ئامادەكردنی : ئەندازیار نەجات حەسەن قەرەداغی
وهزارهتى دادى ئهمریكا ڕونكردنهوهیهكى لهسهر كهیسى دراوى وهن كۆین و دامهزرێنهكانى ڕونكردنهوهیهكى بڵاو كردهوه, چهند دامهزراوهیهكى ترى پهیوهندیدار هۆشداریدهدهن كۆمپانیا وهبهرهێنهر و بهشداربوانى و ئهو بازرگانیهش بهفێل و ساختهچێتى ناو دهبهن.
،،
داداگا تۆمەتی ئاڕاستەی (روجا ئیگنەتۆڤا)ی دامەزرێنەری وەن كۆین كردووە لە تۆمەتی فێڵكردن لە خەڵك و سپیكردنەوەی پارەو ساختەكردن
دەقی بڵاوكراوەی وەزارەتی دادی ئەمریكی لەسەر (وەن كۆین) و دامەزرێنەرەكانی.
وەزارەتی داد / فەرمانگەی داواكاری گشتی ئەمریكا / نیویۆرك
هەینی 8/ مارس / 2019
پارێزەرانی مانهاتنی ئەمریكی لیستی تۆمەتەكانیان رادەگەیەنن دژی سەركردەكانی (وەن كۆین)، كە پلانێكی هەرەمی پۆنزی خاوەن ملیاران دۆلارە، لەڕێگەی فرۆشتنی كریپتۆكەرەنسیەكی ناڕاستەوە . سەركردەی ئەم كارە بەناوی (كۆنستانتین ئیگنەتۆڤ) توانرا لە فڕۆكەخانەی لۆس ئەنجلۆس دەستگیر بكرێت .
جیفری بیرمان، داواكاری گشتی ئەمریكا و بەرپرسانی وەزارەتی دادی ئەمریكی رایدەگەیەنن كە كۆنستانتین ئیگنەتۆڤ (KONSTANTIN IGNATOV) دەستگیركراوە لە رۆژی 6/ مارس 2019 لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی لۆس ئەنجلۆس بە تۆمەتی سەركردایەتی كردنی سیستمی هەرەمی نێودەوڵەتی كە تیایدا دراوێكی ساختە و تەزویر بەناوی وەنكۆین فرۆشراوە بە كەسانی تر.
هەر لە هەمان كاتدا داداگا تۆمەتی ئاڕاستەی (روجا ئیگنەتۆڤا)ی دامەزرێنەری وەن كۆین كردووە لە تۆمەتی فێڵكردن لە خەڵك و سپیكردنەوەی پارەو ساختەكردن.
بەهۆی ئەو ساختەكردن و فێڵانەی ئەمان كردوویانە بەناوی وەن كۆینەوە لەسەرانسەری جیهان خەڵكانێك بوونەتە قوربانی و ملیارەها دۆلاریان بە فێڵ و بەناوی كریپتۆكەرەنسیەوە لێ وەرگیراوە، ئەمەو دوای دەستەبەسەركردنی ئیگنەتۆڤ لە دادگای ویلایەتی كالیفۆرنیا ئامادەبوو هەر لەوێش ماوەتەوە بۆ لێكۆڵێنەوە ەسەر ئەو تاوانانە.
هەر لەم میانەیەدا جیفری بیرمان داواكاری گشتی لە مانهاتن رایگەیاندووە: ئەم تۆمەتبارانە پلانێكیان بەناوی كریپتۆكەرەنسیەوە دامەزراندووە كە ملیارەها دۆلاری دەستكەوتووە، كە هەموو كارەكانیان لەسەر فێڵكردن وخەڵەتاندنی خەڵك بووە، ئەوان لەم بازرگانییەدا زۆرترین دەستكەوتیان دەستكەوتووەو كەمترین مەترسیان لەسەر بووە.
،،
وەن كۆین دراوێك بوو تەنها لە خەیاڵی دروستكەرانیدا بوو، ئەم دراوە هیچ بنەمایەكی دراوی تیادا نەبوو، وە ناتوانرێت بەكاربهێنرێت بۆ هیچ جۆرە مامەڵەیەكی راستەقینە
ئەوان لەم بازرگانییەدا پشتیان بەستووە بە شێوازی پلانی هەرەمی كە پلانێكی ناروون و نازانستییە. لەم بوارەدا قوربانییەكان كەسانێكن كە بە مەبەستی بازرگانیكردن هاتوون و زەرەرمەند بوون، لەكاتێكدا خاوەنەكانی ئەم پلانە دەبنە كەسانی دەوڵەمەندو سەرمایەدار.
هەروەها سایروس ڤانسى داواكاری گشتی نیویۆرك, رایگەیاندووە كە ئەمانە كۆمەڵە كەسێكن سوودیان لە تەكنەلۆجیای نوێ وەرگرتووەو شێوازی كۆنی هەرەمی پۆنزیان لەم بوارەدا بەكارهێناوە، ئەمەش مەترسیەكی گەورەی بۆ سیستمی ئابووری وڵاتەكەمان دروست كردبوو، بۆیە ئێمە لێرەوە داوا لە هەموو وەبەرهێنەران دەكەینەوە كە زۆر ئاگاداری ئەو كارانە بن كە لەم بوارەدا ئەنجامی دەدەن، چونكە جیهانێكی شاراوەو نارێكخراوەو فێڵ و هەڵخەڵەتاندن تیایدا ئاسانە. هەر لەم بوارەدا سوپاسی پارێزەران و شارەزایانی یاسایی ئەمریكی ئەكەم كە بەهەموو شێوەیەك هەوڵی پاراستنی بازاڕەكانمان ئەدەن لە كەسانێكی فێڵزان و شارەزا لەم بوارەدا.
لە لایەكی ترەوە نوێنەری تایبەتی دەزگای (IRS) جۆن تافور ئەڵێت: دراوی وەن كۆین تەنها بە مەبەستی فێڵكردن لە وەبەرهێنەران دروستكراوە، ئیگنەتۆڤاو ئیگنەتۆڤی برای قەناعەتیان بۆ خەڵك دروستكردووە لەسەر كۆمەڵێك درۆو چەواشەكاری لە بواری كریپتۆكەرەنسی، ئێمەش لەم دەزگایە كارمان پاراستنی رای گشتی ئەمریكاو وەبەرهێنەرانە لە هەر فێڵ و چەواشەكارییەك، لەم بوارەشدا هەموو ئەوانەی دەستیان هەبووە لەم كارەدا ئەدەینە دادگا.
هەروەها ویلیان سوینی، بەرپرسی باڵا لە (FBI) لەسەر ئەم بابەتە ئەڵێت: وەن كۆین دراوێك بوو تەنها لە خەیاڵی دروستكەرانیدا بوو، ئەم دراوە هیچ بنەمایەكی دراوی تیادا نەبوو، وە ناتوانرێت بەكاربهێنرێت بۆ هیچ جۆرە مامەڵەیەكی راستەقینە، تەنها كەسێك كە سوودی بینیووە لەم دراوە دامەزرێنەرانی و هاوكارە نزیكەكانیانە.
،،
وەن كۆین وەك دراوێكی هەڵخڵەتێنەر لە ساڵی 2014 لە لایەن روجا ئیگنەتۆڤا دامەزراوە لە صوفیا لە بولگاریا
لەئێستادا لیستی تۆمەت بۆ هەریەك لە دامەزرێنەرانی ئەم دراوە ئامادەكراوەو كاری لەسەر دەكرێت.
ئەوەی جێگای ئاماژەیە ئەوەیە كە لە ئێستادا كۆنستانتین ئیگنەتۆڤ سەرپەرشتی وەن كۆین دەكات، وەن كۆین وەك دراوێكی هەڵخڵەتێنەر لە ساڵی 2014 لە لایەن روجا ئیگنەتۆڤا دامەزراوە لە صوفیا لە بولگاریا، روجا ئیگنەتۆڤا لەسەرەتای دامەزراندنەوە سەرۆكی فەرمی ئەم پلانە بوو تا دیارنەمانی لە مانگی ئۆكتۆبەری 2017، كە دواتر كۆنستانتین ئیگنەتۆڤی برای ئەم ئەركەی گرتە ئەستۆ.
وەن كۆین یەكێكە لەو كۆمپانیاینەی لەسەر بنەمای تۆڕی فرۆشتنی مەڵتی لیڤل كاردەكات، كە تیایدا ئەندامان لە ئاستەكانی سەرەوە بە هێنانی ئەندامی نوێ بۆ ئاستەكانی خوارەوە كۆمیشنێكی تایبەت وەردەگرن، ئەمەش هۆكاری سەرەكی بڵاوبوونەوەی خێرای ئەم تۆڕە بووە لە رابردوودا.