بڵندگۆ لاکێشەکانی ئێڵ جی ٢٠٢٤ بە دەنگێکی بێ خەوش و ناوازە چێژێکی کاتبەسەربردنی ناوماڵی تایبەتی پێشکەش دەکات

2023-12-24
ئێڵ جی لەڕێی دەنگێكی بێ خەوش و یەکخستنێکی خێرای نوێترین بڵندگۆ لاکێشەکانیەوە لەگەڵ تەلەڤیزۆنی ئێڵ جی و تایبەتمەندی باشترکراوەوە، ئەزموونی دەنگ دەباتە ئاستێکی بەرز تر 

سیئۆل،  ٢٠٢٣.١٢.٢٤ کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی پەردەی لەسەر زنجیرە بڵندگۆی لاکێشەیی ٢٠٢٤ لابرد، بە مۆدێلەکانی S95TR و SG10TY  و  S70TY یشەوە، ئەمانە وا دیزاین کراون ببنە تەواوکار بۆ تەلەڤیزۆنەکانی ئێل جی بۆ بەدەستهێنانی ئەزموونێکی نایابی سینەمای ناوماڵ و دەنگێکی بێ خەوش و چڕ و تایبەتمەندی و دیزاینی ناوازە و بێوێنە. 
بە دروستکردنی پەیوەندیەکی تایبەتی نێوان بڵندگۆ لاکێشەکە و تەلەڤیزۆنەکانی ئێڵ جی، جۆرایەتی دەنگی ئەم مۆدێلە نوێیانەی بڵندگۆ لاکێشەییەکان دەبێتە هۆی دەوڵەمەندترکردنی ئەزموونی کاتبەسەربردنی دەنگ و رەنگی ناوماڵ و پێدانی ئەزموونێکی چڕ و شێوە راستەقینە و ئاسودەیی زیاتر. تایبەتمەندی WOW Orchestra وادەکات ئەم بڵندگۆ لاکێشەییانەی ئێڵ جی و تەلەڤیزۆنەکان پێکەوە توانستی تەواوی کەنالە دەنگیەکانی هەردوو بەرهەمەکە بکەونە کار بۆ دروستکردنی ئەزموونێکی دەنگیی بێخەوش ئەمەش لەڕێی دەرچەی بڵندگۆی گەورەتر و باشترکردنی قوڵی و بەرزی بەرهەمەکە. هەڵبژاردنی ئەم بڵندگۆ لاکێشەییە نوێیانەی ئێل جی بژاردەیەکی  نمونەییە بۆ ئەزموونێکی دەنگی چواردەورینە (surround soung)  بە تایبەتمەندیە دەنگیەکانی Dolby Atmos  و  DTS:X. 

ناوازەبوونی دەنگ لەڕێی تایبەتمەندی WOWCAST ی ناو بلندگۆ لاکێشەییەکەوە زیاتر کراوە، کە وادەکات مۆدێلەکانی S95TR  و  SG10TYبە شێوەیەکی بێ تەل پەیوەست ببن بە تەلەڤیزۆنەکانی ئێڵ جیەوە و دەنگێکی بێ خەوش دابین بکەن بەبێ هیچ لەدەستدانێکی جۆرایەتی دەنگەکە، تەنانەت لەکاتی بەکارهێنانی دەنگ بە تایبەتمەندی Dolby Atmos. هەموو مۆدێلە نوێیەکانی بڵندگۆی لاکێشەیی ئێڵ جی رووکاری WOW هەیە، کە میتۆدێکی زیرەک و ئاسانکارە بۆ ئەوەی بە ئاسانی ڕێکخستنەکانی بڵندگۆ لاکێشەییەکە بەڕێوەببەیت و دۆخەکانی دەنگ بکەیتە سەر تەلەڤیزۆنەکە. 
ئەم زنجیرە نوێیانەی بڵندگۆی لاکێشەیی ئێل جی کە بەرزترین مۆدێلیان S95TR،  نوێنەرایەتی ئامێری ئاست بەرزی دەنگی دەکات کە توانای دەرچوونی ٨١٠ واتە و دەنگی چواردەورینەی لە ١٥ کەناڵەوە دێتە دەر. 
مۆدێلی S95TR پێنج کەناڵی ستونی بەهێزی هەیە لەگەڵ بلندگۆیەکی ستونی ناوەراست کە یەکەمین جۆرێتی لە پیشەسازی دەنگدا، وادەکەن دەنگەکە سێ دووری هەبێت واتە چواردەورینە بێت و ڕوون و بێ خەوش بێت. هەروەها گۆشەی بڵندگۆی ناوەراست وادەکات ئەزموونی دەنگ و رەنگ پێکەوە هاوتا بێنە دەر بۆ ئەزموونێکی نایابی بەکارهێنەر بۆ ئاستی بەرزیی تەلەڤیزۆنەکە. 



مۆدێلی S95TR ئامرازی tweeter ی باشترکراوی تێدایە بۆ ڕوونێتی دەنگ و لانەدانی لە ڤیدۆکان، لەهەمان کاتدا بڵندگۆکە رادێتەری نەجوڵاوی تێدایە بۆ ئەوەی دەنگە قوڵەکان تێك نەچن  و هاوسەنگی بێوێنە و ورد لەنێوان بڵندگۆ لاکێشەیی و ئامڕازی subwoofer بۆ گرمە دابین بکات. هەروەها جۆرایەتی رووکاری بڵندگۆکە لە مۆدێلی S95TR  بەهێزترکراوە، رەنگی مات و مادەی بێ تیشكدانەوەی تێدا بەکارهێنراوە بۆ کەمکردنەوەی تیشكدانەوە. 
مۆدێلی SG10TY کە بڵندگۆیەکی تری نوێی ئێڵ جیە، وەکو تەواوکارێکی نایابی دەنگ و رەنگ لەگەڵ تەلەڤیزۆنە ئاست بەرزە ئۆلیدەکانی ئێل جی کار دەکات. تایبەتمەندیەکانی WOW Orchestra و WOW Interface  و   WOWCAST لە مۆدێلی SG10TY  وادەکەن بە ئاسانی پەیوەست ببن بە تەلەڤیزۆنی ئۆلێدی ئێل جیەوە، ئەزموونی بینین باشتر دەکەن هەستێکی چواردەورینەی باشتر دەبەخشن. هەروەها بەهۆی تایبەتمەندی WOWCAST ەوە مۆدێلی SG10TY لەگەڵ تەلەڤیزۆنی ئاست بەرزی ئۆلیدی ئێل جی ئەزموونێکی بێ خەوشی چڕ و پڕی کاتبەسەربردنی ناوماڵ دەبەخشن چونکە هیچ وایەر و کێبڵێک نابینرێت لە نێوان بڵندگۆ لاکێشەیی تەلەڤیزۆنەکاندا. ئەم بڵندگۆیە کە تایبەتمەندی وایفای تێدایە ئەزموونی بیستن باشتر دکەات چونکە ئامرازی جۆرایەتی دەنگیەکەی بەهێزە بۆ گوێگران تا بتوانن چێژ لە دەنگە دڵخوازەکانیان و مۆسیقا و گۆرانیەکانیان ببن لە سەکۆکانی پەخشی دەنگیی وەکو Tidal Connect  و  Spotify Connect. دیزاینی زیرەکانەی ئەم مۆدێلە بە ڕێکی هاوتای ئەستوری و رەنگی تەلەڤیزۆنە ئۆلێدەکانی ئێل جی دەبێت، ئەمەش دیمەنێکی نایابی بێ وێنە دەبەخشن کاتێك بڵندگۆکە پەیوەست دەکرێت بە تەلەڤیزۆنی هەرە تەنکی ئۆلیدی ئێل جیەوە. 
