په‌یمانگاى ئاشتى نێو ده‌وڵه‌تى ناسراو به( سیپڕى ), كه باره‌گاكه‌كى له‌ستۆكهۆڵمى پایته‌ختى سویده, له‌باره‌ى كڕین و فرۆشتنى چه‌كه‌وه ڕ‌اپۆرتێكى نوێ بڵاو كرده‌وه, له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا كه به‌راوردكاریه بۆ كڕین و فرۆشتنى چه‌ك له‌نێوان پێنج ساڵ دا له سه‌ره‌تاى 2014 ه‌وه بۆ كۆتایى 2018, ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه به‌ڕێژه‌ى 8% هه‌نارده كردنى چه‌ك زیادى كردوه له‌چاو ساڵه‌كانى نێوان 2009 بۆ 2013 كه كه‌متر له‌و ڕێژه‌یه له‌نێوان ئه‌و دو ساڵه دا مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرابو.
هه‌ره‌وه‌ها سیپرى ئه‌وه‌شى ده‌رخستوه, ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا به‌رێژه‌ى 36% چه‌كى له‌سه‌ر ئاستى دونیادا فرۆشتوه,به‌پێچه‌وانه‌ى ساڵانى 2009 بۆ 2013 كه به‌رێژه‌ى 30 % چه‌كى فرۆشتبو.
سیپرى ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردوه له‌ماوه‌ى ئه‌و پێنج ساڵه‌دا به‌ته‌نها ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا به‌قه‌د 98 وڵات چه‌كى فرۆشتوه به‌راورد به فرۆشتنى هه‌ر كه‌ره‌سته‌یه‌كى تر كه هه‌نارده‌ى وڵاتانى ده‌كات.

,,
ئاود فلۆرانت: ئه‌و چه‌كانه‌ى زیاتر ئه‌مریكا فرۆشتونى زیاتر چه‌كى پێشكه‌وتوبون له‌وانه فڕۆكه‌ى جه‌نگى و موشه‌كى نزیك مه‌ودا و موشه‌كى بالیستى و چه‌ند ین جۆرى تر‌ى دورهاوێژ و بۆمب
له‌وباره‌یه‌وه , ئاود فلۆرانت سه‌رۆكى به‌رنامه‌ى ڕێكه‌وتنى سه‌ربازى و چه‌ك له‌په‌یمانگاى سیپرى له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵیت " ئه‌و چه‌كانه‌ى زیاتر ئه‌مریكا فرۆشتونى زیاتر چه‌كى پێشكه‌وتوبون له‌وانه فڕۆكه‌ى جه‌نگى و موشه‌كى نزیك مه‌ودا و موشه‌كى بالیستى و چه‌ند ین جۆرى تر‌ى دورهاوێژ و بۆمب"
ئه‌و چه‌كانه‌شى كه ئه‌مریكا فرۆشتونى زیاتر به‌ره‌و ناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ڕۆشتوه و به‌ته‌نها سعودیه به‌رێژه‌ى 22 % له‌كۆى چه‌كه فرۆشراوه‌كانى ئه‌مریكاى كڕیوه.
له‌ماوه‌ى ئه‌و پێنج ساڵه‌شدا سعودیه له‌وڵاتانى تر زیاتر چه‌كى له جیهاندا كڕیوه, جگه له ئه‌مریكا, به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا سه‌ره‌كیترین ئه‌و وڵاتانه‌ن كه چه‌ك به‌سعودیه ده‌فرۆشن.
به‌پێى ڕاپۆرته‌كه‌ى سیپرى له‌ناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕواستتدا به‌راورد به‌ساڵه‌كانى نێوان 2009 بۆ 2013 خواست له‌سه‌ر چه‌ك زۆر بوه و ئیمارات و عێراق و میسریش له‌دواى سعودیه‌وه له‌و وڵاتانه‌ن كه گرنگیان به‌كڕینى چه‌كداوه.
بێته‌ر وایزمان , توێژه‌رى بوارى خه‌رجیه سه‌ربازىه‌كان و چه‌ك له په‌یمانگانه‌كه به‌میدیا جیهانیه‌كانى ڕاگه‌یاندوه " له‌و ناوچانه‌ى كه‌نداو كه گرژى و ئاڵۆزى زۆر تێدایه زیاتر خواست له‌سه‌ر كڕینى چه‌كى ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا زۆره"
له‌دواى ئه‌مریكاش ڕوسیا دووه‌مین وڵاته چه‌ك به‌وڵاتانى جیهان ده‌فرۆشێت, 48 وڵاتى جیهان خواستیان له‌سه‌ر چه‌كه‌كانى ڕوسیا زۆره, نێوه‌ى چه‌كه فڕۆشراوه‌كانیشى به‌ره‌و هیندستان و چین و ڤێتنام ده‌چێت .

,,
به‌راورد به‌ساڵه‌كانى نێوان 2009 و 2013 ئاستى هه‌نارده كردنى چه‌كى ڕوسى به‌ڕێژه‌ى 17 % دابه‌زیوه, ئه‌مه‌ش بۆ دابه‌زینى ئاستى هاورده‌كردنى ئه‌و چه‌كانه له‌لایه‌ن هیندستان و ڤه‌نزویلاوه ده‌كرێت
به‌راورد به‌ساڵه‌كانى نێوان 2009 و 2013 ئاستى هه‌نارده كردنى چه‌كى ڕوسى به‌ڕێژه‌ى 17 % دابه‌زیوه, ئه‌مه‌ش بۆ دابه‌زینى ئاستى هاورده‌كردنى ئه‌و چه‌كانه له‌لایه‌ن هیندستان و ڤه‌نزویلاوه ده‌كرێت, ئه‌مه‌ش به‌پێى ڕاپۆرته‌كه‌ى سیپرى
ئه‌مریكا و ڕوسیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا و چین, ڕێزى پێنجه‌میان گرتوه كه به‌ڕێژه‌ى 75 % چه‌كى هه‌موو جیهان ده‌فرۆشن.
هه‌ر یه‌ك له‌وڵاتانى سعودیه و هیندستان و میسر و ئوستراالیا و جه‌زائیر, سێ یه‌كى چه‌كى وڵاتانى جیهان ده‌كڕن.
وڵاتى هیندستانیش دووه‌م وڵاته له‌و ڕێزبه‌ندیه كه به‌ڕێژه‌ى 9.5% چه‌كى وڵاتانى جیهان ده‌كڕیت, ئه‌مه‌ش به‌شێكى بۆ هۆكارى گرژى و ئالِۆزیه به‌رده‌وانه‌كانى له‌گه‌ڵ پاكستان‌دا ده‌گه‌ڕیته‌وه.
سیپرى ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردوه چین چه‌ك به 53 وڵات ده‌فرۆشێت و ڕیّژه‌یه‌كى كه‌مى ئه‌و چه‌كانه‌ش ڕه‌وانه‌ى پاكستانى ده‌كات, ئه‌و ولاته‌ش سێ یه‌كى چه‌كه سه‌ره‌كیه‌كانى له‌وڵاتى چین ده‌یانكرڕیت.