نهێنی دیارنەمانی ئەو کەشتیانەی نەوتی کوردستانیان بۆ ئیسرائیل هەڵگرتووە

2018-04-25

ن: یارۆن کۆهین

و: ڕاشد کەمال

باکوری عێراق نەوت لە زەویەکەیدا قوڵپ دەدات و بازرگانێکی نەوتی بە ڕەگەز کوێتیش لە سوید دەزانێت بەرەو کوێ دەڕوات ، سەمیر مەدانی، بازرگانێکی نەوتی بەڕەگەز کوێتیو کە لە زڵاتی سوید دەژی، ڕۆژێک تێبینی شتێکی سەیری کرد، ئەو شتە چی بوو ؟ چیرۆکەکە بەمشێوەیە دەستپێدەکات

ئەو هەمیشە کاریگەرییەکانی نەوت لەسەر پەیوەندییە سیاسییەکان لە کاتی جەنگ و ئاشتیدا بووەتە جێگای سەرنجی، هەر بۆیە ئەم سایتەی دروست کردووە بە ناوی ( tankertrackers.com ) هەندێک لەوانەیە وا بیر بکەنەوە کە چاودێریکردنی کەشتی نەوتهەڵگر کارێکی بێزارکەرە، چونکە بە ڕێگەیەکی دیاریکراودا دەڕۆن،.

لە مانگی ١١ی ساڵی ٢٠١٧ دا، مەدانی تێبینی ئەوەی کرد کە نەوت هەڵگری (ڤاڵتامێد)، کە لەلایەن بۆری نەوتیی ناوچە کوردیەکانی باکوری عێراقەوە پڕ کرابوو، لە ڕێگەیدا بەرەو کەناڵی سوێس بۆ میسر کە لە بەندەری جەیهانی تورکیاوە دەرچوبوو، لە ناکاودا لە شوێنێک لە خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، و لە دەرەوەی سنوری خاکی ئیسرائیلدا وەستا و کەشتیەکە ئامێری ناساندنەکەی کوژاندەوە، کاتێک کە دوای چەند ڕۆژێک دەرکەوتەوە، مەدانی بۆی دەرکەوت کە کێشی نەوت هەڵگرەکە کەمیکردوە.

،،

لە مانگی ١١ی ساڵی ٢٠١٧ دا، مەدانی تێبینی ئەوەی کرد کە نەوت هەڵگری (ڤاڵتامێد)، کە لەلایەن بۆری نەوتیی ناوچە کوردییەکانی باکوری عێراقەوە پڕ کرابوو، لە ڕێگەیدا بەرەو کەناڵی سوێس لە ناکاودا لە شوێنێک لە خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، و لە دەرەوەی سنوری خاکی ئیسرائیلدا وەستا و کەشتیەکە ئامێری ناساندنەکەی کوژاندەوە.

 

dcv
نەخشەی جوڵەی کەشتیەکی نەوتهەڵگر لە دەریای ناوەراست

دوای کەمبوونەوەی کێشی کەشتیە نەوتهەڵگرەکە بەشێوەیەکی نادیار لە کەناراوەکانی ئیسرائیل، پاشان نەوتهەڵگری ڤاڵتامێد بە ڕێکەوت بەرەو قوبرس و بە خاڵی کراوی گەڕایەوە بۆ بەندەرەکەی خۆی لە تورکیا، پاشان  جارێکی تر بارکرایەوە لە نەوت کە هی باکوری عێراقەوە بە بۆریی ئەوێدا گەیشتبووە بەندەرەکە، نەوتهەڵگری ڤاڵتامێد گەشتەکەی دووبارە کردەوە هەروەکو جاری پێشوو.

مەدانی تێگەیشت کە ئەمە ڕۆیشتنی گەمژانەی کەشتیەک نییە بەڵکو شتێکی گەورەترە، ئەو گەیشت بەو دەرئەنجامەی کە ئیسرائیل بە شێوەیەکی نهێنی نەوتی کوردستان دەکڕێت لە ڕێگەی تورکیاوە، ڕووداوەکە ڕوونکراوەتەوە و باسی لێوەکراوە لە لایەن ئێلین واڵد لە گۆڤاری قاهیرە بۆ دۆسیە جیهانییەکان، ئەو گۆڤارە لەلایەن زاکۆی ئەمریکییەوە لە قاهیرە دەردەچێت.

