دیپلۆماتیك گەندەڵیەكان و قەرزەكانی كارگەی پوختە كردن و ترشاندنی توتنی سلێمانی بڵاودەكاتەوە

2021-06-17

دیپلۆماتیك مەگەزین, راپۆرتی چاودێری دارایی سلێمانی لەسەر كارگەی پوختە كردن و ترشاندنی توتنی سلێمانی بڵاودەكاتەوە و گەندەڵیەكان و قەرزەكانی كارگە ئاشكرا دەكات.


بەپێی راپۆرتێكە, كە بەروارەكەی دەگەڕێتەوە بۆ شوباتی ساڵای 2018، دەركەوتوە بڕی 4 ملیار و 560 ملیۆن و 273 هەزار دینار، قەرزی ئەو كارگەیە لەسەر چەند لایەن و كەسێكە و هەندێك لەو قەرزانە دەگەڕێتەوە بۆپێش ساڵی/2005

،،

بەڵام تا ئەو كاتەی چاودێری دارایی راپۆرتەكەی ئامادەكردوە، ئەو پارانە نەگەڕێنراونەتەوە و هیچ رێكاڕێكی یاسایی نەگیراوەتە بەر بۆ گەڕاندنەوەیان.


هەر بەپێی راپۆرتەكەی دیوانی چاودێری دارایی، 776 ملیۆن و 240 هەزار و 684 دینار وەك قەرز لەسەر (حاجی محمد بامۆكی) تۆماركراوە، كە بریتی یە لە بەهای فرۆشتنی توتنی فرۆشراو بەناوبراو، بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە بڕی ئەوقەرزە كوژێنراوەتەوە بە قەیدی ژمارە (25) لە 24/5/2015 لەوەڵامی یاداشتمان ژمارە (16) لە 23/4/2018 لێپرسراوی ژمێریاری پێی ڕاگەیاندین بڕی ئەوقەرزە كوژێنراوەتەوە لە سەرپێشنیاری (حمە علی عمر كاكی) بە ناونیشانی (شارەزا) لە بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەی (1)ی سلێمانی كە سەرۆكی لیژنەی چارەسەركردنی كێشە هەڵواسراوەكان بووە بەفەرمانی بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازی سلێمانی ژمارە(2578) لە 20/8/2015.

،،

چاودێری دارایی لە راپۆرتەكەیدا داوایكردوە كە بەقەیدێكی ژمێریاری بڕی ئاماژەبۆكراو تۆمار بكرێتەوە و وەك قەرز لەسەر(حاجی محمدبامۆكی) وكاربكرێت بۆوەرگرتنەوەی ئەو قەرزە.


چاودێری دارایی ئەوەشی ئاشكراكردوە، كە لە ئەنجامی وردبینی بڕی بارمتەی وەرگیراو لە هاووڵاتی (عپمان صالح حمە امین) بە بڕی 000 000 30 دینار (تەنها سی ملیۆن دینار) بەرامبەر فرۆشتنی كەل وپەلی كارگە جگەرەو پوختەكردن لەساڵی/2014 دەركەوت ماوەی (150) رۆژ) دواكەوتووە لە گواستنەوەی كەل و پەلەكان لە ناو كارگە بۆ ئەمەش بڕی
000 750 4 دینار (تەنها چوار ملیۆن و حەوت سەدو پەنجا هەزار دینار) غەرامەی دواكەوتنی لێ‌ وەرگیراوە، بەڵام ئەوەی جێ‌ی سەرنجە بڕی غەرامەكە لە بارمتەی وەرگیراو داشكێنراوە تەنها بە (ژمارە)، واتە بڕی
000 250 25 دینار (تەنها بیست و پێنج ملیۆن و دووسەد و پەنجا هەزار دینار) بە مستند صرفی ژمارە (37) لە 14/5/2015 گەرێنراوەتەوە بۆ ناوبراو، بەڵام بڕی غەرامەی ئاماژەبۆكراو هیچ قەیدێكی ژمێریاری بۆ ڕێك نەخراوە تا ژمێری (تعویچات و غرامات/4832) تۆمار بكرێت، وەك لەوەڵامی یاداشتمان ژمارە (13) لە 11/4/2018 لێپرسراوی ژمێریاری پێ‌ی ڕاگەیاندین كە بڕی غەرامەی دواكەوتن بە هەڵواسراوی لە ژمێری (بارامتە/2661) ماوەتەوە.