ن: سەڵاحەدین خدیو
و: پێشەوا ئەنوەر
لە حاڵێكدا كه كۆمه‌ڵێك كێشه و ته‌نگه‌ژه‌ی گه‌وره و بچوك په‌یوه‌ندی هه‌ولێر و به‌غدادیان به گرێیه‌كی ئاڵۆز گۆڕیووه، ده‌توانرێت بووترێت مشت‌ومڕ له‌سه‌ر به‌شی هەرێمی كوردستان له بودجه‌ی ساڵانه‌ی عێراق سه‌ره‌كیترین دۆسیه‌ی جێی ناكۆكی دوو لایه‌نه‌كه‌یه، جیا له ڕه‌هه‌نده جۆراوجۆر و جیاوازه‌كانی ئه‌م بابه‌ته، ڕه‌هه‌نده جیۆپۆلەتیکیەکەیەتی كه به ته‌نهایی شیاوی تێڕامان و ووردبوونه‌وه‌یه.
یەکەم / جوڵێنه‌ره‌كان
خه‌ون و هۆكارگه‌لێكی جۆراوجۆر هانده‌ری كورده‌كان بوو له ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییدا، به‌ڵام به بوێرییه‌وه ده‌توانرێت بگوترێت گه‌شه‌ی ئابوری هه‌رێمی كوردستان له ده‌یه‌ی یه‌كه‌می دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عس سه‌ره‌كیترین هۆكارێك بوو كه كورده‌كانی باوه‌ڕپێهێنا كه ده‌توانن وڵات و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیانیان هه‌بێ.
بایه‌خی ئه‌م بابه‌ته ته‌نها له سه‌ربه‌خۆیی دارایی ڕوو له زیادبووی كوردستان نه‌بوو، به‌ڵكو له‌و جیاوازییه گه‌وره‌یه‌وه بوو كه له نێوانی كوردستانی دره‌وشاوه و ئاوه‌دان و عێراقی جه‌نگلێدراو و وێران و وه‌ستاو هاتبووه ئاراوه، له ساڵانی نێوان ڕوخانی سه‌دام تا ده‌ركه‌وتنی داعش له دۆخێك‌دا كه سیمای شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك به‌هۆی جێبه‌جیكردنی پڕۆژه‌كانی ئاوه‌دانی و شارسازیی به خێرایی ده‌گۆڕا، به‌غداد و موسڵ و ناوه‌ندی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق نوقمی نائه‌منی و پێكداهه‌ڵپژانی ده‌سته و گروپه جیاوازه‌كان بوون و به ته‌واوی كاتی باسكراویان (2003- ده‌ركه‌وتنی داعش) له‌ده‌ستدا.
ئه‌م بابه‌ته بووه هۆی دروستبوونی جۆرێك له باوه‌ڕ به خۆ بوون له نێو كورده‌كاندا و ڕازی بوون به وێنای لێهاتوویی نمونه‌ی حوكمڕانی كوردیی و پێگه‌یشتوویی به‌رپرسانی كورد له به‌رامبه‌ر لێنه‌هاتوویی و "بێتوانایی" به‌غدادنشینان، ڕووی لۆژیكی ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه، باوه‌ڕ به ناسازگاری و ڕوو وه‌رگێڕان له درێژه‌دان به ژیانی هاوبه‌ش له نێوان دوو نه‌ته‌وه‌كه‌دا كه له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیشیان به جۆرێكی واتادار له‌یەكدی دوور كه‌وتبووه‌وه.
،،
ساڵانی نێوان ڕوخانی سه‌دام تا ده‌ركه‌وتنی داعش له دۆخێك‌دا كه سیمای شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك به‌هۆی جێبه‌جیكردنی پڕۆژه‌كانی ئاوه‌دانی و شارسازیی به خێرایی ده‌گۆڕا، به‌غداد و موسڵ و ناوه‌ندی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق نوقمی نائه‌منی و پێكداهه‌ڵپژانی ده‌سته و گروپه جیاوازه‌كان ببوون.
دووەم/ لێكترازانی پێشوەخت چۆن په‌یدابوو؟
هه‌رچه‌ند لوتكه‌ی گه‌شه‌كردویی ئابوریی كوردستان له ده ساڵه‌ی ئاڵتونی نێوان ڕوخانی ڕژێم تا ده‌ركه‌وتنی داعش بوو، به‌ڵام پێشگرتنی ڕێژه‌یی ئه‌و له عێراقی عه‌ره‌بی له ناوه‌ڕاستی ده‌یه‌ی نه‌وه‌د ده‌ستیپێكرد، زیانه‌كانی ئابڵوقه و بێبه‌شكردنه‌كان (تحریم) كه له ئابی 1990 تا نیسانی 2003 دامه‌نی عێراقی گرت، به ته‌نهایی چه‌ند به‌رابه‌ری شوێنه‌واره نه‌رێنییه‌كانی جه‌نگی ئێران و جه‌نگه‌كانی كه‌نداوی فارسی بوو، بێبه‌شكردنه‌كان له ڕاستیدا جه‌نگێكی په‌نهان بوو كه به بێبه‌شكردنی ده‌وڵه‌تی عێراق له هه‌رجۆره داهاتێكی زیاده ڕێگربوو له جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كانی گه‌شه‌كردن و بوژانه‌وه و دوباره بونیادنانه‌وه، هەتا نۆژه‌نكردنه‌وه و پارێزگاری له ژێرخانه‌كانی پیشه‌سازیی و ده‌رئه‌نجامی ئه‌وه گه‌ڕانه‌وه‌ی عێراق بوو بۆ سه‌رده‌می پێش به پیشه‌سازی بوون.
قوربانی و زیانه‌كانی سه‌رچاوه‌گرتوو له بێبه‌شكارییه‌كان به ئه‌ندازه‌یه‌ك بوو كه له ناوه‌ڕاستی ده‌یه‌ی نه‌وه‌ددا ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بیری له فرۆشتنی دیاریكراوی نه‌وتی عێراق و له به‌رامبه‌ردا پێدانی كاڵای پێویست به‌م وڵاته كرده‌وه.
له ساڵی 1996 دامه‌زراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیاریدا كه عێراق هه‌ر مانگ و نیوێك به به‌های یه‌ك ملیار و نیو دۆلار نه‌وت بفرۆشێت، له‌م بڕه 34%ی به سندوقی قه‌ربوو كردنه‌وه‌ی كوێت و تێچووی چالاكی چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌دات و له 66%ی ماوه‌ی 13%ی به‌شی سێ پارێزگای كوردنشین و 53%ی باقی ماوه‌ی بۆ به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق تایبه‌ت كرا.
ئه‌م مامه‌ڵه‌یه ئاشكرا به سودی كوردستان بوو، سێ پارێزگای كوردنشین به 13% دانیشتوانی عێراق، 13%ی داهاتی نه‌وتیان وه‌رده‌گرت و پارێزگاكانی ناوه‌ند و باشور به 87%ی دانیشتوان 53%یان به‌رده‌كه‌وت.
،،
ساڵی 1996 دامه‌زراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیاریدا كه عێراق هه‌ر مانگ و نیوێك به به‌های یه‌ك ملیار و نیو دۆلار نه‌وت بفرۆشێت، ئەم مامه‌ڵه‌یه ئاشكرا به سودی كوردستان بوو، سێ پارێزگای كوردنشین به 13% دانیشتوانی عێراق، 13%ی داهاتی نه‌وتیان وه‌رده‌گرت و پارێزگاكانی ناوه‌ند و باشور به 87%ی دانیشتوان 53%یان به‌رده‌كه‌وت.
