کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
ئابووری
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئێڵ جی : دیدێکی بوێرانەیان هەیە بۆ ئەوەی ئێڵ جی بکەنە کۆمپانیایەک بۆ ژیانی زیرەک
2023-07-29
ئامانجی کۆمپانیا بەرەوپێشبردنی بازرگانیەکانیانە لەڕیی گۆڕین بۆ شێوازی بازرگانیی خزمەتگوزاریی بنەما لەسەر سەکۆ و خێراکردنی بازرگانی B2B و کارکردن لەسەر بزوێنەرەکانی گەشەکردن
سیئۆل، ٢٩ ی تەمووزی ٢٠٢٣- کۆمپانیای ئێڵ جی دیدی خۆی بڵاوکردەوە بۆ گۆڕینی کار و بازرگانیەکانی ئێستا وەک پێشەنگی کۆمپانیای ئامێری کارەبایی ناوماڵ بۆ کۆمپانیای ئامێری زیرەک بۆ ژیان، کە بتوانێت ئەزموونی بەکارهێنەران فراوانتر بکات و پێكیانەوە ببەستێتەوە و لە هەمان کاتدا تا ٢٠٣٠ بڕی ١٠٠ تریلیۆن یەنی کۆریای باشور داهاتی بێت.
لە وتەیە ئەمرۆیدا بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئێڵ جی لە ساینەس پارک لە سیئۆل، ویلیام چۆ، باسی لە دیدە بوێرانەکەیانی کرد و وتی کە بنیاتنراوە لەسەر سێ بزوێنەری گەشەکردن، هەوڵدان بۆ سەکۆی نوێی بنەما لەسەر بازرگانی خزمەتگوزاری لەڕیی بەرەوپێشبردنی بازرگانیەوە، خێراکردنی بازرگانی B2B و گەڕان بەناو بواری بازرگانی نوێدا وەکو پارچەی ئەلیکترۆنی بۆ بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبیل و تەندروستیی دیجیتاڵی. ویلیام چۆ وتی کە بەئەلیکترۆنیکردن و بەخزمەتگوزاریکردن و بە دیجیتاڵیکردن ئەو سێ کلیلە سەرەکیەن کە ئێل جی جەختی دەکاتەوە سەر بۆ بەدەستهێنانی گەشەی ماوە مامناوەند و ماوە درێژ.
ویلیام وتی "ئێڵ جی بەردەوام دەبێت لە هەوڵدان بۆ ئەم دیدە بوێرانەیەی بۆ گۆڕین و بازدان بەرەو بوون بە کۆمپانیای ئامێری زیرەکی ژیان کە ئەزموونی بەکارهێنەر فراوانتر بکات و دووریەکان پێکەوە ببەستێتەوە وەک لەوەی لەم پێگەیەی ئێستایدا بمێنێتەوە وەکو باشترین براندی ئامێرە کارەباییەکانی ناوماڵ کە بەرهەمی ئاست بەرز پێشکەش دەکەن. ئێمە ئێڵ جی نوێ دادەمەزرێنین بە داهێنانکردن لەو شێوازەی کاری پێدەکەین و پەیوەندی پێدەگرین بەرەو ئەم ئامانجەمان."
ویلیام باسیشی لە ئامانجە داراییەکانی کۆمپانیا کرد و وتی " ئێمە Triple 7 بەدەست دێنین کە ڕێژەی گەشەکردنی ناوەندی و قازانجی کارپێکردنە بە ڕێژەی سەدا ٧ یان زیاتر، هەروەها ڕێژەی ٧ لە بەها بۆ EBITDA. ئامانجی بەرزکردنەوەی داهات لە ٦٥ تریلیۆن یەنی کۆریای باشورەوە لە سالی پاردا بۆ ١٠٠ تریلیۆن یەن تا ساڵی ٢٠٣٠ ئێمە دەبینە ئەو کۆمپانیایەی پێگەیەکی نایابی هەیە لە بازاڕ و لەلای بەکارهێنەرانیدا."
ویلیام وتی کە ئێڵ جی جەخت دەکاتەوە سەر گۆڕین بەرەو سەکۆی بنەما لەسەر بازرگانی خزمەتگوزاری و خێراکردنی B2B و هەوڵدان بۆ بزوێنەری نوێی گەشەکردن بنەما لەسەر رکابەرایەتی وەکو سێ پایە بۆ جەختکردنەوە سەر ئەزموونی بەکارهێنەر. تا سالی ٢٠٣٠ ڕێژەی ئەم سێ پایەیە لە فرۆش و قازانجی کارپێکردندا پێشبینی کراوە بە ڕێژەی زیاتر لە سەدا ٥٠ زیاد بکات.
کۆمپانیاکە پلانی هەیە بڕی زیاتر لە ٥٠ تریلیۆن یەنی کوریای باشور تا سالی ٢٠٣٠ وەبەرهێنان پێبکات بۆ گەشەی بڕەکی لە بازرگانیدا بە بەرەوپیشبردنی بازرگانیەکەی کە سێ پایەکە بەڕێوەی دەبەن. ئەمەش وەبەرهێنانە لە لێکۆڵینەوە و پەرەپێداندا بە بڕی زیاتر لە ٢٥ تریلیۆن یەن و وەبەرهێنان لە دامەزراوەدا بە بڕی زیاتر لە ١٧ تریلیۆن یەن و وەبەرهێنانی ستراتیژی بە بڕی ٧ تریلیۆن یەن.
