داهاتوی ئابوری عێراق لە سەردەمی دیجیتاڵدا

2018-02-17


مونتەدایی ئابوری جیهانی لە دەریایی مردوو، لە ماوەی نێوان ١٩-٢١ی مانگی ئایاری ساڵی ٢٠١٧ کۆنفرانسێکی بەست لە ژێر ناونیشانی دروستکردنی نەوەکان بە ئاڕاستەی داهاتودا.
گفتوگۆکان لە بنەڕەتدا لەسەر بابەتی بەکارخستنی هێزی گەنجان بوو لەسەردەمی دیجیتاڵ یاخود شۆڕشی تەکنۆلۆژیای چوارەمی سەردەمی ئێستا.
پاشان لەبەردەم دیاردەی کورتهێنانی کۆمپانیا گەورەکان لە بەکارخستنی هێزی کاری گەنجان بە شێوەیەکی فراوان، ئەمە دەرئەنجامی جێگرتنەوەی تەکنەلۆژیا باڵا چڕەکان بوو، کە جێگای دەستی کاری گەنجانی گرتەوە.


هەروەها کورتهێنانی حکومەتەکان لە دروستکردنی هەلی کاردا (بەتایبەتی ئەو نەتەوانەی کە گەنجن واتە ڕێژەی گەنج تێیدا نزیکەی ٦٠% لە کۆی هێزی کار) ئەمەش دەرئەنجامی ئەو گۆڕانکاریانەبوو کە هات بەسەر بنەمای حکومەتە ئەلیکترۆنیە بچوکە چالاکەکاندا، لەبەر ئەوەی هەلی کاری فەراهەمکراوی بۆ بەکارخستن گەیشتۆتە ئاستێک پێی دەگوترێت سیستەمی ئیکۆلۆژی (ECO system) یاخود پەیوەندی کێبڕکێکارانەی هەموو توانای لێهاتوی گەنجان یاخود ئەو توانای ڕابەرایەتی کردنەی کە پشتی بەستوە بە داهێنانەکان، ئەو داهێنانەی کە مومارەسەدەکرێت لە سەردەمی تەکنەلۆژیادا بۆ دروستکردنی بیرکردنەوەیە لە کاری بەرهەمداری و سودمەندبون لێی لە یەک کاتدا.


ئەمە لە ڕێگەی دیاردەی ڕەفتاری کارگێڕی دینامکیەوە دەبێت (پێی دەگوترێت چاکسازی لە گۆڕانکاری ڕیشەیی ئەخلاقدا (disruption) ئەمە تێکەڵکردنێکە لە نێوان ڕابەرایەتی ئیداری و تواناکانی داهێنان و لێهاتویی دروستکردنی بەرهەمی نوێ و بازاڕی نوێ و پێکهێنانی هەموویان وەک بنەڕەتی ئەو سیستەمە ئیکۆلۆژییەی کە پرۆژە بچوک و نێوەندییەکانی لەسەر دامەزراوە و بە دیجیتاڵ پێکەوە بەستراون.


پاشان پەیوەندی نێوان کەرەستەکانی بەرهەمهێنانی پڕۆژە بچوک و نێوەندیەکان لەگەڵ بەرهەمەکانیاندا ئەوەی کە مومارەسە کراوە بە توانا زانیارییە ئاڵوگۆڕکراوەکان، ئەوەی کە هەموویان پێکەوە دێن (وەک هێزی چالاک) بۆ بەرزکردنەوەی لێهاتوی بەرهەمهێنان و خستنەڕووی بەرهەمە نوێیەکان بۆ بازاڕە نوێیەکان.


بەڵام ڕۆڵی دەوڵەت بە ئامادەیی بنەڕەتی دەمێنێتەوە بۆ ژێرخانی (مادی و یاسایی) و ئاسانکردنی کارەکان و هەروەها ئاسانکاری ڕێکارەکان لەگەڵ دڵنیابونەوە لەسەر بنەمای هاوبەشی و کاریگەری نێوان دەوڵەت و بازاڕ.


تیۆریایی ئابوری کاریگەریەکی گرنگی کردۆتەسەر چەمکی هاوسەنگی بازاڕی دیجیتاڵ، بۆ نمونە یاسای مارشاڵ یاسای خواستن و خستنەڕوی وەرگرتوە (بۆ دیاریکردنی نرخە هاوسەنگەکان) کە چەمکێکی زۆر تازەیە لە هاوسەنگکردنی بازاڕی دیجیتاڵدا.


پاشان نرخە هاوسەنگە دیجیتاڵەکان بریتیە لە نواندنی یەکسانی خواست و خستنەڕوو (لەوێدا خستنەڕوو تەواوی گرفتەکان دەنوێنێت کە لە ناویدا هەموو گرفتەکانی ژێرخانی ئابوری و بیرۆکراتیەتی حکومی و ئەوانی دیکەشی تێدایە لەگەڵ نزمبونەوەی تا نزمترین ئاستی نمونەیی لەڕێگەی ئاسانکاری ئیجرائات وشەفافیەتی بۆردەکانی چاودێری).


