کۆمپانیای ئێل جی دوو پێشانگەی گەورەی نمایشکرد لە عێراق

کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی دوو پێشانگەی گەورەی نمایشکرد لە عێراق، بۆ گۆرانکاری لە ئەزموونی کڕیاراندا بە تەکنۆلۆژیای هەرە پێشکەوتوو و کەم وزەوە
2023-05-02

بەغداد، عێراق، ٢ی ئایار ٢٠٢٣- کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی، کە پێشەنگێکی بەناوبانگی جیهانیە لە ئامێری ئەلیکترۆنی بەکاربەراندا، هەنگاوێکی مەزن دەنێت بەرەو فراوانکردنی پێگەی خۆی لە عێراقدا، بە کردنەوەی دوو پێشانگەی گەورە بۆ براندە نوێیەکانی خۆی، پێشانگەکان ناویان مارڤڵ ٣ و ڕەوان ٢ لە دەرەوەی كەڕادە لە بەغداد و لە دهۆکن، ئەم دوو پێشانگە نوێیە پێویستیە بەردەوامەکانی بەکارهێنەران پڕ دەکاتەوە بە ئامێرە پێشکەوتووە کەم وزە و ژینگە دۆستەکانی ئێل جی لە ناوچەکەدا.
 
تایچەنگ کیم، بەڕێوەبەری گشتیی ئێڵ جی لە عێراق، وتی "ئێمە خۆشحاڵین پێگەی خۆمان فراوانتر بکەین لە عێراقدا بە کردنەوەی مارڤڵ ٣ و ڕەوان ٢. ئامانجی ئێمە باشترکردنی ژیانی هاوڵاتیانی وڵاتەکەیە بە تەکنۆلۆژیا پێشکەوتووە زیرەکەکانی ئێڵ جی، وەکو ئینڤێرتەری DUALCOOL کە لە هەواگۆڕەکانماندایە بە تایبەتمەندی Auto I-Control Ampere+ (بۆ ڕێکخستنی کارەبا). ئەم ئامێرە کەم وزانەمان وا دیزاینکراون مامەلە لەگەڵ ئاستەنگیە تایبەتیە کەشوهەواییەکانی عێراق بکەن، وەکو ناسەقامگیری کارەبا".
 
پێشانگەکانی مارڤڵ ٣ و ڕەوان ٢ کۆمەڵێکی فراوان لە ئامێری کاتبەسەربردنی ناوماڵ و ئامێری کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆڕی داهێنەر نمایش دەکەن. لەنێو ئەو هەموو ئامێرە نمایشکراوەدا، هاوڵاتیانی عێراق دەتوانن ئەزموونی نوێترین تەکنۆلۆژیای کەم وزەی کۆنترۆلی ئەمپێر بکەن کە وادەکات وزە و ئاو کەم سەرف بکات و بە ئاسانی بەکاربێت لەلایەن کەسانی کەمئەندامی جەستەییەوە، ئەمەش برەودانە بە هەمەچەشنێتی و گشتگیرێتی هاوشانی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوامیپێدراو. یەکێک لە ئامێرە تایبەتیەکان نەوەی دووهەمی LG SIGNATURE (ئامێری تایبەتیی ئێل جی) یە کە بەفرگرەی چوار دەرگا لە خۆ دەگرێت بە تایبەتمەندی Dual InstaView™ (دوو جام) و ئامێری جلشۆر و جل وشککار بە ڕوونمای ٧ ئینچی ئێل سی دی لەمس و فڕن و مایکرۆوەیڤی سەر تەباخ بە تایبەتمەندی InstaView™ و جووت فڕنی سکەداری ناو کەوانتەر بە تایبەتمەندی خودکاری کات و پلەی گەرما. ئەم ئامێرانە دیزاینێکی تێکەڵی ناوازەیان هەیە کە نەبەستراوەتەوە بە سەردەم و کاتەوە، داهێنەرانە و ئاسانکارن لە ناوماڵدا. هەروەها پێشانگە نوێیەکان بەفرگرەی ئێل جی بە تایبەتمەندی MoodUP™ (گۆڕینی رەنگی دەرگاکان) نمایش دەکەن لە عێراقدا. ئەم بەفرگرە نایابە بە هەماهەنگی لەگەڵ پەیمانگەی Pantone بۆ ڕەنگدا دروست کراوە، کە دەرگاکانی ڕەنگی ئێل ئی دیان تێدایە. خاوەنانی بەفرگرەکە  دەتوانن لە ٢٣ ڕەنگی دەرگاکانی سەرەوە و ١٩ رەنگی دەرگاکانی خوارەوە هەڵبژێرن، کە بە تێکەڵی دەتوانن ١٩٠،٠٠٠ رەنگی تێکەڵ دروست بکەن، هەموو ئەمانەش بە بەرنامەی ThinQ® ی ئێل جی بۆ مۆبایل کۆنترۆڵ دەکرێن.
 
گسکی کارەبایی CordZero A9 Kompressor™ بێ وایەر و هەڵمدار بە هەمان شێوە لە عێراقدا نمایش دەکرێت. ئەم گسکە بەهێزە ستونییە تایبەتمەندی پاککردنەوەی تێدایە بە تەڕکردن یان بە هەڵم، هەروەها کەم شوێن دەگرێت و بە خێرایی بارگاوی دەکرێتەوە هەموو ئەمانە لە دەسکی گسکە ستونیەکەدا کە وەکو شوێن بارگاویکردنەوە و سەبەتەی گسکەکەش وایە. هەڵمی ئەم گسکە تا ٦٠ پلەی سیلیزی گەرم دەبێت بۆ ئەوەی کاری پاککردنەوەکە بە وردی بکات، سیستەمی ئاوپێدانە خودکاریەکەی وادەکات دەمی گسکەکە بەردەوام تەڕ بێت. ئامێرێکی تری نایاب کە شایەنی باسکردنە هەواگۆڕی LG ARTCOOL Gallery کە ڕوونمایەکی ٢٧ ئینچی لەسەرە و چێوەیەکی نایابی هەیە و وادەکات وەکو تابلۆیەکی هونەری دەربکەوێت. لەڕێی بەرنامەی ThinQ® ی مۆبایلەوە، بەکارهێنەران دەتوانن ڕوونمای هەواگۆڕەکە بگۆڕن بە وێنەی جوڵاو یان وەستاو یان وێنەی خۆیان. هەواگۆڕەکە تایبەتمەندی ساردکردنەوە و گەرمکردنەوەی کەم وزەی تێدایە هەروەها تەکنۆلۆژیای AI Dry™ تێدایە بۆ زیاتر پاکژکردنەوەی هەواکە. جلشۆری ئێل جی WashTower™ Compact ئامێرێکە کەم شوێنی دەوێت کە بەشی شوشتن و وشكکردنەوەشی تێدایە، شوشتنەکەی ١٣ کیلۆ جلوبەرگ دەگرێت و وشککارەکەی ١٠ کیلۆ جلوبەرگی تەڕ دەگرێت، ئەم ئامێرە دووانییە شوێنی کەمی دەوێت وەك لەوەی جلشۆرێك و وشککارێکی ئاسایی لە تەنیشت یەکەوە یان لەسەر یەک دابنێیت. ئامێری WashTower™ ەکە Direct Drive™ (AI DD™) زیرەکی دەستکردی تێدایە بۆ ناسینەوەی جۆری جلوبەرگەکە و هەڵبژاردنی باشترین شێوازی شوشتن تا تێكچوونی جلوبەرگ کەمبێتەوە و یارمەتیدەر بێت لە مانەوەی جلوبەرگەکاندا. کۆتا شت پێشانگە نوێیەکان پانکەی هەوا پاکژکاری LG PuriCare™ و AeroTower™نمایش دەکەن کە هەوا پاکژکارێکی پێشکەوتوون و بەڕێژەی ٪٩٩،٩٧ تەنۆلکەی تەپوتۆز و تەنۆلکەی هەستیارهێن (کۆکە و پژمین) دەگرن لەڕێی تەکنۆلۆژیاکانی True HEPA و UVnano™ LED(فلتەری هەوا و تیشکی سەرووبنەوشەیی). سیستەمی فلتەرە سێ قۆناغیەکەی دڵنیایی دەدات لەوەی هەوایەکی پاکژ و خاوێن لەناوماڵەکەتدا بسوڕێتەوە، لە هەمانکاتدا فلتەری بۆنگر بۆنە ناخۆشەکان و مادە کیمیاییەکانی ناو هەوا دەگرێت بۆ ئەوەی هەناسەدان ئاسودەتر بکات و ژینگەیەکی خۆشتر ببەخشێتە ناوماڵ. تەکنۆلۆژیای LG UVnano™ LED بەڕێژەی ٪٩٩،٩ بەکتریاکانی سەر پەڕەکەی پانکەکەی دەکوژێت، ئەمەش دڵنیایی دەدات لە هەبوونی کەشێکی تەندروست و پاکژ. ئەم ئامێرە هەواپاکژکارە دەتوانرێت بگونجێنرێت لەگەڵ ژووری قەبارە بچوك و قەبارە گەورەدا بە دەستکاریکردنی گوژمی هەوافڕێدانەکەی، کە تا ١٠ ئاستی خێرایی هەیە و توانای دەستکاریکردنی ئاڕاستەی پانکەکەی هەیە، هەموو ئەمانە لەڕێی کۆنترۆڵەکەیەوە یان لەڕێی دوگمەکانی سەر ئامێرەکەوە یان لەڕێی بەرنامەی مۆبایلی LG ThinQ® ەوە دەتوانرێت کۆنترۆڵ بکرێن.
 
ئەم ئامێرە ناوازانە هەموویان بەردەستن لە پێشانگەکانی مارڤڵ ٣ و ڕەوان ٢، کە بەرجەستەی پابەندبوونی ئێڵ جین بە باشترکردنی ژیانی هاوڵاتیانی عێراق لەڕێی تەکنۆلۆژیای زیرەکەوە. کۆمپانیای ئێڵ جی لەڕێی دابینکردنی ئامێری کەم وزە و داهێنەر و ژینگە دۆستەوە ئامانجی خستنە ڕووی ئاستەنگیە تایبەتیەکانی هاوڵاتیانی عێراقە بە ناسەقامگیری کارەباشەوە. لەگەڵ ئەوەی ئێڵ جی بەردەوامە لە فراوانکردنی پێگەی خۆی لە عێراقدا، بە پابەندبوونی دەمێنێتەوە بۆ دابینکردنی ئەزموونێکی نایاب بۆ بەکارهێنەر و بەرهەمی پێشکەوتووی ئاست بەرز بۆ پڕکردنەوەی حەزەکانی هاوڵاتیانی تەکنۆلۆژیا ویست و ژینگە دۆست. بە کردنەوەی پێشانگەکانی مارڤڵ ٣ و ڕەوان ٢، ئێڵ جی دەستی کردووە بە گۆڕانکاری مەزن لە بواری ئامێری کارەبایی و ئەلیکترۆنی لە عێراقدا، کە جۆرایەتی ژیانی بەکارهێنەرانی بەرز دەکاتەوە و بەشدار دەبێت لە داهاتوویەکی بەردەوامیپێدراودا.
 
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئێڵ جی لە عێراقدا، تکایە سەردانی ماڵپەڕی ئێڵ جی بکە:  www.Lge360.com