کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
ئابووری
کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی رۆژێکی نایاب پێشکەشی دار ئەلتفوڵە بۆ بێ باوکان دەکات لەڕێی بەخشینی سیستەمی پێشکەوتووی کاتبەسەربردنەوە
2023-11-23
بۆ یادکردنەوەی رۆژی جیهانی منداڵان، کۆمپانیای ئێل جی تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو دەبەخشێت بۆ باشترکردنی فێربوون و کاتبەسەربردن لە دار ئەلتفوڵە بۆ بێ باوکان لە بەغداد
بەغداد، عێراق- ٢٣.١١.٢٠٢٣ کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی سیستەمێکی کاتبەسەربردنی هەرە پێشکەوتووی بەخشی بە دار ئەلتفوڵە بۆ بێ باوکان لە ناحیەی ساڵحیە لە بەغداد، کە ئەمەش بەخشینێکی گەورەیە بۆ کۆمەڵگە. ئەم کارە مرۆییە هاوکاتە لەگەڵ رۆژی جیهانی منداڵان، ئەم سیستەمە پێكهاتووە لە تەلەڤیزۆنێکی ٧٠ ئینچی و بڵندگۆی LG Sound Bar SP2 بۆ ئەوەی کاتبەسەربردنێکی نایاب و ژینگەیەکی پەروەردەیی بۆ منداڵانی خانەکە دابین بکات.
ئەم بەخشینە لەلایەن تیمی کۆمپانیای ئێڵ جی لە عێراقەوە کراوە بە ئامادەبوونی ڕاگەیاندنی ناوخۆیی و نمایشکردنی یەکێك لە مۆدێلە ئاست بەرزەکانی ئێل جی کە تەلەفیزۆنێکی قەبارە ٧٠ ئینچە و تەکنۆلۆژیایەکی پێشکەوتووی پیشاندانی هەیە بۆ دابینکردنی هەستێکی تێکەڵبوون لەگەڵ بابەتەکانی ناو تەلەڤیزۆنەکە. بۆ قوڵترکردنەوەی ئەم هەست و ئەزموونە، بڵندگۆی LG Sound Bar SP2 هەیە کە دەنگ قوڵکارێکی تایبەتی لەسەرە (subwoofer) لەگەڵ دوو رادێتەری وەستاوی لەگەڵە (ژێرقەباغی بڵندگۆ) کە بە شێوەیەکی ئەندازیاری نایاب پێکەوە نراون بۆ بەخشینی دەنگێکی بێ خەوش و نایاب. ئەم یەکخستنە تەکنۆلۆژیاییەی دەنگ و رەنگ دیزاینکراوە بۆ باشترکردنی کاتبەسەربردن و دابینکردنی بابەتە پەروەردەییەکان بە هیوای فراوانکردنی ئاسۆی فێربوونی منداڵانی خانەکە.
تایچەنگ کیم، بەڕێوەبەری گشتی ئێل جی لە عێراق، جەختی کردەوە لەسەر کاریگەری ئەم بەخشینە و وتی "لەڕێی ئەم بەخشینەوە، ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی پابەندبوونی خۆی دووپات دەکاتەوە بۆ بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیا بۆ مەرامە باشەکان. ئامانجی ئێمە خۆشترکردنی ژیانی ئەم منداڵانەیە، بۆ ئەوەی ببێتە سەرچاوەیەکی کاتبەسەربردن و ئامڕازێکی چالاکی فێرکاریش. ئێمە باوەڕمان وایە ئەم جۆرە دەستپێشخەریانە دەکرێت جیاوازیەکی واتادار دروست بکات لە کۆمەڵگەدا، بەتایبەتی بۆ ئەم ئەندامە لاوانەی کۆمەڵگە."
ستاف و بەڕێوەبردنی خانەی دار ئەلتفوڵە سوپاسگوزاری بێپایانی خۆیان دەربڕی بۆئەم بەخشینە. سیستەمە کاتبەسەربردنەکە پێشبینی دەکرێت رۆڵێکی گەورەی هەبێت لە چالاکیەکانی کاتبەسەربردن و فێرکردنیشدا، کە دەرفەتێك دەبێت بۆ منداڵەکان لە بەشداربوونیان لە بابەتە فێرکاریەکاندا بە شێوەیەکی چالاک و چێژبەخش. ئەم بەخشینە خۆی لە خۆیدا زۆر تایبەتە چونکە دۆخی سەرچاوەکانی ناو خانەکە زۆر سنوردارە، ئەم بەخشینە دەستگەشتن بە تەکنۆلۆژیا بۆ یارمەتیدان لە پەرەپێدانیاندا دابین دەکات. ئەم دەستپێشخەریە بەشێکە لە پابەندبوونی جیهانی ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی بۆ بەرپرسیاربوونی کۆمەڵایەتی، کە گیانی بەخشینەوە لە کۆمپانیاکەدا بە کۆمەڵگە بەرچاو دەخات و پشتیوانی دەکات لە چینی دۆخناسک و لاواز. ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی مێژوویەکی هەیە لە بەشداربوون لە چالاکیە مرۆییەکاندا، کە جەخت دەکەنەوە سەر ئەو بوارانەی کە تەکنۆلۆژیا دەتوانێت جیاوازیەکی گەورە دروست بکات لە باشترکردن و پشتیوانیکردنی گەشەی پەروەردەیی. لەگەڵ ئەم بەخشینەدا ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی بەشداربووە لە چەندان پرۆژەی کۆمەڵگەییدا لە تەواوی جیهاندا، بە ئامانجی بەکارهێنانی دەستی باڵای لە تەکنۆلۆژیادا بۆ سوودی کۆمەڵایەتی. ئەم دەستپێشخەریانە پشتیوانی پەروەردەیی و پاراستنی ژینگەش دەگرێتەوە کە رەنگدانەوەی ڕێبازی کۆمپانیاکەیە بۆ پیشاندانی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی.
کۆمپانیای ئێل جی بەردەوامە لە پێشەنگبوونی لە بواری ئامێری ئەلیکترۆنی بازرگانیدا، نەک تەنها لەڕیی ئەم جۆرە دەستپێشخەریانەیەوە، بەڵكو لەڕێی پابەندبوونیشیەوە بە کاریگەربوونی ئەرێنی لەسەر کۆمەڵگە. پابەندبوونی کۆمپانیا بۆ باشترکردنی دۆخی کۆمەڵگە لەڕێی تەکنۆلۆژیاوە بەڵگەیە لەسەر دید و پەیامی کۆمپانیاکە.
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر دەستپێشخەریە کۆمەلگەییەکانی ئێل جی یان ئەم بەخشینە بە دیاریکراوی، تکایە سەردانی ماڵپەڕی ئێڵ جی بکە: www.Lge360.com.
زۆرترین سەردان
1
د.بەرهەم ساڵح گەوەرترین روداوی سیاسی دەهێنێتە سلێمانی
2
باوکی ئەتۆمی ئێران؛ ئەو پیاوەی سەدام دەیویست بەدەستی بێنێت
3
راستەوخۆ.. خاوەنی دووکانەکانی دارەسووتاوەکە قەرەبووەکە وەردەگرن
4
پانۆرامای هەشت قۆناغەكەی پرۆسەی ئەنفال ... " لە ئەنفالی دۆڵی جافایەتییەوە تا ئەنفالی بادینان"
5
مەسرور بارزانی قسەدەکات
زیاتر بخوێنەرەوە
ئێڵ جی براندی فلیمی LESS ARTIFICIAL, MORE HUMAN بڵاو دەکاتەوە
کۆمپانیای ئێڵ جی چەندان بەرهەمی ڕوونمای گەورە دابین دەکات بۆ یانەی بۆستن (BOSTON RED SOX BALLPARK)
بەرهەمە کاراکانی HVAC ی ئێڵ جی هەڵبژێردراون بۆ کۆمەڵە ئامێری لۆجیستی گەورە لە سەنگاپورە
ڕوونمای ئۆلیدی ئێڵ جی ٢٠٢٥ بڕوانامەی ژینگە دۆستی پێدرا بۆ دیزاینە ژینگە دۆستەکەی و کاربۆنە دەردراوە کەمکراوەکەی
کۆمپانیای ئێڵ جی هاوبەشێتی دەکات لەگەڵ کۆمپانیای کیا بۆ نمایشکردنی بەرهەمی بواری جوڵەی پاڵپشتکراو بە زیرەکی دەستکرد
کۆمپانیای ئێڵ جی ئامێری فێنککاری نوێی ARTCOOL AI AIR نمایش کرد: ستایلێکی ڕێک، ئاسودەیی و کارایەتی پاڵپشتکراو بە زیرەکی دەستکرد
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine