کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
توێژینەوە
لە قەزای حەمدانیە چی ڕوویدا؟ بۆچی ئاهەنگەكە بوو بە كارەسات؟
2023-09-27
دیبلۆماتیک
بەپێی دواهەمینو نوێترین زانیاری، كە عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق ڕایگەیاندووە، لە كارەساتی هۆڵی ئاهەنگگێڕانەكەی قەزای حەمدانییەدا 94 كەس گیانیان لە دەستداوەو زیاتر لە 100 كەسیش بریندار بوون.
كاتژمێر دەو نیوی شەوی ڕابردوو، لە هۆلێكی ئاهەنگێڕان بەناوی هۆڵی " هەیسەم" كە زیاتر لە 800 كەس بۆ بەشداری لە زەماوەندی حەنینو ئیرڤان كۆبووبوونەوەو سەرگەرمی ئاهەنگگێڕان بوون، بەهۆی ئاگركەوتنەوە لە هۆڵەكەدا كارەساتێكی گەورە ڕوو دەداتو تەواوی عێراق دەهەژێنێت.
هەرچەندە سەرەتا وا باسكرا كە بەهۆی شۆتی كارەباوە ئاگر لە هۆڵی ئاهەنگەكە بەربووە، بەڵام دواتر بەرگری شارستانی عێراق هۆكاری ئاگرە گەورەكەی هۆڵەكەی بۆ بەكارهێنانی یارییە ئاگرینەكان گەڕاندەوەو ڕایشیگەیاند بەهۆی ئەوەی كە ناوەوەی هۆڵەكە بە پلاستیك دروستكراوە ئاگرەكە بە خێرایی تەشەنەی سەندووە.
بەرگری شارستانی عێراق هۆکاری زۆری قوربانییەكانیشی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە كە تەنها دەرگای سەرەكی هۆڵەكە كراوە بووەو لە كاتی كەوتنەوەی ئاگرەكەدا سەرجەم دەرگا خزمەتگوزارییەكانی هۆڵەكە داخراوبوون.
هاوكات عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق، هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكەو ژۆری ژمارەی قوربانییەكانی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە هۆڵەكە هیچ ڕێو شوێنێكی سەلامەتی تێدا نەبووەو ناوەوەشی بە ماددەی " ئیكۆبۆند" ڕووپۆشكراوە كە مادەیەكە زۆر زوو گڕدەگرێتو بەو هۆیەشەوە ئاگرەكە بەزووی تەشەنەی سەندووەو سەقفی هۆڵەكە داڕماوە.
وەزیری ناوخۆ داخراویی دەرگا خزمەتگوزارییەكانی هۆڵەكەشی بە یەكێكیتر لە هۆكاری زۆری ژمارەی قوربانییەكان دانا.
عەبدولئەمیر شەمەری ئەوەشی ڕاگەیاند، کە چواردە کەسیان دەستگیرکردووە لەوانەی کە پەیوەندییان بە خراپی هۆڵەکەوە هەبووە، ئەوەش لە کاتێکدایە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم ئێوارەی ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە خاوەنی هۆڵەکەیان لە شاری هەولێر دەستگیر کڕدووەو تەسلیمی حکومەتی عێراقیان کردووەتەوە.
هاوكات. هەر لەپاش كارەساتەكەوە، عەبدوڵا جبوری، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا ڕایگەیاند، هۆڵەكە هیچ لە مەرجەكانی سەلامەتی تێدا نەبووەو زۆرینەی قوربانییەكان لە كاتی هەڵاتنیاندا بریندار بوون، یان گیانیان لەدەستداوە.
بەرپرسانی تەندروستی عێراق ئاماژە بەوە دەدەن کە بەهۆی سەختی برینی بریندارەکانەوە، پێدەچێت ژمارەی گیانلەدەستدانی کارەساتەکە زۆرتر ببێت.
زۆرترین سەردان
1
د.بەرهەم ساڵح گەوەرترین روداوی سیاسی دەهێنێتە سلێمانی
2
باوکی ئەتۆمی ئێران؛ ئەو پیاوەی سەدام دەیویست بەدەستی بێنێت
3
راستەوخۆ.. خاوەنی دووکانەکانی دارەسووتاوەکە قەرەبووەکە وەردەگرن
4
پانۆرامای هەشت قۆناغەكەی پرۆسەی ئەنفال ... " لە ئەنفالی دۆڵی جافایەتییەوە تا ئەنفالی بادینان"
5
مەسرور بارزانی قسەدەکات
زیاتر بخوێنەرەوە
ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیمون
شـــەکــرە، هەڕەشە لە عێراق دەکات
کاریگەری بارستاییەکانی خۆر و هەیڤ لەسەر بومەلەرز
پڕۆگرامی هارپ چییە؟
ئایا بەنداوی ئەتاتورک هۆکار بووە بۆ زۆری كاریگەری بۆمەلەرزە گەورەکەی تورکیا؟
چۆن دیموكراسی دەمرێت
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine