کۆمپانیای ئێڵ جی راپۆرتی دارایی چارەکی دووهەمی ساڵی ٢٠٢٣ ی بڵاوکردەوە

2023-08-29
تۆماری داهات و قازانجی بەهێز بناغەی پتەو دابین دەکەن بۆ گەشەی ماوە مامناوەند و ماوە درێژ لەڕێی بەرەوپێشبردنی کاری بازرگانیەوە

سیئۆل، ٢٩ ئاب ٢٠٢٣- کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی ئەمڕۆ راپۆرتی دارایی لە چارەکی دووهەمی سالی ٢٠٢٣ دا بلاکردەوە کە ٢٠ تریلیۆن یەنی کۆری داهات و ٧٤١.٩ ملیار یەنی کۆری لە قازانجی کارپێکردن بووە.
ئێل جی دووهەم بەرزترین داهاتی لە چارەکی دووهەمدا بڵاکردەوە لە مێژووی کۆمپانیاکەدا. راپۆرتە داراییەکانی چارەکی دووهەم سەرکەوتنی ستراتیژیەتی کۆمپانیا پیشان دەدات بۆ بەردەوامبوونی گەشە و لەهەمان کاتدا بەهێزکردنی رکابەرێتیە کارسازێتیەکەی. ئەم داهاتە رەنگدانەوەی کارەکانی کۆمپانیایە لەوەی بەشێوەیەکی بەرچاو پەیکەربەندی کارسازێتیەکەی باشترکردوە لەڕێی گرتنەخۆی بازرگانی خزمەتگوزاریی بنەما لەسەر سەکۆ و بەردەوام فراوانکردنی کارەکانی (B2B: بازرگانی-بازرگانی). قازانجیش بەهێز بووە، هەرچەندە داهاتی کارپێکردن لەچاو چارەکی دووهەمی سالی پاردا بەڕێژەی ٪٦.٣ کەمتر بووە، ئەمەش بەهۆی دابینکاریەکی یەک جارەی چارەکی دووهەمی سالی ٢٠٢٣. 

ئێل جی پلانی وایە باشترکردنی زیاتر بکات لە قازانجدا لەڕێی بەرزکردنەوەی کارایەتی و پڕکردنەوەی پێشوەختەی پێویستیەکانی بازار لەڕیی باشترکردنی پێشبینیکردنی داواکاری و رکابەرێتی لە دروستکردندا. ئێل جی پلانیشی هەیە بەردەوام کارەکانی لەسەر ئینتەرنێت بەهێزتر بکات، وەکو کۆگای ئەلیکترۆنی سەر ئینتەرنێت.
ئێڵ جی بۆ ئامێری کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆڕ لە چارەکی دووهەمدا بڕی ٧.٩٩ تریلیۆن یەنی کۆری داهاتی بووە لەگەڵ بڕی ٦٠٠.١ ملیار یەنی کۆری قازانجی کارپێکردن بووە. سەرباری دۆخە ئاڵۆزەکانی بازار، یەکەی کارسازی قازانجێکی زۆری کردووە بەهۆی فرۆشی ئەو بەرهەمانەی داواکاری زۆریان لەسەرە وەکو ئامێری هەواگۆڕ و ئامێری کارکردوو بە پەمپی گەرمی کەم وزە. قازانجی کارپێکردن ٪٤٠ زیادی کردووە لەچاو ساڵی پاردا، ئەمەش رەنگدانەوەی بەڕێوەبردنی پەیکەربەندی تێچووە بە شێوەیەکی کارا. ئێڵ جی داهێنانەکانی لە بەرهەمی کەم وزەدا باشتر دەکات بە ئامێری پەمپی گەرم و ESS یشەوە چونکە داواکاری بۆ تەکنۆلۆژیای ژینگە دۆست لە ئەوروپا و ئەمریکای باکور و جیهاندا زیادی کردووە. لە هەمان کاتدا ئێڵ جی ئاراستەی بەکارەباییکردنی باو وەکو دەرفەتێك دەبینێت بۆ گەشەکردنی لە داهاتوودا لە کاری HVAC دا. لە چارەکی سێهەمدا ئێڵ جی ThinQ UP 2.0 ی نوێ بڵاودەکاتەوە بۆ ئامێرە کارەباییەکانی ناوماڵ کە بەهۆیەوە بەخواستی خۆت دەستکاری ئامێرەکان دەکەیت و بە ئاسانتر بەشداری دەکەیت لە بەرنامەکانی کاتبەسەربردندا. ئامێری کارەبایی گشتی فراوانتر دەکرێت بۆ پڕکردنەوەی گۆڕانکاریەکانی بازاڕ. ئێل جی پلانی وایە پێشەنگی ئەو گۆڕانکاریە بکات لە پیشەسازی ئامێری کارەبایی ناوماڵدا هەیە بە تێکەڵکردنی مۆدێلی کارسازیی بنەما لەسەر خزمەتگوزاری لەگەڵ ڕکابەرێتی بەرهەم، لەهەمان کاتدا بەردەوامبوونی هەوڵەکانی بۆ زیادکردنی کارابوون لە بەرهەمهێنان و کڕین و لۆجیستیەکاندا بۆ هەبوونی قازانجێکی جێگیر. 

