،،
بەڵام ئەمەی ئێمە، تەنیا سوڵتەیەو هێشتا نەبووە بە حوکم. ئا لێرەشەوەیە کە دەسەڵاتدارەکانی ئێمە، چەکیان بەرەڵاکردوە، چونکە چەك، هێزو دەسەڵاتیان ئەداتێ و بێ سنوریان ئەکات، بەڵام حوکم سنورداریان ئەکات!
ئێمە مەزڵوم و داگیرکراوی چوار دەوڵەتی ستەمکارین، بەڵام هەرکات لە یەکێکیان نەجاتمان ئەبێت، لە ڕووی بەڕێوەبردنەوە دۆخمان خراپتر ئەبێت نەك باشتر.
،،
چونکە لەڕاستیدا لەم ڕەهەندەوە پاشەکشێ ئەکەین و ئێمە لە حوکمەوە دێینەوە بۆ سوڵتە. هەر بۆیە کورد تا شۆڕشی هۆشیاریی نەکات، تەقوتۆقەکانی هەر زەرەرە تەنانەت لە کاتی سەرکەوتنیشیدا!
،،
چەکیش پێویستی بە ساتێکی هاوشێوەیەو تۆ کە لە تەنیشت میلیشیایەکەوە قسە بە میلیشیایەکی تر ئەڵێ ی، لەڕاستیدا ئەوە ڕەخنەو هەڵوێست نیەو ئەوە عەقڵ نیە کە قسە ئەکات، ئەوە هەر غەریزەی هێزە قسە ئەکاو ئەیەوێ هێزەکەی تر ببەزێنێ. ئەوە هەر بەرامبەرکێ و بازنە بچوکەکەیەو نامانباتە ناو هاوبەشییەکی گشتیی.