،،
چۆن دەزانین ئاشتی هەورامی نوێنەری بنەماڵەى بارزانی بووە؟ ئەو کاتە بەرهەم ساڵح سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بووە، لە دۆکێمێنتەکەدا ویکیلیکس هاتوە ،عەلی حوسێن باڵۆ کە ئەندامی پەرلەمانى عێراق بووە لەسەر لیستی پارتی و سەرۆکی لێژنەى نەوت و گاز بوو دەڵێت، کە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەى چارەسەری کێشەى نەوت و گاز لەنێوان بەغدا و هەولێر پێوویستە نێچیرڤان بارزانی و نوێنەرەکەى کە ئاشتی هەورامیە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بکەن
،،
کۆمپانیای ئەسپێکت ناچار دەکرێت کە یەک لەسەر سێ کۆمپانیای جی پی ئی بفرۆشێتەوە بە کۆمپانیایەکی تر بەناوى شەمەران بە بڕی ٢٤.١ ملیۆن دۆلار و لە پشکەکانى کۆمپانیاکە ١٢ملیۆن و نیو پشکی کۆمپانیایە بدات بە کۆمپانیای شەمەران
،،
بۆندەکانى کۆمپانیای شەمەران تا ئێستاش خێری ملیۆن دۆلاری بۆ پەرسانی هەرێم هەیە
تێبینی1 : ئەمە تەنها چیرۆکی کۆمپانیای شەمەران و سەرەتاکانى فرۆشتنی نەوتە، کڕینی کۆمپانیای بچووکی تر لەلایەن بەرپرسانی هەرێم و گۆڕینی ناوەکانیان و پێدانى ئیجازەى بلۆکە نەوتیەکانى هەرێم بەو کۆمپانیایانەى خۆیان یەکێکە لە شێوازەکانى گەندەڵی گەورە لە سێکتەری نەوت و بەشێوازێک ئەم گەندەڵیە کراوە کە زۆر ناراستەوخۆیە و بەدواداچوون بۆی و ئاشکراکردنی زۆر قورسترە.
تێبینی 2: رێککەوتن لەرێی بەدەستهێنانی بەشێکی پشکەکانى ئەو کۆمپانیایانەى دێن بۆ کوردستان یەکێکیترە لە شێوازەکانى بەدەستهێنانى بڕە پارەى خەیاڵی و لە پۆستەکانى ترم شێوازى تریش و چیرۆکی کۆمپانیاکانى تریش دەخەمەوە ڕوو.
تێبینی 3: بەکارهێنانى دەسەڵاتی حکومەت بۆ بەهێزکردنی پێگەى کۆمپانیایەک کە داهاتەکەى بۆ چەند کەسانێک بڕوات نەک بۆ حکومەت و خەڵکی بە گشتی کە خاوەنی راستەقینەى ئەم نەوتەن نایاساییە و گەندەڵیەکی یەکجار گەورەیە.