بەم شێوەیە کورتەی ئەو فیکرانەی کە هاتوە لە سیستەمی ئیکۆلۆژیدا بریتیە لە دەروازەیەکی بنەڕەتی سیستەمی بەکارخستن و بەرەنگاربونەوەی بێکاری لەڕێگەی چڕی بەرهەمهێنانی نوێوە کە بەدەستهێنانی گەشەی ئەو ئامێرە دیجیتاڵ و توانای زانیاریەکانیان ئاسان دەکات، جاگەر لەبواری لەخۆگرتنی کرێکاران بێت یاخود توندکردنەوەی سیستەمی ئەو یەکەی نیشتەجێبونانەی کە تێچوی کەمە یاخود بەکارهێنانی ووزەی ڕوناکی یان تەکنۆلۆژیای سەردەم لە کشتوکاڵ یاخود بەکارهێنانی زیرەکی پیشەسازی، یان لەڕێگەی جێگیرکردنی یەکەکانی بەرهەمداری بچوک و نێوەندیەوە بێت کە پەیوەستە بە کارکرنی یاسایەکی دیجیتاڵی یەکگرتوەوە، لە ئاڵوگۆڕکردنی زانیاریەکاندا ئەمەش بەمەبەستی دروستکردنی سیستەمێکی ئیکۆلۆژی نمونەییە کە دەبێتە هێزێکی چالاکی بەکارخستنی هێزی مرۆیی گەنج.

،،

پێویستە و گرنگە سەردەمی دیجیتاڵی نوێی عێراق لەبەرچاوبگرین ئەویش بە دوو پاڵپشتی بنەڕەتی، یەکەمیان: دەستکردن بە دامەزراندنی سیستەمی کۆمپانیا گەنجە پێشەنگەکان، دووەمیان: دانانی ڕێگەیەکی شیاو بەمەبەستی هاندانی دروستکردنی کۆمپانیای پێشەنگی بچوک بۆ ئەو بەرهەمانەی کە داهێنراون.


تێبینی دەکرێت کە عێراق لە بارودۆخی ئێستایدا بەدڵنیاییەوە پێویستی بە پلانێکی کارا هەیە بۆ کۆکردنەوەی کۆمپانیا بچوک و نێوەندیە گرنگەکانە بۆ دروستکردنی ناوکی سیستەمی ئیکۆلۆژی بۆ فەراهەمکردنی پارەدارکردنی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، جا گەر ئاژانسەکانی پارەدارکردنی نێودەوڵەتی بێت یاخود پڕۆژەی قەرزی بانکی نێودەوڵەتی یاخود هەر پرۆژەیەکی دیکەبێت بۆ ئەوەی بگاتە سەردەمی دیجیتاڵ و ئیمتیازەکانی لە بەکارخستنی وزەی کرێکارانی گەنج و بەرهەمهێنانی بەرهەمی نوێ ئەویش بەگوێرەی قاعیدەی زانیاریە ئاسانەکان بۆ کۆکردنەوەی بەرهەمهێنەران.


نمونەکان زۆرن و ناکرێت کورتبکرێتەوە، تێبینی ئەوەدەکرێت کە جیهانی عەرەبی ساڵانە ١.٢ ملیار دۆلار لە وەرگێڕاندا خەرجدەکات ئەمە هەلێکە بۆ جێگیرکردنی یەکەکانی وەرگێڕان بە ئامرازی هاوچەرخی دیجیتاڵ وەک چالاکیەکی پێکهێنەری سیستەمی ئیکۆلۆژی و زیاتریش نمونەیی تر.

هەروەها پێویستە و گرنگە سەردەمی دیجیتاڵی نوێی عێراق لەبەرچاوبگرین ئەویش بە دوو پاڵپشتی بنەڕەتی: یەکەمیان: دەستکردن بە دامەزراندنی سیستەمی کۆمپانیا گەنجە پێشەنگەکان (SME,s) لە كەرتە جیاوازەکاندا وەک کشتوکاڵ و بیناسازی و لقەکانی بەرهەمهێناندا ئەوانەی کە توانایەکی دیجیتاڵی سەردەمیانەیان هەیە، ئەویش بە ڕێککەوتنی نێوان ئەو وەزارەتانەی کە پەیوەندییان هەیە پێکەوە وەک خوێندنی باڵا و گەنجان و وەرزش و کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و پلاندانان و هەروەها بانکی نێودەوڵەتیش سود لەو ئەزمونە فراوانەیان وەربگیرێت بۆ ئەم بابەتە.


دووەمیان: دانانی ڕێگەیەکی شیاو بەمەبەستی هاندانی دروستکردنی کۆمپانیای پێشەنگی بچوک بۆ ئەو بەرهەمانەی کە داهێنراون و هەروەها دروستکردنی بازاڕی نیشتیمانی نوێ بەناوی کۆمپانیای پێشەنگی گەنجان و تێکەڵکردنیان لە تاکە سیستەمێکی کۆکراوەدا کاربکات بەگوێرەی قاعیدەی زانیاریەکان و داتا لێهاتوەکانەوە، کە گەیشتۆتە ئابوری دیجیتاڵ بە کرداری ئەمەش مانایی وایە کە بەکارهێنانی هێڵەکانی ئەنتەرنێت بۆ ئاسانکردنی کاروبارەکانی کۆمەڵگایە و ئاڵوگۆڕکردن و گرێبەستە، لەگەڵ دڵنیابونەوە لە بنەماکانی بەرجەستەکردنی دادگەری دیجیتاڵی (یاخود دەیکاتە پڕۆسەی بەکارهێنانی ئەنتەرنێتی بەردەست بۆ هەموان بەبێ جیاوازی یاخود کورتکردنەوەی بەسەر هەندێک توێژی دیاریکراوی کۆمەڵگادا).


نوسینی: د. مڤهر محمد صالح


https://annabaa.org/arabic/economicarticles/11458