جوتیارەکانی کوردستان: خەیاری کوردستان مەترسی لەسەر نیە و لە خەیاری ئێران و تورکیا باشترە

2018-04-03

پاش بلاوبونەوەی ڕاپۆرتێکی بنکۆڵکاری لە دیبلۆماتیک مەگەزین لەسەر دۆخی بەرهەمهێنانی خەیار لە کوردستان و بە پشتبەستن بە زانیاری بازرگانێک کە ڕایگەیاندبوو ٢٢ تەن خەیاری برۆدتە وڵاتی قەتەر و سەرجەمیان بەهۆی بونی ماددەی کیمیایی زۆر و سەمادەوە رەت کراونەتەوە (تۆماری دەنگی پارێزراوە)،

جوتیارانی هەرێمی کوردستان نیگەرانن لەو قسانە و بە ناڕاست ناوی دەبەن.

عەتا محەمەد عەبدوڵڵا بازرگانە و هاوکات نوێنەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیە لە بازاڕی سەوزە و میوەی سلێمانی، ئەو لە ڕاپۆرتەکەی دیبلۆماتیک مەگەزیندا وتی"ئێمە ڕێژەیەکی زۆر لە خەیاری کوردستانمان بۆ وڵاتانی وەک قەتەر و ڕووسیا نارد، بەڵام لە هیچکامیاندا لە پشکنین دەرنەچوو، ئەمەش بەهۆی ئەوەی لە بەرهەمەکاندا رێژەیەکی زۆر سەمادد و ماددەی کیمیایی هەیە، بۆیە ئەوان ڕێگەنادەن لە بازاڕەکانیاندا ئەو بەرهەمانە ساغبکرێتەوە"

عەتا وتی" بۆ ڕووسیا سێ بەرهەمی جیاوازی خەیاری کوردستان لە سێ کێڵگەی جیاوازەوە برایە ئەو وڵاتە بەڵام هیچیان لە کوالیتی کۆنتڕۆڵ دەرنەچوون"

ووتەکان

شێخ جەمال کرپچنەیی:

خەیاری کوردستان پێویستی بە موادی پارێزگاری (حافیزە) نیە، هەر بۆیە بەرهەمی خۆماڵی سەد قاتی بەرهەمی هاوردە باشترە، چونکە ئەو وڵاتانە بەرهەمە باشەکانیان بۆ ئێمە نانێرن چونکە لێپرسینەوەیەکی باش نییە لەسەر ئەو شتانە، جگە لەوەی ئەو خەیارە لە بەراد و بە موادی حافیزەوە دێتە کوردستان، لەکاتێکدا بەرهەمی خۆمان ئەو کێشەیەی نییە و زۆر لەوەی ئێران و تورکیا پاکترە.

عەتا محەمەد عەبدوڵڵا بازرگانە و هاوکات نوێنەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیە لە بازاڕی سەوزە و میوەی سلێمانی، ئەو وتی"ئێمە ڕێژەیەکی زۆر لە خەیاری کوردستانمان بۆ وڵاتانی وەک قەتەر و ڕووسیا نارد، بەڵام لە هیچکامیاندا لە پشکنین دەرنەچوو، ئەمەش بەهۆی ئەوەی لە بەرهەمەکاندا رێژەیەکی زۆر سەمادد و ماددەی کیمیایی هەیە، بۆیە ئەوان ڕێگەنادەن لە بازاڕەکانیاندا ئەو بەرهەمانە ساغبکرێتەوە"

عەتا محەمەد عەبدوڵڵا لەو ڕاپۆرتەدا ڕایگەیاندووە کە ئەو بڕەی ناردویەتی بۆ قەتەر ٢٢ تەن بووە، بەڵام سەرجەمی ڕەتکراوەتەوە و غرامەش کراوە.

بەڵام جوتیارانی کورد لە هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنن کە کوالێتی خەیاری خۆماڵی کوردی زۆر لە خەیاری تورکی و ئێرانی باشترە و ئەوان بەر لەوەی خەیار بدەن بە خەڵک بۆخۆیان دەیخۆن و دەیدەنە ماڵ و منداڵیان.

شێخ جەمال کرپچنەیی جوتیار و خاوەنی کێڵگەی پلاستیکی لەو بارەیە وتی"ئێمە هەموو سێ ڕۆژ جارێک خەیار لێدەکەینەوە و دەیخەینە بازاڕەوە، ئێمە ڕاستە چاودێری حکومی لەسەر بەرهەمەکانمان نییە و بە ویژدانی خۆمان ئەم مامەڵە دەیەکن، بەڵام ئێستا کۆمەڵێک کۆمپانیایی لوبنانی و ڕوسی و ئێرانی هاتونەتە کوردستانە وە بەناوی ئەوانەوە سەرپەرشتیاری کێڵگە کشتوکاڵیەکان دەکەن بۆ ئەوەی خۆیان ماددە کیمیایەکانیان خەرجبکەن، لەکاتێکدا گرنگە کە ئێمە ئەندازیاری کشتوکاڵی دابین بکەین بۆ ئەوەی چاودێری وتتر هەبێت"

،،

حەمە جوان کە بازرگانی خەیار:

کەس هیچ بڕە خەیارێکی نەبردۆتە دەرەوە و ئەوی دەوترێت ڕاست نییە.


شێخ جەمال کرپچنەیی وتیشی"خەیاری کوردستان پێویستی بە موادی پارێزگاری (حافیزە) نیەە، هەر بۆیە بەرهەمی خۆماڵی سەد قاتی بەرهەمی هاوردە باشترە، چونکە ئەو وڵاتانە بەرهەمە باشەکانیان بۆ ئێمە نانێرن چونکە لێپرسینەوەیەکی باش نییە لەسەر ئەو شتانە، جگە لەوەی ئەو خەیارە لە بەراد و بە موادی حافیزەوە دێتە کوردستان، لەکاتێکدا بەرهەمی خۆمان ئەو کێشەیەی نییە و زۆر لەوەی ئێران و تورکیا پاکترە"

جگە لەوەش حەمە جوان کە بازرگانی خەیار دەکات ڕەتی دەکاتەوە کەس توانیبێت خەیاری کوردستان بەرێتە دەرەوە تا ڕەت بکرێتەوە، ئەو وتی"ساڵی ڕابردوو من و سەروەری کەریم ئاغا کە جوتیاری نمونەییە ویستمان خەیار بەرینە دەرەوە و پاش چەندین مامەڵەو هێنانی ئۆتۆمبیل و لایلۆنی تایبەت بۆ پاراستن، وتسیمان خەیار بەرینە دەرەوە، بەڵام دواتر لێکدانەوەمان بۆ کرد کە تا دەچێتە تورکیا و لە بازاڕی دەرەوە دەفرۆشرێت، هیچ سودێکی نابێت، بۆیە هەر لە بنەڕەتەوە ئەوەمان ڕەتکردەوە و نەمان برد، کەسیش هیچ بڕە خەیارێکی نەبردۆتە دەرەوە و ئەوی دەوترێت ڕاست نییە"

ئەم بازرگانە وتیشی" هەموو وڵاتێک کە میوەی بۆ دەچێت جیهازی هەیە و دەپشکندرێت، تاکە وڵات کە ئەوەی نەبێت سوریا و عێراقە، بەڵام لە کوردستانیش ڕاستە فەلاح هەیە خوێنەواری نییە، بەڵام ئەندازیاری سەرپەرشتی پرۆژەکان دەکات و ئەو دوکاندارانەی کە دەرمان دەفرۆشن خۆیان ئەندازیاریان هەیە و بەسەر کێڵگەکاندا دەگەڕێن، ئەو دەرمانانەش هەمووی بە کوالیتی کۆنتڕۆڵدا دەێنە کوردستان و پاریزراون، بۆیە میوە و خەیاری کوردستان هیچ مەترسی لەسەر نییە"

،،

کامەران ئەمین ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی خانوە پلاستیکیەکان:

لیژنەی قائیمقامیەتیش چاودێری خانوە پلاستیکیەکان دەکەن و من دڵنیایی تەواو دەدەم بە خەڵک کە خەیاری کوردستان زۆر بێ مەترسیە و لە خەیاری هاوردە باشترە


هاوکات بەوتەیی کامەران ئەمین ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی خانوە پلاستیکیەکان و هاوکات فرۆشیاری دەمان، ئەو بۆخۆی سێ ئەندازیاری کشتوکاڵی لایە کە بڕوانامەی ماستەریان هەیە و بە ڕێنمایی زانستی سەماد دەدەن بە جوتیاران و بەکارهێنانی سەمادەکە لە کوردستان هیچ مەترسی لەسەر نییە، کامەران ئەمین وتی"لیژنەی قائیمقامیەتیش چاودێری خانوە پلاستیکیەکان دەکەن و من دڵنیایی تەواو دەدەم بە خەڵک کە خەیاری کوردستان زۆر بێ مەترسیە و لە خەیاری هاوردە باشترە"

ئەمیر دارا خاوەنی خانووی پلاستیکی ئاماژە بەوە دەدات کە کاتێک جوتیارەکە سەماد دەکڕێت هەموو ڕێنماییەکانی پێدەدرێت ئەو وتیشی"لە کێڵگەکە پێویست بەوە ناکات ئەندازیاری بەسەرەوە بێت کە چۆن سەمادی پێوەدەکرێت و پێشتر پێی دراوە، خەیاری کوردستانیش بە زانستی بەرهەمدێت و هیچ مەترسیەکی لەسەر نییە"

ئەمیر دارا ویتیشی"بردنە دەرەوەی خەیاری کوردستان هیچ ڕاستیەکی تیدا نییە و تا ئێستا نەبراوەتە دەرەوە، تەنها ئەوەیە کە ئێمە بێساحێبین و پشتگیرمان نییە بۆیە هەندێجار شتی خۆمان بە کەم دەبینین"