کۆمپانیای ئێڵ جی بڕوانامەی سیستەمی بەڕێوەبردنی زیرەکی دەستکرد بەدەست دەهێنێت، بەردەوامە لە بەرەوپێشبردنی داهێنانی بەرپرسانە

2024-03-04
ئێڵ جی سیستەمێکی بەڕێوەبردنی ئاکاریانەی چڕوپڕی دامەزراندووە بۆ ئەو ئامێرە کارەباییانەی زیرەکی دەستکردیان تێدایە

سیئۆل، 2024.03.04 کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی لەم دواییانەدا خاڵێکی وەرچەرخانی بڕی لە بەدەستهێنانی بڕوانامەی سیستەمی بەڕێوەبردنی زیرەکی دەستکرد (ISO/IEC 42001) لەلایەن دەستەی پێوەرە ستانداردەکانی کۆریاوە1. ئەم بڕوانامەیە پابەندبوونی ئێڵ جی پیشان دەدات لە بەپێشینەکردنی ئاسایشی داتا و لەخۆگرتنی بەڕێوەبردنی زیرەکی دەستکردی بەرپرس لە تەواوی سوڕی ئەو  ئامێرە کارەباییانەدا کە زیرەکە دەستکردی تێدایە. 
ISO/IEC 42001 پێوەرێکی ستانداردی ناسراوی جیهانیە پێکەوە دامەزراوە لەلایەن ڕێکخراوی نیودەوڵەتی پێوەرە ستانداردەکان و کۆمسیۆنی ئامێرە تەکنیکیە ئەلیکترۆنیە نێودەوڵەتیەکانەوە، داواکاریە گرنگەکانی بەڕێوەبردن و کارپێکردنی تەکنۆلۆژیا زیرەکە دەستکردەکان دادەنێت2. ئەم بڕوانامەیە پشتراستی ئەوە دەکاتەوە کە کۆمپانیایەک نەک تەنها سیستەمی بەڕێوەبردنی زیرەکی دەستکردی جێبەجێکردووە، بەڵکو هێشتوویەتیەوە و بەردەوام باشتری کردووە، ئەمەش ئەوە پیشان دەدات کە ڕێچکەی بەرپرس و ئاکارانە گیراوەتە بەر بۆ پەرەپێدان و دروستکردنی ئەو ئامێرانەی زیرەکی دەستکردیان تێدایە. 

پێوەری هەڵسەنگاندنی توندی ISO/IEC 42001 چەندان لایەن دەگرێتەوە، بە داڕشتنی سیاسەتی زیرەکی دەستکرد و هەڵسەنگاندنی مەترسی و بەڕێوەبردنی مەترسی و پابەندبوونی ئاکاری و وەڵامدانەوەی ڕێنماییەکان و ڕوونێتی لە پرۆسەی بەڕێوەبردنی زیرەکی دەستکرددا. 
وەرگرتنی ئەم بڕوانامەیە ئەوە دەردەخات کە هەوڵە بەردەوام و سیستەمیەکانی ئێڵ جی بۆ دڵنیابوون لە کۆنترۆلی پتەوی کێشە ئەگەریە پەیوەندیدارەکان بە ئامێرە زیرەکی دەستکردەکانی و خزمەتگوزاریەکانیەوە بە ئاسایش و دادوەری و روونێتی و لێپرسراویشەوە هەیە. لەڕیی ئەم بڕوانامەیەوە ئێل جی دەیەوێت متمانەی بەکارهێنەر باشتر بکات و ڕکابەرێتیەکەی بەهێزتر بکات. 

ساڵی پار ئێل جی وەکو یەکەم دروستکاری ئامێری کارەبایی ناوماڵ دەرکەوت کە پشتراستکردنەوەی فێرکردنی قوڵی زیرەکی دەستکردی هەبێت، ئەم خەلاتەی لەلایەن کۆمپانیای UL ی سەربەخۆ لە بواری سەلامەتی زانستیدا وەرگرت بۆ ئامێری جلشۆر و جلوشککارەکەی. هەروەها ئێڵ جی بروانامەی سەلامەتی زیرەکی دەستکردی وەرگرت لەلایەن دامەزراوەی کۆریا بۆ تەکنۆلۆژیای پیشەسازی بۆ تایبەتمەندیە زیرەکە دەستکردەکانی کە لە جلشۆری WashTower ی ئێل جی دا دانراون3. 
کۆمپانیای ئێڵ جی بە چالاکانە دەستپێشخەری پەرەپێدانەکی و لێکۆڵینەوە بەکاردەهێنێت بنەما لەسەر زیرەکی دەستکرد بۆ بەدیهێنانی دیدی "ماڵی بێماندووبوون"، ئەمە وادەکات بەکارهێنەران زیرەکی دەستکردی نوێ و ئاسودەیان هەبێت کە لەلایەن زیرەکی دەستکردی ناو خزمەتگوزاری و ئامێرەکانی ناوماڵی ئێڵ جیەوە دابین دەکرێت. 

لیو جای-چول، سەرۆکی کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی و کارەبایی و هەواگۆڕکێ، وتی "ئەم بڕوانامەیە ئەوە دەردەخات کە ئێمە سیستەمی بەڕێوەبردنی زیرەکی دەستکردی چڕوپڕمان دروستکردووە و پابەندین بە دابینکردنی ئامێری زیرەکی دەستکردی سەلامەت و بەرپرس بۆ ژیانێکی باشتر."
 
# # #



1بڕوانامەی سیستەمی بەڕێوەبردنی زیرەکی دەستکرد (ISO/IEC 42001) لەلایەن دەستەی پێوەرە ستانداردەکانی کۆریاەوە بۆ بەرهەمەکانی ئێڵ جیە کە دروستکراون لە سمارت پارک ١ و ٢ لە چانگوۆنی کۆریای باشور.
2 https://www.iso.org/artificial-intelligence/ai-management-systems
3بروانامەی سەلامەتی زیرەکی دەستکرد لەلایەن پەیمانگەی کۆریا بۆ تەکنۆلۆژیای پیشەسازی لە جلشۆری مۆدێل W17NT دانراوە





دەربارەی کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی و کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆڕکێ
ئەم کۆمپانیایە پێشەنگی جیهانیە لە بواری ئامێری کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆڕکێدا هەروەها ئامێری زیرەکی دەستکردی ناوماڵ دروست دەکات وەکو ThinQ. ئێڵ جی چەندان بەرهەمی هەیە دروستکراوە بە تەکنۆلۆژیە پێشەنگەکانیەوە و پابەندە بەوەی ژیان باشتر بکات و بەردەوامیپێدراوتر بێت بۆ بەکارهێنەران لەڕێی پەرەپێدانی ئامێری چێشتخانە و شوێنی دانێشتن و هەواگۆڕکێ و ئامێری هەوا پاکژکردن. پێکەوە ئەم ئامێرانە ئاسودەیی و ئەدای بەرزی کار و کارایەتی لە کاردا و ژیانێکی بەردەوامیپێدراو دابین دەکەن. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئێڵ جی سەردانی ئەم مالپەرە بکە: www.LGnewsroom.com


زانیاری پەیوەندیکردن:

LG Electronics, Inc.    LG Electronics, Inc.
Léa Lee    Jenny Shin
+82 2 3777 3981    +82 2 3777 3692
[email protected]    [email protected]
www.LGnewsroom.com    www.LGnewsroom.com


/https://www.lge360.com/iraq_en
https://www.lge360.com/iraq_en/press-media