کۆمپانیای ئێل جی پەیامی "ژیان باشترە" فراوانتر دەکات بە فلیمێکی براندی هاندەرەوە بۆ برەودان بە گەشبینبوون

2023-10-14
دەرهێنراوە لەلایەن دەرهێنەری براوەی خەڵاتەوە، فلیمی براندی هاندەر هانی بینەران دەدات تا زیاتر ڕێچکەی گەشبینبوون بگرنە بەر
 
سیئۆل، 2023.10.14 کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی ئەمڕۆ پەیامی "ژیان باشترە" ی خۆی زیاتر برەوپێدا بە پێشکەشکردنی فلیمێکی براندی نوێ. ئەم فلیمە کە بەشێكە لە هەڵمەتە جیهانیە بەردەوامەکەی براند، بە شێوەیەکی جوان باس لە واتای راستەقینەی فەلسەفەی "ژیان باشترە" ی ئێڵ جی دەکات و پەیامە بەتین و بەهێزەکەی ئێڵ جی لەسەر گرنگبوونی گەشبینبوون بڵاو دەکاتەوە. 

هەڵمەتی "ژیان باشترە" لە ئابی ٢٠٢٣ دا بەگەڕخرا و ئامانجی هاندانی خەلکیە لە رووبەرووبوونەوەیان لەگەڵ ئاستەنگیەکانی ژیانیان و کاتە سەختەکانیاندا بە گەشبینیەوە، هەروەها تیشكخستنە سەر سروشتی بەرگەگرتنی فەلسەفە و بەهاکانی براندی ئێل جی کە ئێل جی خۆی بەردەوام لە تەمەنی خۆیدا پابەند بووە پێوەی.
ئەم فلیمە نوێیە کە ماوەکەی ٩٠ چرکەیە، باس لە پیاوێکی تەمەن مامناوەند دەکات کە دەیەوێت گەشبین بێت لە گەشتی ژیانی تایبەتی خۆیدا، ئەمەش وادەکات بتوانێت زاڵ بێت بەسەر ئاستەنگیەکانیدا و شتێك بەدەستبێنێت کە کەس باوەڕی نەدەکرد ئەم پیاوە بتوانێت وابکات. لە دەستپێکی فلیمەکەدا ئەکتەری سەرەکی فلیمەکە وا دیارە دەیەوێت سەر سکۆتەرێکی تەختە بکەوێت  و بە درێژایی شەقامێکی دەرەوەی شار لێی بخوڕێت، بەڵام بۆی زەحمەتە. لەگەڵ بەرەوپێشچوونی فلیمەکەدا ئەم کەسە زیاتر خۆی تەرخان دەکات و دەست دەکات بە لێخوڕینی ئەم تەختەیە بە ئاسانی و جوانی بەسەر قیرەکەدا و زەردەخەنەیەکی گەش و گەورەش دەکات. 
پەیامی شاراوەی ئەم چیرۆکە جوانە ئەوەیە هەموو یەکێك لەناخیدا گەشبینی هەیە، تەنها ئەوەمان لەسەرە ئەم گەشبینیە لە ئامێز بگرین و بیهێنینە دەرەوە. بەکارهێنانی سکۆتەری تەختە وەکو ئاماژەیەک بۆ ژیان بەکارهێنراوە، فلیمەکە پێشنیاری ئەوە دەکات هەر ئامانج و خەونێک دەکرێت بێتە دی ئەگەر کەسەکان هێندەی پێویست ئازا بن و گەشبین بن بۆ زاڵ بوون بەسەر ئەو سنورانەدا کە خۆیان بۆخۆیانیان داناوە لەنێوان خۆیان و گەشتن بە ئامانجەکانیاندا. 
فلیمی براندی ئێڵ جی لەلایەن تیمی داهێنەری TBWA\Chiat\Day New York ەوە دروستکرا و لەلایەن دەرهێنەری براوەی خەڵاتی ئێمی، نیکۆلای فوگلسیگ ەوە کاری دەرهێنانی بۆ کرا، چیرۆک گێرانەوە ساکارە جوانەکەی ئەم دەرهێنەرە زۆر بە بەهێزی ئەوە وێنا دەکات کە چی دەبێت ئەگەر کەسێك بڕیار بدات ڕێچکەی گەشبینبوون بگرێتە بەر. 

نیکۆلای وتی "کۆمپانیای ئێل جی هاتنە لام  و باسی بیرۆکەی بەشداریپێکردنی واتای فەلسەفەی "ژیان باشترە" ی خۆیانیان بۆ کردم  لە گۆشەنیگای گەشبینبوونەوە، منیش دەستبەجێ ئەم پرۆژەیە چووە دڵمەوە. من ئەم چیرۆکی پاڵەوانە چاوەروان نەکراوەم بەدڵ بوو کە دەیەوێت لە مەودای ئاسودەیی خۆی بێتە دەرەوە و لەڕێی گەشبینیەوە زاڵ بێت بەسەر ئاستەنگیەکانیدا، بەلای منەوە ئەم چیرۆکە یادهێنەوەیەکی بەهێزە کە لەناو نەرێنیبووندا نەخنکێین و بتوانین بەوپەڕی تواناوە ژیان بکەین"

لەگەڵ ئەوەی ئێڵ جی بازرگانی و کارەکانی دەگۆڕێت، ئەو ڕێگەیەش دەگۆڕێت کە بەهۆیەوە پەیوەندیدەگرێت لەگەڵ بەکارهێنەران و خاوەن پشکەکانیدا، ئەمەش لەڕێی داهێنانەوەی براندەکەیەوە کەلەم دواییانەدا کردوویەتی، بۆ دڵنیابون لەوەی بەها و فەلسەفەکانی "ژیان باشترە" لەهەموو خاڵەکانی بەرکەوتن بە ئەزموونی بەکارهێنەراندا بەکاری بێنێت. تا ئێستا ئەم هەڵمەتە چەندان دیمەن و شوێنی بەناوبانگی لە شارەکانی جیهاندا بەکارهێناوە، وەکو دوبەی و لەندەن و نیو یۆرک و سیئۆل. 

جیۆنسیۆک (JS) لی، جێگری باڵای سەرۆک و سەرۆکی بەشی سەنتەری بازارگەڕی جیهانی ئێل جی، وتی "پەیامی ژیان باشترە نوێنەرایەتی پابەندبوونە پتەوەکەی ئێمەیە بۆ گۆرینی ژیانی خەلکی بەرەو باشتر لەڕێی داهێنانەوە. هاوشانی دیدی داهاتوومان بۆ بوون بە کۆمپانیای ئامێری زیرەکی ژیان، ئێمە لە خاڵەکانی بەرەکەوتندا پەیوەندی دەگرین لەگەڵ چەندان بەکارهێنەردا بە شێوەیەکی چالاکانەتر و گەنجانەتر. "

کیم هیۆ-ئون، جێگری سەرۆکی سەنتەری بازاڕگەڕی جیهانی ئێل جی وتی "لەڕێی ئەم هەڵمەتە جیهانیەمانەوە، ئێمە ئامانجمان گەیاندنی پەیامی "ژیان باشترە" کە هاندەر و جۆشدەر بێت بۆ بەکارهێنەران تا بتوانن بە گەشبینانە ژیان بکەن. ئێمە هیوادارین فلیمی براندەکەمان ورەی بەکارهێنەرانمان بەرز بکاتەوە و کاریگەریەکی واتادار لەسەر ژیانیان دروست بکات."

فلیمی براندەکە لە کەنالی یوتیوبی ئێل جی جیهانی هەیە
www.youtube.com/GlobalLG