ئێل جی مۆدێلی S70TY بڵاو کردەوە کە بڵندگۆیەکی لاکێشەییە و نمونەییە بۆ گونجاندن لەگەڵ تەلەڤیزۆنی QNED ی ئێل جیەوە، چونکە دیزاینەکەی ساکار و بچوککراوەیە. ئەم مۆدێلە تایبەتمەندی بڵندگۆی ستونی ناوەراستی تێدایە کە یەکەمە لە پیشەسازیەکەدا وادەکات بینەر چێژ ببینێت لە دەنگێکی بێ خەوش و دیزاینی گۆشەکەی وادەکات دەنگەکەی و شێوەیەکی بە هاوتای و هاوسەنگی بگونجێت لەگەل ئاستی روونمای تەلەڤیزۆنەکەدا.  
مۆدێلی S70TY براکێتی تایبەت بەخۆی هەیە*، وادەکات بەکارهێنەران ئەم بڵندگۆ لاکێشەییە راستەوخۆ لەژێر تەلەڤیزۆنی QNED ببەستن بۆ دیمەنێکی ناوازەتر. ئەم براکێتە (گیرە) ئاسانکاریەکی باشە بۆ ئەوەی مۆدێلی S70TYراستەوخۆ لە تەلەڤیزۆنەکە ببەسترێت، ئەمەش کاری دڕێل و کونکردنی دیوارەکە ناهێڵێت بۆ دانانی بڵندگۆکە. ئەم براکێتە دەشکرێت بکرێتە سەر دیوارەکە بۆ ئەوەی مۆدێلی S70TY لە دیوار ببەسترێت، ئەم دیمەنە شێوەیەکی ئەندازەیی نایاب دەبەخشێت، لە بەکارهێناندا ئاسانکارە و باشترین ئەزموونی دەنگی دەبەخشێت. تەکنۆلۆژیای Triple Level Spatial Sound (دەنگی مەودایی سێ ئاستەکی) شیکاری دەکات بۆ کەناڵە دەنگیەکانی بڵندگۆکە لەڕێی ئامرازێکی سێ دووریەوە بۆ ئەوەی وابکات بیسەران هەستبکەن لە دیمەنێکی راستەقینە و مەودایەکی نایابی دەنگیدان. هەروەها تایبەتمەندی AI Room Calibration ئێل جی (رووپێوکردنی ژوور بە زیرەکی دەستکرد) کە لەلایەن بەکارهێنەران و شارەزایانەوە ستایش کراوە بۆ باشترکردنی دەنگ و خێرا شیکارکردنی ژینگەی ژوورەکە. ئەم تایبەتمەندیەی AI Room Calibration کە بۆ ساڵی ٢٠٢٤ دەبێت توانستی خۆی بۆ هاوسەنگکردنی دەنگی بڵندگۆکاری پشتەوە باشتر دەکات، ئەمەش دەنگەکە بێ خەوشتر دەکات وادەکات بەکارهێنەر ئاسانتر بڵندگۆکان دابنێت. 
لە ساڵی ٢٠٢٤ دا، ئێل جی پلانی هەیە بڵندگۆی لاکێشەیی نوێ و بیستۆکی ناوگوێی نوێ بکاتە بازاڕی جیهانیەوە. سەرباری دیزاینە بچوککراوەکەی مۆدێل XO2، دەنگێکی بەهێز و بێ خەوش و چوارەدەورینەی دەبەخشێت بە بڵندگۆی XBOOM 360 ی ئێل جی. بەهۆی دیزاینە چێوە قوچەکیەکەی ئەم بڵندگۆیەوە دەنگەکەی بە هەموو ئاراستەیەکدا پەخش دەبێت، ئەمەش بۆ ئەوەی ئاستی دەنگەکە بە هاوسەنگی و یەکسانی بگاتە بیسەر لە مەودای بیستندا. قەبارە کۆکراوەکەی ئەم بڵندگۆیە و پاتریەکەی کە بەرگەی ١٥ کاتژمێر دەگرێت لەگەڵ پۆلێنی IP55 وادەکەن بە ئاسانی بجوڵێنرێت. نوێترین بڵندگۆی XBOOM 360 دۆخی تایبەتی ٣٦٠ پلەی رووناککردنەوەی تێدایە کە لەگەڵ دەنگەکە دەجوڵێت، ئەم بڵندگۆ نوێیە تایبەتمەندی دیزاینی رووناککردنەوەی تێدایە بۆ پێدانی هەستی کراوەیەتی و گونجان لەگەڵ چواردەور. 
بیستۆکی ناوگوێی TONE ی ئێڵ جی بەردەوامە لەوەی بژاردەیەکی نمونەیی بێت بۆ بەکارهێنانی خێرا چونکە تایبەمەندیەکانی ئاسانکارن بۆ بەکارهێنەر و بە ئاسودەیی دەچنە گوێیەکانەوە. نوێترین مۆدێلی T90S هاوسەنگی دەبەخشێت لەنیوان دەنگ و تایبەتمەندیەکانی Dolby Head Tracking  (بۆ هەستکردن بە جوڵەی سەر) و  Adaptive ANC. مۆدێلی T90S بە ئاسانی و بەبێ وایەر پەیوەست دەبێت بۆ ئەوەی بەکارهێنەران چێژ ببینن لە فلیم و مۆسیقا و بەرنامە دلخوازەکانیان لەسەر ئەو ئامێرانەی کە بلوتوسیان نیە ئەمەش بە بەکارهێنانی کەیسی بارگاویکردنەوەی بیستۆکەکە کە وەکو بلوتوس کار دەکات بە پەیوەستکردنی بە ئامێرەکەوە. 
لی جیۆنگ-سیۆک، سەرۆکی کاروباری دەنگ لە ئێل جی بۆ کاتبەسەربردنی ناوماڵدا، وتی "ئێڵ جی بەردەوام پابەند بووە بە بلاوکردنەوەی ئەزموونی دەنگ و رەنگی بێ وێنە بە ئاستێکی زۆر بەرز و نایاب، ئەم کارەش تەنها بۆ ئەوەیە ژیانی بەکارهێنەر بەهادار بکرێت. ئێمە پابەندین بە دابینکردنی ئەزموونی نایابی کاتبەسەربردنی ناوماڵەوە لەڕێی بەرهەمەکانی بڵندگۆ لاکێشەییە ئاست بەرزەکانی ئێل جیەوە بۆ دڵنیابوون لەوەی بەکارهێنەرانمان چێژ دەبینن لە باشترین بەرهەمەکان و دەنگی چواردەورینە کە وا دروستکراون باشتر کار بکەن لەگەڵ تەلەڤیزۆنە ئۆلید و QNED ەکانی ئێل جیدا."
نوێترین داهێنان و تەکنۆلۆژیاکانی ئێل جی بۆ کاتبەسەربردنی ناوماڵ لە بۆنەی CES 2024 دا نمایش دەکرێن لە رۆژەکانی ٩ تا ١٢ ی کانونی دووهەمی ٢٠٢٤ دا لە شوێنی کۆمپانیا ژمارە ١٦٠٠٨ لە سێنترال هۆڵ، سەنتەری کۆنگرەی لاس ڤیگاس. بۆ ئاگادار بون لە نوێترین راگەیاندنەکانی ئێل جی لە بۆنەی CES  دا فۆلۆوی هاشتاگی #LGCES2024 لە تۆری کۆمەڵایەتی بکەن. 
# # #
* .ئەم براکێتە کە تایبەتە بە مۆدێلیS70TY  بەجودا بەردەستە بۆ کڕین.


بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکەن :
https://www.lge360.com/iraq_ar/press-media

ماڵپەڕی ئێل جی
https://www.lge360.com