کۆمپانیای ئێل جی ئەنجامە داراییەکانی لە چارەکی سێهەمی 2023 دا بڵاو دەکاتەوە

2023-11-20
ئەدای بەرز و قازانجی گەورە رەنگدانەوەی بەرەوپێشچوونە لە باشتربوونی بازرگانی و خێراترکردنی بازرگانی B2B (کارگە بۆ کارگە) و بەدەستهێنانی بزوێنەری نوێ بۆ گەشەکردن

سیئۆل، 2023.11.20 کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی ئەمرۆ ئەنجامە داراییەکانی چارەکی سێهەمی ساڵی ٢٠٢٣ ی بڵاوکردەوە کە داهاتی بڕی ٢٠.٧ تریلیۆن یەنی کۆری بووە لەگەڵ قازانجی بەگەڕخستنی ٩٩٦.٧ ملیار یەنی کۆری، کە هەردووکیان دووهەم بەرزترین ژمارە بوون لە چارەکی سێهەمی مێژووی کۆمپانیای ئێل جیدا. ئەم ئەدا گەورەیە بەهۆی بازرگانی ئامێرە کارەباییەکانی ناوماڵ و پارچەکانی ئۆتۆمبیلی ئێل جی بووە، کە ئەمەی دووهەمی یەکێکە لە بزوێنەرەکانی داهاتووی ئێل جی بۆ گەشەکردن. ئامێرە کارەباییەکانی ناوماڵ دوو هێندە زیادی کردووە لە قازانجی بەگەڕخستندا ساڵ دوای ساڵ و لقی ئێل جی بۆ پارچەی ئۆتۆمبیل بەرزترین قازانجی بەگەڕخستنی تۆمار کردووە. 

ئەدای بەهێز رەنگدانەوەی بەرەوپێشچوونی رێکوپێکی کۆمپانیایە لە جێبەجێکردنی دیدی داهاتووی بۆ ساڵی ٢٠٣٠، کە بۆتە هۆی داهاتی گەورە و قازانج سەرباری خاوبونەوەی ماوە درێژی ئابوری. بنەماکانی دیدی ئێل جی بۆ ٢٠٣٠ کە لە مانگی حوزەیراندا بڵاوکرایەوە، جەختکردنەوەیە سەر فراوانکردنی B2B داهێنانی مۆدێلی کاری جگە لە کەلوپەل و پەرەپێدان و گرتنەخۆی بزوێنەری گەشەی نوێ بە ئامانجی ئەوەی ئێڵ جی ببێتە زیاتر لە کۆمپانیایەکی ئامێری کارەبایی و ببیتە کۆمپانیایەکی ئامێری ژیانی زیرەك کە بتوانێت مەودا و ئەزموونە هەمەچەشنەکان فراوان بکات و پێک ببەستێتەوە. 

گەشەی داهات کاریگەری گەورەی کراوەتە سەر لەلایەن فراوانبوونی B2B یەوە بە سیستەمەکانی HVAC (هەوا گۆڕکێ) و پارچەی ئۆتۆمبیلیشەوە، کە هۆکاری سەرەکی پشت دووهەم گەورەترین چارەکی سێهەم بوون لە مێژووی ئێل جیدا. داهاتی B2B بە ڕێژەیەکی بەرچاو گەشەی کردووە کە نزیکەی سەدا ٣٥ ی کۆی گشتی داهاتی ئەمساڵ بووە. 

کاری B2B کەمتر کاریگەری کراوەتە سەر لەلایەن دۆخەکانی ئابووریەوە بەراورد بە B2C (بازرگانی جۆری کۆمپانیا بۆ بەکارهێنەر)، داهات و قازانجیش چاوەروانی دەکرێت جێگیر ببنەوە لەگەڵ ئەوەی بازرگانیەکان بە دروستی دابمەزرێن. باشیەکی تر کاریگەری (بەئامانج گرتن)ە کە دەکرێت یارمەتیدەر بێت لە برەودان بە پەرەپێدانی پەیوەندیەکی بەهێزی ماوە درێژ لەگەڵ خوازیاران و بەکارهێنەراندا. ئێل جی پلانی هەیە بۆ پەرەپێدانی دەرفەتی گەشەی نوێ لە بوارەکەدا ئەویش بەوەی زیاتر بکات وەك تەنها دابینکردنی بەرهەمەکانی B2B بۆ فراوانبوون و چوونە ناو بازرگانی دابینکردنی بەرهەمی بەها بەرز پەیوەندیدار بە بەرهەمە دابینکراوەکانەوە. ئامانجەکە گەورەکردنی داهاتی B2B یە بۆ ٤٠ تریلیۆن یەنی کۆری تا ٢٠٣٠. 

