توركیاو ئێران هەڕەشەی جدین لەسەر بەشە ئاوی كوردستان

2018-02-22


هەرێمی كوردستان بەهۆی دروستكرنی بەنداو لەلایەن توركیاو ئێرانەوە لە ساڵانی داهاتوودا رووبەرووی قەیرانی ئاو دەبێتەوە و زیانێكی زۆریش بە زەویە كشتوكاڵی و بەرهەمە ناوخۆیەكان دەكەوێت.


هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ئەو ناوچانەی كە ساڵانە بڕێكی باش بارانی لێدەبارێت ، بەڵام لە رووی جوگرافیەوە دەكەوێتە رۆژهەڵاتی ناوەراست كە ناوچەیەكی زۆری بیابانەو ناوچەكانی تریش مەترسی بە بیابان بونیان لەسەرە، ئەم ناوچانە لەماوەی ساڵانی 1998-1999توشی وشكە ساڵی هاتنەوە و زیانێكی زۆری پێگەیشت كە لە 100 ساڵی رابردوو ئەم بێ ئاوییەی بە خۆیەوە نەدیبوو، ئەمە بووە هۆی ئەوەی كە وڵاتان بیر لە دروستكردنی بەنداو بكەنەوە و قەرەبووی كەمی ئاو بكەنەوە، ئێران و توركیاش یەكێكن لەو وڵاتانەی كە دراوسێی هەرێمی كوردستانن و دروستكردنی بەنداویان خستۆتە بەرنامەی كاریانە، كە ئەمەش بۆتە قەیرانێكی نوێ بۆ هەرێمی كوردستان.

،،

هەروەها بووە هۆی ئەوەی كە دەریای ئەڵوەندو خانەقین نزیك ببنەوە لە وشك بون یان وشك ببن، هاوكات ئاوی بەنداوی دوكان و دەربەندیخان بە ڕێژەیەكی بەرچاو كەمی كرد كە لە ئەنجامدا ژێرخانی كشتوكاڵی و ئاوی و پێشەسازی زیانێكی زۆری پێگەیشت.

كێشەی بەشە ئاو لەم ساڵانەی كۆتاییدا سەری هەڵنەداوە، بەڵكو عێراق و ئێران لەسەری بۆ ماوەی 8 ساڵ دژی یەك جەنگان كە بووە هۆی كوژرانی نزیكەی یەك ملیۆن كەس لە هەردوولا و ژمارەیەكی زیاتریش بریندار بوون، بەڵام دوای روخانی رژێمەكەی سەدام حسێن ئەم دژایەتییە گۆرا بە هاوپەیمانێتی، ئەم هاوپەیمانێتیەش بووە هۆی ئەوەی كە ئێران بە پێچەوانەی ئەو رێكەوتنامەیە هەڵسوكەوت بكات كە ڕێكەوتنی لەسەر كرابوو ، ئێران دەستی كرد بە دروستكردنی بەنداو و گۆڕینی ڕێڕەوی دەریاكان، بەمەش عێراق لە ڕێژە ئاوی خۆی بێ بەش بوو.

هەروەها بووە هۆی ئەوەی كە دەریای ئەڵوەندو خانەقین نزیك ببنەوە لە وشك بون یان وشك ببن، هاوكات ئاوی بەنداوی دوكان و دەربەندیخان بە ڕێژەیەكی بەرچاو كەمی كرد كە لە ئەنجامدا ژێرخانی كشتوكاڵی و ئاوی و پێشەسازی زیانێكی زۆری پێگەیشت.

ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە عێراق نەك هەڵوێستی دژی ئەم كارەی ئێران دەرنەبڕیوە، بەڵكو حكومەتی ناوەندی تۆمەتبار دەكرێت بەوەی كە ئێرانی هانداوە ئەم سیاسەتە بگرێتە بەر، ئامانجی حكومەتی عێراقیش بۆ فشار خستنە سەر هەرێمی كوردستانە كە زۆرینەی رووبارەكانی بە هەرێمدا تێدەپەرێت، حكومەتی بەغداد دەیەوێت رێگری بكات لە دروستكردنی بەنداو لەسەر دیجلەو خابوور و خازن و زابی گەورەو بچووك لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە.

لەلایەكی تریشەوە ئێران لە ئێستادا دەستی كردووە بە گۆڕینی ڕێڕەوی رووباری سیروان كە %70 ئاوەكە لە ئێرانەوە دێت و دەڕژێتە دەریاچەی دەرباندیخانەوە لە پارێزگای سلێمانی، هەروەها لە كۆتایی ساڵی 2018دا بەنداوی ( داریان) لە پارێزگای كرمانشاهـ تەواو دەبێت، بەتواوبوونی قەیرانێكی گەورەی ئاو لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە دروست دەكات و ناوچەیەكی بەرفراوانی كشتوكاڵی لە هەڵەبجەو سەید سادق و دەربەندیخان لە دەست دەچن و كەڵكی كشتوكاڵ كردنیان نامێنێت، ئەمە سەرەرای ئەوەی كە بەرهەهێنانی كارەباش بە ڕێژەیەكی بەرچاو كەم دەكاتەوە.


