و. فەلاح حەسەن
له‌ئێستادا ئابووریی عێراق به‌ده‌ست چه‌ند ئاڵنگاری" التحدی"یه‌كی گه‌وره‌وه ده‌ناڵێنێت، كه خۆیان له به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی قه‌رزه‌كاندا ده‌بیننه‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه له ساڵی (2019)دا، بڕی (15) ملیار دۆلار بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان و سوودی سه‌ر قه‌رزه‌كانی ماوه‌ی (10) ساڵی ڕابردوو ته‌رخان كراوه.
ئه‌و پرسه‌ش به‌وته‌ی پسپۆڕان هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌نده‌ڵیی دارایی و كارگێڕیی، كه به ئاستێكی به‌رچاو له‌وڵاتدا بڵاو بوه‌ته‌وه‌و بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی پاره بچێته گیرفانی حیزبه‌كانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌بری گه‌شه‌پێدان و به‌ره‌وپێشبردنی ده‌وڵه‌ت، په‌ره به كار و چالاكییه حیزبییه‌كانی خۆیان بده‌ن.
،،
قه‌رزه ده‌ره‌كییه‌كانی عێراق بریتییه له (83) ملیار و (300) ملیۆن دۆلار و بڕی قه‌رزه ناوخۆییه‌كانیش بریتییه له (40) ملیار دۆلار
چیرۆكی قه‌رزه‌كانی عێراق له شه‌ڕی ئێران و عێراقه‌وه ده‌ستپێده‌كات له ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا، كه له‌دوای ئه‌و شه‌ڕه‌وه عێراق بڕی (80) ملیار دۆلار قه‌رزی كه‌وته سه‌ر شان. له ساڵی (2003)شدا بڕی قه‌رزه‌كانی عێراق گه‌یشته نزیكه‌ی (120) ملیار دۆلار به‌رله‌وه‌ی كێشه‌ی قه‌رزه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له وڵاتان چاره‌سه‌ر بكات، به‌بێ سوودی قه‌رز و له‌ڕێی هه‌ماهه‌نگیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی.
له ساڵی (2014)دا عێراق ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی دارایی بوه‌وه، جگه له‌وه‌ی كه حكومه‌ت یه‌ك له‌سه‌ر سێی خاكی وڵاتی له‌ده‌ست ده‌رچوو به‌هۆی هێرش و په‌لاماره‌كانی داعشه‌وه، هه‌روه‌ها خه‌رجیی به‌كارخستنیش له به‌رزبونه‌وه‌دا بوو، ئه‌مه‌ش وایكرد عێراق په‌نا به‌رێت بۆ قه‌رزی ده‌ره‌كی و ناوخۆیی ئه‌ویش له‌پێناو پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنان له بودجه‌كه‌ی و، دابینكردنی خه‌رجی شه‌ڕی داعش.

به‌و هۆیه‌وه له ئێستادا قه‌رزه ده‌ره‌كییه‌كانی عێراق به‌پێی داتاكانی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی، بریتییه له (83) ملیار و (300) ملیۆن دۆلار كه كرێی كاركردنی كۆمپانیا بیانییه‌كانی بواری ووزه و، هه‌روه‌ها پاره‌ی كڕینی كاره‌با و غاز له ئێران له‌خۆ ده‌گرێت، هاوكات بڕی قه‌رزه ناوخۆییه‌كانیش بریتییه له (40) ملیار دۆلار كه زۆربه‌یان قه‌رزی بانكی ناوه‌ندی و بانكه حكومییه‌كانی ڕافیده‌ین و ڕه‌شید و بانكی عێراقی بۆ بازرگانی و ده‌سته‌ی خانه‌نشینیی نیشتمانین.
له‌ئێستادا عێراق به‌بڕی (41) ملیار دۆلار قه‌رزاری وڵاتانی كه‌نداوه، كه ڕژێمی پێشوی عێراق به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌دام حسێن قه‌رزی كردووه، ئه‌مه جگه له قه‌رزی یانه‌ی ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام له یانه‌ی پاریس كه بڕه‌كه‌ی نۆ ملیار دۆلاره. به‌وه‌ش قه‌رزی عێراق نزیك بوه‌ته‌وه له هێڵی سوور به‌و پێیه‌ی كه گه‌یشتووه‌ته ئاستی (55%)ی كۆی به‌رهه‌می ناوخۆیی.
،،
قه‌رزه‌كانی عێراق ناچنه ڕیزی قه‌رزه زیاده‌ڕه‌وییه‌كانه‌وه
مه‌حمود داغر به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی مامه‌ڵه داراییه‌كان و كارگێڕیی قه‌رزه‌كان له بانكی ناوه‌ندیی عێراقی، له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانییدا ڕایگه‌یاندووه، " قه‌رزه‌كانی عێراق ناچنه ڕیزی قه‌رزه زیاده‌ڕه‌وییه‌كانه‌وه، چونكه ئه‌و قه‌رزانه له چوارچێوه‌یه‌كی لۆجیكی و عه‌قڵانییدا كراون كاتێك به‌راووردیان دەكه‌یت به كۆی به‌رهه‌می ناوخۆیی".
وتیشی: له‌ئێستادا قه‌رزه‌كانی عێراق ده‌گاته (68) ملیار دۆلار كه (40) ملیار دۆلاریان قه‌رزی ناوخۆیین و (28) ملیار دۆلاری دیكه‌ش قه‌رزی ده‌ره‌كین.
ده‌شڵێت، هه‌ندێك له ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان قه‌رزه‌كانی عێراق به (109) ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێنن،واته (41) ملیار دۆلار قه‌رزی تریان خستوه‌ته سه‌ر بڕی قه‌رزه‌كانی ئێستای عێراق، به‌ڵام ئه‌و قه‌رزه زیادكراوه كارا نیه و هه‌ڵپه‌سێردراوه، كه تایبه‌ته به سوودی سه‌ر قه‌رزه‌كان و ئه‌وه‌ش پێویستی به دانوستان هه‌یه.
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه قه‌رزه‌كانی كوه‌یت له‌چوارچێوه‌ی كۆی قه‌رزه‌كانی سه‌ر عێراقن و له‌ئێستادا ته‌نها چوار ملیار و (300) ملیۆن دۆلاری ماوه‌و، ساڵانه بڕی (5%)ی داهاتی نه‌وتی عێراق ده‌چێت بۆ ئه‌و قه‌رزه.

ئه‌و به‌پرسه داراییه ڕوونیشیكرده‌وه كه دوو جۆر له قه‌رز هه‌یه، یه‌كێكیان تایبه‌ته به‌و بڕه پاره‌یه‌ی ته‌رخان ده‌كرێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنان له بودجه‌ی دارایی ساڵانه‌ی وڵات و به‌تایبه‌ت بۆ ساڵه‌كانی (2015) و (2016) ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌و ساڵانه‌دا خه‌رجیی پڕۆسه سه‌ربازییه‌كانی شه‌ڕی دژبه داعش زۆر زیادی كرد، كه دواتریش قه‌یرانی دارایی به‌دوادا هات به‌هۆی نزمبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، ئه‌وه‌ش وایكرد عێراق په‌نا بۆ قه‌رز به‌رێت له‌پێناو پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه‌ی به‌كاربردن بۆ دابینكردنی موچه‌ی كارمه‌ندان و خه‌رجی جه‌نگ و خه‌رجیی دیكه.
جۆری دووه‌میش قه‌رزه‌كانی سه‌ر عێراق تایبه‌ت به‌و پاره‌یه‌ی ده‌ڕوات بۆ پڕۆژه وه‌به‌رهێنانه‌كان و په‌ره‌پێدانیان، كه ئه‌و قه‌رزه‌ش له سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی و بانكی نێوده‌وڵه‌تی و ئاژانسی (جایكا)ی ژاپۆنی بۆ هه‌ماهه‌نگی نێوده‌وڵه‌تی و چه‌ند بانكێكی دیكه‌دا كراون.
