کۆمپانیای ئێڵ جی بڕوانامەی Eye Comfort-ئاسودەیی چاو- ی وەرگرت لەلایەن گروپی شارەزایانی TÜV Rheinland ەوە بۆ ڕوونمای OLED

2023-04-02

٢ ی نیسانی ٢٠٢٣: کۆمپانیای ئێڵ جی ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە بڕوانامەی Eye Comfort-ئاسودەیی چاو- ی وەرگرت لەلایەن TÜV Rheinland ەوە کە کۆمپانیایەکی پێشەنگی تاقیکردنەوە و بڕوانامەی جیهانیە، بۆ ڕوونما OLED ەکانی ئێل جی. ئەم بڕوانامەیە ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە ڕوونما OLED ەکانی ئێڵ جی ئاستێکی نزم لە تیشکی شین دەردەدەن، کە تیشکێکی زیانبەخشە بۆ چاو.
بەهۆی زیادبوونی ئەو کاتانەی بەسەری دەبەین لەماڵەوەدا، تەلەڤیزۆنەکانمان بوونەتە بەشێکی گرنگی ژیانی ڕۆژانەمان. بەڵام تیشکی شین کە لە ئامێرە ئەلیکترۆنیەکانەوە دەردەچێت کاریگەری نەرێنی هەیە بۆ سەر چاوەکانمان، وەکو وشكبونەوە و شەکەتبوون و تەنانەت نزیکبینیش. بۆ خستنەڕووی ئەم نیگەرانیانە، ئێڵ جی ڕوونمایەکی OLED ی وەهای دروستکردووە کە ئاستێکی کەمی تیشکی شین دەربکات و پرتەپرتی نەبێت و تیشكدانەوەی نەبێت.
ڕوونمای OLED ئاستیان بەرزترە لە ڕوونمای LCD ی ئاسایی لەڕووی دەردانی تیشکی شینەوە. TÜV Rheinland بڕوانامەی بەخشی بە ڕوونما OLED ەکانی ئێڵ جی چونکە نزمترین ئاستی تیشکی شین دەردەکەن و بەرزترین ئاستی سەلامەتییان بەدەستهێنا لەلایەن UL ەوە. دەزگا سەربەخۆکانی تاقیکردنەوە پشتراستی ئەم تایبەتمەندیانەیان کردەوە و بڕوانامەی زیاتریان بەخشی بە ئێڵ جی.
وتەبێژێکی کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی وتی " تەماشاکردنی تەلەڤیزۆن زیاتر چێژبەخش و ئاسودە بووە، کەمترین نیگەرانی لێدەکەوێتەوە، بەهۆی ڕوونماکانی ئێڵ جییەوە"، هەروەها وتیشی "ئێمە هانی بەکارهێنەرانمان دەدەین ڕوونما نوێیەکانی OLED تاقیبکەنەوە و ئەزموونی ئاسودەیی و بێ خەمی بکەن"
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ڕوونماکانی OLED ی ئێل جی، تکایە سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکە: www.lg.com/levant_ar/oled-tvs
 
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئێڵ جی لە عێراق، تکایە سەردانی ماڵپەڕی ئێڵ جی بکە: www.Lge360.com