شوان جاف
چاودێری سیاسی هەرێمی سنجار پرۆژەیەکی سیاسی هەرێمیە بۆ ڕێکخستنەوەی تواناکانی سونە لە عێراقدا تەرح کراوە، لە بنەرەتەوە پرۆژەی دوو جەمسەری دژ بەیەکە و دووجەمسەری هەرێمی دژ بەەیەك كاری لەسەر دەكەن
هەرێمی سنجاری یەکەم( هەرێمی سنجاری تورکی):جەمسەری یەکەم (تورکیا ، قەتەر ، رووسیا) پشگیری دەکەن و بریتیە لە دروست کردنی هەرێمی سنجار کە پێکدێت لە پارێزگاکانی ( موسڵ ، دهۆک ، هەولێر ، سلاحدین ، کەرکوک) مەبەست لەم پرۆژەیە ئەمانەیە :١- هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان.٢- گەمارۆدانی پەکەکە و بەرتەسک کردنەوەی سنووری چالاکی گەرێلاکان.٣- دابڕینی (قەندیل ، هەرێم ، ڕۆژئاوا) لەیەک و قەتیس کردنی ڕۆژئاوای کوردستان.٤- هەڵوەشاندنەوەی دەستوری عێراقی کە بەشێکی زۆری مافی هەرێمەکانی تیادا دیاری کراوە، بەتایبەت مافی کەمایەتیەکان و نەتەوەی کورد.٥- دەست گرتن بەسەر چاڵە نەوتیەکانی ( موسڵ، هەولێر ، دهۆک،کەرکوک) کە ڕێژەی ٣٩٪ کۆی نەوتی عێراقە.٦- تێک شکاندنی هیلالی شیعە و کۆنترۆڵ کردنی پردی پەیوەندیەکانی نێوان سوپای پاسداران و سوریا و حزب اللەی لوبنانی.٧- ڕێگەگرتن لە هەناردە کردنی نەوتی کەرکوک بۆ بەندەری ( ئوردن - عەقەبە - ئیسرائیل) تا لولەگەلی جیهان بەردەوام بێت بۆ هەناردەی نەوتی هەرێم.٨- زیندوکردنەوەی تورکمانەکانی هەرێمی کوردستان و دیاری کردنی ماف و دەسەڵاتەکانیان لە هەرێمی سنجار.٩- دەست بەسەراگرتنی بەنداوی موسڵ کە بڕی ٨ ملیار / م٣ ئاوی تیادایە و بەشادەماری ئێستای ئاوی ڕووباری دیجلە دادەنرێت.
هەرێمی سنجاری دووەم (هەرێمی سنجاری شامی نوێ - هاوپەیمانی عرەب - ئیسرائیل)هەرێمی سنجاری دووەم پێکدێت لە ووڵاتانی ( ئوردن، سعودیە ، ئیمارات ، ئیسرائیل ،میسر ، یۆنان، بە ئاگاداری ئەمریکا) سنوری جوگرافیای ئەم هەرێمە هەریەک لە پارێزگانی (موسڵ ، دهۆک ، هەولێر،کەرکوک ، سلاحدین،ئەنبار) دەگرێتە خۆی،ئەم پڕۆژەیە بە هەنگاوی یەکەمی پرۆژەی شامی نوێ هەژمار دەکرێت بۆ ڕێکخستنەوەی سیاسەتی ئەو هاوپەیمانیە و دروست کردنی هاوپەیمانی سیاسی سەربازی نوێ و بەشداری پێکردنی ئەو هاوپەیمانیە سەربازیە بۆ پاراستنی هەرێمی سنجار لە ژێر ناوی (هێزی هاوپەیمانی باشوری دەریای ناوەڕاست)، ئەم هاوپەیمانیە بەچەکی هەرسێ ووڵاتانی زلهێز پڕچەک کراون (ئەمریکا ، رووسیا ، چین)، مەبەست لەم هاوپەیمانیە ئەمانەیە :١- تێک شکاندنی هیلالی شیعە.٢- بەرگرتن لە پەلهاویشتی تورکیا لە عێراق و سوریا.٣- کۆکردنەوە و ڕێکخستنەوەی عرەبی سونە لە چوارچێوەی ئەو هەرێمە.٤- دەست گرتن بەسەر نەوتی پارێزگاکانی (موسلِ، دهۆک، هەولێر،کەرکوک) کە ٣٩٪ کۆی نەوتی عێراق پێک دەهێنێت.٥- ڕێگەگرتن لە چوونی نەوتی هەرێم بۆ تورکیا و بەندەری جیهان ، و گۆڕینی ئاڕاستەی بۆری گواستنەوەی نەوتی ناوچەکە بۆ ( ئەردەن ،عەقبە ، ئیسرائیل).٦- دەست گرتن بەسەر بەنداوی موسڵ و دروست کردنی فشار بە ڕووباری دیجلە لە عێراقی شیعە.٧- دروست کردنی ناوچەی ئارام بۆ پەکەکە لە سنوری (دهۆک،سنجار) بەمەبەستی فشار خستنە سەر تورکیا.٨- ڕێگەدان بە خۆیان تا (هێزی هاوپەیمانی باشوری دەریای ناوەڕاست) لە هەرێمی سنجار جێگیر بکرێت.٩- لە قۆناغی دووەمدا ئەم هەرێمە کوردستانی ڕۆژئاوا لە خۆ دەگرێت تا شاری ئەسکەندەرونە لەسەر دەریای سپی ناوەڕاست ، پاشان لەوێوە هەڵدەکشێ تا قوبرس و یۆنان ، بە مەبەستی سنوردار کردنی (تورکیا ، ڕووسیا) و دەست نەگەشتنیان بە لیبیا و غزە و ووڵاتانی دیکەی دەریای ناوەڕاست. هەر بۆ ئەم مەبەستە و لە چەند ڕۆژی ڕابردوو پارتی دوو شاندی جوڵە پێکرد، یەکەم بەرەو ئیماراتی عەربی بەسەرکایەتی نێچیرەوان بارزانی و دووەم بۆ ووڵاتانی ئەوروپا و یۆنان بە سەرۆکایەتی مسروور بارزانی، ئەمڕۆش (٢٠٢١/٦/٢٣) نێچیرەوان بارزانی بۆ هەمان مەبەست سەردانی ووڵاتی ئوردنی کردووە و لەلایەن مەلیک عەبدوڵای دووەم پێشوازی لێ کرا..ئەوەی هەستی پێدەکرێت هەرێمی سنجاری یەکەم و دووەم لە ڕواڵەت و جوگرافیای سیاسیدا یەک دەگرنەوە بەڵام لە ستراتیج و جیۆپۆلەتیکدا جیاوازن و دوو جەمسەری جیاوازی سیاسی دەیانەوێ نەخشی سیاسەتی ناوچەکە دابڕێژنەوە. بەشی زۆری هەردوو پرۆژەکە لەسەر خاکی هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت و پارێزگاکانی (دهۆک، هەولێر،کەرکوک، موسڵ) دەگرێتەوە، ئەمەش ڕاستەوخۆ هەرێمی کوردستان بەرەو دوولەت بونی سیاسی و جوگرافی و ئیداری دەبات.بەشێوەیەكی گشتی ئەم پرۆژە بۆ بەرژەوەندی عەرەبی سونەیە لەسەر جەستە و خاکی هەرێمی کوردستان