پێكهێنانی کۆمەڵگەیەکی گشتگیر بە دروشمی "ئامێری کارەبایی بۆ هەمووان"

2023-11-11
11/11/2023
کاتێك بەرهەم یان خزمەتگوزاریەکان بە شێوەیەکی لاواز دیزاین دەکرێن، دەبنە دروستبوونی بەربەست کە وادەکات کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەدەر دەنێت لە بەکارهێنانیان. هەموو کۆمپانیایەک کاردەکەن بۆ ئەوەی بەردەستبوون و ئاسانکاری بەرهەمەکانیان مسۆگەر بێت بۆ دڵنیابونەوە لەوەی ئەم کەسە خاوەن پێداویستی تایبەتیانە یان کەسانی بەساڵاچوو بە ئاسانی بەرهەمەکان بەکاربێنن. 
 
وەکو بەشێك لە پلانی ٢٠٣٠ بۆ ژیانێکی باشتر، ئێل جی پابەندبوونی خۆی نیشاندان لە دروستکردنی جیهانێکی ئاسانکار و بەردەوامیپێدراو، ئەمەش لەژێر ڕۆشنایی ئەرکی ئێل جی کە "ژیانێکی باشتر بۆ هەمووان" ە. بۆ بینینی ئەوەی چۆن ئێل جی کار دەکات بۆ یەکخستنی تایبەتمەندیەکانی ئاساناکرێتی و دیزاینی جیهانی  بۆ کۆمەڵە بەرهەمەکانی، با بزانین چۆن ئێل جی هەوڵ دەدات بۆ دابینکردنی بەها و ئەزموونی بێوێنە لەڕێی داهێنانە تەکنۆلۆژیەکانیەوە کە دڵنیایی دەدەن لە دابینکردنی ژیانێکی باشتر بۆ هەمووان. 


 
پاکێجی جیهانیی UP
لەوانەیە ئەو کەسانەی خاوەن پێداویستی تایبەت بن بە زەحمەت ئامێرە کارەباییەکانی ناوماڵ بەکاربێنن یان دەرگاکان بکەنەوە و دابخەن. بۆ ئەم جۆرە بەکارهێنەرانە، ئێڵ جی پاکێجی جیهانی UP ی دروست کرد بە ئامانجی توانادارکردنی هەمووان بەبێ گوێدانە رەگەز و تەمەن و پێداویستیە تایبەتیەکەیان، ئەمەش بۆ ئەوەی بە ئاسانی بەرهەمەکانی ئێڵ جی بەکاربێنن. ئەم پاکێجە کە لە بۆنەی IFA ٢٠٢٣ دا دەرکەوت، ئەکسسواری پێوەکراو لەخۆ دەگرێت بۆ ئەوەی ئامێرەکانی ساردکارەوە و جلشۆر و جلوشککار و گسکی کارەبایی و پاکژکاری ئاو بە ئاسانی بەکاربێنن، سەرباری ئەمانەش ئامانج لێی کەمکردنەوەی پاشماوەی کاربۆن بوو چونکە ئەم پاکێچە لە پلاستیکی دووبارەسازکراو دروستکراوە. 

تایبەتمەندی خودکار و ئاسانکار
بەهۆی پەستانی هەواوە، ئامێری ساردکارەوە بە زەحمەت لەلایەن هەموو کەسێکەوە دەتوانرێت بکرێتەوە، زۆرکەس توشی دۆخی نەکردنەوەی دەرگای ساردکارەوە بوون چونکە هەردوو دەستیان زەرفی سەوزە و میوەی پێوە بووە. بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە Objet Collection Fridge ی ئێل جی تایبەتمەندی "دەرگای خودکار"ی لەگەڵە کە وادەکات بەکارهێنەران بە بەرکەوتن دەرگای ساردکارەوەکە بکەنەوە. 
 


ساردکاری LG SIGNATURE بەهەمان شێوە تایبەتمەندی Auto Open Door™ دەرگای خودکاری لەگەڵە بەهۆی هەستەوەرێکی زیرەکەوە لە بەشی خوارەوەی ساردکارەوەکەدا، بە تەنها بەرکەوتن دەرگاکە دەکرێتەوە بەبێ دەستنان بە هیچ شتێکدا. ناوەوەی ساردکارەوەکە تایبەتمەندی چەکمەجەی زیرەکی خودکاری تێدایە کە وادەکات چەکمەجەکان بە خودکارانە بێنە دەرەوە. چەندان ئامێری کارەبایی تری ئێل جی ئاسانکاری هاوشێوە دابین دەکەن. قاپشۆرەکان کە تایبەتمەندی دەرگای خودکاریان هەیە دوای تەواوبوونی سوڕی جڵشوشتنەکە، جلشۆرەکانیش تایبەتمەندی ئاگادارکردنەوەی بەکارهێنەریشیان هەیە بۆ گۆڕینی فلتەرەکان کە بە خودکارانە مادەی پاکژکارەوە و هەوا بۆنخۆشکار دەڕژن. 


 
ناسەرەوەی دەنگ
ئێڵ جی چەندان بەرهەمی دروستکردووە کە تایبەتمەندی ناسەرەوەی دەنگیان هەیە بۆ بەکارهێنەران کە کێشەی جوڵەیان هەیە و بە زەحمەت دەتوانن بە دەستەکانیان بەرهەمەکان بەکاربێنن. ئامێری PuriCare Water Purifier ی ئێل جی کە یەکەم پاکژکاری ئاوە لە کۆریای باشور دروستکراوە بە تایبەتمەندی ناسەرەوەی دەنگ وادەکات بەکارهێنەران داوای ئەو بڕە ئاوە بکەن کە دەیانەوێت بەبێ پەنجەنان بە هیچ دوگمەیەکدا. ئەم تایبەتمەندیە لە هەندێک ئامێری تری ئێڵ جیدا بەردەستە، وەکو هەوا گۆڕکار و گسکی کارەبایی بێ وایەر و خودکاری CordZero™ ThinQ، هەروەها لە ئامێری ساردکاری چوار دەرگایی و هەلگری مەیی LG SIGNATUREیشدا هەن، بۆ هەندێك بەرهەمی تریش وردە وردە دادەنرێن. 

لەزگەی برایلە
بۆ ئەو بەکارهێنەرانەی کە کێشەی بینینیان هەیە، ئێل جی لەزگەی برایلە (نوسینی نابینایان)ی دروستکردووە و دابەش کردووە لە کۆریای باشوردا، کە لە ١٠ ئایکۆنی هەلتۆقیوی ڕێنمایی برایلە پێك هاتوون، لەوانە "هەڵکردن/کوژانەوە" و "دەستپێکردن و وەستان" و "وایفای" لە خۆ دەگرن. ئەم لەزگانە کە لە سالی پارەوە بەردەستن بەبێ کرێی زیادە، دەتوانرێت بلکێنرێن بە هەموو ئامێرە کارەباییەکانی ئێڵ جیەوە و ئەگەر پەیوەستکران بە بەرنامەی ThinQ ی ئێل جیەوە بەکارهێنەران دەتوانن هاریکاری زیادە وەربگرن لەڕێی ڕێنمایی دەنگیەوە. 

کۆنترۆلی دوگمە هەلتۆقیو
بۆ ئەو بەکارهێنەرانەی خاوەن پێداویستی تایبەتن، بەکارهێنانی ئامێری کارەبایی ناوماڵ کە چەندان دوگمەی لەسەرە کارێکی زەحمەتە، لەم دواییانەشدا ئەم ئاستەنگیە زیاتر زەق بۆتەوە چونکە بەکارهێنەران خوازیاری ئەو ئامێرە ئەلیکترۆنیانەن کە سیستەمی دەستلێدانی لیدی تەختیان هەیە وەک لە بەکارهێنانی دوگمە. بۆ رەواندنەوەی ئەم زەحمەتیانە بۆ ئەو کەسانەی کێشەی بینینیان هەیە، ئێل جی کۆنترۆڵیکی دروستکردووە کە دوگمەی هەلتۆقیوی لەسەرە لەگەڵ زیاد و کزکردنی دەنگ و گۆرینی کەناڵەکان و ژمارەکان. بەکارهێنەران دەتوانن دەست بنێن بە دوگمەی ناسەرەوەی دەنگدا و کار بە تەلەڤیزۆنەکانیان بکەن لەڕێی فەرمانە دەنگیەکانەوە. 


 
پێکەوە گوێ لە تەلەڤیزۆن بگرن
لەگەڵ بەساڵاچوونی مرۆڤدا، توانستی بیستن بە سروشتی دادەبەزێت، ئەو بەساڵاچوانەی حەز بە تەماشاکردنی تەلەڤیزۆن دەکەن لەگەڵ خێزانەکانیاندا دەکرێت شتێکی ناخۆش و زەحمەت بێت چونکە دەنگی تەلەڤیزۆنەکان بەرز دەکەنەوە ئەمەش بێزارکار دەبێت بۆ کەسانی تری ژوورەکە. لەگەڵ ئەوەی هەندێك کەناڵ ژێرنوسیان لەگەڵە، بەسالاچووەکان بۆچونی خۆیان ناردووە و دەڵێن ئەزموونی تەماشاکردنی تەلەڤیزۆن بەبێ دەنگ چێژبەخش نیە. ئەو بەکارهێنەرانەی توانای بیستینیان لاوازە تەلەڤیزۆنی ئێل جی تایبەتمەندی "پێکەوە گوێ لە تەلەڤیزۆن بگرن"ی هەیە کە لەهەمان کاتدا دەنگ دەنێرێت بۆ بلندگۆی تەلەڤیزۆنەکە و ئامێرێکی بلوتوس. ئێڵ جی کاری کردووە بۆ رەچاوکردنی بێزاریەکانی بەکارهێنەران تا ئەو کەسانەی توانای بیستنیان لاوازە بتوانن بەردەوام بن لە چێژ بینین لە تەماشاکردنی تەلەڤیزۆن لەگەڵ کەسە ئازیزەکانیاندا. 

بەرنامەی پالپشتی لە زمانی هێما
هەروەها تەلەڤیزۆنەکانی ئێڵ جی تایبەتمەندی "بەرنامەی پالپشتی زمانی هێما"یان لەسەرە، کە یارمەتیدەری کەسانی خاوەن پێداویستی بیستنە قەبارەی وەرگێڕە هێماکە گەورە دەکات لەسەر روونماکە بۆ ئەوەی بتوانن لێوی قسەکارەکان و ئاماژە دەستیەکان بە روونی بخوێننەوە. 
ئێل جی پابەندە بە پێکهێنانی کۆمەڵگەیەکی گشتگیر کە کەس تیایدا پشتگوێ نەخرێت و بە چالاکانە تایبەتمەندی ئاسانکاری و ئەکسسواری یاریدەدەر باشتر دەکات. بۆ ئاگاداربوون لەوەی چۆن ئێل جی بەشداری دەکات لە دروستکردنی "ژیانێکی باشتر بۆ هەمووان" سەردانی ئەم لینکە بکە. 

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکەن :
https://www.lge360.com/iraq_ar/press-media


ماڵپەڕی ئێل جی
https://www.lge360.com