لەلایەكی تریشەوە راپۆرتەكان هۆشداری دەدەن لە جەنگی ئاوی نێوان ئێران و توركیا كە ئەم جەنگە دەبێتە هۆی وشك بوونی رووبارەكانی عێراق و كوردستان، بەتایبەت پرۆژەی ( گاپ)ی توركی كە پرۆژەكە 22 بەنداو لە خۆ دەگرێت كە 14 بەنداویان لەسەر رووباری فورات و 8 یان لەسەر ڕووباری دیجلە دروست دەكرێن ، بە تەواو بوونی ئەم پرۆژەیە توركیا رێگری تەواو دەكات لە گەیشتنی بەشە ئاوی پێویست بە عێراق.

لە ماوەكانی رابردوودا دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان هۆشداریان داوە لە دروستكردنی ئەم بەنداوانە بەو پێیەی عێراق بێ بەش دەكات لە بەشە ئاوی یاسایی خۆی لەو دوو ڕووبارە، چونكە ئێران و توركیا بەبێ لەبەرچاو گرتنی زیانەكان بە عێراق و كوردستان بەنداو دروست دەكەن.


راپۆرتەكان ئاماژە بە مەترسی ڕاستەقینە دەكەن لەسەر ئاوی هەرێمی كوردستان، چونكە زۆرینەی دەریاو چەمەكانی كوردستان سەرچاوەیان لە دەرەوەی هەرێمە بە تایبەت لە ئێران و توركیان، كە ئەوانیش پابەند نین بە ڕێكەوتنامەی ئاوی نێوانیان لەگەڵ هەرێمدا.

،،

بەپێی سەرجەم ڕاپۆرتەكان هەرێمی كوردستان لە ساڵانی داهاتوودا بەهۆی دروستكردنی بەنداو لەلایەن توركیاو ئێرانەوە توشی قەیرانی ئاو دەبێتەوە كەواتە پێویستە هەرێم پێش قەیرانەكە ئەم كێشەیە چارەسەر بكات و بەنداوی نوێ دروست بكات و بەنداوە تەواو نەكراوەكان تەواو بكات

بەپێی سەرجەم ڕاپۆرتەكان هەرێمی كوردستان لە ساڵانی داهاتوودا بەهۆی دروستكردنی بەنداو لەلایەن توركیاو ئێرانەوە توشی قەیرانی ئاو دەبێتەوە كەواتە پێویستە هەرێم پێش قەیرانەكە ئەم كێشەیە چارەسەر بكات و بەنداوی نوێ دروست بكات و بەنداوە تەواو نەكراوەكان تەواو بكات، چونكە بەنداوەكان جگە لە كۆكردنەوەی ئاوی باران و بەفر چەندین سودی تریان هەیە كە ئەمانەن:

1- ئاودێری: ئامانجی سەرەكی لە دروستكردنی بەنداوەكان بۆ ئاودێری كردنی زەوییە كشتوكاڵیەكانە، كە ئاوی تەواو بە درێژایی ساڵ بۆ زەویەكان دابین دەكات، هەروەها بەهۆی ئەم بەنداوانەوە ئاو كۆ دەكرێتەوەو ئاوی پاكی خواردنەوە و كەمی ئاو لە سالانی داهاتوو چارەسەر دەكات.


2- بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا:بەرهەهێمهێنانی وزەی كارەبا بە دووەم سودی بەنداوەكان دادەنرێت، كە بەهۆیەوە بڕێكی زۆر وزەی كارەبا بە تێچوویەكی كەم دابین دەكات.


3- بەرهەمهێنانی سامانی ماسی: دروستكردنی بەنداوەكان دەبێتە هۆی زیاد بوونی بەرهەمی ماسی.


4- كەرتی گەشتوگوزار: دەریاچەكان ئەو شوێنانەن كە گەشتیاران رووی تێدەكەن، بەبونی دەریاچەو بەنداوەكان كەرتی گەشتوگوزار گەشەی زیاتر دەكات.


5- جۆری ئاو: بەنداوەكان دەبنە هۆی باشتر كردنی جۆری ئاو، چونكە بەنداوەكان زیاتر لە وەرزی زستان بەهۆی بەفرو بارانەوە پڕ دەبن، كە ئەمەش جۆرێكی باشی ئاوە.


6- رێگری لە لافاو دەكات: لەكاتی باران و بەفردا ئەگەری لافاو زۆر دەبێت، بۆیە یەكێك لە ئامانجەكانی دروستكردنی بەنداو ڕێگری كردنە لە دروستبوونی لافا و زیان گەیاندن بە زەویە كشتوكاڵیەكان.


7- باشتر كردنی ژینگە و سودی تر: بەنداوەكان ژینگەی دەوروپشتیان باشتر دەكەن و هەلی كاری زیاتر دەرەخسێنن.

سەرچاوە
١: موقع الجزیرە
٢: موقع شفق نیوز