قازانجی بەگەڕخستنی چارەکی سێهەم بە ڕێژەی سەدا ٣٠ زیادی کردووە بۆ ساڵ دوای ساڵ و چارەك دوای چارەک. هۆکارێکی سەرەکی قازانج بەرزیەکە دەگەڕێتەوە بۆ داهێنان لە مۆدێلی بازرگانی کۆمپانیاکەدا، ئەویش تێکەڵکردنی نا ئامێرییەکانی وەکو بواری سەر هێڵ و خزمەتگوزاری دەنگ و رەنگ لەگەڵ بەرهەمە ئامێریە کارەباییەکانی ناوماڵ و تەلەڤیزۆن. لە رابردوودا داهاتی ئامێرە فرۆشراوەکان تۆمار دەکرا، ئێستا بۆتە داهاتی بەردەوام ئەویش لە بەکارهێنانی سەکۆ دابەزێنراوەکانی ملیۆنان ئامێری ئێڵ جی کە  بەکارهێنەران بەکاری دێنن. 

لە پەرەپێدان و لەخۆگرتنی بزوێنەری نوێی گەشەکردندا، ئێڵ جی ئامانجی جەختکردنەوەیە سەر وەبەرهێنان لە بازرگانی ئومێدبەخشدا کە تەنها توانای مسۆگەر پیشان نەدات، بەڵكو بتوانێت توانست دروست بکات لە بازرگانیە هەبووەکاندا. وەبەرهێنان لە بارگاوییکردنەوەی ئۆتۆمبیلی کارەباییدا وێناکردنێکی ڕوونە بۆ ئەم توانست دروستکردنە. کۆمپانیاکە پلانی هەیە فراوانکاری بکات بۆ بازاری جیهانی لە دەستپێکی ساڵی داهاتوودا بە هەماهەنگی لەگەڵ چەندان هاوبەشی هەمەچەشندا. 

ئەدای ڕێکوپێک و بەرەوپێشچوونی بەردەوامی ئێل جی بۆ سێ پایەکەی دیدی ٢٠٣٠ کە پێشەنگیکردنی گەشەکردنی B2B ی ئێڵ جی و قازانج دروستکردن لە بەرهەمە نائامێریەکان و بەهێزکردنی بەهای کۆمپانیاکەن (بزوێنەری نوێی گەشەکردن) وێناکردنێکی بەهێزی بەرەوپێشچوونی ئێڵ جین بەرەو بەدەستهێنانی Triple 7 (ڕێژەی گەشەی تێكرا و قازانجی بەگەڕخستنی سەدا ٧ یان زیاتر و بەهای کۆمپانیا بۆ ڕێژەی EBITDA بۆ ٧ یان زیاتر.)

ئێل جی بەردەوام دەبێت لە جەختکردەوە سەر خێراکردنی هەوڵەکانی گۆڕینی بازرگانیەکەی بۆ چارەکی چوارهەم، عەوداڵی هێشتنەوەی گەشەی بەرزە لە B2B و پارچەی ئۆتۆمبیلدا تا پێشەنگیەکە بگرنە دەست، لەهەمان کاتدا زیادبوونی فرۆشی بەرهەمە ئاست بەرزەکان کە کۆتایی ساڵ لە نزیکبونەوەدایە. هەروەها ئێڵ جی پلانی هەیە کارایەتیەکان باشتربکات لەڕێی پێشبینیکردنی باشتری داواکاری بۆ پشتیوانیکردنی قازانجی سەقامگیر لە بەرەوپێشچووندا. 

کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆڕ داهاتی لە چارەکی سێهەمدا ٧.٤٦ تریلیۆن یەنی کۆری بووە و قازانجی بەگەڕخستنی ٥٠٤.٥ ملیار یەن بووە. قازانجی بەگەڕخستن دوو هێند زیاتر بووە بە ساڵ دوای ساڵ، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ڕکابەرێتی بەهێز لە کۆی کارەکاندا بە دروستکردن و ئامادەکردن و لۆجیستیەوە. ڕێژەی داهات بە بەرزی ماوەتەوە بەراورد بە چارەکی سێهەمی ساڵی پار، ئەمەش بە هاریکاری جێگۆرکێی ستراتیژی بەرهەمەکان لە وەلامدا بۆ کەمبونەوەی داواکاری و فراوانبوونی B2B بە ئامێرەکانی HVAC و ئامێرە کارەباییەکانی ناو کەوانتەردا. ئێل جی پلانی هەیە بەکارەباییکردن و لەکاربۆنخستن لە سیستەمی HVAC خێراتر بێت لە گوژمی گەشەی B2B دا. بۆ نمونە لە ویلایەتە یەکگرتووەکاندا ئێڵ جی لەم دواییانەدا پابەند بوو بە زنجیرەیەک کارەوە بۆ پاڵپشتیکردنی ئامانجی کالیفۆرنیا لە دانانی شەش ملیۆن پەمپی هەوای گەرمی کارەباییدا تا ٢٠٣٠. ئێڵ جی بە چالاکانە کارەکانی HVAC فراوان دەکات بە سیستەمی هەواگۆڕی دەرەوەی ماڵەوە. لە چارەکی چوارەمدا ئێڵ جی دەیەوێت پێشەنگی بکات لە گۆڕینی ئامێرە کارەباییەکانی ناوماڵدا بە بەرنامەی ThinQ UP 2.0 بۆ ئەوەی بچنە بواری خزمەتگوزاری دەنگ و رەنگەوە. چوار تایبەتمەندی نوێ بۆ ThinQ UP 2.0 لە ئەمریکاری باکور بڵاوکراوەتەوە کە بۆتە خێراکردنی داهێنان لە ئەزموونی بەکارهێنەردا. 

کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ پارچەی ئۆتۆمبیل بڕی ٢.٥ تریلیۆن یەنی کۆری داهاتی بووە لە چارەکی سێهەمدا و بڕی ١٣٤.٩ ملیار یەن قازانجی بەگەرخستنی بووە، کە بەرزترینە ئاستە لە هەموو داهاتی چارەکی سێهەم و قازانجی بەگەڕخستنەکاندا. ئێڵ جی هەنگاوەکانی خۆی خێراتر دەکات لە گەشەکردندا بنەما لەسەر بەڕێوەبردنی سەقامگیری زنجیرەی دابینکاریەکەی و تۆماری داواکاری کە پێشبینی دەکرێت بگاتە ١٠٠ تریلیۆن یەنی کۆری تا کۆتایی ئەمساڵ. یەکەی کارسازیەکە پێشبینی دەکرێت ١٠ تریلیۆن یەن تێپەڕێنێت لە داهاتی ساڵانەدا بۆ یەکەمجار لەمساڵدا، ئەمەش ڕێخۆش دەکات ببێتە هێزی بەگەڕخەری سەرەکی لە گەشەی گشتی ئێڵ جیدا. گەشەکردن پێشبینی دەکرێت بەرز بێت بەهۆی خێراکردنی گۆڕانکاری بۆ ئۆتۆمبیلی کارەبایی و داوای بەرز بۆ پارچە بەها بەرزەکاندا، سەرباری دوودڵیەکان لەسەر خاوبونەوەی کاتیی داواکاری لە پیشەسازی پارچەی ئۆتۆمبیلدا. لەژێر رۆشنایی پەرەپێدانەکاندا، ئێل جی پلانی هەیە گۆژمی گەشەکەی بێڵێتەوە بە جەختکردنەوە سەر پرۆژەی بەها بەرز و خێراکردنی دروستکردنی هەرێمی لە وێستگەی ماگنای ئێل جی لە رامۆس ئاریزپە لە مەکسیک. 