،،
پسپۆڕانی ئابووری ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه كێشه‌ی عێراق بریتییه له نه‌بوونی چاودێریی له‌سه‌ر دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان
به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی مامه‌ڵه داراییه‌كان و كارگێڕیی قه‌رزه‌كان له بانكی ناوه‌ندیی عێراقی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه پێشبینی ده‌كرێت له ماوه‌ی (10) ساڵی داهاتوودا دانه‌وه‌ی قه‌رزه دره‌كییه‌كانی عێراق كۆتاییان پێ بێت، به‌ڵام قه‌رزه ناوخۆییه‌كانی كاتێكی كه‌متریان پێویسته بۆ دانه‌وه‌یان.
هاوكات ئیخلاس دلێمی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند: بڕی قه‌رزه‌كانی سه‌ر عێراق زۆرن، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شێك له‌و قه‌رزانه ده‌چنه گیرفانی گه‌نده‌ڵكاران و هه‌ندێ له حیزبه سیاسییه‌كانه‌وه، ئه‌ویش له‌ڕێگەی بوونی پڕۆژه‌ی وه‌همیی و، له غیابی شه‌فافیه‌ت له (2003)وه تاوه‌كو كۆتایی ساڵی (2014).
وتیشی: بودجه‌ی ساڵی (2014) قه‌رزی ناوخۆیی و ده‌ره‌كیی له‌خۆ گرتبوو، كه هیچ كه‌س نه‌یده‌زانی چۆن و به‌چ ڕێگایه‌ك ئه‌و قه‌رزانه درانه‌وه، چونكه له په‌رله‌ماندا په‌سه‌ند نه‌كرا و حساباتی كۆتاییش نه‌خرایه‌ڕوو.
پسپۆڕانی ئابووری ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه كێشه‌ی عێراق بریتییه له نه‌بوونی چاودێریی له‌سه‌ر دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان و، ئه‌وه‌ش وایكردووه كه زۆرێك له ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ قه‌رزه‌كانی خۆیان به‌سه‌ر عێراقدا بسه‌پێنن، ئه‌ویش له‌ڕێگەی پشتیوانی له پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان.
باسم جه‌میل ئه‌نتوان جێگری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی ئابوریناسانی عێراق ڕایگه‌یاندووه، كێشه‌ی عێراق بریتییه له لاوازی سیسته‌می چاودێریی، له (2003)وه تاوه‌كو ئێستا ئه‌و پاره‌یەی دێته وڵاته‌وه به چه‌ندین تریلیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت، كه ئه‌وه‌ش به‌سه بۆ بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت و پێویست به هیچ قه‌رزێكی ده‌ره‌كی و ناوخۆیی ناكات.
وتیشی: كێشه‌یه‌كی تری په‌یوه‌ست به قه‌رزه‌كانی عێراق، بریتییه له گه‌نده‌ڵیی دارایی و كارگێڕیی، به‌شێك له‌و قه‌رزانه تایبه‌ت ده‌كرێت به پشتیوانیكردنی بودجه‌ی دارایی، ئه‌ویش له‌پێناو دابینكردنی موچه‌ی كارمه‌ندان و خه‌رجییه گشتییه‌كان، ئه‌مه له كاتێكدایە كه چه‌ندین پڕۆژه‌ی وه‌ستاو بوونیان هه‌یه و له ماڵ و دارایی گشتیش پاره‌ی ئه‌و پڕۆژانه ته‌رخان ده‌كرێت.
به‌وته‌ی ئه‌و ئابووریناسه، هه‌ندێك له ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌ستیان كردووه به پێدانی قه‌رز به حكومه‌تی عێراق به‌شێوه‌ی قیست، ئه‌مه‌ش له‌ترسی به‌هه‌ده‌ردان و بردنی ئه‌و بڕه‌پاره‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ی له ڕابردوودا ڕوویداوه.
سه‌رچاوه: سایتی سۆمه‌ریه نیوز