زیاد له‌مه‌ش، پرۆژه‌ی نه‌وت له به‌رامبه‌ر خۆراكدا، له‌مه‌ڕ كورده‌كان نه‌رمی زۆرتری ده‌نواند و له حاڵێكدا به‌شی به‌غداد له‌م بڕه به ته‌واوی به شێوه‌ی كاڵا بوو و نه‌یده‌توانی هیچ دۆلارێك وه‌ربگرێ، كورده‌كان بێجگه له وه‌رگرتنی كاڵا، مانگانه بیست ملیۆن دۆلاریان به شێوه‌ی نەختی وه‌رده‌گرت، ئه‌م كاره توانای به ئه‌وان ده‌به‌خشی كه به سوود وه‌رگرتن له‌وه ئابووری خۆجێییان گه‌شه پێبده‌ن و هه‌ندێك پڕۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆ جێبه‌جێ بكه‌ن.
له نێوان ساڵانی 2000-2003 كه له هه‌ولێر هه‌ندێك پڕۆژه‌ی شارسازیی جێبه‌جێ كرا، بودجه‌كه‌ی له‌م ڕێگه‌یه‌وه دابین ده‌كرا. له هه‌مان كاتدا داته‌پین (ركود)ی ئابوریی له عێراق به ئه‌ندازه‌یه‌ك بوو كه ببووه هۆی لێكهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پێكهاته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و لاوازبوونی چینی ناوه‌ند.
ئه‌مه له دۆخێكدایه كه له ده‌یه‌ی حه‌فتا و هه‌شتاكاندا به‌های شارنشینی و به‌های كاری ژنان له عێراق له زۆرێك له وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له پێشتر بوو، كوردستانیش به هۆی جه‌نگه‌وه به نیسبه‌تی باقی ناوچه‌كانی عێراق له گه‌شه و بوژانه‌وه كه‌متر به‌هره‌مه‌ند بوو.
،،
له ساڵی 2003 له دوای ڕوخانی سه‌دام و ئازادكردنی كه‌ركوك، مه‌سعود بارزانی له بینینی دۆخی خراپ و ناله‌باری دیمه‌نی شاری كه‌ركوك سه‌ری سوڕماوه و وتویه‌تی له ده‌یه‌ی په‌نجا و شه‌ست، هه‌ولێر له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ودا كوێره دێیه‌ك ده‌هاته هه‌ژمار.
سێیەم/ دۆخی له پێشه‌وه باسكرا‌و به شێوه‌یه‌كی زنجیرەیی نێوانێكی واتاداری له نێوان كوردستان و عێراقدا هێنایه كایه‌وه، ده‌گێڕنه‌وه له ساڵی 2003 له دوای ڕوخانی سه‌دام و ئازادكردنی كه‌ركوك، مه‌سعود بارزانی له بینینی دۆخی خراپ و ناله‌باری دیمه‌نی شاری كه‌ركوك سه‌ری سوڕماوه و وتویه‌تی له ده‌یه‌ی په‌نجا و شه‌ست، هه‌ولێر له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ودا كوێره دێیه‌ك ده‌هاته ئه‌ژمار.
سه‌یر له‌مه‌دایه كه له هه‌مان ساڵدا گه‌شتیارانێك كه دیداریان له هه‌ولێر ده‌كرد، له دواكه‌وتوویی و په‌ژمورده‌یی ئه‌و له به‌رامبه‌ر شاره‌كانی كوردستانی ئێران سه‌ریان ده‌سوڕما، هه‌ولێرێك كه له‌و ساڵانه‌دا بەراورد به كه‌ركوك له‌پێشتر و دره‌وشاوه‌تر بوو.
نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌گێڕێته‌وه له ساڵی 1983 كه شاندێك له یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به مه‌به‌ستی دانوستان له به‌غداد بوو، ڕۆژێك میواندار ئه‌وانی بۆ گه‌ڕان و بینینی به‌غداد بردووه تا كورده‌كان به پێشكه‌وتوویی و ئاوه‌دانی به‌غداد سه‌رسام بكات، پڕۆژه‌كانی شارسازیی به‌غداد به‌زۆری له ده‌یه‌ی حه‌فتا و له پێش زۆربوونی داهاتی نه‌وتی له سه‌ره‌تای ئه‌م ده‌یه‌یه‌وه جێبه‌جێ كراون و له‌سه‌ر بنه‌مای خواستی فه‌رمانڕه‌وایانی هه‌وڵده‌درا شكۆی شاری هه‌زار و یه‌ك شه‌و بۆ ئه‌و بگێڕنه‌وه.
نه‌وشیروان مسته‌فا له درێژه‌دا ده‌ڵێت به‌غداد له كاتێكدا كه له فه‌زای فیزیكی مۆدێرن لێوان‌لێو بوو، به‌ڵام به‌واتای ڕاستی وشه خاڵی له ڕۆحی مه‌ده‌نیه‌ت بوو كه له په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی مۆدێرندا ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌سه‌ڵاتخوازان و سه‌ركوتكه‌رانی به‌عس له‌وه سودێكیان نه‌بردبوو، به‌عسیه‌كان به‌م پپیشاندانه هه‌وڵیان ده‌دا خۆیان پێشكه‌وتوو و شارستانی و مۆدێرن و دوژمنانی كوردیشیان به شاخنشین و لادێیی له قه‌ڵه‌م بده‌ن.
،،
نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌ڵێت به‌غداد له كاتێكدا له فه‌زای فیزیكی مۆدێرن لێوان‌لێو بوو، به‌ڵام به‌واتای ڕاستی وشه خاڵی له ڕۆحی مه‌ده‌نیه‌ت بوو كه له په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی مۆدێرندا ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌سه‌ڵاتخوازان و سه‌ركوتكه‌رانی به‌عس له‌وه سودێكیان نه‌بردبوو، به‌عسیه‌كان به‌م پپیشاندانه هه‌وڵیان ده‌دا خۆیان پێشكه‌وتوو و شارستانی و مۆدێرن و دوژمنانی كوردیشیان به شاخنشین و لادێیی له قه‌ڵه‌م بده‌ن.
ئه‌م هاوكێشه‌یه له ده‌یه‌ی نه‌وه‌ددا گۆڕا، سه‌ره‌تا كوردستان و عێراق وه‌ك یه‌كیان لێهات و دواتر كورده‌كان چه‌ند هه‌نگاوێك پێشكه‌وتن. لێره‌دا ده‌بێ په‌نجه بخرێته سه‌ر ئه‌م خاڵه‌ی كه ئه‌م تێگه‌یشتنه له گه‌شه كردن (توسعه) به ته‌واوی له‌گه‌ڵ پێوه‌ره زانستییه‌كاندا نایه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه به ده‌ركه‌وتنی نمونه‌كانی (كه‌نداوی) یه‌كەم: تا ئه‌ندازه‌یه‌ك په‌سه‌نده و بایه‌خی په‌یداكردووه، دووەم: گه‌شه‌كردن و بوژانه‌وه گۆڕاوه به ئامانجی كۆتایی ته‌واوی ده‌وڵه‌ته‌كان به جیاوازی ئایدۆلۆژی و سیاسییانه‌وه، هه‌تا سۆڤیه‌تی پێشوو كه زه‌مانێك له بیری شۆڕشی جیهانیدا بوو، له ده‌یه‌كانی كۆتاییدا گه‌شه‌كردنی وه‌ك مه‌بنای مه‌شروعیه‌تی كاركردنی خۆی بڕیاردا.
،،
شاره مه‌زهه‌بییه‌كانی نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا له ڕێگه‌ی گه‌شتیاری دینییه‌وه له دۆخی پێشكه‌وتنی خێرادان و به‌سره‌یش له سایه‌ی ئارامی و دووری له جه‌نگ و هه‌را سیاسییه‌كانه‌وه گۆڕاوه به ناوه‌ندێكی ئابوریی گرنگ.
چوارەم/ به‌م لێكدانه‌وه‌یه سه‌یر نابێ كه گه‌شه‌كردن به مه‌یدانێكی ململانێ له نێوان به‌غداد و هه‌ولێر گۆڕابێت و جوڵاوه هه‌ستاوه‌كان له‌وه‌وه به گۆڕاوێكی گرنگ له په‌یوه‌ندی دوولادا بگۆڕێت، به ته‌واوی له‌م گۆشه‌یه‌وه‌یه كه كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌شی هه‌رێم له بودجه‌ی ساڵانه‌ی عێراق له 17%وه بۆ 12.7% و كه‌مبوونه‌وه‌ی كۆنترۆڵی هه‌ولێر به‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانی نه‌وت و گومرگ ڕه‌هه‌ندی جیۆپۆلەتییكی په‌یداده‌كات.
له‌به‌رئه‌وه‌ی عێراقی دوای داعش له دۆخی كرانه‌وه‌ی ئابوریی نوێدایه، له كۆنفرانسی دووباره بونیادنانه‌وه‌ی عێراقدا كه له‌م دواییانه‌دا به‌سترا لە کوێت، نزیك به سه‌د كۆمپانیای ئه‌مریكی و ده‌یان كۆمپانیای سعودی به‌شدارییان كرد، شاره مه‌زهه‌بییه‌كانی نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا له ڕێگه‌ی گه‌شتیاری دینییه‌وه له دۆخی پێشكه‌وتنی خێرادان و به‌سره‌یش له سایه‌ی ئارامی و دووری له جه‌نگ و هه‌را سیاسییه‌كانه‌وه گۆڕاوه به ناوه‌ندێكی ئابوریی گرنگ.
،،
ته‌نگده‌ستی دارایی كوردستان، ده‌توانێت ئه‌و هه‌له بداته به‌غداد له ده‌یه‌ی ئاینده‌دا هه‌نگاوه دواكه‌وتووه‌كانی به خێرایی هه‌ڵبهێنێته‌وه، به هه‌مان بەهۆی کەمکردنەوەی بودجە ده‌ستپێڕاگه‌یشتنی هه‌ولێر به داهاتی نه‌وتی و گومرگیش سنوردار بێت، دژبه‌ری و به‌رامبه‌ر یه‌كتری وه‌ستانه‌وه‌ی ئه‌مجار دووباره هاوشێوه‌ی دوو ده‌یه‌ی حه‌فتا و هه‌شتای سه‌ده‌ی ڕابردوو ده‌بێت و ئه‌مه به واتای گۆڕانی جیۆپۆلەتیكیه له په‌یوه‌ندی دوو لایه‌نه‌كه‌دا.
ئه‌مه له حاڵێكدایه كه ته‌نگده‌ستی دارایی كوردستان ده‌توانێت سیستمی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕوخساری چینایه‌تی ئه‌و دوچاری گۆڕان بكات و ئه‌م هه‌له بداته به‌غداد كه له ده‌یه‌ی ئاینده‌دا هه‌نگاوه دواكه‌وتووه‌كانی به خێرایی هه‌ڵبهێنێته‌وه، به هه‌مان ئاراسته ئه‌گه‌ر لایه‌نه جیاوازه سیاسییه‌كان له به‌غداد له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌شی هه‌رێمی کوردستان له بودجه ڕێكەووتن وەک ئێستا، ده‌ستپێڕاگه‌یشتنی هه‌ولێر به داهاتی نه‌وتی و گومرگیش سنوردار بێت، دژبه‌ری و به‌رامبه‌ر یه‌كتری وه‌ستانه‌وه‌ی ئه‌مجار دووباره هاوشێوه‌ی دوو ده‌یه‌ی حه‌فتا و هه‌شتای سه‌ده‌ی ڕابردوو ده‌بێت و ئه‌مه به واتای گۆڕانی جیۆپۆلەتیكیه له په‌یوه‌ندی دوو لایه‌نه‌كه‌دا.