کۆمپانیای ئێڵ جی ئەنجامی دارایی چارەکی سێهەمی ٢٠٢٤ بڵاو دەکاتەوە

2024-10-31
ئێڵ جی بەرزترین داهاتی چارەکی سێهەم بەدەستدێنێت و بەردەوامیداوە بە گەشەی ساڵانە بۆ چوار چارەکە ساڵ لەسەر یەک 

سیئۆل، ٢٠٢٤.١٠.٣١ - کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی ئەمڕۆ داهاتی چارەکی سێهەمی ٢٠٢٤ ی بڵاو کردەوە کە ٢٢.١٨ تریلیۆن یەنی کۆری بووە و قازانجی بەگەڕخستنی کە ٥٧١.٩ ملیار یەنی کۆری بووە. ئەم داهاتە بەرزترین چارەکی سێهەم تۆمار دەکات و قازانجی بەگەڕ خستنەکەی چوارەم بەرزترینە لەمێژووی کۆمپانیاکەدا. 

چەند هۆکارێکی دەرەکی کاریگەریان کردۆتە سەر چارەکی سێهەم، وەکو دواکەوتنی ماوەدرێژی چاکبوونەوەی داواکاری بازاڕ و ململانێ سیاسی-جوگرافیە جیهانیەکان. ئەم ئاستەنگیانە بوونەتە هۆی بەرزبوونەوەی خەرجیەکانی باربردن بە دەریادا و ئەمیش بۆتە هۆی بەرزبوونەوەی تێچووەکان. 

سەرباری ئەم ئاستەنگیانە، ئێڵ جی گەشەی داهاتی ساڵانەی بەردەوام بووە بۆ چوار چارەکە ساڵ لەسەر یەک، لەڕێی نوێکاری هەگبەی بازرگانیەکەیەوە. ئەمەش گۆڕانکاری لە میتۆدەکانی بازرگانی و مۆدێلەکانی بازرگانی و فراوانکردنی کردەکانی (کارگە بۆ کارگە)ش لەخۆ دەگرێت. ئەم هەوڵانە وایکردووە ئێڵ جی بە شێوەیەکی نیمچەیی خۆی لابدات لە بەرزبوونەوەی نرخەکان، بەمەش ئێڵ جی توانیویەتی قازانجی بەگەڕخستنەکەی بەبەرزی بمێنێتەوە، کە خاڵی بەرچاوی مانەوەی بەهێزی ئێڵ جیە لە ڕکابەرەیەتی بازاڕدا. 

ئێڵ جی بە تێڕوانینی بۆ داهاتوو، پلانی هەیە کە گۆڕانکاری بازرگانیەکەی خێراتر بکات لەڕێی فراوانکردنی بەشداربوونەکانی ئامێری کارەبایی ناوماڵ و فرۆشی لە کارگەوە بۆ بەکارهێنەر و فرۆشی بەرهەم بەپێی قەبارەی ناوچەکان. لەگەڵ ئەمانەدا، ئێڵ جی ئامانجێتی گەشەیەکی جێگیری هەبێت لە کەرتی لەکارگەوە بۆ کارگە و لەهەمان کاتدا فراوانکردنی بازرگانی خزمەتگوزاری و ناوەرۆکی دەنگ و ڕەنگ بنەما لەسەر سەکۆکەی. 

کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆڕکێ، داهاتی چارەکی سێهەمی ٨.٣٤ تریلیۆن یەن بووە، قازانجی بەگەڕخستنیشی ٥٢٧.٢ ملیار یەن بووە. بەراورد بە چارەکی سێهەمی پار، داهاتەکە بە ڕێژەی سەدا ١١.٧ زیادی کردووە و قازانجی بەگەڕخستنیش لە سەدا ٥.٥ زیادی کردووە. سەرباری ئاستەنگیە دەرەکیەکان، بازرگانی ئامێری کارەبایی ناوماڵی ئێڵ جی پێش هاوشانەکانی داوەتەوە و سەلماندویەتی کە ڕکابەریەکەی هێشتا لە لوتکەدایە. لەگەڵ دواکەوتنی چاکبونەوەی داواکاری جیهانی بۆ ئامێری کارەبایی، گەشەی خێرای مۆدێلی بازرگانی بەشداریکردنەکان و بازرگانی لەکارگەوە بۆ کارگە و هەوا گۆڕكێ وایانکردووە کە داهات فراوان بکەن. هەرچەندە بەرزبوونەوەی تێچوونی لۆجیستی لە نیوەی دووهەمی ئەمساڵدا کاریگەری کردۆتە سەر قازانجی بەگەڕخستن، ئێڵ جی توانیویەتی ئەنجامێك بەدەست بێنێت کە زیاتر بێت لە هەمان ماوەی پار، ئەمەش بەهۆی گەشەی داهات و ڕکابەرێتی بێوێنەی کارگەییەوە بووە. 

