کۆمپانیای ئێڵ جی دەچێتە پاڵ دەستەی یاسادانانی رابەرانی پیشەسازی تەکنۆلۆژیای سەرەکی جوڵەی داهاتوو

2023-12-27
بەهۆی شارەزایی ئێل جیەوە لە پەرەپێدانی سەکۆی SDV دا، ئێڵ جی دەچێتە پاڵ دەستەی یاسادانانی SOAFEE
 
سیئۆل، 2023.12.27 کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی رایگەیاند کە بۆتە نۆهەمین ئەندامی دەستەی یاسا دانەران لە Scalable Open Architecture for Embedded Edge، کە دەستەیەکی جیهانیە و پێشەنگی پەرەپێدانی ئۆتۆمبیلی ئەلیکترۆنی-باشکراوە بە هەموو تەکنۆلۆژیاکانیەوە و بەرهەمی جولەی داهاتووی تریش، لە ئێستادا ١٠٠ کۆمپانیا ئەندامن لەم دەستەیەدا. 

دەستەی SOAFEE کە لەلایەن Arm و چەند پێشەنگێکی تری پیشەسازیەکەوە دامەزراوە، کۆمەڵەیەکی هاو بەرژەوەندین و پێكهاتووە لە چەندان دروستکاری ئۆتۆمبیل و نیمچە گەیەنەر و بەرنامەی سەرچاوە کراوە و رابەرانی تەکنۆلۆژیای ناو سێرڤەر (کلاود) ی جیهانی کە ئامانجیان دابینکردنی بەرنامەی باشتری سێرڤەریە بۆ کارە گرنگ و ئالۆزەکانی ئۆتۆمبیلسازی و بەرنامەی سەرچاوە کراوەوە کە کاری جێبەجێکردنەکانی پێدەکرێت بۆ بەردەستکردنی کاری پیشەسازی و جگەپیشەسازیش. ئێل جی چۆتە پاڵ دەستەی یاسادانانی SOAFEE کە ئەندامەکانی بریتین لە Arm و AWS و Bosch و CARIAD و Continental و Red Hat  و  SUSE. 

کۆمپانیای ئێل جی بەشدارێکی چالاکی SOAFEE بووە لە مانگی ئازاری ٢٠٢٢ ەوە پاشان بووە ئەندامی دەنگدەری SOAFEE SIG. بەهۆی شارەزاییەکەی و بەشداریە بەردەوامەکانی ئێل جیەوە بۆ بەرەوپێش بردنی SDV و تەکنۆلۆژیە پەیوەندیدارەکان، ئێل جی ئێستا ڕۆڵێکی گەورەتری هەیە وەکو ئەندامی سەرەکی دەستەی یاسادانان. 
ئێل جی کە داهێنەرێکی جوڵەی بەناوبانگە بۆ داهاتوو دەستخۆشی و ستایشی زۆری لێکرا بۆ دۆزینەوەی  چەندان بەکارهێنانی نوێ بۆ تەکنۆلۆژیای سێرڤەر لەناو ژینگەی شۆفێریکردندا، هەروەها بۆ لێکۆڵینەوەی راستاندنی تەکنۆلۆژیا کە کەرتی ئۆتۆمبیلسازی نزیکتر دەکاتەوە لە ئامانجەکانی SDV. ئێل جی ئامانجێتی کە کاری زیاتر بکات لەسەر ئەو ئەزموونە زۆری هەیەتی بۆ رابەرێتی تەکنۆلۆژیا لەڕیی فراوانکردنی هەماهەنگیەکانیەوە لەگەڵ کۆمپانیا جیهانیەکانی تردا بۆ دامەزراندنی کۆژینگەی SDV. 
لە بۆنەی IAA Mobility 2023 لە مونشن لە ئەڵمانیادا کە لەمانگی ئەیلولی ٢٠٢٣ دا کرابوو، ئێل جی دیدی خۆ لەسەر کاریگەری SDV بۆ سەر داهاتووی جوڵە خستە ڕوو، هەروەها چۆن ئێل جی چالاکانە ئامادەکاری دەکات بۆ ئەم سەردەمە نوێیەی تەکنۆلۆژیای شۆفێریکردندا. هێزی ئێل جی لە ئامێری زانیاری-کاتبەسەربردنی ناو ئۆتۆمبیلدا وادەکات بتوانێت چەندان ئامێر پەرەپێبدات، بە بوارەکانی کۆمپیوتەری ئۆتۆمبیل و پەیوەندیگرتنی ئۆتۆمبیل و سیستەمەکانی بەگەڕخستنی ئۆتۆمبیل، کە داواکاری زۆری لەسەر دەبێت لەگەڵ گەشەکردن و پەرەسەندنی بازاڕی SDV دا. 
ئیون سیۆک-هیون، سەرۆکی کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئۆتۆمبیل وتی "ئێل جی زۆر بەجۆشە بۆ چونەپاڵ دەستەی یاسادانانی SOAFEE و بەپەرۆشە بۆ هەماهەنگیکردن لەگەڵ کۆمپانیاکانی تری رابەری پیشەسازیەکە بۆ ئەوەی پێکەوە پێشەنگی بکەن لە تەکنۆلۆژیای SDV دا. ئێل جی ڕکابەرێتی باڵای هەیە لە بوارەکانی ئامێری زانیاری-کاتبەسەربردنی ناو ئۆتۆمبیل و زانیاریەکانی تر و ADAS دا لە ئامادەکاریدا بۆ سەردەمی SDV و پلانی هەیە چالاکانە بەشداربێت لە داهاتوودا لە دامەزراندنی ستانداردی پەیوەندیدار بە پیشەسازیەکەوە. 

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکەن :
https://www.lge360.com/iraq_ar/press-media

ماڵپەڕی ئێل جی
https://www.lge360.com