ئیبراهیم عەلی
دۆخی دارایی خەڵکی کوردستان ئاشکرایە ئەوەی موچە خۆرە حکومەت بە ٦٠ بۆ ٧٠ رۆژ موچەی پێدەدات... ئەوەی ئەهلی کەسابەتیشە بەهۆی ئەو دۆخەوە کەم ئینسانی کاسب هەیە زەرەرو زیانی بەرنەکەوتبێت... دۆخی تەواوی هاوڵاتیان وابەستەی یەکترە... تەنیا ئەوانە نەبێت دۆخیان رەنگە باشتریش بووبێت کە کەسانی کاربەدەست و دەستڕۆیشتوون و پارەیەکی مفتیان دەست دەکەوێت... لەم دۆخەدا کە خەڵک گیرۆدەی ڤایرۆسی کۆڕۆنایە، ئەوانەی لەو دۆخە بەرونی سودمەندن نەخۆشخانە ئەهلییەکانن... پرسیارێکی جدی ئەوەیە کێن ئەوانەی خاوەنی نەخۆشخانەی ئەهلین و پارەیەکی خەیاڵیان دەست دەکەوێت و بازرگانی بەسەر جەستەی هیلاک و شەکەتی ئەو خەڵکە دەکەن...
بۆچی حکومەت توانای بەرەنگاربونەوەیانی نییە؟
با هەر یەک لای خۆیەوە لیستێک دروست بکات و ناوی خاوەن نەخۆشخانە ئەهلییەکان بنوسێت بۆ ئەوەی دەربکەوێت کێن ئەوانەی بازرگانی بەتەندروستی ئینسانی کوردەوە دەکەن...
،،
مێژوو ئەوانە ریسوا دەکات کەخەڵک گرفتاری دەستی ئەو ڤایرۆسە بوو، بەڵام ئەم خاوەن نەخۆشخانە ئەهلییانە سەرقاڵی پڕکردنی گیرفانیان بوون...
دەیان خەڵک هەیە بەهۆی ئەوەی ئازیزێکی نەخۆش کەوتووەو ناچار بووە لەنەخۆشخانەیەکی ئەهلی چارەسەری بکات ناچار دەبێت خانووەکەی بفرۆشێت و پارەکەی تەسلیم بەو خاوەن نەخۆشخانانە دەکات... ئەوەی لەم وڵاتە دەگوزەرێت تەنیا بریتی نییە لەبازرگانیکردن بەنەخۆش، بەڵکو بەشێکی پزیشکەکانیش بازرگانیان پێوە دەکرێت ئەو پارە زۆرەی دەدرێت بەنەخۆشخانەکان رێژەیەکی کەمی دەدرێت بەپزیشکەکان ئەوەی تری بەکاڵی دەدرێت بەخاوەنی نەخۆشخانەکان... من لای خۆمەوە ئەوەی ناوی دەزانم ناوەکەی دەنوسم، هیوادارم هەر کەس لای خۆیەوە ناوی ئەوانی تریش زیاد بکات...
کۆسرەت رەسوڵ خاوەنی نەخۆشخانەی پار
فاروقی مەلا مستەفا خاوەنی شاری پزیشکی فاروق
عەلی قەمبور، خاوەنی نەخۆشخانەی ژینی تایبەت و پشکی لەچەند نەخۆشخانەیەکی دیکە هەیە وەک سی ئێم سی و پاکی... دەوترێت سەروکاری بازرگانی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی هەیە ئێستا...
هێمن بورهان رەحمان قالە خاوەنی نەخۆشخانەی ئارژین
د. دارا رەشید وەزیری پلاندانان خاوەن پشک لەنەخۆشخانەی میدیکانۆ
تێبینی: تۆی بەرێزیش دەتوانی بەناردنی ناوی خاوەن نەخۆشخانەکان بەشداربی و من ناوەکان ئیزافە دەکەم و دەتوانن لەرێی نامەی تایبەتەوە بۆم بنێرن..