ئێڵ جی کاری فراوانکردنی بازرگانی B2B خێراتر دەکات، ویلیام چۆ وتی تێگەشتنی ئێل جی لە بەکارهێنەرانی و شێوازی پەیوەندیگرتن و هاوسۆزی لەگەڵیاندا لە بازرگانی B2C فێریان بووین کە لەماوەی ٦٥ سالی رابردوودا بەردەوام داهێنانی تێدا کراوە و بە تەواوەتی فراوان دەکرێن بۆ ئامێرە بازرگانی و جوڵە و پیشاندەرەکان.
ویلیام باسی لەوە کرد چۆن ئێڵ جی گۆڕانکاری لە تەواوی کۆمپانیاکەدا دەکات هەر لە کەلتوری کۆمپانیاوە بۆ بەهای براند لە هەر شوێنێکی فرۆشدا کە راستەوخۆ بەکارهێنەر بۆی دەچێت بەئامانجی ئەوەی ببێتە براندێك کە دڵەکان بگەشێنێتەوە و زەردەخەنە بخاتە سەر لێوەکانی بەکارهێنەر و وابکات بەکارهێنەر هەست بە بەها و فەلسەفەی Life’s Good (باشیەکانی ژیان) بکات. ئێل جی چالاکیەکانی بەڕێوەبردنی ESG دەکات بۆ بەدیهێنانی بەرپرسیارێتیەکانی وەکو ئەندامێکی بازرگانی جیهانی.
# # #
دەرباری کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی
ئێڵ جی کۆمپانیایەکی داهێنەری جیهانیە لە بواری تەکنۆلۆژیا و ئامێری ئەلیکترۆنی بازرگانیدا، لە زۆرینەی ولاتاندا هەیە و زیاتر لە ٧٤ هەزار فەرمانبەری هەیە لە جیهاندا. ئێڵ جی لە چوار کۆمپانیا پێكهاتووە: ئێڵ جی بۆ ئامێری کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆڕ، ئێڵ جی بۆ ئامێری کاتبەسەربردن، ئێل جی بۆ پارچەی ئۆتۆمبیل، ئێڵ جی بۆ بازرگانی، هەموویان پێکەوە بڕی ٨٠ تریلیۆن یەنی کۆریای باشوریان داهات بووە لە سالی ٢٠٢٢ دا. ئێڵ جی پێشەنگی جیهانیە لە بەرهەمی بازرگانیدا هەر لە تەلەڤیزۆن و ئامێری ناوماڵەوە تا ئامێری هەواگۆڕ و ڕوونما و رۆبۆتی خزمەتگوزاری و پارچەی ئەلیکترۆنی و ئامێری هەرەنایابی LG SIGNATURE و براندەکانی LG ThinQ کە هەموویان ناسراون لە جیهاندا، بۆ نوێترین زانیاری سەردانی ئەم لینکە بکە www.LGnewsroom.com
زۆرترین سەردان
1
بۆچی پرۆژەی هەستانەوەی گۆڕان شكستیهێنا؟
2
کۆمپانیای ئێڵ جی لە بۆنەی IFA 2024 دا زنجیرە ئامێری کارەبایی نوێ نمایش دەکات کە پێشەنگی پیشەسازیەکەیە لەڕووی کەموزەییدا
3
کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی لە شام- لقی عیراق کۆمەکی دەبەخشێتە دامەزراوەی خێرخوازی ئەلتەعاون لە بەغدا
4
کۆمپانیای ئێڵ جی دەستەیەکی نوێ پێكدێنێت لە هاربین، بەهۆیەوە تۆڕە جیهانیەکەی بۆ پەمپی گەرمکردن و لێکۆڵینەوە و پەرەپێدان تەواو دەکات
5
ئێڵ جی بەشێکی نوێ دەکاتەوە لە ژیانی ماڵی پەیوەستکراودا لەڕێی " THINQ ON" ماڵی زیرەکی دەستکرد لە بۆنەی IFA 2024 دەکاتەوە
زیاتر بخوێنەرەوە
کۆمپانیای ئێڵ جی لە بۆنەی IFA 2024 دا زنجیرە ئامێری کارەبایی نوێ نمایش دەکات کە پێشەنگی پیشەسازیەکەیە لەڕووی کەموزەییدا
کۆمپانیای ئێڵ جی دەستەیەکی نوێ پێكدێنێت لە هاربین، بەهۆیەوە تۆڕە جیهانیەکەی بۆ پەمپی گەرمکردن و لێکۆڵینەوە و پەرەپێدان تەواو دەکات
ئێڵ جی بەشێکی نوێ دەکاتەوە لە ژیانی ماڵی پەیوەستکراودا لەڕێی " THINQ ON" ماڵی زیرەکی دەستکرد لە بۆنەی IFA 2024 دەکاتەوە
کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی لە شام- لقی عیراق کۆمەکی دەبەخشێتە دامەزراوەی خێرخوازی ئەلتەعاون لە بەغدا
کۆمپانیای ئێڵ جی دیدی تایبەتی خۆی پێشکەش دەکات لە بۆنەی IFA 2024 لەسەر داهاتووی ژیان لەڕێی داهێنانەکانی 'ماڵی زیرەکی دەستکردی ئێڵ جیەوە'
داهاتووی کۆمپانیای ئێڵ جی بوونە بە "کۆمپانیای بەرهەمی ژیانی زیرەک"
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2024 Diplomatic Magazine