتی پەروەردە لە بەغدادد

کیم تایهەنگ، بەڕێوەبەری ئێڵ جی لقی عێراق، وتی "ئێمە باوەڕمان وایە تەکنۆلۆژیا بتوانێت خوێندن بگۆڕێت و خوێندکاران ئامادە بکات بۆ داهاتوو. وەکو پێشەنگێك لە پیشەسازی تەکنۆلۆژیادا، ئێڵ جی پابەندە بە هەبوونی کاریگەرێتی ئەرێنی لەسەر پەروەردە لە عێراقدا لەڕێی بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیا پێشکەوتووەکەمانەوە. ئێمە سەربەرزین بە کارکردن لەگەڵ Eduba بۆ ئەوەی ئامڕازە پێویستەکان دابین بکەین بۆ قوتابخانەکانی بەغداد تا پەروەردە و خوێندنێکی ئاست بەرز دابین بکرێت بۆ خوێندکاران و بەهێزتریان بکات بۆ سەرکەوتن لە سەدەی بیست و یەکەمیندا."
 
 
بە دابینکردنی نوێترین تەکنۆلۆژیا بۆ قوتابخانەکانی بەغداد، ئێڵ جی و Eduba یارمەتیدەر دەبن لە پڕکردنەوەی کەلێنی نێوان شێوازەکانی فێرکردنی باو و شێوازی فێرکردنی سەردەمیانە، بۆ دڵنیاییدان لەوەی خوێندکارانی بەغداد دەستیان بگات بە ئامراز و سەرچاوە پێویستەکان لە سەرکەوتنیاندا. ئامانجی ئەم هەماهەنگیە گۆڕانکارییەکی بەرچاوە لە کەرتی پەروەردە لە بەغداددا، ئێڵ جی سەربەرزە لەوەی لە پێشەنگی ئەم هەوڵەدایە.
 
بۆ زانیاری زیاتر، سەردانی ماڵپەڕی ئێڵ جی بکە www.Lge360.com