لە چارەکی چوارەمدا، دۆخەکانی بازاڕ وا چاوەڕوانی دەکرێت بەرەو باشتر بڕوات، وەکو چۆن ئاماژەی پێدراوە لەلایەن باشتربوونەکانی ئاماژەدەرەکانی ئابوریە پێشەنگەکان لە وڵاتە گەورەکان و کەمکردنەوەی ڕێژەی سوو. ئێڵ جی پلانی هەیە بۆ هەمەچەشنەکردنی زنجیرەی بەرهەمە کارەباییە ناوماڵیەکانی و ستراتیژیەتی نرخدانان بۆ پڕکردنەوەی داواکاری گەشەکردن لە بازاڕە دەرکەوتووەکاندا، لەهەمان کاتدا فراوانکردنیش دەکات بۆ بازرگانیە نوێیەکان وەکو بەشداربوون و فرۆشی لەکارگەوە بۆ بەکارهێنەر بۆ هێشتنەوەی گەشەی داهاتەکەی. ئێڵ جی بەردەوام دەبێت لە جەختکردنەوە سەر کردە کاریگەرەکان و ڕەچاوکردنی زیادبوونە وەرزیەکان لە خەرجیەکانی بازاڕگەڕیدا ئەمەش بۆ مسۆگەرکردنی قازانجکردن. 

کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ کاتبەسەربردنی ناوماڵ بڵاوی کردەوە کە داهاتی چارەکی سێهەمی ٣.٧٥ تریلیۆن یەن بووە و قازانجی بەگەڕخستنیشی ٤٩.٤ ملیار یەن بووە. داهات بە ڕێژەی سەدا ٥.٢ زیادی کردووە بەراورد بە هەمان ماوەی پار، کە بەهۆی زیادبوونی باری ئاوییەوە بووە بۆ ئەوروپا، کە بازاڕێکی سەرەکیە بۆ تەلەڤیزۆنی ئۆلید. هەرچەندە تێچووە زیادبووەکان بە شێوەیەکی بەرچاو بۆتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی پەناڵی ئێڵ سی دی، بەڵام گەشەی بەردەوامی بازرگانی لە بەشداربوونی خزمەتگوزاریەکان و بابەتە دەنگی و ڕەنگیەکانی سەکۆی webOS دا وایکردووە کاریگەریەکان کەمتر بنەوە لەسەر قازانجە گشتیەکان. 

لە چارەکی چوارەمدا، وا پێشبینی دەکرێت بازاڕی تەلەڤیزۆن گەشەیەکی کەم بکات بەتایبەتی لە بەرهەمە ئاست نزمەکاندا، بەراورد بە هەمان ماوەی پار. ئێڵ جی پلانی هەیە کە نەرمێتی هەبێت بەرامبەر گۆڕانکاریەکانی داواکاری بازاڕی تەلەڤیزۆن و گەشەش خێراتر بکات لەڕێی فراوانکردنی هاوبەشێتیەکانی webOS بۆ زیادکردنی ڕێژەی بەکارهێنەرەکانی. 

کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ پارچەی ئۆتۆمبیل بڵاوی کردەوە کە داهاتی چارەکی سێهەمی ٢.٦١ تریلیۆن یەن بووە و قازانجی بەگەڕخستنیشی ١.١ ملیار بووە. داهات زیادی کردووە بەراورد بە هەمان ماوەی پاردا، بەڵام چاو چارەکی پێشووتردا کەمێک کەمی کردووە، بەهۆی خاوبونەوەی داواکاری لەسەر ئۆتۆمبیلی کارەبایی. قازانجی بەگەڕخستنیش دابەزیوە، ئەمەش کاریگەری کراوەتە سەر بەهۆی زیادبوونی تێچووەکانی لێکۆڵینەوە و پەرەپێدان بۆ مسۆگەرکردنی تەکنۆلۆژیای سۆفتوێری ئۆتۆمبیلی کارەبایی و وەبەرهێنانی سەرەتایی بۆ بەرهەمهێنانی زۆری بڕی داواکاریەکانەوە. 

بازاڕ لە چارەکی چوارەمدا پێشبینی دەکرێت گەشەکەی بەردەوام بێت بەراورد بە هەمان ماوەی پار و چارەکی پێشووتریش. بەڵام گەشە پێشبینی دەکرێت خاو بێت بەهۆی کەمی داواکاری لەسەر ئۆتۆمبیلی کارەبایی. ئێڵ جی پلانی هەیە جەخت بکاتەوە سەر گەشەی فرۆش بنەما لەسەر داواکاریە مسۆگەرەکان و بەهێزکردنی پێگەی خۆی لە بازاڕدا بۆ بەرهەمە سەرەکیەکانی، وەکو بواری تەلیماتیکی (تەکنۆلۆژیای زانیاری وپەیوەندیەکان لە بواری ئۆتۆمبیلدا) و AVN و ماتۆڕدا. هەروەها ئێڵ جی هەوڵەکانی بەردەوام دەکات بۆ باشترکردنی کارایەتی لە کار و کردەکانیدا و هەوڵی قازانج دەدات. 

کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ بازرگانی چارەکی سێهەمی ١.٤٠ تریلیۆن یەن بووە و زیانی بەگەڕخستنیشی ٧٦.٩ ملیار یەن بووە. گەشەی ساڵانەی بەهۆی زیادبوونی فرۆش بووە لە بەرهەمە ستراتیژیەکاندا وەکو روونمای یاریکردنی ئەلیکترۆنی و هێمای لید و مسۆگەرکردنی داواکاری قەبارە گەورەی لەکارگەوە بۆ کارگە بۆ بەرهەمە کۆمپیوتەریەکان. بەڵام زیانی بەگەڕخستنی فراوان بووە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی پەناڵی ئێڵ سی دی و زیادبوونی تێچووە لۆجیستیەکان و ڕکابەری سەخت و وەبەرهێنانی بەرزتر لە بازرگانی نوێی ناو کۆمپانیای ئێڵ جیدا. 

لە چارەکی چوارەمدا داواکاری بۆ زنجیرەی بەرهەمە ستراتیژیەکان بە ڕوونمای یاری ئەلیکترۆنی و هێمای لیدەوە وا پێشبینی دەکرێت فراوانتر ببێت بەراورد بە هەمان ماوەی پار. هەروەها بەرزبوونەوەی خواست لەسەر کۆمپیوتەری زیرەکی دەستکرد وا پێشبینی دەکرێت داواکاریەکان زیاد بکات لەسەر لاپتۆپە ئاست بەرزەکان. ئێڵ جی پلانی وایە فرۆشی بەرهەمە ستراتیژەکان زیاد فراوان بکات و جەخت بکاتەوە سەر باشتر کردنی قازانج لەڕێی کردە کاراکانەوە. 

لەهەمان کاتدا ئێڵ جی لە ئەنجامی بڕیاری دەستەی کارگێڕیەوە لە مانگی پێشوودا، بڕیاریدا بوەستێت لە بەرهەمهێنانی پاتری بازرگانیدا. لە دەرەنجامدا لە ڕاپۆرتەکانی دەستکەوتەکانی چارەکی سێهەمەوە کە پەیوەندیان هەبێت بە داهات و قازانجی بەگەڕخستنەوە وەکو کردە وەستێنراوەکان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت لە بەیاننامە داراییەکاندا. ئەمەش دەبێتە ڕێکخستنەوەی ژمارەکانی بڕی داهات و قازانجی بەگەڕخستنی ڕابردوودا. 





کۆنفرانسی داهات و پەیوەندی کۆنفرانس
کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی، پەیوەندیەکی کۆنفرانس ساز دەکات بە زمانی کۆری و ئینگلیزی لە ٢٤ تشرینی یەکەم ٢٠٢٤ لە کاتژمێر ١٦:٣٠ بە کاتی کۆریا (٠:٧٠٠ بە کاتی گرینچ). بەشداربووانی پەیوەندیە کۆنفرانسیەکە دەبێت پێشتر خۆیان تۆمار بکەن لەسەر ئینتەرنێت بۆ وەرگرتنی ژمارەی تایبەتی خۆیان PIN. فایلەکانی پێشکەشکاریەکە پێش پەیوەندیەکە لەسەر ماڵپەڕی ئێڵ جی بەردەست دەبێت بۆ داگرتن. 



# # #


دەربارەی کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی
کۆمپانیای ئێل جی بۆ کەلوپەلی ئەلیکترۆنی داهێنەرێکی جیهانییە لە تەکنۆلۆژیا و کەلوپەلی ئەلیکترۆنیی گشتیدا، لە زۆرینەی وڵاتاندا بوونی هەیە و هێزێکی کاری هەیە کە لە ٧٤،٠٠٠ فەرمانبەر پێكهاتووە. ئێل جی چوار کۆمپانیای هەیە: 
Home Appliance & Air Solution (کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆڕ)،  Home Entertainment (کەلوپەلی کاتبەسەربردن لەناوماڵدا) ،  Vehicle component Solutions  (ئامێرەکانی ناو ئۆتۆمبیل) و  Business Solutions(بەرهەمە کارسازیەکان) کە پێکەوە لە ٢٠٢٣ دا زیاتر لە بڕی ٨٢ تریلیۆن یەنی کۆری فرۆشیان هەبووە. ئێل جی کارگەیەکی پێشەنگە بۆ کەلوپەلی کارەبایی و بازرگانی، تەلەڤیزۆن وئامێری کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆر و ڕوونما و رۆبۆتی خزمەتکار و ئامێرەکانی ناو ئۆتۆمبیل و ئامێرە تایبەتیە براندەکانی ئێل جی LG SIGNATURE و ThinQ  هەموویان لە جیهاندا ئاشنا و ناسراون. سەردانی ئەم ماڵپەرە بکە بۆ نوێترین هەواڵ:  www.LGnewsroom.com



پەیوەندی بە راگەیاندنەوە: 

LG Electronics, Inc.    LG Electronics, Inc.
Lea Lee    Jenny Shin
+82 2 3777 3981    +82 2 3777 3692
[email protected]    [email protected]
www.LGnewsroom.com    www.LGnewsroom.com

www.Lge360.com