کۆمپانیای ئێل جی بۆ کاتبەسەربردنی ناوماڵ بڕی ٣.٥٧ تریلیۆن یەن داهاتی بووە لە چارەکی سێهەمدا و بڕی ١١٠.٧ ملیار یەن قازانجی بەگەرخستنی بووە. ئێڵ جی گەشەی قازانجی هێشتۆتەوە بە بەرزی ئەویش بەوەی بە کاریگەرانە فراوانبوونەکانی بەڕێوەبردووە لە بازاردا سەرباری بەرزبونەوەی نرخی رووکاری ئێل سی دی، کە لەهەمان کاتدا سەرچاوەکانی قازانجی هەمەچەشن کردووە بنەما لەسەر گەشەی خزمەتگوزاری دەنگ و رەنگ کە لە تەلەڤیزۆنە زیرەکەکانیدا دانراوە. ئێل جی گۆرینی بۆ کارسازی بنەما لەسەر بەرهەم بۆ کارسازی بنەما لەسەر دەنگ ورەنگ و کاتبەسەربردن خێراتر دەکات چونکە بازاری دەنگ و رەنگ بەردەوامە لە گەشەکردن. بەم هۆیەوە و سەرباری فراوانکردنی هەماهەنگیەکان لەگەڵ چەندان دابینکاری دەنگ و رەنگدا، ئێل جی سیستەمی بەگەرخستنی تەلەڤیزۆنەکانی بەرز دەکاتەوە بۆ فراوانکردنی ئەزموونی دەنگ و رەنگ لەلایەن بەکارهێنەرانەوە. ژمارەی ئەو تەلەڤیزۆنانەی webOSیان لەسەرە کە بناغەی کارسازی دەنگ و رەنگی ئێل جیە پێشبینی دەکرێت بگاتە ٣٠٠ ملیۆن یەکە تا ٢٠٢٦

کۆمپانیای ئێل جی بۆ کارسازی بڕی ١.٣٣ تریلیۆن یەنی کۆری داهاتی بووە لە چارەکی سێهەمدا و بری ٢٠.٥ ملیار یەن زەرەری بەگەڕخستنی بووە. هەردوو داهات و قازانج لاواز بوون بەهۆی کەمبونەوەی داواکاری بۆ بەرهەمی تەکنۆلۆژیای زانیار. لەگەڵ بەردەوامبوونی هەلومەرجە ئاستەنگدارەکانی کارسازیدا، ئێڵ جی بەردەوامە لە داهێنانکردن لە ئەزموونی بەکارهێنەردا بە ئامێری ئاست بەرزی تەکنۆلۆژیای زانیاریەوە وەکو روونمای بازرگانی و لاپتۆپی نوشتاوە کە کارسازی هەمەچەشن دابین دەکەن، هەروەها بەرەوپێشچوونی دیوە لە پێشبینیکردنی کارسازی بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبیلی کارەباییدا، کە یەکێکە لە بزوێنەرە نوێیەکانی گەشەی ئێل جی. 



# # #


دەربارەی کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی
کۆمپانیای ئێل جی بۆ کەلوپەلی ئەلیکترۆنی داهێنەرێکی جیهانییە لە تەکنۆلۆژیا و کەلوپەلی ئەلیکترۆنیی گشتیدا، لە زۆرینەی وڵاتاندا بوونی هەیە و هێزێکی کاری هەیە کە لە ٧٤،٠٠٠ فەرمانبەر پێكهاتووە. ئێل جی چوار کۆمپانیای هەیە: 
Home Appliance & Air Solution (کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆڕ)،  Home Entertainment (کەلوپەلی کاتبەسەربردن لەناوماڵدا) ،  Vehicle component Solutions  (ئامێرەکانی ناو ئۆتۆمبیل) و  Business Solutions(بەرهەمە کارسازیەکان) کە پێکەوە لە ٢٠٢٢ دا زیاتر لە بڕی ٨٠ تریلیۆن وەنی کۆریای باشور (زیاتر لە ٦١ ملیار دۆلاری ئەمریکی) فرۆشیان هەبووە. ئێل جی کارگەیەکی پێشەنگە بۆ کەلوپەلی کارەبایی و بازرگانی، تەلەڤیزۆن وئامێری کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆر و ڕوونما و رۆبۆتی خزمەتکار و ئامێرەکانی ناو ئۆتۆمبیل و ئامێرە تایبەتیە براندەکانی ئێل جی LG SIGNATURE و ThinQ  هەموویان لە جیهاندا ئاشنا و ناسراون. سەردانی ئەم ماڵپەرە بکە بۆ نوێترین هەواڵ:  www.LGnewsroom.com  

ماڵپەڕی ئێل جی
https://www.lge360.com