واڵد ئەوە دەخاتە ڕوو کە نەوت لە پێش مێژووەوە لە زەوی بابەگوڕگوڕ لە باکوری عێراق هەڵقوڵاوە، وە بە فەرمی لە ساڵی ١٩٢٧ دۆزراوەتەوە، زانرا کە ئەو زەویە یەکێکە لە گەورەترین کێڵگەکانی نەوت، لەگەڵ کەمی نرخی تێچوونی بەرهەم هێنانی، لەگەڵ ئەوەشدا نەوتی کوردستان پێویست بوو بپاڵێورێت و بگاتە دەریا، لە ساڵی ١٩٣٤ بەریتانیا ٩٥٠ کیلۆمەتر هێڵی بۆری نەوتی بونیادنا بۆ هێنانی نەوتەکە بۆ پاڵاوتن لە ناوچەی حەیفا، بەڵام لە کاتی دروستبوونی ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٤٨ هێڵەکە لە کارکردن وەستا.

،،

سەمیر مەدانی تێگەیشت کە ئەمە ڕۆیشتنی گەمژانەی کەشتیەک نییە بەڵکو شتێکی گەورەترە، ئەو گەیشت بەو دەرئەنجامەی کە ئیسرائیل بە شێوەیەکی نهێنی نەوتی کوردستان دەکڕێت لە ڕێگەی تورکیاوە، ڕووداوەکە ڕوونکراوەتەوە و باسی لێوەکراوە لە لایەن ئێلین واڵد لە گۆڤاری قاهیرە بۆ دۆسیە جیهانییەکان.

 

بۆ چەندەها ساڵ نەوتی باکوری عێراق لە ڕێگەی هێڵێکی جیاوازەوە دەفرۆشرا  کە لە کەرکوکەوە دەڕوات بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا، هەموو کەسێک حەزی لەم زێڕە ڕەشەیە، ئەم چاودێرە کوێتیە لە سوید لە کۆتایدا ئەوەی بۆ دەرکەوت کە چۆن ئیسرائیل نەوتی دەست دەکەوێت، سایتەکەی ئاماژەی بەوە کردووە، کە کەشتی نەوتهەڵگرێک بە ناوی (کریتی دایەمەند) کە لەناکاودا ناوەکەی دەگۆڕدرێت بۆ (کیتۆن) بارە نەوتەکەی لە ئیسرائیل خاڵی دەکات و پاشان ناوەکەی پێشووی  خۆی وەردەگرێتەوە پێش ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ تورکیا.

 

نەخشەی جوڵەی کەشتییەک لە ناو دەریاری ناوەراست بە ئاراستەی ئیسرائیل

سایتی  ( tankertrackers.com ) لە ١٦ ی مانگی شوباتی رابردوودا، لە پۆستێکدا لە هەژماری سایتەکە لەسەر تویتەر ئەوەی راگەیاندووە کە "بە شانازیەکی گەورەوە کەشتی ونبووی (کریتی دایەمەند) تان نیشان دەدەین، ئێستە لەژێر ناوە خوازراوە تازەکەیدا کار دەکات  بە ناوی (کیتۆن)".

چوار ڕۆژ دواتر، لە پۆستێکی دیکەدا دەڵێت:" کەشتی نەوتهەڵگری (کریتی دایەمەند) بیری چووە کە ڕووپۆشەکەی لابدات-کیتۆن- دوای جێهێشتنی عەسقلان بە خاڵی کراوی".

،،

سایتی  ( tankertrackers.com ) لە ١٦ ی مانگی شوباتی رابردوودا، لە پۆستێکدا لە هەژماری سایتەکە لەسەر تویتەر ئەوەی راگەیاندووە کە "بە شانازیەکی گەورەوە کەشتی ونبووی (کریتی دایەمەند) تان نیشان دەدەین، ئێستە لەژێر ناوە خوازراوە تازەکەیدا کار دەکات  بە ناوی (کیتۆن)".

 

سایتەکە تێبینی کردووە کە بارهەڵگرێکی دیکەی نەوتی خاو بەناوی (مەبروک)، بەندەری جەیهانی جێهێشتووە بە ناوی خوزراوی (مارۆ) وە کە ناو و ناسنامەیەکی نەناسراوی تۆمار نەکراوە، دواتر لە نزیک کەناراوەکانی ئیسرائیل دا بۆ چەند ڕۆژێک دیار نەماوە، پاشان دەرکەوتوەتەوە بە ناوی (مەبروک)ەوە، کاتێک کە داوای وەڵام کراوە لە پاڵاوگەکانی نەوت لە حەیفا و کۆمپانیای هێڵی بۆری ترانس ئیسرائیل، وتوویانە لێدوان نادەن لەسەر بابەتە بازرگانییەکان.