ئێل جی بۆ کاتبەسەربردنی ناوماڵ لە چارەکی دووهەمدا بڕی ٣.١٥ تریلیۆن یەنی کۆری داهاتی هەبووە لەگەڵ ١٢٣.٦ ملیار یەنی کۆری لە قازانجی کارپێکردن. لەگەڵ بەردەوامبوونی ئاستەنگیەکانی بەردەم بازرگانی پیشەسازی ئامێرە کارەباییەکاندا، ئێڵ جی بەردەوامبووە لە جەختکردنە سەر باشترکردنی کارابوونی کارپێکردن و باشترکردنی قازانج لەڕێی گەشەپێکردنی بازرگانی بینراو/بیستراو و خزمەتگوزاریەوە کە کاردەکەن لەسەر سەکۆی webOS  ی ناو تەلەڤیزۆنە زیرەکەکانی ئێل جیدا. ئێل جی دەیەوێت شێوازی کاری تەلەڤیزۆنەکەی بگۆڕێت بۆ "دابینکاری خزمەتگوزاری کاتبەسەربردن و ڕاگەیاندن" لەڕێی فراوانکردنی بابەتەکان و خزمەتگوزاریەکان و ریکلامەوە لەسەر ئامێری تایبەت. یەکەی کارسازی دەیەوێت پێشەنگبوونی ئێڵ جی بەهێزتر بکات لە بازاری تەلەفیزۆنی ڕوونما هەرە گەورە ئەمیش بە بڵاوکردنەوەی تەلەڤیزۆنی LG SIGNATURE OLED M بە قەبارەی ٩٧ ئینچ، یەکەمین تەلەڤیزۆنی تەواو بێ تەل لە جیهاندا کە تەکنۆلۆژیای (بێ وایەر) ی تێدایە. هەروەها بەڕێوەبردنی بازاری تەلەڤیزۆنی ئاست بەرزی ئێل جی بەهۆی Lifestyle Screens ی نوێوە بۆتە زیادبوونی فرۆش.

ئێل جی پارچەی ئۆتۆمبیل لە چارەکی دووهەمدا بڕی ٢.٦٦ تریلیۆن یەنی کۆری داهاتی بووە کە بەرزترین داهاتە لە مێژووی چارەکە دووهەمەکانی ئێل جیدا. بەڵام قازانجی کارپێکردن بڕی ٨٩.٨ ملیار یەنی کۆری بووە بە وەدەرکردنی خەرجیە دووبارەنەبووەکان وەکو دابینکاری یەک جاری و بەدەستهێنانی بەرزترین قازانجی کارپێکردن لەرووی ئەدای کارسازیەوە. بەڵام زیادەی قازانجی کارپێکردنی ئێل جی دابینکردنی یەک جارەی ١٥١ ملیار یەنی کۆری لەخۆ گرتووە کە پەیوەندی هەبووە بەوەی کۆمپانیای General Motors ئۆتۆمبیلی کارەبایی Chevy Bolt EV لەبازاڕەکان کشاندۆتەوە، ئەمەش بۆتە هۆی لەدەستدانی ٦١.٢ ملیار یەنی کۆری لە قازانجی کارپێکردن. ئەم دابینکردنە رەنگدانەوەی زیادبوونە لە تێچووەکانی مەواددا کە لەکاتی ڕاکێشانەوەی ئۆتۆمبیلەکەدا روویداوە. 







یەکەی کارسازی بەردەوام دەبێت لە گەشەکەی لەڕێی جەختکردنەوە سەر فراوانکردنی بازرگانیە بەهازیادبووەکانیان و ئەدا بەرزەکانیان. ڕیزبەندی ئێل جی پێشبینی کراوە بگاتە ١٠٠ تریلیۆن یەنی کۆری لە کۆتایی ئەمساڵدا، ئەمەش ببێتە گۆرینێکی زنجیرەیی لە فرۆشدا و ببێتە گەشە لە قازانجدا. لەڕووی قازانجەوە، ئێڵ جی بە دۆخێکی فراوانبوونی فرۆشدا دەڕوات. پێشبینی کراوە زیادبوونێکی جێگیر لە داواکاری پارچەی ئۆتۆمبیلی کارەباییدا لە داهاتوودا رووبدات، ئێڵ جی چالاکانە بەدووی دەرفەتی داهاتوودا دەگەڕێت لە بوارەکانی جوڵەدا وەکو شۆفێریکردنی خودکاری و بەرنامە و کاتبەسەربردن، لەهەمان کاتدا زامنکردنی قازانجی جێگیر بە فراوانکردنی بڕی بەرهەمە بەهازیادبووەکان و ئەدا بەرزەکان بۆ کڕیارانی ئۆتۆمبیلسازە سەرەکیەکان لە جیهاندا. 

ئێل جی بۆ کارسازی داهاتی باشی هەبووە لە چارەکی دووهەمی ٢٠٢٣ دا بە بڕی ١.٣٣ تریلیۆن یەنی کۆری و بڕی ٢.٦ ملیار یەنی کۆری لە قازانجی کارپێکردن. هەردوو ئەم داهات و قازانجە کەمێك بەراورد بە سالی پار کەمیان کردووە بەهۆی کەمبونەوەی داواکاری لەسەر بەرهەمەکانی تەکنۆلۆژیای زانیاری. لە چارەکی سێهەمدا داواکاری لەسەر بەرهەمەکانی تەکنۆلۆژیای زانیاری پێشبینی دەکرێت زیاد بکات بەراورد بە چارەکی دووهەمی ٢٠٢٣. لەم کاتدا ئێل جی پلانی هەیە چالاکانە فرۆشی زیاد بکات لەو روونما و لاپتۆپانەدا کە روونمای OLED لەسەرە. لە بواری ڕوونمای بازرگانیدا، ئێل جی بەدووی دەرفەتەوەیە بۆ زیاتر گەشەپێکردنی بەرهەمە دەستکاریکراوەکانی بۆ چەندان بازاری ستونی، هەر لە شوێنەکانی میوانداریەوە بۆ تەندروستی و پەرەوەردە و فرۆشتنەوە بە تاک و کۆمپانیاکان. 

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکە https://www.lge360.com/




دەرباری کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی
ئێڵ جی کۆمپانیایەکی داهێنەری جیهانیە لە بواری تەکنۆلۆژیا و ئامێری ئەلیکترۆنی بازرگانیدا، لە زۆرینەی ولاتاندا هەیە و زیاتر لە ٧٤ هەزار فەرمانبەری هەیە لە جیهاندا. ئێڵ جی لە چوار کۆمپانیا پێكهاتووە: ئێڵ جی بۆ ئامێری کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆڕ، ئێڵ جی بۆ ئامێری کاتبەسەربردن، ئێل جی بۆ پارچەی ئۆتۆمبیل، ئێڵ جی بۆ بازرگانی، هەموویان پێکەوە بڕی ٨٠ ملیار یەنی کۆری داهات بووە لە سالی ٢٠٢٢ دا. ئێڵ جی پێشەنگی جیهانیە لە بەرهەمی بازرگانیدا هەر لە تەلەڤیزۆن و ئامێری ناوماڵەوە تا ئامێری هەواگۆڕ و ڕوونما و رۆبۆتی خزمەتگوزاری و پارچەی ئەلیکترۆنی و ئامێری هەرەنایابی LG SIGNATURE و براندەکانی LG ThinQ کە هەموویان ناسراون لە جیهاندا، بۆ نوێترین زانیاری سەردانی ئەم لینکە بکە https://www.lge360.com/iraq_ar/press-media